
Monday, November 30, 2009
Wednesday, September 30, 2009
سوره‌یا فه‌لاح ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 21 هه‌مین سـاڵیادی کوژرانی گێراوانی سیاسی له ئێران ده‌دوێت
له لایه‌ن Salah Piroty 28/09/2009 |
سوره‌یا فه‌لاح
له بیره‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی کوژرانی هه‌زاران له گیراوانی سیاسی له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1980 ی زاینی به‌رامبه‌ری ده‌یه‌ی 1360 هه‌تاوی و هه‌روه‌ها کوژرانی سه‌دان گه‌نج له ئێران، ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران له باشوری کالیفۆرنیای ئه‌مریکا بۆنه‌یه‌کی پـێک هێنا و بنه‌ماڵه‌کانی کوژراوانی سیاسی و بزاڤکارانی کورد، ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شداریان کرد.
سوره‌یا فه‌لاح، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له باشوری کالیفۆڕنیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵیت له به‌ر نه‌بوونی به تایبه‌تی ناو و لیستی کوژراوانی سیاسی 1980 زاینی ئه‌مه سێهه‌مین ساڵه بێره‌وه‌ری ئه‌و کوژراوانه به‌ڕیوه‌ده‌چیت و ریکخراوه کانی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌م له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له سه‌ر ڕێزگرتن له ئه‌م کوژراوانه به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه.
Wednesday, August 26, 2009
سه‌ردانی سوره‌یا فه‌لاح به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد

سه‌ردانی سوره‌یا فه‌لاح به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
هه‌یئه‌تێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی سوره‌یا فه‌لاح به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكووری ئا‌مریكا كرد
رۆژی هه‌ینی، 23 ی گه‌لاوێژی 1388ی هه‌تاوی، شاندێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستیی چنوور قادری، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی‌و به هاورێیه‌تی مه‌حبووبه ئیبتكار، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی‌و نیشتمان رووحانی، ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشیتی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان سه‌ردانی چالاكی مافی ژنان‌و به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكووری ئا‌مریكا، سوره‌یا فه‌لاحیان كرد.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه كه نزیك 3 كاتژمێری خایاند، سه‌ره‌تا چنوور قادری باسێكی له سه‌ر بارودۆخی ژنان له ئێران‌و كوردستاندا كرد‌و پاشان تیشكی خسته سه‌ر خهباتو چالاكییه‌كانی رێكخراو‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزه‌ری مافی ژنان له كوردستانی ئێران. هه‌روه‌ها به وردیش له سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوا
پاشان سوره‌یا فه‌لاح له سه‌رخه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له پێناو ماف‌و ئازادییهكانیانو دابینبوونی دێموكراسی‌و یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگاكاندا قسه‌ی كرد‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی له نێوان یاساكان له ئا‌مریكا، ئورووپا‌و كوردستانی كرد‌و هێندێكی خالی هه‌ڵاواردن هێنه‌ر له‌مه‌ڕ حقووقی ژنان كه ئێستاش له ئامریكا‌و به‌شێكی له وڵاتانی ئورووپاش به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ستنیشان كرد. دواتر پێداگریی له سه‌ر یه‌كگرتوویی، هاوخه‌باتی‌و هاوكاریی هێزو رێكخراو‌و چالاكه‌كانی پارێزه‌ری مافی ژنان كرا‌و تیشكی خرایه سه‌ر زۆر خاڵی ئه‌رێنیی به‌هێزبوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌باتی یه‌كسانخوازیی ژنان.
هه‌ر دوو لا له سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌و نزیكی رێكخراوه‌یی پێداگرییان كرد.
شایانی باسه سوره‌یا فه‌لاح له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رزی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكووری ئا‌مریكا (KNC) بۆ پێكهێنانی “كۆمیته‌ی كولتوور‌و ژیان”و پێكهێنانی چه‌ند كۆڕ‌و سیمینار له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌ردانی باشووری كوردستانیان كردووه.
more:
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5068



چاپ کردن/Print
Tuesday, July 28, 2009
ریکخراوی بزوتنه وه ی جیهانی ژنان بو ژیان

-->
سوره‌یا فه‌لاح ده‌رباره‌ی خۆپـیشـاندانه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئێرانیـیه‌کان ده‌دوێت

له لایه‌ن Jani Diylan
24/07/2009
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ڕێـکه‌وتی 25 ی مانگی حه‌وت ئێرانیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ده‌یان شـاری جیهاندا به خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوان و چالاکی جۆراوجۆر پـشـتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵـکی ناو وڵاته‌که‌یان ده‌ربـبڕن به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و زۆرداریـیهی که له لایه‌ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیـیه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ داوای کۆتاییهێنان به خراپـی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا و ڕاگرتنی زیندان و ئه‌شـکه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دان، وه به‌رقه‌راکردنی ئاشتی و یه‌کسـانی بۆ هه‌موو لایه‌ک.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم سـوره‌یا فه‌لاح ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕێـکخسـتنی ڕۆژی جیهانی بۆ پشـتیوانیکردن له مه‌ردومی ئێران کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:51 خوله‌كه.
ده‌قی گفتوگۆكه
دابگره (MP3
ده‌قی گفتوگۆكه
گوێبگره (MP3)
Source: http://www.voanews.com/kurdish/2009-07-24-voa1.cfm
Monday, June 29, 2009
سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به چالاکی ئێرانیـیانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلس ده‌دوێت
سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به چالاکی ئێرانیـیانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلس ده‌دوێت | |
له لایه‌ن Jani Diylan 29/06/2009 |
سـوره‌یا فه‌لاح
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌سـتان به به‌کارهێنانی هێز بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانانه‌ی سـازده‌کران له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان، ئێرانیـیه‌کانی دانیشـتووی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتیان کرد به چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشـتیوانیکردن له خه‌ڵـکی خۆیان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی که به شـێویه‌کی دڕندانه که‌وته گیانی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـوره‌یا فه‌لاح به‌رپـرسی مافی ژنانی کورد له ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له باشوری کالیفۆرنیا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه.
- Digg
- Yahoo Buzz
- del.icio.us
- StumbleUpon
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه دابگره (MP3) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه گوێبگره (MP3) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه دابگره (Real) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه گوێبگره (Real) |
![]() | ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه |
![]() | بۆ چاپكردن |
مانگرتنه‌كه سهراسهریهكهی كوردستان له ده‌روازه‌ی سه‌قزه‌وه ده‌ستی پێكرد(نوێ كرایه‌وه)
| |
Monday, April 27, 2009
سوره‌یا فه‌لاح :ێـکخراوی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا خه‌ڵات ده‌کرێت
| |
له لایه‌ن Jani Diylan 27/04/2009 |
ڕێکخراوی جیهانی مافه‌کانی ژنان سـاڵانه خه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵ و که‌سـانه ده‌کات که له پـێناو مافه‌کانی سوره‌یا فه‌لاح
ژنان تێـکۆشـاون. ئه‌مسـاڵ خه‌ڵاتی ڕێـکخراوی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا بۆ گۆڕان و یه‌کسـانی له ئێران‌دا ده‌کات.
خانم سوره‌یا فه‌لاح یه‌کێـکه له بزاڤکهرانی ئه‌و ڕێـکخراوه، بڕیاره له پێشـکهشـکردنی خه‌ڵاته‌که‌دا له 29 ی ئه‌م مانگه به‌شـداری بکات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه.
Saturday, April 25, 2009
به‌همه‌نی قوبادی: رۆكسنا ده‌ستگیرانمه و بێ تاوانه

