Sunday, January 13, 2019

په یام بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران





په یام بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران


 به ڕێزیکی تایبه ت بۆگشتی به شدارانی چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وهه روه ها به خیر هاتنی هه مو به شداران بو ئه م کۆبونه وه.

 سپاسی لێژنه ی ئاماده کاری ده که م که په یامی منتان قوبوڵ کرد و منیش به به شێک له بزوتنه وه ی خۆتان ده زانن. جیگه ی شانازی و خوشحالیه که ڕوخسه ت وده رفه تی ئه وه م پێ درا که په یامی خوشکایه تی خۆم له رێگه یێکی دوره وه بنێرم.

ئه مویست ڕێزی تایبه تی خوم ئاراسته ی هه موتان که به شداری ئه م کونگره یه ن بکه م. به ڕاستی زۆر پێ شانازم که به شێکم له به شدارانی ئه م کۆنگره یه. هه رچه ن فیزیکی حزورم نیه به لام له دله وه له گه لتاندام.

ئه م كۆنگرە له گه ل خۆیدا ده سکه وتی زور دێنێت. بۆچیه تی کۆبونه وه، بۆچیه تی کۆ نه بونه وه ی چه ن سالی ڕابردو ، لێکۆلینه وه له ڕابردومان، پڕۆگرامی داهاتومان و ده یان مه سه له ی دیکه که له ئارادایه.

دروشم و تێما و باسی ئه مسالی کۆنگره که که "یەکسانی دادپەروەرانە"Fair Equality of opportunity(FEO) یه پێویستی به هاوکاری وپاڵپشتیه. دایینی ناوه روکی باسه که به" گوفتۆمان له سه ر یه کسانی " زۆر کارێکی به ڕیز و گرینگه. ئه مه باسێکه که ئه مڕو له زانکو گه وره کانی دونیا بایه خی پی ده دریت و له سه ری لێکولینه وه ده کرێت.

کاتێک  که تایبه تمه ندی خومان و هه ڵمه ته کانمان  له سه ر یه کسانی و به تایبه ت یه کسانی دادپه رورانه بده ین ئیشێکی گرینگ له به رانبه رماندایه.

له ڕاستیدا ده رفه تی یه کسانی دادپه روه رانه یا )برابری منصفانه فرصت(پێویستی به وه یه که ده رفه ته کۆمه ڵگاییه کان وه ک ئیش و کار یا سیمه ت و سه رکه وتنی سیاسی و په روه رده به یه کسانی و کراوه بخرێته به ر ده ستی هه موان. هه روه ها هه مو ژنانیش بتوانن له و ده رفه تانه که ڵک وه رگرن.

به ڵام به گوێره ی راپؤرتی پڕؤژه ی جیهانی تیجاره ت و ئابووری نزییکه ی 170 ساڵ جیاوازی به ینی ژن و پیاو له جیهاندا له بواری "یه کسانی دادپه روه رانه " هه یه .

به تایبه ت ئه گه ر چاوێک له بارودۆخی ژنی کورد له ئیران بکه ین ده بینین چه نده  نادادپه روه رانه یه. نه ته نیا ژنانی کورد له ئێران بو هوێ جینده ریانه وه له ره نج و زه ختیدان به لام له گه ل هه ژاری  و نه بوونی ئیش  و که می کار و ئشتغال ده س و په نجه شل ده که ن. سیاسه تی ده وڵه تی کوماری ئیسلامی به رانبه ر به کورد و دژایه تی سیسته ماتیکیش بارێکی گرانتره به سه ر ئه و هه مو چه وساوه ییه.

مه گه ر نه ئه وه ی که هێشتا ژنه کانمان کوڵبه ری ده که ن. هێشتا کچه کانمان زیندان ده کرین و به دزی و به ئاشکرا ده یانکوژن ، هێشتا  شینی کچه کانمان له شین ئاوا ده گیرین و هێشتا خۆ کوشتن و ژن کوژی به ر ده وامه.


هه ربۆیه ئێمه له سه ر مانه که هه نگاوه کانمان پێکه وه له به رژه وه ندی مافی یه کسانی دادخوازانه ی ژنانی کورد بیت.


هیچ گۆمان و شکێکم نیه که هه موتان وه ک تاک و وه ک گروپ هه نگاوی گه وره و چکوله تان بۆ ئه م باسه هه ڵگرتوه. ئه مه ده توانی یه کسانی له بواری گه شتن به پله ی به رانبه ری له به شداری سیاسی ، بواری ئابوری و کۆمه ڵگایی یا خو له بواری ، یاسایی ، و بنه ماله بێت.

هه ر بۆیه گرینگه که ئێمه به یارمه تی گرتن له ژنانی دیکه له هه رکوێدان و یارمه تی گرتن له به شداری پیاوان له پرسه کانماندا بایه خ و به ها بده ین. ئه گه ر ئێمه ژنان هه ست به خومان بکه ین و بڕوا به بیرو رامان ، ئه گه ر ئێمه له بیر نه که ین له هه رکوین ئه شی سیسته می په روه رده یێک له ده رونی خومان بدوێننین و خومان فێر بین و فێر بکه ین ،پروسه ی گه شتن به و رێگه دور و درێژه ئاسانتر ده بیت. گه شتن به م ئامانجه هه نگاو به هه نگاوه. هه رهه نگاوێک پێویسته به جوانی ده ستی پێوه بگرین تا پلتفۆرمێکی باش وه ده س دێنین.

یه کێک له و هه نگاوانه ده س که وتیکه که ئیوه ئه مرۆ هه تانه. بۆ چه ندین دهه ئه م ڕیکخراوه تان به پیروزی ڕاگرتوه و پاراستوه. ئه و ده س که وتانه له ده س نه ده ین و بزانین که دروس کردن گرینگه و روو خاندن ئاسانه.

له کاتێکدا ئه مه ده نوسم که لێم ئاشکرایه که ڕێگه یێکی سه ختمان له به ره. ده زانم زۆر  دورین له یه کسانی. نابێت داستانی به رابه ری ژنان ته نیا به دو سێ که سی سه ر که وتوو ته واو که ین. ژنی کوردی سه رکه وتوشمان هه یه به ڵام زۆرینه مان له ژیر شالاوی نایه کسانی کولتوری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی و بنه ماله ییداین. ڕاسته یا نا؟

یێمه ژنانی کورد له ئیران زیاتر له ژنانی ڕوژهه لاتی ناوه ڕاست و ته نانه ت به شه کانی دیکه ی کوردستان که وتوینه ته په راوێزو ژێر توندو تیژی. ئه رکی گه وره ی ئیمه ناساندنی پرسه کانمانه. له هیچ جێگه یێکی میژودا مافه مرۆفایه تیه کان خه ڵاتی ژنان نه کراوه به لکو به زه حمه ت و لی بوردنی ژنانێکی زۆر و ئیشی گروهی و کۆمه ڵگایی وه ده س که وتوه.


لێره دا په یامه که م کۆ تایی دێنم .به داخیکی دوپات له وه ی که له نزیکه وه ڵاتان نیم. به سپاسێکی دوپات بو به شدار کردنی من له کوبونه وه به نرخه که تان.


هیوادارم كۆنگرە یێکی سه رکه وتوتان بێت

خوشکتان

دوکتور سوره ییا فه لاح

 ولایه تی کالیفورنیا له وڵاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا،

 له لایه ن ریکخراوه ی  ژنان بو پاراستنی ژیان