ده نگی ئه مریکا -سوره‌یا فه‌لاح له‌ وتووێژێکدا

سه‌ره‌کی

به‌شداری سێ کچی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌

یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
قه‌باره‌ی نووسین 
Salah Piroty
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی-که‌لدانی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 3ی ئاپریلی 2014 له‌ شاری ساندیاگۆ، له‌ ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیا میوانداری پڕۆگرامێکی کولتووری بۆ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.  له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌دا 17 کچ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جۆربه‌جۆردا به‌شداریان تێدا کردبوو که‌ له‌ ئاکام دا سێ کچ به‌ ناوه‌کانی سۆزان، دالیا و هێلێن وه‌ک کچانی شایسته‌ هه‌ڵبژێردران.

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، سوریا فه‌لاح، جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی کورده‌کانی باشووری کالیفۆڕنیا ده‌ڵێت که‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ یارمه‌تی کردن به‌ ژنان و کچان بۆ باوه‌ڕبه‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له‌ سه‌ر کار، چونیه‌تی وتار پێشکه‌ش کردن، یارمه‌تی دان به‌ کۆمه‌ڵکا، به‌ منداڵان  و به‌ گشتی یارمه‌تی دان به‌ کولتوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.

خانمی فه‌لاح شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ کچی شایسته‌ یان شاژنی جوانی ته‌نیا مه‌به‌ست له‌ جوانی ڕواڵه‌تی ژن نیه‌ به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی تریش بۆهه‌ڵبژاردن وه‌به‌رچاو گیران وه‌ک ڕاده‌ی زانیاری کولتوری و زانستی، ڕێزگرتن له‌ کولتوری نه‌ته‌وه‌که‌یان، یارمه‌تی کردن به‌ خه‌ڵک و هه‌وڵدان له‌ به‌شی مافه‌کانی مرۆڤ.

 هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که‌ هه‌وڵمان دا ته‌نیا "جوانی و بالای جوان" نه‌بێته‌ یه‌که‌م خاڵی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵکو یه‌کێک له‌ خاڵه‌کان بێت.

سووریا خانم ئاماژه‌ به‌ به‌شدارێکی زۆری خه‌ڵک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جوراوجۆر و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی "فاکس نیوز"ی ئه‌مه‌ریکا و "ڕادیۆ ده‌نگی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا" و ته‌له‌ڤزیونی "کوردستان تی ڤی" ده‌کات.

 
وتووێژی خانمی سوڕه‌یا فه‌لاح

---------------------------------------------------------------------------------------------------------

http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2014/03/09/9bb34934-a47b-49e7-ab7c-56abe830b06a.mp3


هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

سورەیا فەلاح: دایە مونیر و چەندین ژنانی تر لە کالیفۆرنیا لە رۆژی ژناندا خەڵات دەکرێن

Munir NahidMunir Nahid
قه‌باره‌ی نووسین 
Jani Diylan
ئەگەر هەموو ساڵەکەش لە یادمان بچێتەوە بەلای کەم رۆژێک لە ساڵێکدا دانراوە  بۆ ستایش و رێزگرتن لەو ژن و خانمانەی کە بەشێکی زۆری ئەم جیهانە لە ئەستۆیاندایە بە خەبات و تێکۆشان و شەونەخۆنیەکانیان.
دایە مونیر وە یاخود خانم مونیر ناهید کە دایکی دوو گیان بەختوێ لاو، ئەحسەن و شهریار ناهیدە، نەک هەر لە ناو کۆمەڵگای کوردی بەڵکۆ لە نێو سەرانسەری ئێرانیەکاندا لە ئەمەریکادا ناسراو و ناوبانگە، جارێکی تریش لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە خەڵات دەکرێت.
سورەیا فەڵاح چالاکی کاروباری ژنان لە باشوری کالیفۆرنیا لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێت " ئێمە وەکو هەموو سالڵێک لە باشوری کالیفۆرنیا بەرنامەمان هەیە بۆرێزلێنان و ستایشکردن لەو خامانەی کاروباریان کردووە و لەناو کۆمەڵگاێ ئێرانیەکاندا ناوبانگن و وە بە تاێبەت داێکی ئەو کەسانەی کە لە چەند ساڵانی رابوردوودا پاش گۆڕانکاریەکاندا لە ئێران گیانی خۆیان بەخت کردووە. سورەیا خانم دەڵێت یەکێک لەوانەی خەڵات کراوە " دایە مونیرەیە " داێکی دوو کورە کە لە سەرەتاێ شوڕشدا لە لایەن رژێمی کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دران و دەشڵێت ئەوان بێ ئەوەی لەم رێزلێنان ئاگادار بن بۆ ئەم بەرنامە بانگ‌ێشت کراوون.