قوبادی له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ئه‌گه‌رتا ئێستا بێده‌نگ بووم، ئه‌وه له‌به‌ر ڕۆكسنا بووه. ئێستاش كه قسه‌ده‌كه‌م دیسانه‌وه هه‌ر له‌به‌ر رۆكسانایه".
قوبادی دوێنێ سێ شه‌ممه بلاَوكردووهتهوه ئه‌م نامه‌یه‌ی و تێیدا ڕۆكسانا به كچێكی زیره‌ك و به‌تواناو ناودهبهت و ده‌ڵێت: له31ی كانوونوی دووه‌می ئه‌مساڵ كه ڕۆژی له‌دایكبوونم بوو، ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی له‌به‌ر جه‌ژنی له‌دایكبوونت دێم بۆ لات تاكو بڕۆینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌هات... ته‌له‌فونم بۆ موبایله‌كه‌ی كرد داخرابوو، یه‌ك دوو ڕۆژێك نه‌مزانی چی ڕوویداوه. چووم بۆ ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیلی یه‌كترمان پێ‌بوو ده‌رگاكه‌م كردووه و چوومه ژووره‌وه به‌ڵام له‌وێ نه‌بوو....له دوای دوو ڕۆژ ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی: بمبوره ئازیزم ناچاربووم بڕۆم بۆ زاهیدان. منیش توڕبووم وتم: بۆچی پێت نه‌وتووم؟ وتم باوه‌ڕ ناكه‌م، دووباره وتی: ببووره ئازیزم ئاچاربووم. ته‌له‌فونه‌كه پچڕا‌و چاوه‌ڕێم كرد بۆم بكاته‌وه، به‌ڵام نهیكردهووه. پاش چه‌ند ڕۆژێك له دوای ئه‌وه‌ی به هه‌موو ئۆتێله‌كانی زاهیداندا گه‌ڕام نه‌مدۆزییه‌وه، پاشان باوكی پێی وتم: ده‌ستگیركراوه".
به‌رله‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كردبۆوه: "ڕۆكسنا به تۆمه‌تی كڕینی بوتڵێك شه‌راب له لایه‌ن پۆلیسی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیراوه".
رۆكسانا به تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئه‌مریكا دادگایكرا و به 8 ساڵ زیندانی حكوم درا. دهسهلاَتی ئێرانی به‌ر له تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئه‌مریكا، سابیریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه گرتبوو.
به‌همه‌ن له نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ڕۆكسانا له‌و قسانه پاكتر و بێ تاوانتره.من چه‌ندین ساڵه ده‌یناسم بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م. هه‌میشه خه‌ریكی خوێندنه‌وه و لێكۆلێنه‌وه‌كانی بووه نه‌ك شتێكی تر. ئاخر چۆن ده‌كرێت كه‌سێك كه هه‌ندێك ڕۆژ له‌به‌ر من نه‌بووایه نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه، كه‌سێك كه وه‌ك ژاپۆنیه‌كان به‌دوای شته‌كاندا ده‌گه‌ڕا و هه‌ندێجار به زه‌حمه‌ت خه‌رجی ژیان و كاره‌كانی ده‌رده‌هێنا، كه‌سێك كه دهرگابهدهرگا به دوای دلسۆزێكدا ده‌گه‌ڕا كه چاپخانه‌یه‌كی ناوخۆیی پێ بناسێنێ تاكو كتێبه‌كه‌ی بلاَو بكاته‌وه ، كه‌چی ئێستا به سیخوڕی تۆمه‌تبار بكرێت؟!
به‌همه‌ن ده‌نوسێت "ڕۆكسنا به نیازبوو بۆ ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام من پێداگریم كرد نه‌ڕواته‌وه تاكو فیلمه تازه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه ڕویدا".
Source:http://www.dengubas.net/
Sunday, March 08, 2009
Saturday, January 03, 2009
Tuesday, December 09, 2008
Saturday, December 06, 2008
کوتیک له سوره یا
Monday, November 24, 2008
نگین شێخولئیسلامی به دانانی زه‌مانه‌ت، له زیندان ئازاد كرا

نگین شێخولئیسلامی به دانانی زه‌مانه‌ت، له زیندان ئازاد كرا
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 3ی سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی، نگین شیخولئیسلامی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ژنانی ئازهرمێهری كوردستان دوای 49 رۆژ دهستبهركران له به‌ندی 209ی زیندانی ئێڤین، به دانانی زه‌مانه‌ت ئازاد كرا.
نگین سێ حه‌وتوو پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی رێژیمه‌وه، به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورسی بۆ كرابوو.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا، گرتنی ئه‌م ژنه چالاكه‌ی كورد، نارزایه‌تی به‌رینی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ناوخۆی ئێران و جیهان، به‌تایبه‌ت چالاكانی ژنان‌و مافی مرۆڤی لێ كه‌وته‌وه‌و به‌رده‌وام خوازیاری ئازادیی به‌په‌له‌ی ئه‌و چالاكه‌ی كوردی مافی ژنان بوون.
نگین شیخولئیسلامی چالاكی مافی مرۆڤ‌و دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی - فه‌رهه‌نگیی ژنانی ئازهرمێهری كوردستان‌و رۆژنامه‌وان ، سه‌رله به‌یانی رۆژی 14ی ره‌زبه‌ری 1387ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تا ئێستا له سه‌ر رێكه‌وتی دادگایی كردن‌و تاوانه‌كانی ناوبرا هیچ شتێك روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
Wednesday, November 12, 2008
که‌مپینی دژ به په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنی

که‌مپینی دژ به په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنی

که‌مپینی دژ به په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنی
نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕڵمانی کوردستان.
بانگه‌وازێک بۆ ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان و ته‌واوی ڕۆشبیرانی کورد به ژن و پیاوه‌وه،له ته‌واوی ئه‌و ئینسانه مرۆڤ دۆستانه‌ی که ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناکیان مه‌به‌سته.
وێنه و ڕوخساری ژنی کورد له ناو ئاسۆ دیاریکراوه‌کانی گه‌لی کورد ئه‌مڕۆکه تارماییکی ڵێڵ و سه‌رگه‌ردانه که جێگا پێی له هیچ شوێنێکدا دیاری نه‌کراوه. به دوای تێپه‌ڕ بوونی مێژویکی پڕ له به‌رزی و نزمی خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،له کاتێکدا که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌ست به "ئازادیکی هاکه‌زایی" ده‌کات هه‌وه‌ڵین ئامانج ومه‌به‌ستێک که ڕه‌چاوی ده‌کات توند کردنه‌وه‌ی هاوساری پێوه‌ندیه چه‌وت و ناله‌باره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قودره‌ت و توانایه ده‌بێت چینێکی ژیر ده‌سته‌ی هه‌بیت و به پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه مه‌زهه‌بی و کولتوری و داب و نه‌ریته سه‌رسه‌خته‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کێ ده‌توانی له ژنان باشتر بێت؟؟!!
ڕۆژانێک بوو که برا خه‌باتگێڕه‌کانمان به سه‌ر شاخه‌کانی به‌رزی کوردستانه‌وه هه‌ڵۆئاسا هه‌ڵده‌فڕین و مێژویان ده‌نووسی وڕزگاریان ته‌مه‌نا ده‌کرد.هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا ژنانی کورد دژوارترین و ڕه‌شترین ڕۆژانی ژیانیان وه‌کو هه‌ڵسوڕێنه‌ری ژیانی بنه‌ماڵه و گه‌وره کردنی منداڵ و هاوسه‌نگه‌ری و هاوخه‌بات بوون له گه‌ڵ پیاوه‌کانیان ده‌برده سه‌ر و به‌و په‌ڕی ڕه‌نج و مه‌ینه‌ته‌وه ڕۆژه‌کانیان لێ ده‌ڕۆشت و به‌رده‌وام ده‌که‌وتنه به‌ر ده‌ستدرێژی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری دوژمنانی ده‌ره‌وه و ناوخۆیی و به هه‌ر بیانوویێکه‌وه زه‌خت و گوشاریان له سه‌ر بوو.ئه‌و ڕۆژانه بوون که ئه‌مڕۆکه‌یان دروست کرد و ئه‌و کورسیانه‌ی پهرڵمان به بێ هاوسه‌نگه‌ری وپشتیوانی و له خۆبوردویی دایکان و خوشکان مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو،ئه‌و ڕابردووه ئهمڕوکهی خولقاند و تان و پۆی ئه‌م مێژوه پڕه له دلێری و ئازایه‌تی و سۆز و خزمه‌تی ژنی کورد ه،به‌ڵام زۆر یه‌ک له‌و پیاوه به‌رزه شۆڕشگێڕانه که خه‌باتیان ته‌واو کرد هاتنه‌وه و هه‌ستیان به‌وه کرد که ده‌بێ پشوو بده‌ن و جێگاوبانیان تازه کرده‌وه و ژنێکیتریان هێنا.دیاره که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا یاسای دژی فره ژنی ده‌نگ ناهێنێت،چونکه سیسته‌مێک ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه که بیرۆکه‌ی کۆنپهرستی و دواکه‌وتوویی په‌روه‌رده ده‌کات. ئێمه ژنانی کورد خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ی گه‌لی کورد ده‌زانین و له هه‌موو قۆناغێکدا ئاسه‌واری هه‌وڵ و تێکۆشانی بێووچانی خۆمان وه‌کو ژن ده‌بینین و چیدی ڕاگا ناده‌ین که وه‌کو ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌جه‌ی دوو چاومان لێ بکرێت و به هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساو و بیانووێک ناتوانن ئه‌و یاسا دیاریکراوانه به‌ره‌و پێش به‌رن،متمانه‌تان هه‌بێت که ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌م سنووره ده‌ستکردانه تێک ده‌شکێنیت.
یه‌کێک له‌و مه‌رجه سه‌ره‌کییانه که کۆمه‌ڵگایێکی مه‌ده‌نی و دومکڕاتی پێ ههڵدهسهنگێردرێ بارودۆخی ژنانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگاییه،ناکرێت له لایێکه‌وه هه‌وڵ بدرێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێشکه‌وتوو و مدڕن نیشان بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدرێت که پێشکه‌وتوین خه‌ڵاتی "ژن پارێزی"دابه‌ش بکرێت و له لایێکی دیکه‌وه سه‌ره‌کیترین مه‌رجه‌کانی ئه‌و پێشکه‌وتوویه پێشێل بکرێت.ئێمه وه‌کو ژنان و دایکانی جیلی داهاتوو په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه ئیدانه و مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا به‌ڕێز کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌ریم و په‌ڕلمانی کوردستان ده‌که‌ین که جارێکی‌تر پێداچوونه‌وه‌یێک به سه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا بکه‌ن و داوا له هه‌موو ژنانی کورد و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌که‌ین که هه‌ڵوێست بگرن و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه بکه‌نه ئامانج:
1.داوا ده‌که‌ین له ژنان وپیاوانی ڕۆشنبیر که به چآووێکی کراوه سه‌یر له شانوی خه‌ڵاتی ژنپارێز بکرێت،ئایا ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی حکومه‌تی هه‌ریم چه‌واشه کردن نیه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که سه‌ره‌کیترین ماڤه‌کانی ژنان ژیر پێ ده‌خرێت دان و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ژنپارێز مانای هه‌یه؟؟!!!
2.داوا له گشت ژنانی کوردستان ده‌که‌ین که بۆ ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان و هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی ڕۆژی 25 نوامبر که ڕۆژی جیهانی دژ به توند و تیژی به‌رانبه‌ر به ژنانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆ پیشاندان ساز بکه‌ن.
