به شداری له هه لمه ته کاندا

154 كه‌سایه‌تی‌و رێكخراو داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکیتی‌و پارتی ده‌كه‌ن

8 ئازارکوردستانی سلێمانی - م ح -
له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارسه‌وه‌ نوسراوه‌، 154 نوسه‌ر‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و رێكخراوی‌ داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی ژنان داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکیتی‌و پارتی‌و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌كه‌ن که جیاکاری له‌نێوان مافەکانی ژن‌و پیاودا ده‌کەن.
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: له‌ونامه‌دا كه‌ ئیمزای‌ 154 چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و رێكخراوه‌كانی ژنان‌و كه‌سایه‌تی رۆشنبیری‌ له‌سه‌ره‌‌و وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه‌، داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌كراوه‌ که جیاکاری له‌نێوان مافەکانی ژن و پیاودا ده‌کەن، لەوانە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕگە یاسای فره‌ژنی.

هاوكات داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکیتی‌و پارتی كراوه‌ "وەک دەزگای سەروو یاسا" له‌گه‌ڵ حەواڵەکردنی هەر کیشەیەکی کۆمەلایەتی بۆ دادگا‌و سەربەخۆکردنی دادگاش لە سیستەمی حیزبایەتی دەسەڵاتی هەرێم‌و دابینکردنی داداگای تایبەت بە کێشەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان.

ده‌قی نامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:
  

با ٨ی مارسی ٢٠١٣ بکەینە ڕۆژی دەنگ هەڵبڕین بۆ ڕزگاری ژنان لەدەست جیاکاری و چەوسانەوە لە کوردستان!

لە هەرێمی کوردستاندا بارودۆخی ژیانی ژنان و سەلامەتی جەستەیی و دەروونییان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. سەرباری کێشەکانی وەک هەژاری و بێکاری، نایەکسانی و پلەدوویی ژنان لە هەموو ئاستەکانی ژیانی ئابووری، یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و خێزانیدا بەرچاودەکەوێت. دەرفەتی کارکردن و خوێندن و دابینکردنی پێویستیە تایبەتیەکانی ژنان وەک دایەنگە بۆ هاندانی گەشەکردن و بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لەوپەڕی نزمیدایە. سەرباری هەموو ئەمانە ژنان هەموو ڕۆژێک بەرەوڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و جنسی دەبنەوە لەنێو خێزان و کۆمەڵگەدا. ڕۆژێک تێناپەڕیت کە هەواڵ و وێنەی جەستەی کوژراوی ژنێک بڵاونەبێتەوە، ڕۆژێک تێناپەڕیت کە هەواڵی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنێک لەتاو فشار و تەنگەژە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکان نەبیستین، ڕۆژێک تێناپەڕیت کە هاوار و ئازاری دەیان ژن نەگاتە بنکەکانی دژی توندوتیژی و ڕێکخراوەکانی ژنان. له ماوەی 22 ساڵ دهسهڵاتی حکومهتی ههرێمدا به ههزاران ژن کوژراون و تاوانبارن هێشتا سزانهدراون.

ئەم بارودۆخە چیتر قابیلی تەحەمول و قبوڵکردن نیە و دەبێت ژنان و پیاوانی ئازادی و یەکسانیخواز چیتر بێدەنگنەبن لە ئاست ئەم هەموو نەهامەتیەی ژناندا.

ئێمە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە کوردستان و له دهرهوه کە چ سەربەخۆ و چ لە چوارچێوەی ڕیکخراو و گروپی ژنان و مافی مرۆڤدا کۆبوینەتەوە، لە ٨ی مارسی ٢٠١٣دا و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕایدەگەیەنین کە بهشداری و پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دەکەین بۆ بەدەستهینانی ئاڵوگۆری ریشەیی لەو بارودۆخەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەسەر ژناندا سەپێنراوە. له ههمانکاتدا لە دەرەوەی وڵات کاردەکەین بۆ بەرزڕاگرتنی دەنگی ناڕەزایەتی بەم بارودۆخەی ژنان و ڕێگای جۆراوجۆر دەگرینەبەر بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ مەسەلەی ژنان لە کوردستاندا تا بە هەموولایەک دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان واداردەکەین بە جێبەجێکردنی ئەم خواست و داواکاریانەی خوارەوە:

لە بواری یاساییدا:

•    هەڵوەشاندنەوەی ههموو ئهو یاسایانهی که جیاکاری لهنێوان مافەکانی ژن و پیاودا دهکەن، لەوانە ههڵوهشانهوهی بڕگە یاسای فرهژنی.


•    ڕاگهیاندنی یهکسانی ژن و پیاو لە یاسا و دەستوری هەرێمدا له ههموو بوارهکانی کاروباری خێزانی و ھاوسەرگیریی و تهڵاق و کۆمهڵایهتی و ئابووری و سیاسی و فهرههنگیدا.

•    دابینکردنی بودجە و دامودەزگا و میدیای پێویست بۆ کارکردن و جێبەجێبوونی پرۆسەی ئەم یەکسانیە یاساییە لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا.

•    دابینکردنی دەزگای تایبەت بۆ چەسپاندنی یەکسانی  ژن و پیاو لە سیستەمی پەروەردە و لە سەرتاسەری کۆمەڵگادا بۆ گێڕانەوەی رێز و بەھا بۆ رەگەزی مێ.

دادگا و جێبەجێکردنی یاسا:

•    هەڵوەشاندنەوەی هەردوو مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکیتی و پارتی وەک دەزگای سەروو یاسا و حەواڵەکردنی هەر کیشەیەکی کۆمەلایەتی بۆ دادگا.

•    سەربەخۆکردنی دادگا لە سیستەمی حیزبایەتی دەسەلاتی هەرێمدا و دابینکردنی داداگای تایبەت بە کێشەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و دامهزراندنی دادگاکانی تایبهت به توندتیژی خێزانی.

•    دابینکردنی راوێژکاری یاسایی و تویژەرەوەی کۆمەلایەتی بە خۆرایی بۆ ژنان لە کاتی بوونی کیشەی کۆمەلایەتیدا.


لە بواری ئابووریدا:

•    دانی مووچەی یهکسان لهبهرامبهر کاری وهک یهکی ژنان و پیاواندا. بەڕەسمیکردنی بوارەکانی کاری ژنان لە نێو کەرتی تایبەت و کاری سەربەخۆ.

•    دابینکردنی کار بۆ هەر ژنێکی سەروو ١٨ ساڵ کە ئامادەی کارکردن بێت یان بیمهی بێکاری تهسهل لە کاتی بێکاریدا.

•    دابینکردنی خانەنشینی پێویست لە کاتی دەستهەڵگرتنی ژنان لە کارەکانیاندا یان نەخۆشی و بەتەمەنداچوون.

•    مسۆگەرکردنی مافی ژنان لە کاتی دووگیانی و منداڵداریدا بە شێوەیەک کە نەبێتە هۆی لەدەستدانی کاریان چ لە کەرتی دەولەتی یان تایبەتیدا، دانی مووچە و مۆلەتی پیویست بە ژنان.

•    دابینکردنی دایەنگا و شوێنی سەرپەرشتی منداڵان تا تەمەنی خوێندنی ناوەندی.

•    بە ڕەسمی ناسینی مافی سەفەر کردنی ژنان بە تەنها لە هەمان تەمەندا کە بۆ پیاوان دیاری کراوە .

•    ئاسانکاری بۆ ژنان لە کردنەوەی حساب بانکی تایبەتی.

•    دابینکردنی وەسیەلەکانی بەرگرتن بە سکپڕی و لەناوبردنی کۆرپەلەی سەرەتایی بە پێی بڕیاری ژن بە خۆڕایی.


چارەسەرکردنی توندوتیژی :

•    قهدهغهکردنی ههرجۆره توندوتیژیهک یان هاندانی توندوتیژی لهدژی ژنان. دانانی سزای توند بۆ ههر کهس و دهزگا و لایهنێک کە لهنێو کۆمهڵگهدا هانی توندوتیژی دژی ژنان دهدهن.

•    بهسزاگهیاندنی توندی ئهوکهسانهی که دهستیان هەبووە لە کوشتن و ئازاردانی ژناندا به بههانهی شهرف.

•    بههاناچوونی خێرای ئهو ژنانهی که قوربانی توندوتیژین، وهیا له کارهساتی خۆکوژی و کوشتن ڕزگاریانبووه و کۆمهک پێکردنیان بۆ بههرهمهندبوون له ژیانێکی ئاسووده.

•    دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای دژی توندوتیژی خێزانی و دەرکردنی ڕێنمایی پێویست لەو بارەیەوە.

•    دابینکردنی شێلتەر و بەرنامەی درێژماوە بۆ پشتیوانی ئەو ژنانەی کە دەچنە شێلتەر و دانانی بەرنامەی تایبەت بۆ چونەوەیان بۆ نیو ژیانی ئاسایی نیو کۆمەڵگە و پاراستنی گیانیان.

گروپی ده‌ستپیشخه‌ری نامه‌که‌  :

1.    گۆنا سه‌عید / چالاکی بواری یه‌کسانی ژن  وپیاو
2.    ئه‌ڤین عه‌زیز / نوسه‌ر و چالاکی بواری ژنان
3.    که‌ژاڵ نوری / جالاکی بواری ژنان
4.    لاوژه‌ جه‌واد / چالاکی بواری یه‌کسانی ژن و پیاو
5.    هانا عه‌لی / چالاکی بواری ژنان
6.    گۆنا عه‌لی / چالاکی بواری ژنان
7.    ڕووناک ئه‌حمه‌د / چالاکی بواری ژنان
8.    شادی نه‌وزاد / شاعیر و خوێندکاری زانکۆ
9.    ئازاد عه‌زیز / ئەکادیمی و توێژەری باڵای زانستی پزیشکی. زانکۆی لیدز
10.    پایزه‌ ئه‌حمه‌د / شاعیر و چالاکی بواری ژنان
11.    ناهید موکردی / نوسه‌ر و چالاکی بواری ژنان
12.    چۆمان هه‌ردی / نوسه‌ر و شاعیر و جالاکی بواری ژنان
13.    سه‌وسه‌ن سه‌لیم / به‌ڕیوه‌به‌ری ریکخراوی KMEWO
14.    ئالا فه‌ره‌ج / چالاکی بواری ژنان
15.    ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
16.    خەندان محمد جزا / چالاکی بواری ژنان له‌ نەرویج
17.    ڕووناک حه‌مه‌ ئه‌مین / چالاکی بواری ژنان له‌ سوید
18.    ڕووناک شوانی/ نوسەر، چالاکی بواری ژنان – سوید
19.    هه‌لاله‌ رافع / سه‌نته‌ری نینا / سوید
20.    نالیا ئیبراهیم / چالاکی بواری ژنان له‌ سوید
21.    سوره‌یا فه‌لاح / چالاکی بواری ژنان له‌ ئه‌مریکا
22.    ئاویزان نوری / نوسه‌رو جالاكوانی مافی مرۆف. كه‌ركوك

پشتیوانی ریکخراوه‌کان  :

23.    ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەلاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
24.    سه‌نته‌ری نینا بۆ فریاکه‌وتن و دالده‌دانی ژنان له‌ سوید
25.    سه‌نته‌ری ژنانی كورد له شاری كۆڵن ئەڵمانیا
26.    ڕێکخراوی ژنانی عێراقی لە فنلەند
27.    سه‌نته‌ری په‌نا بۆ لابردنی توند وتیژی له‌سه‌ر مێینه‌
28.    ده‌زگای‌ وارڤین بۆ پرسه‌كانی‌ ژن
29.    تۆری بەرگری لەماف و ئازادیەکانی خەڵک
30.    ڕێکخراوی چاک / کۆمیتەی ئەڵمانیا
31.    رێکخراوی پێشە نگی گە نجان لە کوردستان
32.    رێکخراوی ماڵی کوردو ئەڵمان ،کۆڵن
33.    بەشی زنانی حزبی زەحمەتکیشانی کۆمیتەی سلیمانی
34.    حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوه‌ی ده‌ره‌وه‌
35.    ڕێکخراوی ژیان بۆ فریاکه‌وتن و گه‌شه‌پیدان
36.    ماڵپه‌ڕی ئاگا پرێس
37.    ڕێکخراوی کاری شه‌فافیه‌ت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
38.    رێکخراوی کەلەپوری کوردی بەلجیکی – بەلجیکا
39.    گروپی گەنجانی سەربەخۆی کفری
40.    لیزنەی بەرکریکردن لە بەرزەوەندییە کشتییەکان
41.    کۆمەڵەی گەرمیان
42.    ‌کۆمەڵەی کەلتوری کوردستان
43.    ‌کۆمەڵەی مەتین
44.    ‌ناوەندی کەلتورو خوێندنی کوردی

پشتیوانی که‌سایه‌تیه‌کان ( ژنان ) :

