ناوەرۆکی راگەیەنراوی جیهانیی ماڤی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٠ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٤٨ کە راگەیەنراوی جیهانیی
مافەکانی مرۆڤی خستە ناو ریزی کارنامەی کاری خۆیەوە و بریاڕی لەسەر دا.
دوای ئەو پێشهاتە میژوویییە، ئەو رێکخراوە داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندام
کرد دەقی بەیاننامەکە تێروتەسەل و بەبێ دەستکاری بڵاو بکەنەوە، هەروەها
بەربڵاوکردن، خوێندنەوە و لێکدانەوەی دەقەکەدا لە ناو هاووڵاتییاندا بڵاو
بکرێتەوە تا وشیاریی تەواویان هەبێ، راگەیەنراوی مافەکانی مرۆڤ لە 30 بەشی
سەرکی پێک هاتووە.
ناوەرۆکی راگەیەنراوی جیهانیی ماڤی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان پاش دامەزرانی خۆی، بە
لەبەر چاوگرتنی کارەساتەکانی فاشیسم و شەڕی دووەمی جیهانی (1939-1945)،
پێداچوونەوە بە راگەیانراو و گەردوونی مافی مرۆڤی خستە ناو ریزی کارەکانی
خۆیەوە. کۆمیتەیەکی پێکهاتوو لە پسپۆڕانی جۆراوجۆر بە سەرۆکایەتیی ئێلیانۆر
رووزوێڵت، بەڵگەنامەیەکیان ساز کرد کە تێیدا ماڤگەلێک کە هەر مرۆڤێک لە
هەر شۆێنێکی جیهان دەبێ هەیبێ تۆمار کرابوو. ئەو دەقە بە رەسمی بەهەموو
خەڵکی جیهان راگەیەنرا. ئەو نووسراوە هەمان راگەیەنراوی جیهانیی ئێستەى
ماڤی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
: لێرەدا کورتەیەک لە خاڵەکانی ئەو دەقە یاسایی و مرۆیییە باس دەکەین
دەقی راگەیانراوی جیهانی ماڤی مرۆڤ بە کوردی
مادده‌ی ١
هه‌موو مرۆڤه‌كان به ئازادی له دایك بوون و له باری ئابڕوو و
كه‌رامه‌ت و مافه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌رابه‌رن . هه‌موویان
خاوه‌نی عه‌قل و ویژدانن و ده‌بێ به گیانێكی برایانه
له‌گه‌ڵ یه‌كدا بجووڵێنهو
مادده‌ی ٢
هه‌ر كه‌س ده‌توانێ بێ هیچ جیاوازیدانانێك به‌تایبه‌تی له باری
ره‌گه‌ز، ره‌نگ، جنسییه‌ت، زمان، دین، بیروڕای سیاسی و هه‌ر
بیروڕایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها بێ وه‌به‌رچاو گیرانی ره‌چه‌ڵه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی یا كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی‌و سامان، چونیه‌تیی له دایكبوون
یا هه‌ر بارودۆخێكی دیكه‌وه، هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌ی هه‌بێ كه
له‌و
. به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون
هه‌روه‌ها نابێ هیچ چه‌شنه فهرقو جیاوازییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی
وه‌زعی سیاسی، قه‌زایی یا نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتێك یا سهرزهوییهك كه
مرۆڤێك پێیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ره‌چاو بكرێ. چ ئه‌و وڵات یا
سه‌رزه‌وییه سه‌ربه‌خۆ بێ، چ سه‌ر بە وڵاتێكی دیكه یا خودموختار بێ،
یا دهسهڵاتدارهتییهكهی به جۆرێك به‌رته‌سك كرابێته‌وه
مادده‌ی ٣
هه‌ر مرۆڤێك مافی ژیان، ئازادی و ئه‌منییه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی ٤
هیچ مرۆڤێك نابێ بكرێته كۆیله و، كڕین‌و فرۆشتنی كۆیله‌كان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، پێشی پێ ده‌گیرێ.
مادده‌ی ٥
هیچ كه‌س نابێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یا بكه‌وێته به‌ر ره‌فتارو سزای زۆردارانه‌و دژی ئینسانی‌و، سووكایه‌تیی پێ بكرێ.