کاک مه‌سعودی به‌ڕێز، ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌ڕلمان، شۆڕشگێڕانی کۆن و نوسه‌رانی ئه‌مڕۆی میژووی گه‌لی کورد یارمه‌تی بده‌ن با ئه‌و ئاسمانه‌ی که باڵی به سه‌ر کوردستاندا کێشاوه بارانی به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی و ڕێز و حورمه‌تی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ببارێنی،یاری بده‌ن تا که‌ش و هه‌وای کوردستان چیدی بۆنی خوێنی دایکێک، خوشکێک ،هاوسه‌رێکی تێ نههاڵێت و خولیای کوشتن له ناو خوێدا په‌روه‌رده نه‌کات.ئه‌وڕۆکه ئیوه‌ن بڕیار ده‌ده‌ن تکایه چاوتان وه‌که‌ن و به‌رپرسانه به‌رانبه‌ر نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتوو وه‌جوڵێن و ئێش و ئازاری ئه‌م کاروانه هه‌میشه له ڕێگادا به بڕیاری مه‌سئولانه‌ی خۆتان که‌م وه‌که‌ن.
لێره‌دا داوا له هه‌موو مرۆڤێکی ئازاد و ئینساندۆست ده‌که‌ین که ده‌نگی خۆیان بۆ گۆڕانی یاسای فره ژنی بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه و بۆ گه‌یشتن به دونیایێکی ئازاد و یه‌کسان هه‌موو پێکه‌وه هه‌نگاو بنین.تکایه به‌م ئیمهیل ئادره‌سانه ئیمزاکانی خۆتان ڕه‌وانه بکه‌ن.
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کوڵن-ئا‌ڵمانیا
centerijnan@ymail.com
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ
Kurd_women@yahoo.com
ناوه‌ندی چاک
www.chak.de
کومیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
ناوه‌ندی کلتوری کورد نورێنبێرگ_ئه‌ڵمانیا
Kurdisches Kulturzentrum_Nürnberg
گروپه‌ی دایک و منداڵ نورێنبێرگ_ئه‌ڵمانیا
Kurdische Mutter und Kind Gruppe- Nürnberg
ئاژانسی نووچین کوردستان و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
ڕێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زحمهتکێشانی کوردستان-ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه
کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتوی ئامریکا بۆ دیموکڕاسی له ئێران
کومیته‌ی مافی ژنانی کورد له ئامریکای باکوور
تؤڕی ده‌نگی کوردستان
کؤمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له کؤلن كوژن
1.سوره‌یا فه‌لاح 2. رووناک شوانێ نووسه‌ر له سوید 3. قادر نادر نووسه‌ر له سوید
4.دالیا سه‌لیم 5.ڕوناک ئه‌حمه‌د چالاکهڤانی ژنان –ئا‌ڵمانیا 6.نیهال جه‌لال مامۆستا ئاڵـانیا
7.دڵنیا سه‌لیم 8.عه‌لی مه‌حمود نووسه‌ر له سوید 9.ئازاد مورادیان
10.ئومێدی ئه‌حمه‌دزاده 11.سه‌بری به‌همه‌نی 12.نیما بهنیبهشهر
13.کویستان محه‌مه‌د 14.کارزان ڕاوه‌ند 15.مه‌حه‌مه‌دی زاهیدی
16.سه‌رکه‌وت خاته‌می 17. ئه‌میری قادری 18.ئیمان مه‌لامیرزایی 19.ئیقباڵ مورادی
20.به‌همه‌ن ورمزیاری 21.فواد باتوونه 22.ئیدریس سیری 23.زه‌ڕین سه‌داقه‌ت
24.زمانه مه‌حه‌مه‌دزاده 25.شه‌هلا دباغی 26.مو‌سا سه‌عیدی 27.ئازاد سه‌فایی
28.ئارمان ته‌وێڵی 29.عومه‌ر ئه‌حمه‌د موسته‌فا 30.عبدوالڕهحیمی فهیزواڵاهی 31.لوقمان منوچهری 32.چه‌کۆ غوڵامی 33.شایسته ده‌ست به‌سته 34.حه‌مید کۆنه‌پۆشی
35.ڕه‌حمان زاهیدی 36.بورهان ڕه‌وشه‌ن 37.ئامانج دوستکامی 38.ئاویه‌ر ئه‌مینی
39.هێرش شه‌ریفی 40.هه‌ورام محه‌مه‌دی 41.ڕێزان سه‌عید 42.زیاد سلیمانی
43.دڵنیا عه‌بدووڵا 44. زالاک باخهنده 45.شۆڕش مه‌ردانی 46.حه‌میدی شه‌ریفی
47.نه‌هیه خوشکه‌لام 48.سدیق ئه‌حمه‌دی 49.بیری ئه‌حمه‌دی 50.تارا ئه‌حمه‌دی
51.توبا سیادت 52.په‌ری سه‌عید ئه‌مین 53.شه‌هلا فه‌سیحی 54.ڕوفیه عه‌باسی
55.تارا محه‌مه‌د ئه‌مین56.سارامحهمهد ئه‌مین 57.ئاوا محه‌مه‌د ئه‌مین 58.ره‌زان محه‌مه‌د ئه‌مین
59.دڵسۆز محه‌مه‌د ئه‌مین60.سۆزان عه‌لی مه‌حمود61.چیا مه‌حمود ڕه‌سوڵ 62.سۆزان مه‌حمود ڕه‌سوڵ 63.به‌یان فایه‌ق حه‌سه‌ن 64.نیان فایه‌ق حه‌سه‌ن 65.ئامانج فایق حه‌سه‌ن 66.شاهۆ فایق حه‌سه‌ن
67،نه‌جیبه جه‌ماڵ ڕه‌شید68.ناسکه یاسین فه‌تاح 69. نه‌سرین عبدالکه‌ریم 70.ناسک فه‌تاح ئه‌مین
71.دانا محه‌مه‌د مه‌حمود 72.به‌همه‌ن محه‌مه‌د مه‌حمود 73.شیرکۆ جه‌مال ئه‌حمه‌د 74.کاوه جه‌مال
75.که‌نار جه‌مال ئه‌حمه‌د 76.کانی مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 77.سه‌بری که‌ریم ڕه‌سوڵ 78.فاتمه که‌ریم ڕه‌سول
79.به‌دری ته‌وحیدی 80.ثریا رسول‌پور 81.باسد عه‌زیمی 82.نه‌زیره شافعی
83.دارا سامان ئه‌حمه‌د 84.ده‌رون سامان ئه‌حمه‌د 85.داریا سامان ئه‌حمه‌د 86.چیمه‌ن حه‌سه‌ن ڕه‌حمان
87.سابیر لوتفی 88.میدیا عومور 89.له‌یلا عومه‌ر 90.ئافتاو عه‌لی
91.کوێستان عبدالڕه‌حیم 92.شه‌هلا عه‌زیمی 94.سدیق حوسینی 95.به‌یان حوسینی
96.سامان حوسینی 97.شه‌رافه‌ت عه‌لی مه‌حمود 100.نیاز كەڕكووكی چالاك لە بواری مافی مروڤ ئەمریكا 101.سمیرا ڕحیمێ 102 .فریبا مهابادێ 103 ركسانا 104.دلبر نقشبندێ
105.سلاح پێشمركە دیرین 106 دلینا شریف زادە 107.نسرین بوكانی 107 .كردستان محمدێ
108.سروە خوشناو 109 .پورە ئامئن لە مهاباد 110 . شیرین شریفێ 111 . هما حسینێ 112 .خبات توحیدێ 113 .شپول توحیدێ 114.شورش ێاهو ئالمان 115.فرح شریفی ئالمان 116 .شادێ مثهرپور ئالمان 117.چمن مثهرپور ئالمان 118.نشمیل بوكانی لندن 119.نازدار قادر 120. نوین عبدو 121 . لیڵا عبدو 123.فایدیە زكریا 124 . سهیلا عبدو 125.شیرین عبدو 126.مریم عبدو 127.رانیە محمد 128.نوروز عبدو 129.لەولاو عبدو 130. جهان عبدو
Monday, October 27, 2008
نه‌دا فتوحی , سوره‌یا فه‌لاح /مێزگردێـك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران/
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران | |
له لایه‌ن جانی دیلان 26/10/2008 |

