به یانیه ی پشتگیری پتر له ٥٠ چالاکوانى کومه لایه تی ،سیاسی و ئاکادمی ژن له وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا له رێفراندۆمی سه ربه خویی کوردستان
روژی 22 سپتامبری سالی 2017
photo credit:AFP-JIJI
زیاتر له ٥٠ چالاکوانی سیاسی و ئاکادمی کورد و ئەو ژنانەی کە لەگەڵ کوردەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا پێوەندیان هەیە پشنگیری خویان لە رێفراندۆمی سه ر به خویی کوردستان ، به ناردنی به یانییه ییک ده ر بری. ئه وان هه ر وه ها ئه م داخوازیه یان بو نوینه رانى خۆیان لە کۆنگريس و ئەنجوومەنی پیرانى ئه مريكا نارد و داویان لێ کردن کە پشتیوانی لە رێفراندۆمی ٢٥ی مانگ بکەن.
ئه مه ده قى یانیه که یه:
ئەم بەیاننامەیە بۆ گشت ئەوانەیە کە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینیان بە لاوە مەبەستەو مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ هەمووان دەسەلمێنن، یان ئەو کەسانەی کە بە دوای زانیاری بەڵگەمەند بۆ بەرێوەچوونی ئەو رێفراندۆمەن.
ئێمە داوا لە نوێنەرەکانمان دەکەین کە پشتیوانی لە بەرێوەچونوی رێفراندۆمی کردستان بکەن.
هۆکارەکانی ئێمە بۆ پشتیوانی:
1. . رێفراندۆم مافێکی دێموکراتیک و بۆ وەدیهاتنی خواستەکانی خەڵکی کوردستانی عێراقە لە راستای دەنگی راستەوخۆی خەڵک دا لە هەمبەر بابەتێکی سیاسیی، کە هەمان مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆییە.
2. . رێفراندۆم لەگەڵ رێوشوێنە یاساییەکانی پەسەند کراو لە کۆنگرەی ئەمریکادا لە ساڵی ١٩١٨دا، تەبایی هەیە، بە گوێرەی ئەو پەسەند کراوانە رێفراندۆم مافێکی سەلمێنراوی هەر نەتەوەیەکە بۆ ئەوەی کاروباری نێوخۆیی خۆی بەرێوەبەرێ
3. . پەسەندکراوەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٤٥دا، پاش شەری دووهەمی جیهانی، تەنانەت یاسای بنەڕەتی عێراق، (مادەی ٢١)، مافی دیاری کردنی چارەنووس لە چوارچێوەی مافە نێوەنەتەوەییەکان و دیپلۆماسی دا بە فەرمیی ناسیوە. هه روه هائەم یاسایە بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی و بە گوێرەی پێوانە نێودەوڵەتییەکانی مافی مەدەنی و سیاسیی ( ICCPR ) سەلمێنراوە
4. . لە کاتێکدا ئێمە بە قوڵی لە مافی بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ بەرێوەچوونی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە رەوتێکی یاسایی دا رێز دادەنێین، ئێمە لەو راستییە تێدەگەین کە راگەیاندنی سەربەخۆیی لەوانەیە خێراو بە پەلە نەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە.
5. . ئەو رێفراندۆمە نەک تەنیا بۆ کوردەکان، بەڵکوو بۆ گشت پێکاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخدارە.
6. . میراتی داگیرکاری لە رۆژهەڵاتی نێوەراست دا، بێبەش کردنی کوردەکان لە مافی دیاری کردنی چارەنووس، بە پێی ئاکامی پەیماننامەی سایس ـ پیکۆ، ( پەیماننامەی ئاسیای بچووک ١٩١٦)، دەبێ کۆتایی پیبێت.
7. . ئێمە سەرجەم ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەی کە لە لایەن دراوسێکانەوەو بە درێژایی مێژوو تەنگی بە کورد هەڵچنیوە، مەحکووم دەکەین. ئێمە داوا لەوان دەکەین کە بۆ یارمەتیدانی چارەسەری بە قەیرانی رۆژهەڵاتی ناڤین، دەست لە سیاسەتی دەستێوەردان لە رێفراندۆمی کوردستان هەڵگرن.
8. . ئێمە باوەڕمان وایە کە داکۆکی لە بەرێوەچوونی رێفراندۆم بەشێک لە مافی بنەرەتی خەڵک بۆ دەنگدان، شکۆی مرۆڤایەتی، مافی خەڵک بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆیان و نەهێشتنی زوڵم و ستەم لەسەر نەوەو وەچەکانی داهاتوویانە.
ليستى ئه و كه سانه ى كه تا ئه ورو ٢٣ ى مانگى سيپتمبر ئه م بيانيه يان واژو که ردووه:
دکتورسوره ییا فه لاح، لیکوله ری ئاکادمی؛ تریسی فه هیمی، سه روکی کولیژ؛ چینار بناوی، رئیسی سه نتری کورده کانی دانیشتوی کالیفورنیا له سه ندیگو،؛ سوره ییا موفتی ، چالاکوان و زمان ناس؛ لسلی لاد، فه شین ؛ کلارا مورادایان، خوینه واری زانکوی ئیاله تی کالیفورنیا؛ رویا ناهید،بیزینس؛ ژاله ته وفیق،لیکوله ری سه حه ت، روژان فه یز،چالاکوان و هونه ر مه ند ؛ سوزان ئه حمه د ماموستا،؛ مرمر ئستوارت چالاکوان و نوسه ر؛ ئازه رقوبادی،هونه ر مه ند؛ مه حبوبه حوسه ینی، چالاکوانی سیاسی ،هانا جاف به شه ر دوست; نه واز خسرو، ئه ندازیار؛ قومری رسته م پور، ماموستا ؛ فرناز به هرامی،چالاکوانی کومه لایه تی ؛ شیدا شاریكندي، بیزینس؛ هيرو سالارخوینه وار؛ سلیوا برواری،رپرتاژ؛ فروزان خرمیان،خوینه وار؛ فوزیه عه زیز؛ ئامینه عه بدالله؛ سفیه دسکی؛ریزان دسکی؛ سبریا دسکی؛ کادریه سیندی؛ هلن سندی؛ نجیبه شالی؛ به یان سندی؛ مهدیه سندی؛ نازدار دسکی؛ رزوان دسکی؛ نازدار قه ساب؛ چیمن سندی؛ به یان مرانی؛ نازدار شریف؛ فوزیه چلبی؛ئه وین چیکوزمن ، لانا دز یی، هه لاله شاریکندی، گه لاویژ برواری ، سیبه ر برواری، دکتر ئایدا عه لی ئه کرایی. ئاوا ئه فلاک ، سوزان درویش، نه شمیل بهروزی، په رواز خسرو ، شیرین، جوانا خسرو و ...
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|
No comments:
Post a Comment