مادده‌ی ٦
هه مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌سایه‌تییه حوقووقییهكهی له هه‌موو جێیه‌ك به ره‌سمی بناسرێ.
ماددهی٧
ئینسانه‌كان له به‌رامبه‌ر قانوون‌دا یه‌كسانن‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
بێ هیچ جیاوازیدانانێك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیان بگیرێ. هه‌مووان
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جیاوازیدانانێكدا كه
نێوه‌رۆكی ئه‌م به‌یاننامه‌یه پێشێل بكا‌و، له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر
هاندانێكدا كه به مه‌به‌ستی ئه‌و جیاوازیدانانه به‌ڕێوه بچێ، وه‌ك
یه‌ك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكرێ.
مادده‌ی ٨
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌دا كه مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی مرۆڤ پێشێل
ده‌كه‌ن و ئه‌و مافانه به‌هۆی قانوونی بنه‌ره‌تی یا هه‌ر قانوونێكی
دیكه‌وه دانیان پێدانراوه، هه‌ر كه‌س مافی هانا بردن بۆ دادگا
نهتهوهیییه بڕوا پێكراوهكانو داواكردنی پێراگه‌یشتنی كاریگه‌ر به
سكاڵاكه‌ی هه‌یه. مادده‌ی 9هیچ كه‌س نابێ له خۆوه بگیرێ، زیندانی
بكرێ‌و یا دوور بخرێته‌وه.
ماددەی ٩
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.
مادده‌ی ١٠
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و په‌ڕی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ
كه‌سانی دیكه‌دا له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن، به‌ئینساف و
ئاشكرادا به‌كێشه و سكاڵاكه‌ی رابگه‌ن و دادگایه‌كی ئه‌وتۆ ده‌بێ له
باره‌ی مافه‌كان‌و پێویستییه‌كانی وی یا هه‌ر تاوانێك كه پێی
تاوانبار كراوه، بڕیار بدا.
مادده‌ی ١١
هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر تاوانێك تاوانبار كرابێ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له
دادگایه‌كی ئاشكرادا كه هه‌موو ده‌سته‌به‌رێكی پێویست بۆ داكۆكی له خۆ
كردنی ئه‌و دابین كراون، تاوانبار بوونی وی به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی
ده‌رنه‌كه‌وتوه، به بێ تاوان ده‌ژمێردرێ.
هیچ كه‌سێك سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كارێك یا ئه‌نجام نهدانیكارێك
كه له كاتی ئه‌نجامدانیدا به گوێره‌ی مافه نه‌ته‌وه‌یی یا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به تاوان نه‌ناسراوه، مه‌حكووم ناكرێ. هه‌روه‌ها
هیچ كه‌سێك نابێ به سزایه‌كی توندتر له‌و سزایه‌ی كه له كاتی
ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا بۆ ئه‌و تاوانه دیاری كراوه، مه‌حكووم بكرێ.
مادده‌ی ١٢
هه‌ر چه‌شنه خۆتێهه‌لقوتاندنی له خۆوه له ژیانی تایبه‌تی، كار‌و
باری بنه‌ماڵه‌یی، ماڵ‌و شوێنی مانه‌وه و نامه نووسینی
مرۆڤه‌كاندا،هه‌روه‌ها هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ك كه زیان به شه‌ڕه‌ف،
نامووس، ئابڕوو و ناوبانگی كه‌سێك بگه‌یه‌نێ، مه‌حكوومه. له
به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره خۆتێهه‌لقوتاندن و هێرشانه‌دا، مافی هه‌ر مرۆڤێكه
كه له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتی بگیرێ.
مادده‌ی ١٣
١ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێو هه‌ر وڵاتێكدا ئازادانه هاتوچۆ بكا‌و به ویستی خۆی شوێنی ژیان هه‌ڵبژێرێ
٢ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر وڵاتێك به وڵاته‌كه‌ی خۆشییه‌وه به‌جێ بێڵێ یا بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی
مادده‌ی ١٤
١ . له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردران و راوه‌دوونران، هه‌ر كه‌س
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شوێن په‌ناگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێ و په‌نا بباته
به‌ر وڵاتێكی دیكه
٢ . ئه‌و كاتانه‌ی كه‌سێك سه‌باره‌ت به تاوانی گشتی‌و ناسیاسی و
به‌هۆی كرده‌وه‌ی نه‌گونجاو و ناته‌با له‌گه‌ڵ ئامانج‌و رێوشوێنه‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و ڕادهدوونان،
ناتوانێ له‌م مافه‌ی كه‌لك وه‌ربگرێ.
مادده‌ی ١٥
١ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه “تابعیت”ی (مافی هاونیشتمانهتی) پێ بدرێ
٢ . هیچ كه‌س نابێ له خۆوه له مافی هاونیشتمانهتی یا له مافی گۆڕینی هاونیشتمانهتی بێبه‌ش بكرێ
مادده‌ی ١٦
١ . هه‌ر ژن و پیاوێك كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خۆناسین (بالغ
بوون)ه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ وه‌به‌رچاو گرتنی هیچ سنوورێك له
باری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وایه‌تی یا ئایینه‌وه ببنه ژن و مێرد و ژیانی
هاوبه‌ش پێك بێنن. له ته‌واوی ماوه‌ی ژن‌و مێردایهتیو هه‌روه‌ها له
كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا، ژن‌و پیاو له كاروباری پێوه‌ندیدار به
ژیانی هاوبه‌شدا مافی به‌رامبه‌ریان هه‌یه.
٢ . پێكه‌وه نانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌بێ به ره‌زامه‌ندیی ته‌واوو ئازادانه‌ی ژن‌و پیاو بێ
٣ . بنه‌ماڵه كۆڵه‌كه‌ی سروشتی و بنه‌ره‌تیی كۆمه‌ڵگه‌یه و ده‌بێ
له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیی لێ بكرێ
مادده‌ی ١٧
١ . هه‌ر كه‌سێك به ته‌نێ یا به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ مافی خاوه‌نه‌تی (مالكیت)ی هه‌یه
٢ . هیچ كه‌سێك نابێ له خۆوه له مافی خاوه‌نه‌تی بێبه‌ش بكرێ
مادده‌ی ١٨
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادیی بیركردنه‌وه، ویژدان‌و دینی
هه‌بێ. ئه‌م مافه پێویستی به ئازادیی گۆڕینی دین یا بیر‌و باوه‌ڕ و
هه‌روه‌ها ئازادیی ده‌ربڕین و ئاشكرا كردنیبیروڕا له چوارچێوه‌ی فێر
كردنی ئایینی، به جێهێنانی رێوشوێنه‌كان‌و به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه
ئایینییه‌كاندا چ به شێوه‌ی ته‌نیا یا به كۆمه‌ڵ، چ به شێوه‌ی
تایبه‌تی یا گشتیی هه‌یه.
مادده‌ی ١٩
هه‌ر كه‌س مافی ئازادیی بیروڕا و ده‌ربڕینی بیروڕای هه‌یه و ئه‌و
مافه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه هیچ كه‌س له‌وه كه بیروڕایه‌كی
هه‌یه نه‌ترسێ و نیگه‌ران نه‌بێ و، له وه‌دیهێنان و وه‌رگرتن و
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیروبۆچوون‌دا، ئازادانه و بێ وه‌به‌رچاو
گرتنی تێبینییه سنوورییه‌كان، ده‌ستی به هه‌موو ئامرازێكی گونجاوی
بیروڕا ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه رابگا.
مادده‌ی ٢٠
١ . هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پێكهێنانی ئهنجومهنو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتیخوازانه‌دا ئازاد بێ
٢ . هیچ كه‌س نابێ به زۆر له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بكرێ
مادده‌ی ٢١
١ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه راسته‌وخۆ یا له رێگای نوێنه‌رانێك
كه ئازادانه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ، له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیی
وڵاتی خۆیدا به‌شدار بێ
٢ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك یه‌ك
له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا، پیشه گشتییه‌كانی وڵاتی خۆی وه‌ده‌ست
بێنێ
٣ . بڕیاری خه‌ڵك، بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌ته. ئه‌و بڕیاره ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی بێ فێلدا كه به
شێوه‌یه‌كی ده‌وره‌یی به‌ڕێوه ده‌چن، خۆی ده‌ر بخا. هه‌ڵبژاردن ده‌بێ
گشتی بێ، به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیی تێدا ره‌چاو بكرێ، به ده‌نگی
نهێنی بێ یا به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه بچێ كه ئازادیی ده‌نگدان
دابین بكا.
ماددهی٢٢
هه‌ر كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ، مافی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی
هه‌یه و بۆی هه‌یه به‌هۆی یارمه‌تی و هاوكارییه نه‌ته‌وه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌و مافه ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگییانه‌ی بۆ پاراستنی ئابڕوو و كهڕامهتو گه‌شه كردنی
ئازادیی كه‌سیه‌تیی خۆی پێویستنی، به سه‌رنجدان به رێكخراوه و
سه‌رچاوه‌كانی وڵات، وه‌ده‌ستیان بێنێ.
مادده‌ی ٢٣
١ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كار بكا، كاری خۆی به ئازادی
هه‌ڵ بژێرێ، هه‌لومه‌رجێكی دادپه‌روه‌رانه و جێگای ره‌زامه‌ندی بۆ
كار تێدا كردن داوا بكا و له به‌رامبه‌ر بێكاریدا پشتیوانیی لێ بكرێ.
٢ . هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ جیاوازی‌دانان له به‌رامبه‌ر كاری وه‌ك یه‌كدا، هه‌قده‌ستی وه‌ك یه‌ك وه‌ربگرن
٣ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ داكۆكی له قازانج و
به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه یه‌كیه‌تی پێك بێنێ،
یا بچێته نێو ئه‌و یهكیهتییانه كه تێكۆشانیان هه‌یه
مادده‌ی ٢٤
هه‌ر كه‌س مافی حه‌سانه‌وه و پشوودان و كهلكوهرگرتن له سه‌رگه‌رمیی
هه‌یه و به‌تایبه‌تی ده‌بێ رێوشوێنه باشه‌كانی تایبه‌ت به
سه‌عاته‌كانی كار و مهرهخهسیو پشوو دیاریكراوه‌كانه‌وه،
له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه بچن.
مادده‌ی ٢٥
١ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به مه‌به‌ستی دابین كردنی
سڵامهتیو ئاسووده‌یی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له باری
خواردن، جلوبه‌رگ، خانووبه‌ره، چاوه‌دێرییه پزیشكییهكانو خزمه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تییه پێویسته‌كانه‌وه، ئاستێكی باش له ژیانی هه‌بێ.
هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كاتی بێكاری، نه‌خۆشی،
نه‌قوستانی، بێوه‌ژنی یا بێوه مێردی، پیری‌و، له ته‌واوی ئه‌و
حاڵه‌تانه‌دا كه بێ ئه‌وه‌ی خۆی ویستبێتی، كه‌ره‌سه‌و ئامرازه‌كانی
ژیان‌و به‌ڕێوه‌چوونی له ده‌ست ده‌ر چوون، له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ژیانی دابین بكرێ.
٢ . دایكان‌و منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یارمهتیو چاوه‌دێریی
تایبه‌تییان بۆ ته‌رخان بكرێ. هه‌موو منداڵێك چ ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می
ژیانی هاوبه‌ش بن، چ ئه‌وانه‌ی به بێ زه‌ماوه‌ندی ره‌سمی هاتوونه
دنیا، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ك یه‌ك له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
پشتیوانی‌یان لێ بكرێ.
مادده‌ی ٢٦
١ . هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بخرێته به‌ر خوێندن‌و په‌روه‌رده
بكرێ. په‌روه‌رده‌و فێر كردن‌و لانی كه‌م خوێندنی سهرهتاییو
بناغه‌یی، ده‌بێ به خۆڕایی بێ. خوێندنی سه‌ره‌تایی ئیجبارییه. فێر
كردنی فه‌ننی و حیرفه‌یی ده‌بێ بكرێته گشتی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به
خوێندنی به‌رز ده‌بێ به یه‌كسانیی ته‌واوه بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر بكرێ
تا هه‌موو بتوانن به گوێره‌ی مایه‌و توانای خۆیان كه‌لكی لێ وه‌ربگرن.
٢ . ئامانجی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌بێ پشكواندنی هه‌موو لایه‌نه‌ی
كه‌سایه‌تیی ئینسان‌و بره‌ودان به ره‌چاو كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و
ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێ. په‌روه‌رده و فێر كردن ده‌بێ له
خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی لێك تێگه‌یشتنی باشتر‌و وێكهه‌ڵكردن و دۆستایه‌تیی
نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و گشت تاقم‌و گرووپه ره‌گه‌زی یا
ئایینییه‌كاندا بێ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی به په‌ره‌پێدانی تێكۆشانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناوی پاراستنی ئاشتیدا بكا.
٣ . دایك‌و باب له هه‌ڵبژاردنی جۆری په‌روه‌ده‌و فێركردن بۆ منداڵانی
خۆیاندا، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له پێشه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بن
مادده‌ی ٢٧
١ . هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادانه له ژیانی فه‌رهه‌نگیی
كۆمه‌ڵدا به‌شداری بكا‌و نه‌خشی ههبێو له هونهرهكانو
به‌تایبه‌تی پێشكه‌وتنی زانست‌و ده‌سكه‌ته‌كانی كه‌لك وه‌ربگرێ
٢ . هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پشتیوانیی قازانجه ماددی‌و
مه‌عنه‌وییه‌كانی به‌رهه‌مه زانستی، ئهدهبیو هونه‌رییه‌كانی خۆی
كه‌لك وه‌ربگرێ
مادده‌ی ٢٨
هه‌ر كه‌س مافی هه‌یه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
داواكاری پێكهێنانی سیسته‌مێكی ئه‌وتۆ بێ كه ماف و ئازادییه‌كانی
گونجاو له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به ته‌واوی دابین بكا و به‌ڕێوه‌یان ببا.
مادده‌ی ٢٩
١ . هه‌ر تاكێك ته‌نیا له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه گه‌شه‌كردنی
ئازادانه و ههموولایانهی ئه‌وی مسۆگه‌ر كردوه، ئه‌ركی ده‌كه‌وێته
سه‌ر شان
٢ . هه‌ر كه‌س له به‌ر كار هێنانی مافه‌كان‌و كهلكوهرگرتن له
ئازادییه‌كانی خۆیدا، ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌مپه‌ره
قانوونییانهدا ملكه‌چه كه به‌مه‌به‌ستی به ره‌سمی ناسین و
ره‌چاوكردنی ماف و ئازادییه‌كانی كه‌سانی دیكه و به نیازی
وه‌به‌رچاو گرتنی پێداویستییه ئه‌خلاقییه دادپهروهرانهكان به
نیازی نه‌زمی گشتی و خێر‌و خۆشیی هه‌مووان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دێموكراتیكدا، په‌سند كراون.
٣ . ئه‌و ماف‌و ئازادییانه له ههرحالدا نابێ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان و
رێوشوێن‌و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له دژایه‌تی دابن
مادده‌ی ٣٠
هیچ یه‌ك له خاڵه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه نابێ به جۆڕێك
لێکبدرێنه‌وه كه مافێكی ئه‌وتۆ بده‌ن به ده‌وڵه‌تێك، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یا
كه‌سێك كه به که‌لکوه‌رگرتن له‌و لێکدانه‌وه‌یه، بۆ له نێو بردنی
ماف‌و ئازادییه‌كانی گونجاو له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا تێبكۆشن.
دەقی ڕاگەیاندراوی ماڤی مرۆڤ بە ئینگلیزی
Article 1:
All human beings are born free
and equal in dignity and rights. They are endowed with reason and
conscience and should act towards one another in a spirit of
brotherhood.
Article 2:
Everyone is entitled to all the
rights and freedoms set forth in this declaration without distinction
of any kind, such as race, colour , sex, language, religion, political
or other opinion, national or social orgin, property, birth or other
status. Furthermore, no distinction shall be made on the basis of the
political, jurisdictional or international status of the country or
territory to which a person belongs, whether it be independent, trust,
non-self-governing or under any other limitation of sovereignty.
Article 3:
Everyone has the right to life, liberty and security of person.
Article 4:
No one shall be held in slavery or servitude; slavery and the slave trade shall be prohibited in all their forms.
Article 5:
No one shall be subjected to torture or to cruel, inhuman or degrading treatment or punishment.
Article 6:
Everyone has the right to recognition everywhere as a person before the law.
Article 7:
All are equal before the law
and are entitled without any discrimination to equal protection of the
law. All are entitled to equal protection against any discrimination in
violation of the Declaration and against any incitement to such
discrimination.
Article 8:
Everyone has the right to an
effective remedy by the competent national tribunals for acts violating
the fundamental rights granted him by the constitution or by law .
Article 9:
No one shall be subjected to arbitrary arrest, detention or exile.
Article 10:
Everyone is entitled in full
equality to a fair and public hearing by an independent and impartial
tribunal, in the determination of his rights and obligations and of any
criminal charge against him.
Article 11:
1. Everyone charged with a
penal offense has the right to be presumed innocent until proved guilty
according to law in a public trial at which he has had all the
guarantees necessary for his defense.
2. No one shall be held guilty of any penal offense on account of any act or omission which did not constitute a penal offense, under national or international law, at the time it was committed. Nor shall a heavier penalty be imposed than the one that was applicable at the time the penal offense was committed.
2. No one shall be held guilty of any penal offense on account of any act or omission which did not constitute a penal offense, under national or international law, at the time it was committed. Nor shall a heavier penalty be imposed than the one that was applicable at the time the penal offense was committed.
Article 12:
No one shall be subjected to
arbitrary interference with his privacy, family, home or correspondence,
nor to attacks upon his honor and reputation. Everyone has the right to
the protection of the law against such interference or attacks.
Article 13:
1. Everyone has the right to freedom of movement and residence within the borders of each state.
2. Everyone has the right to leave any country, including his own, and to return to his country.
2. Everyone has the right to leave any country, including his own, and to return to his country.
Article 14:
1. Everyone has the right to seek and to enjoy in other countries asylum from persecution.
2. This right may not be invoked in the case of prosecutions genuinely arising from non-political crimes or from acts contrary to the purposes and principles of the United Nations.
2. This right may not be invoked in the case of prosecutions genuinely arising from non-political crimes or from acts contrary to the purposes and principles of the United Nations.
Article 15:
1. Everyone has the right to a nationality.
2. No one shall be arbitrarily deprived of his nationality nor denied the right to change his nationality.
2. No one shall be arbitrarily deprived of his nationality nor denied the right to change his nationality.
Article 16:
1. Men and women of full age,
without any limitation due to race, nationality or religion, have the
right to marry and to found a family. They are entitled to equal rights
as to marriage, during marriage and at its dissolution.
2. Marriage shall be entered into only with the free and full consent of the intending spouses.
3. The family is the natural and fundamental group unit of society and is entitled to protection by society and the State.
Article 17:
1. Everyone has the right to own property alone as well as in association with others.
2. No one shall be arbitrarily deprived of his property.
2. No one shall be arbitrarily deprived of his property.
Article 18:
Everyone has the right to
freedom of thought, conscience and religion; this right includes freedom
to change his religion or belief, and freedom, either alone or in
community with others and in public or private, to manifest his religion
or belief in teaching, practice, worship and observance.
Article 19:
Everyone has the right to
freedom of opinion and expression: this right includes freedom to hold
opinions without interference and to seek, receive and impart
information and ideas through any media and regardless of frontiers.
Article 20:
1. Everyone has the right to freedom of peaceful assembly and association.
2. No one may be compelled to belong to an association.
2. No one may be compelled to belong to an association.
Article 21:
1. Everyone has the right to take part in the government of his country, directly or through freely chosen representatives.
2. Everyone has the right of equal access to public service in his country.
3. The will of the people shall be the basis of the authority of government; this will shall be expressed in periodic and genuine elections which shall be by universal and equal suffrage and shall be held by secret vote or by equivalent free voting procedures.
2. Everyone has the right of equal access to public service in his country.
3. The will of the people shall be the basis of the authority of government; this will shall be expressed in periodic and genuine elections which shall be by universal and equal suffrage and shall be held by secret vote or by equivalent free voting procedures.
Article 22:
Everyone, as a member of
society, has the right to social security and is entitled to
realization, through national effort and international co- operation and
in accordance with the organization and resources of each State, of the
economic, social and cultural rights indispensable for his dignity and
the free development of his personality.
Article 23:
1. Everyone has the right to
work, to free choice of employment, to just and favorable conditions of
work and to protection against unemployment.
2. Everyone, without any discrimination, has the right to equal pay for equal work.
3. Everyone who works has the right to just and favorable remuneration ensuring for himself and his family an existence worthy of human dignity, and supplemented, if necessary, by other means of social protection.
4. Everyone has the right to form and to join trade unions for the protection of his interests.
2. Everyone, without any discrimination, has the right to equal pay for equal work.
3. Everyone who works has the right to just and favorable remuneration ensuring for himself and his family an existence worthy of human dignity, and supplemented, if necessary, by other means of social protection.
4. Everyone has the right to form and to join trade unions for the protection of his interests.
Article 24:
Everyone has the right to rest and leisure, including reasonable limitation of working hours and periodic holidays with pay.
Article 25:
1. Everyone has the right to a
standard of living adequate for the health and well-being of himself and
of his family, including food, clothing, housing and medical care and
necessary social services, and the right to security in the event of
unemployment , sickness, disability, widowhood, old age or other lack of
livelihood in circumstances beyond his control.
2. Motherhood and childhood are entitled to special care and assistance. All children, whether born in or out of wedlock, shall enjoy the same social protection.
2. Motherhood and childhood are entitled to special care and assistance. All children, whether born in or out of wedlock, shall enjoy the same social protection.
Article 26:
1. Everyone has the right to
education. Education shall be free, at least in the elementary and
fundamental stages. Elementary education shall be compulsory. Technical
and professional education shall be made generally available and higher
education shall be equally accessible to all on the basis of merit.
2. Education shall be directed to the full development of the human personality and to the strengthening of respect for human rights and fundamental freedoms. It shall promote understanding, tolerance and friendship among all nations, racial or religious groups, and shall further the activities of the United Nations for the maintenance of peace.
3. Parents have a prior right to choose the kind of education that shall be given to their children.
2. Education shall be directed to the full development of the human personality and to the strengthening of respect for human rights and fundamental freedoms. It shall promote understanding, tolerance and friendship among all nations, racial or religious groups, and shall further the activities of the United Nations for the maintenance of peace.
3. Parents have a prior right to choose the kind of education that shall be given to their children.
Article 27:
1. Everyone has the right
freely to participate in the cultural life of the community, to enjoy
the arts and to share in scientific advancement and its benefits.
2. Everyone has the right to the protection of the moral and material interests resulting from any scientific, literary or artistic production of which he is the author.
2. Everyone has the right to the protection of the moral and material interests resulting from any scientific, literary or artistic production of which he is the author.
Article 28:
Everyone is entitled to a
social and international order in which the rights and freedoms set
forth in this Declaration can be fully realized.
Article 29:
1. Everyone has duties to the community in which alone the free and full development of his personality is possible.
2. In the exercise of his rights and freedoms, everyone shall be subject only to such limitations as are determined by law solely for the purpose of securing due recognition and respect for the rights and freedoms of others and of meeting the just requirements of morality, public order and the general welfare in a democratic society.
3. These rights and freedoms may in no case be exercised contrary to the purposes and principles of the United Nations.
2. In the exercise of his rights and freedoms, everyone shall be subject only to such limitations as are determined by law solely for the purpose of securing due recognition and respect for the rights and freedoms of others and of meeting the just requirements of morality, public order and the general welfare in a democratic society.
3. These rights and freedoms may in no case be exercised contrary to the purposes and principles of the United Nations.
Article 30:
Nothing in this Declaration may
be interpreted as implying for any State, group or person any right to
engage in any activity or to perform any act aimed at the destruction of
any of the rights and freedoms set forth herein.
No comments:
Post a Comment