Friday, October 19, 2012

راپورتی جه مال نه جاری تایبه ت به بانگ. به رنامه ی خه لاتی به خشین به سوره ییا فه لاح



ژنێکی کورد خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانیی ساڵی 2012ئەمریکای پێبەخشرا ئەمریکا- تایبەت بە بانگ جەمال نەجاری رۆژی پێنج شەممە 27 سیپتامبەر لە رێ و رەسمێکی باشکۆدا لە شاری لۆس ئانجلێسی ئامریکا خەڵاتی نێودەوڵەتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانیی ساڵی 2012ی ئەمریکا بەخشرایە خاتوو سوورەیا فەلاح ژنە چاکوانی مافەکانی مرۆڤ . خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی چاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەنجوومەنی رێکخراوەکانی باشووری کالیفۆرنیا لەگەڵ دوو چالاكی مافی مرۆڤی دیكەش بەناوەكانی "دوكتۆر گوتا و هینیكا" لە وڵاتی ئیتیۆپی، بەهۆی دامەزرانی سیستمی تەندروستیی بەردەوام لە پەروەدەی و بارهێنانی ناوچە گوندنشینەكانی ئەو وڵاتە بەناوی "ئێتیۆپیی هەرمان" ئەو خەڵاتەیان وەرگرت. لە رێ و رەسمەکەدا فیلمێکی کورت لەبارەی ژیان و کار و چالاکییەکانی خاتوو سورەیا فەلاح بە ناوی " بۆ کوردستان" پێشکەش کرا و پاشان لە وتەیەکدا باسی لە ئازایەتی و خۆڕاگری ژیان لە کۆمەلگەی کوردستان کرد کە گیانی خۆیان لە پێناوی مافەکانی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە و خەڵاتی خۆی پێشکەش بە ژنانی کورد کرد. لە نێو بەشداربووانی رێ و رەسمەکەدا کەسایەتییە دیارەکانی وەک فواد دەروێش و هاوسەرەکەی سۆزان دەروێش و جانۆ رۆژبەیانی دەرهێنەری ناسراوی کورد و ریتا نسیان فۆتۆگرافی دیاری ئێرانی کە بە رەگەز ئاشوورییە کە پرۆژەی " ژنانی کورد بە وێنە"ی بەدەستەوەیە ئامادە بوون. “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیشدا بابەتی نووسراوی هەیە، لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات. “سورەیا فەلاح” لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکومی “ژنان رێبەرانی ژیانن" و هەروەها بەرێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکایە. راوێژکار و جیێگری بەرێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێهری رۆژهەڵاتی کوردستانە.. هەروەها خاوەنی دوو کتێبی “رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان” و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ە. هەروەها چەندان وتار و لێکۆلینەوەی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە هۆی کارە بەردەوامەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە. سورەیا فەلاح خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هەڵبژێراوی شاژنی لێهاتووی پێشبڕکەی "مس ئکساتی لیدی" لە ئامریکایە کە وەک شاژنی لێهاتووی کوردستان بەشداری کردووە. رۆژی 12ی مانگی ژوئەنی ساڵی 2011 سورەیا فەلاح وەک یەکەم شاژنی کوردستان بە جلوبەرگی مۆدەی کوردەوە لە هۆلیوود بەشداری کردووە. خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانی ساڵی 2012 ی ئەمریکا ساڵێ جارێک دەبەخشرێتە رێكخراو و چالاكوانانی مافی مرۆڤ كە تەمەنی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی و خزمەت بە كۆمەڵگا تەرخان كردووە. ساڵی رابردوو ئان سان سووچی چالاكی مافەكانی مرۆڤ و رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی "بێرمە" ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.

Thursday, October 18, 2012

وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژادنه کانی سه رو کومار له ئه مریکا (به شی چواره م )

چوارمین وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژادنه کانی سه رو کومار له ئه مریکا http://www.youtube.com/watch?v=taXWHkws-0Y&feature=share&list=UURlh5uJJzIQG49xnrsiIdnA

Sunday, October 14, 2012

وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژاردنه کانی ئه مریکا

voa_kurdish_banner.jpg


Haider Kareem
05.10.2012soraya_fallah_n.jpg
که‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره‌ کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا لاواز دیاربـبێت، بۆیه‌ زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ڕامنیـیان به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌کی زۆر ڕوون ڕاگه‌یاند.

سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ڕاوێژکارانی سه‌رۆک ئۆباما پـێشبینیـیان نه‌کردبوو مت ڕامنی بتوانێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ باشی به‌شـداری بکات، چونکه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندێـکی خاوه‌ن زانیاریـیه‌کی که‌م سه‌یریان کردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشـدا ڕامنی به‌ شێوه‌یه‌کی وه‌ها باش ئاماده‌کردبوو‌ که‌ توانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک داگایی‌کردنێـک بۆ ئۆباما لێبکات، بۆیه‌ ئۆباما زیاتر به‌رگری له‌خۆی ده‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ڕوون بکاته‌وه‌.
obama_ramney.jpg
وتووێژ له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح



مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن
+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  
 vokradio.jpg


free stats 
Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

Thursday, October 04, 2012

خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا


خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا

کچی قەندیل/ بەرنامەی بەخشینی خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢، لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی باشوری کالیفۆرنیاوە بە خاتوو “سورەیا فەلاح” لە شاری لۆس ئەنجلس بەخشرا.
لە رێورەسمێکدا، لە٢٧ی سێپتامبر لە شاری لۆس ئەنجلس، خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی نێودەولەتی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە هاورێیەتی دوو کەسی دیکە کە ژیانی خۆیان بۆ کارە مرۆییەکان تەرخان کردووە، ئەو خەلاتەیان وەرگرت.
خاتوو “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی- کۆمەڵایەتی دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە

و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.

http://kchiqendil.wordpress.com/2012/10/02/soraya-felah/



















































“سورەیا فەلاح” لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکومی “ژنان رێبەرانی ژیان”ە و هەروەها بەرێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکایە. راوێژکار و جیێشینی بەرێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێهرە. “سورەیا فەلاح” لە زیندانیە سیاسیەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە.  هەروەها خاوەنی دوو کتێبی “رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان”  و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ە. هەروەها چەندان وتار و لێکۆلینەوەی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە هۆی کارە بەردەوامەکانی لە  بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە.


http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&id=6480