ده‌قی مێزگرده‌كه 3.51MB - گوێبگره (Real)

هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌تی له ڕووی ڕامیاری و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له به‌شی كوردسـتانی ئه‌و وڵاته‌دا.
میوانانی مێزگرده‌كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
نه‌دا فتحوی، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێـك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی زیندانیـیانی كورد له ئێران.
سوره‌یا فه‌لاح، به‌رپـرسی ژنانی كورد له ئه‌مریكا و ڕێـكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی زیندانیـیانی سـیاسی كورد له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 23:15 خوله‌كه.


Sunday, October 19, 2008
ملیوینێک ئیمزا(مور) بو گورانکاری له یاسا ره گهزخوازه جیاوازیخه ری نێوان ژن و پیاو

وه ر گێر و نوسه ر سوره یا فه لاح
کومه لێ له چالاکانی مافی ژنان ده‌ست پێشخه‌ریان كردووه بۆ که‌مپه ینێکی گه وره که داوای ته واوکردن و كوتاهی هێنان به یاسای جیاوازی خه‌ره کانی دژبه ژن له ده‌ستوری ئێران‌دا ده کات.
که‌مپه‌ینی ملیوینی ئیمزا بۆگورانکاری له یاسای جیاوازی خه ره کان به مه به ستی کوکرد نه ده ی ملیوینێ ئیمزا که داوای گورانکاری له یاسا جیاوازیه خه ره کانی دژ به ژنان , به پاش تی کوشان له خو پیشان دا نیکی هیمن هه ر به و مه به ستهش له 12 جوزه ردانی سالی 2006 له فه له که ی حه وتی تیری شاری تاران پێک هات.
ئاماده کردنی چالاکیه کان و یارمه تی دان به م که مپه نیه له ژوئێنی 2006 دا ده‌ستی پی کرد و به ره سمیش له 27 ئاگوست له سمینارێک‌دا به نێوی " کاریگه ری یاسا له ژیانی ژناندا" شتی نوێی پێشان دا.
کوکردنه وه ی ملیوینێ ئیمزا له پالپشتی کردن له گورانکاری له یاسا دا ته نیا دانی له هه‌ندێک له ئا مانجهکانی ئه‌م که‌مپه‌ینه یه . ئه م که‌مپه‌ینه هه رو ه ها ئامانجی به ده ست هینانی ئه م مافانه‌یه
پ1- به رز کردنه وه ی ها وکاری و هه ره‌وه‌زی له گورانگاری کومه لایه تی : ئه م که مپه ینه ده یه وێت وه کو شێوازیک له هاوکاری بۆ راپه رین ، به ینی هه م‌و جور له چالاکانی کومه لایه تی له دروست کردن و پشتگیری له گورانکاری کومه لایه تی خزمه ت بکات.
پ2- ناسینی پیویسته کانی ژ نان و مافی به رایه تی و پیشه کی :
ئه م که مپه ینه ها و به شیه ئامانجی هه یه که به پیوه ند یه کان گه شه بدات. ؟؟پیوه ندی راسته و خوی به ینی چالاکان و به رگریکاره کانی ما فی یه‌کسانی له گه ل گروه په کانی تر له ژنان و هاوولایه تیه کان به چالاکانی ئه م که مپه ینه ده رفه تی ده دا بۆناسنیی كێشه ونیگه رانیه کانی هه م‌و روژه ی ژنان به تایبه ت کێشه و پێویسته کانیان ( داخوازیه کانیان ) . له لایه نیکی تر‌و ئه م پیوندیه راسته وخویه وشیاری له نیوان گشتی خه لک سه باره ت به نایه‌کسانیی که له نێو یاسا کاندا ئه ژی زیاد ده کات.
پ3- درێژه دان به ده نگی ژن : رێکخراوانی ئه م که مپه ینه هیوادان که بتوانن له ئێران ئه م که مپه ینه له گه ل ئه‌و گروپانه‌ی وا پێویسته کانیان نه بیسراوه په‌یوندی بگرن.
که مپینهکه پشت به ناسینی پێویستی ژنان به ده ست خویان ده‌به‌ستێ . ئه م پشت به ستنه به ئامانجی دریژه دان به ده نگی ژنان که پێویستیه‌کانیان له ئاستی سیاسه‌تی نیشتمان دا دیاری و ناونیشان نه کراوه .
پ4- زێده کردنی زانیاری ، به رزکردنه وه ی چالاکی دموکراتی :
ئه م که مپهینه زیده کردن و با شتر کردنی زانیاریه کان له نا و دیالوگ وهه رو ه ها هاوکاری کردن به شێوه ییکی دموکراتی به ئه رکی خوی ده زانێت.
ئه م که مپه ینه به بروای پته وو که بیروکه ییک که کرداری حه قیقتی بو گورانکاری راسته قینه هه‌یه ته نیا کاتێ به ده ست دێت که کومه لگا بیبا ته به رهو ئه و بیر‌و بروائه شی ئاوێنه ی مه به ست و ویستی کومه لگا به گشتی بێت.
گورانکاری له پایه و پله ی ژن له کومه لگا دا پێوستی به بنا خه ی ئه و بیر‌و بروایه که کێشه و مه سه له ی یاسایی و شه رعی که ژنێک له گه لیا رو به رووه مه سه له ییگی که سیی به ته نیا بوئه و ژنه نیه به لکو تارده ییک نیشان ده ری پروبلێم و کیشه یکه که ژنان له ئاستکی به رین و زوردا له گه لیا رو به رون .
بهواتاییهكی دیکه ئه م که مپه ینه بریاری وایه که بو چاککاری بنه ره تی و خولقا ندنی گورانکاری له سه ر چاوه ی کومه لگای مه ده نی دست پیش خات و به دوای به هێز کردنی خه لک ( چالاکی گه ل) و توانا کردنی ژنان بێت .
پ5- دابینی گونجا بۆ ئامانجه کانمان :
ده ست پێشخه رانی ئه م که مپه ینه ده زانن که گورانکاری کومه لا یه تی و له نیو بردنی نا به را به ری به ئاسانی به ده ست نایێت . ئێمه به به کاری سه خسته که ئه توانین ها و کاری پێویست بۆ خولقا ندنی گورانکاری پێک‌بێنین. ؟؟بی گومان ئه م ها وکاری و پێکه‌وه بوونه بۆ پالپێوهدان بۆ گه یشتن به ئامانجی که‌مپه‌ینه‌که له دا هاتووی ولاتدا رولێکی پۆزێتیڤ و روونی ئه‌بێت.
ئازموونی بزوتنه وه ی دموکراتیکی ژنان له ده ورو شوینی جیهاندا به تایبه ت له ناوچه که‌دا نیشانی داوه که به لێن بۆهاوکاری و چالاکی کومه لایه تی بو گه یشتن به ئامانجه کان رگه زی سه رکه وتنه له لا بردنی جیاوازی به ینی ژن و پیاو.؟؟خه بات بو یاسای یه کسانی له ئێران له راستیدا زنجیریه ییکی گورانکاری (پروسه ییکی )دژوار و درێژه.رێبازی راسته قینه بۆ گه‌یشتن ( دستکه وتنی ) یه کسانی به سه ر بناغه ی ده سه لا تی existing ده ژیا‌و و دیالوگی یه ک که سی به ینی ژن و پیاو له هه لوێستی ده سه لا تدا دانا مه زرێت.
راستر ( تاراده یی) به ده ست هێنانی ئامانجه کانی ئه م که مپه ینه به سه ر استراتیژییک که داوای به رز کردنه وه ی ئاگاداری به ینی دانه دانه ی ژنان و هاوولایه تیه کان سه باره ت به که سیه تی ( ناسنامه) و پله و پایه ژنان له کومه لگادا به گه وره یی داده مه زرێت.
پ6 - ده سه لاتی ژماره :
سه رکه وتنی را په رینی ئه م که مپه ینه به یه ک جاری پێشان ئه دات که ئه م داخوازیانه بو گورانکاری یا سا کان ته نیا بو4-5 هه زار ژن و پیاو که له م تی کوشانه له را بردودا پشتگیریان کردوه نیه به لکو ویست و داخوازی له راستیدا سه ر که وتنی ئامرازه کانی ئه م که مپه ینه پێشان ده دات که پشتگیری بۆ گورانکاری ئیشیکی دریژ خایه نه و زۆربه ی ئه م و ژن و پیاوانه ی که ئازاریان له ناهاوسه نگی یاسای ئێران دتیوه.
که مپه ینه که زۆر هه ول ئه دات که پێشان بدات ژنان ره وشتی جوراوجور بۆ هه لبرینی ده نگیان و پێشان دان به رهه لستی خویان به رانبه ربه یاسا و قانون ده‌که ن . و کو نویسنی کتیب ، وتار، به رهه م و فیلم و شیوه ییکی هونه ری ئیشی کومه لایه تی کردن.؟؟ژنان به سه رچاوه و ئمکاناتی که م و دیاری کراو له رێگه ییکی کرنگ تر و موشکل تره وه ده نگی خویان هه‌له ده برن وه کو رویشتن بو مه‌حکه مه ، را کردن له ما له وه یاوه کو ئیشیکی تێکه ده رو ناحه ز وه ک خو کوشتن و زه خه ت و توندی به رانبه ر به جه سته ی خویان ، سوتاندنی خویان.
به بلاو کردنه وه و پێشان دانی تێکوشانی به ربلاوی ژنان و نارازی بوون له وزعی ژن ئه م که‌مپه ینه ئامانجی به رچاو خستنی گشتی ئه وئستراتژیانه وا ژنان بۆ به ره نگاری یاسا ره گه زخوازه جیاوازخه ره کان و ناهاو سه نگی ئه وا نه یه.
پ7 - هیزی رێزمان و کو کردنه وه : یه کیکی ترله ئاما نج و ئامێزه سه رکه وتوه کانی ئه م که‌مپه ینه ئه وه یه که را په رین و ئیشیکی کوکراوه یه و ئه م حه قیقه ته پێشان ئه دات که پێویسته گورانکاری له یاسا ته نیا ده نگی به شێکی تایبه‌ت له ژنان نیه . له م تێکوشانه بی ده نگه ده نگی ژنان داوای گورانکاری ئه کات. گه لێک له وانه ی وا ۆ له نا و بردنی چالاکی ژنان رخنه ئه گرن ده‌لێن ئه م که مپه ینه بۆ ژنا نی بی ئیش که ئاسوده ئه ژین ، ئه وانه ی وا ژیانێکی جیاواز له گه لی نه دار و زه حمه تکێشان هه یه ، به لام راست نیه . چونکا به راستی یاسا بوژیانی گشتی خه لک نوسراوه و ئه م قانونه ناهاوسه نگانهش بۆژنی خو ینده وارو نه خوینده وار ، ژنی سه روی شار و خواره وه ی شار , سه لت و عائله دار ، شاری و گوندیه.
پ8- کاتی گه شتن به ده رئه نجامه کانی ئه م که مپه ینه:
کاتی داندراو بۆئه م که‌مپه‌ینه درێژه .
یانی تا کو کردنه وه ی ملیوینی ئیمزا درێژه‌ی هه یه.له‌وانه‌یه به سال و ده سال به‌رده‌وام بێت. فازی ئه‌وه‌لی ئه‌م که‌مپه‌ینه کوکردنه‌وه ی ئیمزایه له پاشدا به ره وتێکی تر ئه گات.
پ9 - ویست و داخوازی ئه مکهمپه ینه له شه ر له گه ل ئائینی ئیسلا مدانیه :
داواکاری بۆ تورانکاری له یاسا جیا وازی خهرهکان به‌رانبه ر به ئیسلام نیه به ره ورای قه ولی نیوه نه ته وه یی ئێراندایه . ئێران یه کێک له و ولاته تا نه یه که کونوا نسیونی حقوقی مه ده نی و سیاسی رێکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کانی ئیمزا کردوه و له ده رئه نجا مدا ئه شی هه م‌و شکل و و فورمێک له ناهاوسه نگی لا بدات. هه روه ها ئه م دا خوازیانه به رانبه ر به ئیسلام نه ویستاوه چونکه یا سا کان به شێک ل بینای ئیسلام نیه. گورانکاری له یاساکاندا که له م که مپه ینه دا باس کراوه ئاماژه ی ناکوکی و مشت و مری نیو فه قی و مه لا و زانا کانی ئائینی بووه . زور له سه رو کانی ئائینی وه کو ئایه‌ت الله سانعی یا ئایه ت الله بجنوردی و به شیکی زوری تریان داخوازی گورانکاری له یاسا ناها و سه نگه کان که به رانبه ر و دژ به ژنه ، ده که ن و گورانکاری له وانه دا دژ به ئیسلام دانانن. به هه رحال ئه م که مپه ینه به ده سه لات داره کان و خه لکیش پێشان ئه دات که به شێکی زۆر له خه لکی ئێران داوای ئه م گورانکاریه ئه که ن .
راپه رینی که مپه ین
چوونیه تی به ریوه بردنی ئه م بزوتنه‌وه ورا په رینه زیاتر پشتی به ستوه به ره وشتی رو به رو فێر کردن په یوه ندی بو گه یشتن به ئامانج که به م استراتیژیانه جێ به جێ ده بیت:
پ1- کو کردنه وه ی ئیمزا به ره وشتی ده‌رگا به ده‌رگا و گفت‌وگو له گه ل ژنان به تاک و ته نیا.
پ2 - کو کردنه وه ی ئیمزا له هه رجیگه ییک که ژنان کوده بنه وه و باس و گفت‌وگو له و باره وه. جیگه ی کوبونه ده ی خه لک وه کو پارک ، زانکو کارگای ئیش ، کلینیک و کوبه نه وه ی ئائینی جێگه ی مه شق و وه رزش ، پاس و متروو.
پ3- کو کردنه وه ی ئیمزا له رێگه ی دامه زراندنی سمینار و کونفرانس و کوبونه وه ناسینی ئه و که سانه ی وا له که مپه ین پشتگیری ئه که ن .
پ4 - کو کردنه وه ی ئیمزا له رێگه ی ئینترنت . ئینترنت به کار ده هێندرێت بۆ زانیاری سه باره ت به م که مپه ینه و هه روه ها شتی نوسراو بۆ فێربوونی قانونی،ئه‌وکه سانه ی وا پێیان خوشه که مپه ینه‌که ساپورت که ن ده توانن پتیشنه (Petition )که ئیمزا که ن فیرکردنی ئه وکه سانه ی وا به خوهیشتی خویان volunteer )) والینتریارمه تی ئه ده ن پێویسته :
بۆسه رکه وتن و به رێوه بردنی ئه م که مپه ینه گه لێکی زۆر له فیدا کاران و له خو بردویان پێویسته . هه ربویه لیژنه‌ی جوراوجور بوئه م کاره دروست کراوه . یه کێک له وانه " لیژنه ی فێرکردن " ئه م لیژنه یه ورک شوپی فێرکردن بۆ ئه وکه سانه ی وا به خو هێشتی خویان والینتره کا ن له کو کردنه وه ی ئیمزا و ناساندنی ئه م که مپه ینه به شداری ده که ن.
نا سینی یاسا کان له سه ر ژنان و چوونیه تی ئیش کردن له گه ل ها وشاریه کان له کاتی رویشتن بۆ مالی خه لک و چوونیه تی که لک وه‌رگرتن له کو بونه وه ی ژنان و پیاوان بۆباس کردنی که مپه ینه‌که له و ورک شوپانه دا فێرئه کرێت.
هه‌موو ئه‌وانه ی وا یارمه تی ئه ده ن پێویسته به جوانی چوونیه‌تی ئیشی " رووبه روو" فێربن.
والینتیرهکان پێویست ناکات له سه ر کێشه‌ی حقوقی و یاسایی ژناندا په سپورو تایبه تمه ند بن به لکو له وورک شوپهکاندا ئه وه نده که پێویست بێت فێرئه کرێن.
سه ودا و بواری چالاکی
چالاکیه کان بۆ که مپه ینه که ته نیا له شاری تاران نیه و ته واوی شاره چکوله کانیش ده توانن له‌م که مپه ینه دا به شداری بکه ن.
گروپه چالاک گێره کان ده توانن بو فێربونی چونیه تی ئیش کردن بۆ که مپه ینه که له وورک شاپه کان له شاری تاران به شداری که ن پاش ئه وه ئیستی خویان له شاره چکوله کان ده ست پێ پکه ن.؟؟ ئه گه رئه ندا مانی چالاک گێر له شارستانه کان زور بن ده توانن داوای دانانی وورک شاپ له شاره که یان بکه ن هه روه ها کو کردنه وه ی ئیمزا ده توانی له لایه ن هاو -نیشتماینه کانه وه له ده ره وه ی ولات به پوست و هاتو و چوی مسافیرو هه روه ها ئینترنت به ئه نجام بگات.
تومار کردنی ئه زمونه کان بوئێسته و داهاتوو
به شێکی دیکه له ئیشی ئه م که مپه ینه تومار کردنی" به لگه نامه یی" documentation به ومانا که هه روالینتریک له کاتی چالاکی بۆ کو کردنه وه ی ئیمزا و وتوو و یژله گه ل هاوشاریه کاندا ئه توانی چالاکیه ی خوی که ئازمونێکی دلڤه گه ر و خوش و ناخوش و گرنگ له کاتی وت و و یژله گه ل ژنانی جیاوازدایه له سه‌ر په‌ره کاغزێک بنوسن و کاتی گه راننه وه ی لیستی ئیمزا کان ، ئه م نویسنانه یان به نیوی " ئازمونی بی هاوتا " له کاتی وورک شاپه کاندا باسی لێ بکه ن تا که سانی دیکه ش که لکی لێ و ه رگرن.
؟ته مه نی ئمزا که ره کان
ژن و پیاو ئه وانه ی وا به شداری له م که مپه ینه دائه که ن ئه شێ ته مه ینان 18 و 18 به ره و سه ر بێت. ئیمزا کان له فرم ها ییکدا کوئهکرێتهوه و له لا په ره ی که مپه ینه که دا پشتگیری و ساپورت کردنی که مپه ین به شداری کردن و ئیش له م که مپهینه دا به راستی ئیشێکی و النتیره . والنتیره کان ئه توانن به پێشکه ش کردنی 5000 تمه ن (ته قریبه ن 6 دولار ) ببنه ئه‌ندامی ئه م که مپه ینه. چونکه که که مپه ینه که به یارمه تی والینتره کان ئه تواننی سه رکه وێت. ئێمه ژنان له ژیانمانا و به موشکله ی ئابوری هیچ خه زانه ییکی دیکه مان نیه . به‌لام به سه رپیی خومانه وه ویستاوین و ئه م پروژه گه وره به رێوه ده‌به‌ین تا به ئا مانجی بگه ینین.
ئادرس بۆ زانیاری زیاتر سه باره ت به م که مپه ینه.
ئادرسی مالپه‌ری ئه م که مپه ینه :
ئه وانه ی که ئه یانه وێت له م که مپه ینه دا
http://www.forequality.info/
شداری که ن به ئیمه
Forequality @ gmail.comپیوه ندی بگرن.
بو به شی کا لیفورنیا سوره یا فه sorayaf40@yahoo.com
Tuesday, August 26, 2008
Wto wji Jani Dilan legel Soraya Fallah
سوره‌یا فه‌لاح له دووهه‌مین ساڵیادی كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا له ئێران ده‌دوێت | |
له لایه‌ن جانی دیلان 25/08/2008 |

ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه 2:32MB - گوێبگره (Real)

سوره‌یا فه‌لاح
به بۆنه‌ی دووهه‌مین سـاڵیادی كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا و باری ژنانی ئێران و داخوازیـیهكانیان له گۆڕینی ئه‌و یاسـایانهی دژ به مافه‌كانیانه و هه‌روه‌ها باری ژنانی كورد كه كۆمه‌ڵێـك له چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنانی كورد كه‌وتوونه‌ته به‌ر شـاڵاوی زیندان و ده‌سـتگیركردن هاوكارمان جانی دیلان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپـێش ههڤپهیڤینێـكی له‌گه‌ڵ خانم سـوره‌یا فه‌لاح به‌رپـرسی ڕێـكخراوی مافی ژنان له باكوری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامی مافی مرۆڤ و كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا ئه‌نجام دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:23 خوله‌كه.


Wto weji Govari Kurdistan Legel Soraya fallah سوره‌یا فه‌لاح
چنور قادري kurdistanmedia | |
ژنه تێكۆشه‌ری كورد، سوره‌یا فه‌لاح: به‌شداریی ژنان له بواره سیاسییه‌كاندا له سیسته‌می دیكتاتۆری‌و زۆرداریدا له‌گه‌ڵ سیسته‌می دێموكراتیكدا زۆر جیاوازه به شی یه که م
له لایه‌ن PDKIه‌وه، كاك شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری حیزب له ئا‌مریكا په‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌رێز كاك مسته‌فا هیجریی خوێنده‌وه كه ده‌قی ئه‌و په‌یامه به زمانی ئینگلیزیش پێشكه‌ش به به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه كرا. لێره‌دا ده‌بێ بڵێم كه شاندی حیزبی دێموكرات به‌شدارییه‌كی زۆر به‌رچاوو چالاكانه‌ی له هه‌موو دانیشتنه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌بوو. له رۆژی یه‌كه‌می كار كۆنفرانسدا، دامه‌زرێنه‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور، بیرهوهرییو بۆچوونه‌كانیان به بۆنه‌ی 20 ساڵ تێكۆشانی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان ده‌ربڕی. |
: چنوور قادری kurdistanmedia | |
vokradio.com وتووێژ له‌گه‌ڵ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی دووههمو كۆتایی) 31-05-1387 هه‌ڤپه‌یڤین: چنوور قادری به‌ڕای من ئه‌م بارودۆخه له‌م پارچه‌ی كوردستاندا به خێرایییه‌كی دیاركراو ئه‌چێته پێش‌و ههورازو نشێوێكی زۆر به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت، به‌ڵام له رێگه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و خه‌ڵكیدا. پلۆرالیسمێكی زۆری تێدایه‌و تیاشدا ده‌بێت كه خۆ په‌ره‌ستی به مه‌به‌ستی تاكایه‌تی به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام زۆر پێشكه‌وتووه‌و خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ئایدنتیتی خۆیه‌تی. من پێم وایه كاتێك كه ژن توانی له هه‌رێمێكی ژێردهستو له ژێر یاسای نایهكسانو رهگهزخوازدا كار‌و چالاكی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ببات، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه ئیتر به زوڵم‌و زۆر‌و توندوتیژی قایل نهبێتو به‌رانبه‌ری راوه‌ستێ. بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆڵی سه‌ره‌كیی خۆی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا بگێڕێت‌و چالاك‌و ئه‌كتیڤتر بێت، ده‌بێ چ هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ڵبگرێت؟ |