په یام بو سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بو كۆنگرەی "سەرخستنی ئیرادەی ژن" و لە ژێر دروشمی "پێشەنگیی ژنانی كورد، لە پێناو په یام بو سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بو كۆنگرەی "سەرخستنی ئیرادەی ژن" و لە ژێر دروشمی "پێشەنگیی ژنانی كورد، لە پێناو دوارۆژێكی ئازاددا"
سوره ییا فه لاح
ئه مریکا
به پێشکه ش کردنی سلاو ێکی گه رم و بی ئێنتیا
به ر ێزان !
پێشه کی پیرۆزبایی خۆم وهه مو ئه و هاوریانه ی وا له گه ڵمدا بۆ رێک و پێک کردنی ئیش و کاری ژنی کورد و یه کسانی ره گه زی تێ ده کوشن ئاراسته ی هه مو ئه ندامانی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده که م و به ریوه بردنی سێهه مین کۆ نگره ی ئه م رێکخراوه پیروز بایی ده ڵیم. سپاس بۆ به رێوه به ران و لێژنه ی ئاماده کاری کۆ نگره ی سێهه م ده که م که جارێکی دیکه ش شانازی ئه وه یان پی داوم که به ناردنی په یامی خوم به شداری ئه و کۆنگره به نرخه بم.
ئازیزان !
دیاره دروشم و تیما یێک که بۆ ئه م سال هه لبژاردراوه باشترین نا ۆیکه که ده توانێ ئیراده ی ژنی کورد بدرکێنیت. ناتوانم په یام یا کو وتاریک بێ باس کردن له پێشه نگیی ژنانی کورد له کوبانی و بێ بیره وه ری ئه وان ده س پێ بکه م . ئه مرو باسی ژنی کورد به هوێ به ره نگار بوونه وه ی ژنانی کورد له رۆژ ئاوا له به رانبه ر سەپاندنی شه رێکی نه به خێر هات بوه ته باسێکی گرینگ له میدیا نێونه ته وه ییه کاندا و ئه وان وه کو ئالا هه لگرانی به رخۆ دان له به رانبه ری توندو تیژی و شه ردا گیانی خویان به خت ده که ن. چۆ نیه تی به ره نگاری و خه بات و راوه ستانن له به رابنه ری سته م و زوری تروریسته کان و دیتنی ئه و ئیراده توانایه بیره وه ری ژنانی روژهه ڵات له ساله کانی 1979-1980 زایینی دینیته پیشه وه.
ئاشکرایه که خه به رو باسه چاوەڕوانكه ره وه کان جێگه ی خۆ شحالین به ڵام کاتی که خوشکه کانمان له نیو سه نگه ری شه رد ا و له که ش و هه واییکی جستانیدا گیانیان له مه ترسیدایه ناتوانین بحه سینه وه . به لام کاتی که دوژمن شه ر ده گیڕیت و بی وچان مال و ژیانی که به دریژه ی مێژو له کورد حه رام کراوه داگير ده کات ژنان ده بنه سه نگه ر و سه نگه ر هه لگر و چه ک به ده ست. ژنی کورد ژیان خوازه نه شه ڕ خواز و له هیچ کاتیکدا نه بوه که کورد شه ڕ به میله تیکی دیکه بگرێت و به رده وام له ژیر مه ترسی هه لمه تی شه ڕ ڕیکخه ران بووه. هه ربویه ته نانه ت ژنانی کورد له کۆ بانی به نێوی ژنی هه لبژارراوی سالی 2014 زایینی له لایه ن یه کیک له گه وره ترین ئاژانسی میدیا و هه والی نێونه ته وه یی بژارده کران. ژنی کورد ژيانيان قوربانيى ئه ده ن تا خاک و خەڵكيان بپارێزن دژى ئیشه دڕندەييەكانى گروپی تروریستی دەوڵەتى ئيسلامى ئيزيس. کاتی که ئيزيس هه لمه تی برد بو سه ر سنوری سوریه و تورکیه له خه یالیدا نه ده خولقا که ژنان له به رانبه ریدا بوه ستن یا خو چه ن مانگان له سه نگه ردا به رده وام بن و شه ر که ن. هه روا که ئاماژه م پی کرد به بروای من ئه مه جاری ئه وه ل نیه که ژنی کورد ئاوا میژو دروس ده کات و چیروکی قاره مانانه له خوی به جی ده هێلێت. ژنی کوردی روژهه لات و ژوماره ی ژنانی کوردی له سێداره دراو گه واهی ئه م ریگه سور و پر له خه باته یه . به لام به داخه وه دیاره به
هۆ ی نه بوونی میدیایێکی توانا له و کاته دا و نه بوونی توره کومه لایه تیه کان زور له چێروکه به قه وه ته کان له ناو چون و زور که س به و کاروساته ی نه زانی. به لام ئه مرو به یارمه تی میدیا و ئاژانسه خه به ریه کان و توره کومه لایه تیه کان زوربه ی خه به ره کان به روژو سه عات ده گه نه ده ستی ئه و که سانه ی وا بایه خ به مه سه له که ئه ده ن. ژنانی کوردی روژهه لات به ئیراده ییکی به هێزه وه له سه نگه ری سیاسی و نیزامیدا شه ریان کردوه و نمونه ی خه باتکاری مێژویی بوون وه کو یه کیه تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران که له م رێگه دا به رده وام بووه .
لێره دا په یامه که م کۆ تایی دێنم سپاسیکی دیکه ی خوم ئاراسته ی هه مو به شداران و هه روه ها کومیته ی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئه مریکا به تایبه ت خاتو مه حبوبه حوسه ینی و هاور ێکانی دیکه ده که م. کاتێکی زیاتر بو ئێوه ئازیزان به جێ دهێلم بۆ باسه گرینگه کانی تر سه باره ت به بارودوخی ژنی کورد ، ئیراده ی ژنی کورد، پێشه نگایه تی ژنی کورد و به هیوای دوارۆژ ێکی ئازاد و یه کسان.