مێزگرد
مێزگردێک لهسهر داخستنی بهشێـکی حکومهتی فیدراڵی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا
بهشێـکی دامودهزگاکانی حکومهتی فیدراڵی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا ڕۆژی سێشهممهی ڕابردوو داخران، دوای ئهوهی ئهنجومهنی نوێنهرانی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریـیهکان و سیناتی ژێر کۆنترۆڵی دیموکراتهکان لهسهر بوجه ڕێـکنهکهوتن.
سهرۆک ئۆباما به کۆنگرس دهڵێت خهڵـکی ئهمهریکا یاری دهسـتی سیاسیـیهکان نیـیه و گوتی دهبێت کۆنگرس کۆتایی بهم داخسـتنهی بهێنێت کهوا بووهته مایهی ڕاگرتنی کاری سهدان ههزار کارمهند و ههروهها کارشی کردووهته سهر ههزاران کۆمپانیا.
ئهمه بابهتی ئهم مێزگردهی حهیدهر کهریمه له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا لهگهڵ سورهیا فهلاح شارهزای قانوونی نێونهتهوهیی و چالاکوانی مافهکانی ژنان بنکه له کالیفۆرنیا و کهریم ساڵح شارهزای قانوونی له ولایهتی وسکانسن.
سهرۆک ئۆباما به کۆنگرس دهڵێت خهڵـکی ئهمهریکا یاری دهسـتی سیاسیـیهکان نیـیه و گوتی دهبێت کۆنگرس کۆتایی بهم داخسـتنهی بهێنێت کهوا بووهته مایهی ڕاگرتنی کاری سهدان ههزار کارمهند و ههروهها کارشی کردووهته سهر ههزاران کۆمپانیا.
ئهمه بابهتی ئهم مێزگردهی حهیدهر کهریمه له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا لهگهڵ سورهیا فهلاح شارهزای قانوونی نێونهتهوهیی و چالاکوانی مافهکانی ژنان بنکه له کالیفۆرنیا و کهریم ساڵح شارهزای قانوونی له ولایهتی وسکانسن.
دهقی مێزگردهکه
http://www.calameo.com/read/0018051022ff1154510a9
وتووێژی رۆژنامهی ئاسۆی رۆژههڵاتی كۆمهڵهی شۆڕشگێری زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران لهگهڵ الهام چایچی و سورهیا فهلاح
------------------------------------------------------------------------------------------
سورەیا فەلاح:دیمانە/ تارا محەمەد له گه ل سو ره يا فه لاح: پرسی ژن و جۆر و
شێوازەكانی توندوتیژی دژ بەئافرەتان
لە زۆر لە كومەڵگەكاندا بەهۆی وەزعی ئابووری و كولتوورێكی هەڵە توندوتیژی لە زكی دایكەوە دەستپێدەكات
دیمانە/ تارا محەمەد له گه ل سو ره يا فه لاح
لەم دیمانەیەدا (سورەیا فەلاح) وەك نووسەر و چالاكڤانی بواری دەستەبەركردنی مافەكانی ئافرەتان، سەبارت بە پرسی ژن و جۆر و شێوازەكانی توندوتیژی دژ بەئافرەتان راوسەرنجی خۆی دەخاتەڕوو، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئافرەت لە جیاتی ئەوەی خەریكی دروستكردن و رێكخستنی كۆمەڵگە بێت و لە فێربوون و فێركاریدا جێگەی بكرێتەوە، بە وەستاندن و رووخاندن و لەناوبردنی، مافە ئینسانییەكانی پێشیلدەكرێ.
پرس: توند و تیژی چییە و كەی وەكو حالەت و دیاردە ناسرا؟
سورەیا فەلاح: توندوتیژی لەیاسای نێونەتەوەییدا لە راگەیاندراوی 20 ی دیسەمبەری ساڵی 1993 ی زایینی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ جاری یەكەم دیاردەیەك بە نێوی توندوتیژی باسكرا. تەنانەت لە كۆنوسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رەگەزخوازی لە ساڵی1979 ئەم وشەیە باس نەكرابوو، كۆڕی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەپەسندكردنێكی تایبەتی لەساڵی 1999 ی زایینی زەمینەی داچەقاندنی تۆڕی یاسای بەرگری لە توندوتیژی لە زۆر لەو وڵاتانەی كە كۆنوسیۆنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیان واژو كردبوو پێكهێنا
پرس: جۆرەكانی توندوتیژی كامانەن؟
سورەیا فەلاح: سەبارەت بە جۆرەكانی توندوتیژی، چەندجۆرێكی دەخەمەڕوو كە لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەستنیشان كراون، كە بریتین لە
: 1. توندوتیژی لە ماڵەوە و لە ناو ئەندامانی بنەماڵە، هەروەها لەلایەن هاوسەر و هاوبەشی ژیان.
2. توندوتیژی جینسی واتە سێكسی بەبێ رەزامەندی ژن
3. توندوتیژی نەریتی و سوننەتی وەكو خەتەنەی كچ، كوشتن لەسەر شەرەف كە لەبڕێك لە وڵاتەكاندا بوونی هەیە.
4. كڕین و فرۆشتنی ژنان و كچان.
5. توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە كاتی شەڕی چەكداری.
6. توندوتیژی بە زمان و جنێودان كە كاریگەری زۆری لەسەر باری دەروونی ئافرەتان هەیە .
بە گوێرەی راپورت و داتاكان واپیشان دەدات كە هەر ژنێك لە درێژەی ژیانی خۆیدا بە جۆرێ لەجۆرەكان توندوتیژی كێشاوە، یەك لە سێی ئافرەتان بە جۆرێك رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ئەو رێژەیەش ڕێژەیەكی زۆر ترسناكە، واتە لەلایەن هاوسەر و باوك و برا، یان لە لایەن خۆشەویست وهاوڕێ و تەنانەت كەسی نەناسراو و غەریبەوە تووشی ژنان دەبێت و هەندێكجاریش بە كوشتنی ژن و مردنی كۆتایی پێدێت. توندوتیژی بەرامبەر بە ژن یەكێكە لە زیاترین توندوتیژییەكان كە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ دەكرێت و لە هەموو كەلتوور و كۆمەڵگەیەكیشدا بەئاستی جیاواز بوونی هەیە. لە زۆر لە كومەڵگەكاندا بەهۆی وەزعی ئابووری و كولتوورێكی هەڵە توندوتیژی لە زكی دایكەوە دەستپێدەكات، پاشان كچەكە بەهۆی كچ بوونیەوە لەزۆر لەئازادییە كۆمەڵایەتییەكان بێبەش دەبێت، جا ئەگەر لەوڵاتێك كەیاسای شەریعەش چ لە لایەنی رەسمیە و چ نارەسمی حوكم بكات ئەوا لەهەڵبژادنی جلوبەرگی خۆی بێ بەشە، لەوانەیە بە زۆر بە شوو بدرێت، یان دەستدرێژی بكرێتەسەر و مافەكانی بە ئاسانی بخریتە ژیر پێ.
پرس: چۆن و بەچ رێگەیەك دەتوانین بەسەر ئەو دیاردەیەدا زاڵبین؟
سورەیا فەلاح: ئەم دیاردەیە پێویستی بە ئیشێكی زۆر هەیە بۆ ناسین وناساندنی بە كۆمەڵگە، دەكرێ وشیاری لە سەر زۆر شتی كولتووری بدرێتە تاكەكان، بۆ نموونە لە بڕێك لە جێگەكان لە كۆمەڵگەی كوردیدا، لێدان وجنێودان بە توندوتیژی نازانن، پیاوان بە مافێكی خۆیانی دەزانن كە بەسەر رەگەزی مێینەدا دەستدرێژی فیزیكی بكەن، بۆچی ؟؟؟ بۆ روونكردنەوەی ئەمە چەند فاكتەری پێكهێنەری توندوتیژی دێنمەوە، لەوانە دابەشكردنی نایەكسانی هێز و كۆنتڕۆل كردنی تواناكانی ژنان، كولتوری دژ بە ژن و بە راوردی ژن وەك كەلوپەل و موڵك و دارایی پیاو و دەوڵەت، ئعتیادی ناسینی توندوتیژی دژبەژنان، بێ موبالاتی دەوڵەتەكان و دەسەڵاتداران لەبەرامبەر ئەو دیاردەیە، لەپێكهێنانی ئەم پرَوسەیە هەموو ئەنستیتوتە كۆمەڵایەتییەكان و سیاسییەكان بەشدارن، مەبەست لە ئەنستیتوتە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان چییە؟
یەك لە سێی ئافرەتان بە جۆرێك لەجۆرەكان رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ئەو رێژەیەش ڕێژەیەكی زۆر ترسناكە |
ئەوانە هەر ئەو دەسەڵاتەن بەسەر ئێمەدا حوكم دەكەن دەسەڵات دوو بەشە یەكێكیان دەسەڵاتی رەسمی و سەرەوە وەك: دەوڵەت كە بریتییە لە هەرسێ دەزگای یاسادەركەر، بەڕێوەبەر و هێزی دادوەری، ناسینی چەمكەكانی ئەم توندوتیژییانە بەتەنیا گرنگ نییە، بەڵكو، ئەرك خستنە سەرشانی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی ئەو بنەمایانەی كە توندوتیژی پێكدێنن گرنگە.
دەوڵەتەكان لەچەند ئامێری ناسراو كەڵك وەردە گرن وە كو: زیندان و بەندیخانە، لەناوبردنی فیزیكی وە ك ئیعدام و سێدارە و..هتد، پێكهێنانی توندوتیژی لە ناوچەی ئالوزه كان دا وكاتی شەڕ و پاش جەنگ بەرانبەر بەو ژنانەی وا لەهێزی سەربازی و سوپای چەكدار ئیش دەكەن، یاخود لە نزیكی سەبازخانەكان ئەژین، كەڵك وەرگرتن لە دەستدرێژی سێكسی و توندوتیژی بۆ ترساندنی پیاوان لە وڵاتانی بندەست و بۆ تێكشكاندنی نەتەوە بندەستەكان و پەرەپێدان بە كولتووری زۆرلێكردن و توندی نواندن پاش شەڕ، زۆرجار دەبینیرێت كە دەستدرێژی سێكسی زۆر دەبێت.پاش شەڕ و جە نگ كولتووری كۆمەڵگە و بنەماڵە كولتوورێكی توندوتیژە و زیاتری ئەو توندوتیژییە داوێنی ژن ئەگرێتەوە. دووەم دەسەڵات دەسەڵاتی خوار و ناڕەسمیە نموونەی بنەماڵە، پیاو (باوك، برا، مێرد، كوڕ) كلیسا و مزگەوت و تمپڵ (ئەنستیتوتە كۆمەڵایەتییەكان) كورپوریشنەكان corporations ئەم ئەنیستوتوانە دەسەڵاتێكی زۆریان بەسە ر ژیانی رۆژانەی ئێمەدا هەیە ئەوان لەكاتی كاركردنی ئێمە، كڕینی خواردەمەنی ئامێرە پێویستەكانی ژیان، دوعاكردن و رۆیشتن بۆ جێگەی ئایینی، هاوسەرگیری و مردن و دەستیان بەسەر ژیانماندا هەیە، ئەوان لەوە دەچن كە هەمیشە گەورەن و لە ناو چونیان نییە، وادەزانن هیچیان بەسە ر نایەت ؟ ناگۆڕێن و كاریگە ریان تەواو نابێت؟ بەپێچەوانەوە گۆڕانی حكومەت ئاسانە، بەڵام بڕێك لەئەنستیتوكان كە لەسەر مێشك و روحی تاك كاردەكەن زۆر زەحمەتە بگۆڕێن، زۆریان بڕوایان بە شەڕە كە هەزاران ساڵ هاتووە و پێویستیان بە لەناوچوون نییە، بەڵام پێویستیان بەگوڕان و مودیفای كردنە، وەك ئە نستیتوی ئایین و مەزهەب، كولتووری نەریتی، هەموو ئەو ئەنستیتۆتانە ئەژین چونكە ئێمە بڕوایان پێدەكەین و ساپورتیان دەكەین و لە گەڵیان رێ دەكەین، یەك فاكتمان لەبیرنەچێت ئەویش ئەوەیە كە گۆڕانكاری دەوڵەت كارێكی ئاسانە بەڵام گۆڕانی بیر و بڕوا زۆر سە ختە، چونكە بنەمای لەسەر بیر و بڕوا و كولتوور و ئایین دامەزراوە .
پرس: باسی توندوتیژی بنەماڵەت كرد ئەوە تاچەند لەناو كۆمەڵگەدا بەرجەستەیە؟
سورەیا فەلاح: رەوتی توندوتیژی لەلایەن دەسەڵاتە ناڕەسمییەكان وەكو پیاو لەماڵەوە باسێكی ناسك و حەساسە، توندوتیژی بنەماڵە و پیاو (باوك ،برا، مێرد، كوڕ) یە كێك لەو دیاردانەیە كە لە زۆر لە كولتوورەكاندا دەبینرێت و چونیەتی دروستبوونی زۆرێك لەرێكخراوەی ژنان شە رح دەدات . ئە نستیتوتە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە كە بەشێكن لەدەسەڵات لەنێو كۆمەڵگەدا ناشێ لەبیربكرێن وەكو كڵَیسا و مزگەوت و تمپڵ، بەڵام تێبینی كردن و ناسینی تەواوی ئەو ئەنستیتوتە كۆمەڵایەتییانە مومكین نییە، زۆر لەو ئەنستیتوتە كۆمەڵایەتییانە وەكو كورپریشنەكان corporation بە یارمەتی بەشەكانی دیكە بۆ ئنتفاعی ماڵی دەست بەتوندوتیژی ئەدەن بەڵام ئەوان بەچەند جۆر دەسەڵات و هێزی خۆیان بە سەركۆمەڵگەدا دەسەپێنن و دەبن بەهۆی بڕێك لەم دیاردانە وەكو: هاوسەرگیریی لەتەمەنی هەرزەكاری و منداڵی، هاوسەرگیریی زۆرەملێ، پشكنینی زورەملێی پەردەی كچێنی لەشفرۆشی زۆرەملێ، رەشەكوژ، خە تەنەی كچان، فرە ژنی، وێڕای كەڵك وەرگرتن لەچەكی سووك وەكو ترساندن یا كوشتن بە دەمانچە، توندوتیژی لەرێگەی كڕین و فرۆشتنی ژنان و قاچاخی ژنان لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە.
توندوتیژی لەرێگەی دەستدرێژی سێكسی كە چەندین جۆر و شێوازی هەیە، پێشتر تەنیا بە یەك شێوە دەناسرا، ئێستا هەموو شێوەیەك لەبێ حورمە تی كردن و سێكسی زۆرە ملێ لەرێگەی لەش یان دەم یان هەر ئەندامێكی تر بەدەستدرێژی سێكسی حیساب دەكرێت و تاوانەكەشی بەرامبەرە، لەهەر كاتێكدا باسی دەستدرێژی سێكسی دەكرێت هەموو كەس لە بەرامبە ریدا دەوەستێتەوە، بەداخەوە لە زۆر لەكۆمەڵگە نەریتییەكان هێشتا وشەی "نا" نە ناسراوە و پیاو كاتێ كە لەژنێك دەبیستێت كە نایەوێت لەگەڵیدا تێكەڵاوی جینسی بكات، بەڵام پیاوەكە بەبێ گوێًدانە هەستی ژنە بەمافی خۆی دەزانێت كە لەگەڵیدا تێكەڵ بێت، ئەمەش بەڕای من یەكێك لە زیاترین رەوشتی توندوتیژی جینسی بەرامبەر بە ژنانە، بەو كارە مرۆڤ لە بواری فیزیكی و روحیەوە بریندار دەبێ و ئەو كارە هەستی هاونەوعی و دڵسۆزی دەكوژێت و نائینسانی پەروەردە دەكات، ئەو كەسەی دە ستدریژی دەكرێتەسەر تووشی شۆك دەبێت و گێژ و مە نگە، وائەزانێ شتێكی لەدەستداوە نازانی چییە، ئەوە هەستی ئینسانی و شانازی و سەربەرزی دەرونییە كە ئە شكێت، ئەو تاكتێكە لەگەڵ خۆیا خەجاڵەت و شكاندنی ناموس دەبینێت، زیاتر هەستی قین وقێزكردنەوەی پێ ئەدات، هەستی گوناهی دەروونی بێئەوەی كە گوناهی كردبێت. لەكۆمەڵگەیەكدا دەژین ناتوانێ یەكسانی و عەدالەت و ئازادی دەستەبەربكات، دەشێ لەكۆمەڵگەی مرۆییدا ئەو بۆچوونە نەمێنێ كەپێیانوایە توندوتیژی دیاردەیەكی حەتمیە لاناچێت، بەڵكو چەسپاندنی ئەو بۆچوونە كە دەتواندرێ توندوتیژی حەتمی نەبێت و دەكرێ رێگری لێبكرێت و بەرەنگاری ببینەوە، ئەوەش دەبێتە ئەركێكی قوڕس و گەورەی ئافرەتانی چالاك لەمەیدانی خەبات و تێكۆشاندا بۆ چەسپاندنی عەدالەت و یەكسانی دوور لەتوندوتیژی.
+ بو گوى دان به پروگرامه كانى رادوى له سه ر وينه ى زيره وه كليك كه ن
Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com
No comments:
Post a Comment