-------------------------------------------------------------------------------------------------------------

-وتوويژي به شى كوردى ده نگى ئه مريكا له گه ل خاتو سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران و




به‌رده‌وامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌ سێداره‌دانی 18 زیندانی سیاسی

سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌دوێت

Haider Kareem
28.10.2013
سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ تایبه‌تی له‌و ده‌مه‌ی که‌ کاربه‌ده‌ستێکی باڵای دانوسا‌ندنه‌کانی ناوکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئێران داوای ئه‌وه‌ی له‌ کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ داسه‌پاندنی گه‌مارۆکان دژی تاران ڕابگرن. هه‌روه‌ها باس له‌ به‌رده‌وامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌ سێداره‌دانی 18 زیندانی سیاسی که‌ دووانیان کوردن
.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

سوره‌یا فه‌لاح له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

Voice of America Kurdish


سه‌ره‌کی

سوره‌یا فه‌لاح: ژنان ئه‌مجاره‌ زیاتر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران خۆیان کاندید کردبوو به‌ڵام ڕه‌تکرانه‌وه‌.

قه‌باره‌ی نووسین 
Haider Kareem
هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی سه‌نگییان خستۆته‌ سه‌ر کێشه‌ و مشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتووی ئێران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ململانێی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ قه‌بوڵکردن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ ولایه‌تی کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی شتێکی ناخۆشبوو که‌ ئایه‌توڵڵایه‌ک له‌ ئێراندا بڵێت ژنان له‌ ناو کۆماری ئیسلامی و وڵاته‌‌ ئیسلامییه‌کاندا نابێت باسی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ژنان هه‌ڵبژێردرێن یاخود جێگایان نییه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماریدا و ناتوانن له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماردابن.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی سوره‌یا فه‌لاح


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

سوره‌یا فه‌لاح: زۆربه‌ی ژنانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له‌ ئۆباما ده‌که‌ن

07.09.2012 15:19
Haider Kareem خانم سوره‌یا ده‌ڵێت زیاتر ئه‌وانه‌ن که‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایان به‌لاوه‌ گرنگتره‌ له‌ مه‌سه‌له‌ ناوخۆیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان و شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی , ئه‌مه‌ریکا
ڕۆژنامه‌وان: Haider Kareem

سوره‌یا فه‌لاح: خه‌ڵاتکردنم له‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و پێشه‌نگی له‌ کارکردندا بوه

28.04.2012 20:00
Jani Diylan ‌له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی 28/4 له‌ شاری لۆس ئه‌نجلس ئاهه‌نگێکی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌رێوه‌ چوو که‌ تێدا خانم سوره‌یا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و کار و تێکۆشانه‌کانێدا خه‌ڵاتێکی پێشکه‌ش کرا. خانم سوره‌یا فه‌لاح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ لایه‌ن شۆرای دابه‌شکاری پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گه‌وره‌وه‌ پێشکه‌ش کرا که
ڕۆژنامه‌وان: Jani Diylan

سوره‌یا فه‌لاح: ڕامنی به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر باش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا ئاماده‌کرابوو

05.10.2012 20:46
........رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره‌ کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا لاواز دیاربـبێت، بۆیه‌ زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ڕامنیـیان به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌کی زۆر ڕوون ڕاگه‌یاند. سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ڕاوێژکارانی سه‌رۆک ئۆباما پـێشبینیـیان نه‌کردبوو مت ڕامنی بتوانێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ باشی به‌شـداری بکات، چونکه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ وه ........ئاماده‌کردبوو‌ که‌ توانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک داگایی‌کردنێـک بۆ ئۆباما لێبکات، بۆیه‌ ئۆباما زیاتر به‌رگری له‌خۆی ده‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ڕوون بکاته‌وه‌. وتووێژ له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی , ئه‌مه‌ریکا
ڕۆژنامه‌وان: Haider Kareem

سوره‌یا فه‌لاح: هه‌ڵمه‌ته‌کانی نازه‌نین ئه‌فشین جه‌م کاریگه‌ریان هه‌بوو له‌ ئازادکردنی نازه‌نین فاتحی

28.05.2012 20:00
........هۆی کوشتنی که‌سێک که‌ ویستبوو ده‌ست درێژی لێبکات له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی ئێرانیه‌وه‌ بریاری مردنی به‌سه‌ر ده‌درێت وه‌ به‌شه‌که‌ی تری په‌رتۆکه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆیه‌تی. خانم سوره‌یا فه‌لاح که‌ یه‌کێک له‌ چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنانه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان یارمه‌تیه‌کی زۆری خانم ئه‌فشین جه‌م داوه‌ له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانیه‌وه‌. سوره‌یا خانم له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نازه‌نین بۆ به‌رگری له‌ نامۆسی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یه‌کێک له‌ کوره‌کان ده‌کوژێت و
ڕۆژنامه‌وان: Jani Diylan

سوره‌یا فه‌لاح باس له‌ چواره‌مین كۆنفرانسی زانكۆی هونه‌ری كالیفۆرنیا ده‌كات

18.01.2009 19:00
زانكۆی هونه‌ری كالیفۆرنیا میوانداری چواره‌مین كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی خۆی كرد كه‌ هونه‌رمه‌ندان و بزاڤكاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا تیایدا به‌شـداری ده‌كه‌ن. بابه‌ته‌كانی كۆنفرانسی ئه‌مسـاڵ له‌سه‌ر ڕوه‌ندا و فه‌له‌سـتین و كوردسـتان بوون. خانم سوره‌یا فه‌لاح سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پـشـتیوانی له‌ مافه‌كانی ژنان و مافه‌كانی مرۆڤ بنكه‌ له‌ كالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بزاڤكاری دیكه‌ی كورددا به‌شـداریـیان تیایدا كرد. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م كۆنفرانسه‌ هاوكارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم سوره‌یا فه‌لاح كرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:31 خوله‌كه‌.
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

سوره‌یا فه‌لاح ده‌ڵێت له‌ هه‌وڵی زانیاری کۆکردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی گیراوانی سیاسی کورد و ئێرانیدان

13.12.2010 19:00
........له‌ ئێران و به‌ تایبه‌تی له‌ کوردستانی ئێرانێ دابین ده‌کات له‌ مێزگردێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ژێر سه‌ردێڕی "به‌ربه‌سته‌کان و هه‌ڵه‌کان" پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران و کوردستان هێنایه‌ گۆڕ. سوره‌یا فه‌لاح دامه‌زرێنه‌ری کومه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ باشوری کالیفۆرنیا بۆ به‌شی کوردستانی ئیران له‌ وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت مه‌به‌ست
ڕۆژنامه‌وان: Salah Piroty

سوره‌یا فه‌لاح ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی 21 هه‌مین سـاڵیادی کوژرانی گێراوانی سیاسی له‌ ئێران ده‌دوێت

27.09.2009 20:00
........له ئێران، ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران له باشوری کالیفۆرنیای ئه‌مریکا بۆنه‌یه‌کی پـێک هێنا و بنه‌ماڵه‌کانی کوژراوانی سیاسی و بزاڤکارانی کورد، ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شداریان کرد. سوره‌یا فه‌لاح، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ باشوری کالیفۆڕنیا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵیت له‌ به‌ر نه‌بوونی به‌ تایبه‌تی
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

سوره‌یا فه‌لاح باس له‌ پـێشـێلـكاریـیه‌كانی دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌كات

09.06.2008 20:00
سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنانی كورد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ باكوری ئه‌مریكا سـازكردووه‌. خاتوون سوریا ده‌ڵێت چه‌وسـاندنه‌وه‌ و سه‌ركوتكردن دژی هه‌موو لایه‌ك له‌ ئێراندا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

سوره‌یا فه‌لاح ده‌رباره‌ی كۆنفرانسێـكی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دوێت

29.06.2008 20:00
له‌م ڕۆژانه‌ كۆنفرانسێـكی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئیاله‌تی كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح پـسـپۆر له‌ بواری كاروباره‌كانی ڕامیاری نێونه‌ته‌وه‌یی و بزاڤگه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێران و كوردسـتان سـازكردووه‌. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی
گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه

شاندێـکی ڕێـکخراوی کولتووری ژیان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات

10.08.2009 20:00
شاندێـکی ئه‌مه‌ریکی ناحکومی له‌ ژێر ناوی ڕێـکخراوی کولتووری ژیان ئێسـتا له‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدایه‌. بزاڤکاری دێرین دکتۆر سامان شـاڵی سه‌رۆکی شـانده‌که‌یه‌ و هه‌روه‌ها خانم سورهیا فهلاح چالاکی مافه‌کانی ژنان ئه‌ندامه‌ له‌ شـانده‌که‌دا. هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردوون، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنانی کورد

12.03.2010 19:00
ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ 8 ی مارس هاوکارمان جانی دیلان مێزگردێـکی تایبه‌تی سـازکرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژنانی کورد به‌ گشـتی و ژنانی کورد له‌ ئێران به‌ تایبه‌تی. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانانی مێزگرده‌که‌ بوون: سورهیا فهلاح، به‌رپـرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشـتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی له‌ ئێران و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان. مه‌هین شـوکروڵاپـور، چالاکی کاروباری ژنان. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

ڕێـکخراوی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا خه‌ڵات ده‌کرێت

26.04.2009 20:00
سـاڵانه‌ خه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵ و که‌سـانه‌ ده‌کات که‌ له‌ پـێناو مافه‌کانی ژنان تێـکۆشـاون. ئه‌مسـاڵ خه‌ڵاتی ڕێـکخراوی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا بۆ گۆڕان و یه‌کسـانی له‌ ئێراندا ده‌کات. خانم سورهیا فهلاح یه‌کێـکه‌ له‌ بزاڤکه‌رانی ئه‌و ڕێـکخراوه‌، بڕیاره‌‌ له‌ پێشـکه‌شـکردنی خه‌ڵاته‌که‌دا له‌ 29 ی ئه‌م مانگه‌ به‌شـداری بکات. له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه‌، ده
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران

25.10.2008 20:00
و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ به‌شی كوردسـتانی ئه‌و وڵاته‌دا. میوانانی مێزگرده‌كه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون: نه‌دا فتحوی، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێـك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی زیندانیـیانی كورد له‌ ئێران. سورهیا فهلاح، به‌رپـرسی ژنانی كورد له‌ ئه‌مریكا و ڕێـكخراوی به‌رگری له‌ مافه‌كانی زیندانیـیانی سـیاسی كورد له‌ ئێران. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی

سـوره‌یا فه‌لاح باس له‌ 52 هه‌مینی كۆنگره‌ی كۆمسـیۆنی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنان ده‌كات

27.02.2008 19:00
وامبێت. بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆنگره‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ به‌ یه‌كسـانیكردنی ژنان و پـیاوان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ تواناكردنی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا. خانم سورهیا فهلاح شـاره‌زای بواری په‌یوه‌ندیـیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان و به‌رگری له‌ مافی ژنان پـێده‌چێت تاكه‌ ژنی كوردبێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شـداری بكات، وه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی
به‌شه‌کان: سه‌ره‌کی
بڕۆ بۆ په‌ڕه‌

مێزگردێک له‌سه‌ر داخستنی به‌شێـکی حکومه‌تی فیدراڵی ویلا‌یه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌

07.10.2013 08:51
زار کارمه‌ند و هه‌روه‌ها کارشی کردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌زاران کۆمپانیا. ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سورهیا فهلاح شاره‌زای قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی و چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا و که‌ریم ساڵح شاره‌زای قانوونی له‌ ولایه‌تی وسکانسن . ‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌
ڕۆژنامه‌وان: Haider Kareemی: پ

No comments: