ره‌وانیوز –سه‌قز2009/6/23 دوابه‌داوی داوای زیاتر 20 حزب و رێكخراوی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری سه‌باره‌ت به پشتگیریكردنی خه‌باته مه‌ده‌نیه‌كه‌ی تاران و ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری، خه‌ڵكی شاری سه‌قز رۆژی سێ شه‌مه‌ییان به‌داختسنی دووكان‌و بازاڕه‌كانه‌وه ده‌س پێكرد. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌واڵنێری تایبه‌تی ره‌وانیوز له‌شاری سه‌قزه‌وه بۆی ناردووین، ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی سه‌قز له‌وانه تاریكه‌بازاڕ و بازاڕی ناسراو به قازاخانه‌و دووكانه‌كانی بازاڕه‌كانی مه‌یدانی هه‌ڵۆ داخراون. هه‌مان سه‌رچاوه به ره‌وانیوزی راگه‌یاند له‌وانه‌یه چه‌ند كاتژمێرێكی تر به‌شێك له چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ئه‌وشاره له مه‌یدانی سه‌ره‌كی شار(هه‌ڵۆ)كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئارام ده‌ست پێ بكه‌ن. به پێی تازه‌ترین هه‌واڵی هه‌واڵنێرانی ره‌وانیوز له شاری سه‌قزه‌وه كه ئێستا كاتژمێر 5ی ئێواره بة كاتي كوردستاني ئيَران به‌ده‌ستتمان گه‌شتووه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕو سێ شه‌مه وه سه‌رجه‌م دووكان و بازاڕه‌كانیان داخستووه. ره‌وانیوز تازه‌ترین هه‌واڵه‌كانی مانگرتنی سه‌راسه‌ری كوردستان بۆ پشتگیری خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێران پێ ده‌گه‌یه‌نێت. http://www.rawanews.com/details.aspx?=News&ID=505&Babat=1 Source |
No comments:
Post a Comment