45.    به‌هار مونزیر / چالاکوانی مه‌یدانی ژنان
46.    چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید / نوسه‌رو چالاکی مافه‌کانی ژنان
47.    شیما‌و جمال / ریكخراوه‌ی‌ زنان له‌كه‌لار
48.    نەهیە خۆشکەلام / چالاکی بواری ژنان /ئەڵمانیا
49.    تاڤگه‌ سابیر / ڕۆژنامه‌نوس له‌ سوید
50.    سارا عومه‌ر / شاعیر
51.    په‌یمان ‌حسه‌ین / که‌رکوک
52.    به‌هره‌ مه‌حموود / چالاکی بواری ژنان له‌ له‌نده‌ن
53.    شلیر ده‌رویشی / روزنامه‌نوس له‌ فه‌رانسه‌
54.    شیلان محمد / ئەندامی لیژنەی باڵای خانمانی رۆژنامەنووس _ کوردستان
55.    شادی نه‌وزاد / شاعیر و خوێندکاری زانکۆ
56.    هیرۆ عزالدین جالاكوانی مافی زنان له كه‌ركوك
57.    امینه حمه صالح جالاكوانی مافی زنان- كه‌ركوك
58.    سورمە حمید- کارمەند لە رێکخراوەی ژنان لە دژی توندو تیژی-لندن
59.    بشری‌. محمد زه‌کی / پارێزه‌ر و جالاکوان له‌ بواری مافی مرۆڤ  كه‌ركوك
60.    نه‌رمین صلاح الدین / چالاکوان له‌ بواری جینده‌ر- كه‌ركوك
61.    ناسك حسێن / شاعیر – کەنەدا
62.    به‌هره‌ حوسه‌ین / ڕاوێژکاری ده‌روونی ژنانی قوربانی توند و تیژی له‌ که‌نه‌دا
63.    نیان ئه‌حمه‌د / به‌ریتانیا
64.    سارا عه‌لی / ئارتیست
65.    ئاڤان فارس جاف / ڕۆژنامه‌نووس
66.    سەمیرە ئەحمەد – چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ژنان - لەندەن
67.    نیاز عه‌بدوڵا / چالاکوانی بواری ژنان ، ریکخراوی مافی ژنی کورد
68.    جیهان محمد/ رۆژنامەنوس و چالاکەوانی پرسی ژنان / رادیۆتی ته‌وار له‌ که‌لار
69.    سروە فریق/ / چالاکی بواری ژنان لە فنلەند
70.    ڕێزان حه‌مه‌ جه‌زا/ ده‌رمانساز له‌ سوید
71.    شه یدا سه لاح حیسامی‌، نووسه ر، پسپوری‌ راگه یاندن، ده رهینه ر. له فه ره نسا
72.    شه‌هلا ڕۆسته‌م / هه‌ڵسوراوی ژنان له‌ فنله‌ند
73.    شیرین تۆفیق - مامۆستای دواناوەندی لە سلێمانی
74.    شەیدا مەعروف نوسەرو شاعیر
75.    مریم عبدالرحمن /ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان/کەنەدا
76.    قومری ساڵح زادە ، خوێندکار دانمارک
77.    مهاباد صالح / بێكار
78.    تارا جاف / هونه‌رمه‌ند  / به‌ریتانیا
79.    تەلار ھیرانی، شانۆکار،سوید
80.    ڕۆشنا ئەحمەد چالاکی بواری ژنان- ئاڵمانیا
81.    پەری ئەحمەد چالاکی بواری ژنان- ئاڵمان
82.    گوڵزار حوسین چالاکی بواری ژنان- ئاڵمان
83.    تریفە ئەمین - نوینەری ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆران لە ئەلمانیا
84.    میهره‌بان عه‌لی ڕه‌سول / فینله‌ند
85.    سۆیبە محەمەد – خوێندکاری زانکۆ
86.    سروە فریق/ / چالاکی بواری ژنان لە فنلەند
87.    میدیا ڕەئوف بێگەرد – شانۆکار
88.    نیهاڵ جەلال / مامۆستای کوردی ئەڵمانیا
89.    دڵنیا سەلیم / چالاکی ژنان
90.    ڕۆشنا ئه‌حمه‌د / چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا
91.    په‌ری ئه‌حمه‌د / چالاكی بواری ژنان- ئاڵمان
92.    گوڵزار حوسین / چالاكی بواری ژنان- ئاڵمان
93.    مارلین ڤان -/ كارمه‌ند له‌فرۆكه‌خانه‌ی‌ برۆكسل
94.    په‌خشان مسته‌فا

پشتیوانی که‌سایه‌تیه‌کان ( پیاوان ) :

95.    مه‌ریوان وریا قانع / مامۆستای زانکۆ و نوسه‌ر
96.    ئاسۆس هه‌ردی
97.    رێبوار حەسەن (دۆستی ژینگەی کوردستان) ئەندام پەرلەمانی سوید
98.    چۆلی ئه‌سه‌د / ڕۆژنامه‌وان – سلێمانی
99.    ئاراس فه‌تاح / نوسه‌ر
100.    ڕێبین هه‌ردی / نوسه‌ر
101.    گۆران باباعه‌لی /نوسه‌ر
102.    ڕێبوار فه‌تاح
103.    ئاسۆ که‌مال / نوسه‌ر و چالاکی سیاسی
104.    موحسین کەریم... حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
105.    ئیحسان مەلا فوئاد روزنامەنوس – کەرمیان
106.    قادر نادر / جالاکی مافی مرۆڤ – سوید
107.    فه‌رمان چیمه‌ن / چلاکوانی مه‌ده‌نی
108.    سه‌لام عه‌بدولڵا - چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ و نوسه‌ر - خانه‌قین
109.    عه‌لی مه‌حموود / چالاکی مافی پرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
110.    گۆران دوکانی - ڕۆژنامەنووس – ئەمریکا
111.    محەمەد موسا .چاودێری سیاسی
112.    عەبدول قەرەگۆلی چالاکی بواری کۆمەڵی مەدەنی – سوید
113.    زانست ئه‌حمه‌د / مامۆستا سلیمانی
114.    ئومێد پشده‌ری - رۆژنامه‌نووس - هه‌ولێر
115.    هێمن حه‌مه‌ جه‌زا - شاعیر و مۆزیسییه‌ن – كوردستان
116.    ئیدریس حاجی سه‌عید رۆزنامه‌نوس فینلاند
117.    زامدار ئه‌حمه‌د - رۆژنامه‌نووس - كۆیه‌
118.    جه‌لال هۆرێنی‌ - چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ و رۆژنامه‌نووس - ده‌ربه‌ندیخان
119.    نوری به‌شیر : نوسه‌ر و هه‌ڵسوراوی سیاسی
120.    عومەر سەیده شاعیر- نەرویج
121.    هەورامان عەلی / نوسەر له‌ فنلەند
122.    فوئاد جه مال سه لام / هه‌ڵسوراوی سیاسی له‌ له‌نده‌ن
123.    جاسم غفور/ شیوه كار/ به ریتانیا
124.    یاسین محمد سعید ( یاسین به‌رزنجی) / پارێزه‌ر / سلیمانی
125.    ڕه‌وه‌ند جه‌لال / خویندکار
126.    عومه‌ر محمه‌د / چالاكی‌ مافی‌ مروف سلێمانی‌
127.    رۆژ عه‌زیز/ تورکیا
128.    هاوڕێ جاف / به‌ریتانیا
129.    پشتیوان ره‌ حمان
130.    جه‌بار موحسین / نه‌رویج
131.    هەڵگورد سەمەد/ رۆژنامەوان-پاریس
132.    كامران وریا قانع / ئه‌ندازیار
133.    کامیل ئەحمەد / شێوەکار لە ئەلمانیا
134.    وه ستا حسین صالح / ئه ندامی‌ كاركیری‌ ریكخراوی‌ كریكارانی‌ بیناسازی‌ له كوردستان
135.    سه‌عید مسته‌فا / ئه‌مریکا
136.    سامان قادر / شێوه‌کار / هۆڵه‌ندا
137.    سه‌عدی ره‌سول / حاجی ئاوایی
138.    ئیبراھیم محەمەد- لەندەن
139.    بەھزاد پیرموسا چالاکوانی سیاسی ستوکھۆڵم
140.    شاباز محمود /چالاکی مە دە نی /سلێمانی
141.    جمیل خوانچە زر فعال سیاسی
142.    ئەنوەر نوری – ھەڵسوڕاوی سیاسی
143.    ھەژار کەرکوکی - چالاکی سیاسی – برۆکسل
144.    رەوا ساڵح - خوێندکاری ماستەر – برۆکسل
145.    ئاریان محمد سەرکردایەتی حزبی ئایندەی کوردستان
146.    ڕێنوار جبار، ھەڵسوڕاوی سیاسی /سوید
147.    تەنیا محمد ، سەرنوسەری بڵاوکراوەی ( بڵێسە ) شاعیرو تەنز نوس - ڕانیە
148.    جلال سۆفی ھەلسوراوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی
149.    چۆمان رەشید /ھونەرمەند
150.    ئاراس ڕەشید /ھەڵسوڕاوی سیاسی/کەنەدا
151.    ئاراز گەلاویژ / جالاکوان لە بوارەکانی گەنجان
152.    به‌لێن ئیسماعیل / جالاکی سیاسی
153.    سالاری ئاسنگه‌ر / سلێمانی
154.    ئاسۆ جه‌بار / نوسه‌ر


Read more: http://www.awene.com/article/2013/03/08/19925#ixzz2Mv7Tzs8d



  • No comments: