ژنه تێكۆشه‌ری كورد، سوره‌یا فه‌لاح: به‌شداریی ژنان له بواره سیاسییه‌كاندا له سیسته‌می دیكتاتۆری‌و زۆرداریدا له‌گه‌ڵ سیسته‌می دێموكراتیكدا زۆر جیاوازه
١٧-٥-١٣٨٧ به شی یه که م
له‌م دواییانه‌دا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور، بیسته‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی به‌رێوه برد. به‌رێزتان یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌م كۆنفرانسه بوون. سه‌ره‌تا پێمان خۆشه له سه‌ر نێوه‌رۆكی ئه‌م كۆنفرانسه‌و بریاره‌كانی به كورتی بۆمان بدوێن؟ كونفرانسی ساڵانه‌ی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئا‌مریكا ئه‌مساڵ له رۆژانیتا ١١ی١٠ مانگی ئادار له شاری واشینگتۆن پێته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به‌رێوه چوو. ئه‌م كۆفرانسه له ژێر ناوی رێگاچاره‌ی دێموكراتیك بۆ مافی چاره‌نووسی كورد‌و به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالای كوردستان له شه‌قامێكی نزیك كۆنگرێسی ئا‌مریكا ده‌ستی پێ كرد. به دوای ئه‌ودا په‌یامه‌كانی میوانه‌كان خوێندرایه‌وه. له لایه‌ن PDKIه‌وه، كاك شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری حیزب له ئا‌مریكا په‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌رێز كاك مسته‌فا هیجریی خوێنده‌وه كه ده‌قی ئه‌و په‌یامه به زمانی ئینگلیزیش پێشكه‌ش به به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه كرا. لێره‌دا ده‌بێ بڵێم كه شاندی حیزبی دێموكرات به‌شدارییه‌كی زۆر به‌رچاوو چالاكانه‌ی له هه‌موو دانیشتنه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌بوو.
له رۆژی یه‌كه‌می كار كۆنفرانسدا، دامه‌زرێنه‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور، بیرهوهرییو بۆچوونه‌كانیان به بۆنه‌ی 20 ساڵ تێكۆشانی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان ده‌ربڕی. به داوی پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی كۆنگره، له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆنگره، دوكتوور سامان شالی، چه‌ند كۆڕ‌و سێمینار بۆ كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و ئاكادێمیسیهنهكانی كورد‌و بیانیی به‌شدار له كۆنفرانسدا به‌رێوه چوو. كۆره‌كان له ژێر ناوه‌كانی: سیاسه‌تی هه‌رێمه كوردییه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گیروگرفتی كورده‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوا ئهنجامو ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی، گیروگرفته‌كانی سه‌ر رێگای گه‌نجانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شارستانییهتو كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر مهسیحییهتو كولتووری رۆژهه‌ڵات. له دوایین به‌شی كۆنفرانسه‌كه‌دا، راپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی دوو كومیتهیی ژنان‌و كۆمیته‌ی ئێران سه‌ر به KNC، خرایه به‌ر بۆچوونی كۆنفرانس. دوكتوور ئازاد مورادیان به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئێرانی كۆنگره، دوایی پێداچوونه‌وه له سه‌ر چۆنییه‌تی پێكهاتنی ئه‌م كۆمیته‌وه، باسی له ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ره‌كیی پێكهاتنی بهرههی یه‌كگرتووی كورد، به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تڤانانی رۆژههڵاتو ئا‌مریكا، كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كانی گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌ی خسته به‌رچاوی به‌شدارانی كورده‌وه. منیش وه‌ك به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنان، ئاماژه‌م به چالاكییه‌كانی كۆمیته‌ی ژنان له ساڵی رابردوودا كرد‌و رێژه‌ی چالاكییه‌كان له راپۆرته‌كه‌دا زۆر به‌رچاو بوون. پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی KNC له دوو ساڵی رابردوو به‌شێكی دیكه‌ی كاره‌كانی كۆنفرانس بوو. به‌شی كۆتایی كۆنفراسیش، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی بهرپرسانو به‌رێوه‌به‌رانی كۆنگره بۆ دوو ساڵی داهاتوو بوو. 8 كه‌س وه‌ك ده‌سته‌ی بهرێوهریی ههڵبژێرانو ئه‌مساڵ دوكتوور كرمانج گوندی وه‌ك سه‌رۆكی KNC ههلبَژێردرا. ئه‌مه ته‌نیا كورته‌یه‌ك له كار‌و باره‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆنفرانسه‌كه بوون. ده‌كرێ بزانین كه چ هۆكارگه‌ڵێك بوونه هۆی گهشهسهندنو ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تیییه‌كی ژن وه‌ك سوره‌یا فه‌لاح له نێو گۆره‌پانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا؟ زۆر بۆم سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه كاتێ كه ته‌ماشای دواوه ئهكهمو بیر له ژیانی رابردووم ئه‌كه‌م، دهبینمو ده‌رك ده‌كه‌م كه چه‌نده ده‌می رانهبردوومو داهاتووم به ده‌ستی رابردوومه‌وه دارێژاوه یان كه چه‌نده بیر‌و تێڕوانینهكانم گه‌شه‌یان سه‌ندووه‌و یان كه سنووری به ده‌وردا كێشراوه. زۆر دڵڤهكهره كه ده‌رك ده‌كه‌م چه‌نده تێگه‌یشتووم له خۆم‌و ناسینی جیهانی چه‌نده له مافهكانمو بهرزخوازییهكانم له نێوان تاقیكاریو رووداوه‌كان پێك هاتووه، سكی دایكم، نیشتمانی بێ سجیلو بێ ناسنامه‌م. نه‌ته‌وه‌ی به‌ها كه‌م كراوم، ئه‌و جێگه‌ی تێدا گه‌وره بووم‌و شتی تێدا فێر كراوم‌و ئه‌و كاتانه‌ی وا له سه‌ر جێگه‌ی خۆمدا مات‌و وشكی كردوومو چۆنیه‌تی ئه‌مڕۆی من‌و كێ بوونی منی به‌یانی روون‌و پێناسه ده‌كات. ئه‌مه مێژوو‌و پێشینه‌ی منه، سهركهوتنمو خه‌مه‌كانی، پێگهیشتنو له دهستدانم، هیواو ویستی ناته‌واوو دوور‌و درێژم، خهونو ئاواتێك كه له‌وه ده‌چێ هه‌رگیز ده‌ستی به سه‌ردا نه‌گیرابێت. ئه‌و شته‌ی ههڵمبژاردو بۆ خوێندن له زانكۆ، هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه وه‌رگیراو له سه‌فه‌ری ژیانمه. ناسینی خۆم وه‌ك كوردێك، یه‌كێك له چل میلیۆن مرۆڤ كه نیشتمانێكی نیه كه نێوی بنێ "ماڵ" كه هێشتا مافی قسه كردن به زمانی شیرینی دایكی خۆی نیه، شانسی شایی گێرانی به كولتوور‌و رابردووی خۆی نیه، رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی له چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهاتنی منداو چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی من له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌م دانا. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، مرۆڤ حه‌قی هه‌ڵبژاردنی پێ نه‌دراوه، لهدایكبوونو لێدانێكی توند له كاتی له‌دایكبوون، سزای بێتاوانی كێشانی ژیانێكی پڕ له زهختو زوڵمی زاڵم، ده‌ركردن له وڵات‌و زیندانیكردن، به‌ڵام له كاتێكه‌وه مافی هه‌ڵبژاردنم هه‌یه، ئه‌مه‌وێت ژیانم پێشكه‌ش به گهشهسهندنو په‌ره‌پێدان به مافی مرۆڤ‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و مافی ژن‌و منداڵ بكه‌م، فێر بم چۆن به‌شدار بم‌و به‌شداری بكه‌م. گه‌وره بوون‌و پێگه‌یشتن له بنه‌ماڵه‌یه‌ك به چه‌ند خۆشك‌و براو هۆزو تایفه‌یه‌كی گه‌وره، قسه‌كردن به زمانێك له ماڵه‌وه‌و ناچار بوون به زمانێكی دیكه له قوتابخانه، گه‌وره‌بوون له سه‌رده‌می شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون، ناسینی ره‌نجی زه‌حمه‌تكێشان، ناسینی ترس‌و دیتنی ئه‌و له چاوی منداڵیماو، منداڵانی بێگوناحو ترسا‌و له ژێر بۆمبارانی دوژمن، گه‌وره بوون له نێو جیهانی پڕ له هه‌ستی گه‌یشتن به ئازادی منی بۆ خهباتو شه‌ڕ بۆ گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا په‌روه‌رده كرد. له چه‌پی شۆرشگێرهوه، ده‌ستم پێ كرد‌و جۆش‌و خرۆشی شۆڕشگێرانهم په‌روه‌رده بوو، به جیهانه‌وه ده‌ستم پێ كرد، گه‌یشتم به ناسینی كورپه‌ی نیشتمان. رێژه‌ی ژنان له نێو به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و هه‌روه‌ها حیزبه كوردییه‌كاندا زۆر كهمڕهنگهو ئه‌مه وه‌ك خاڵێكی لاواز ده‌ژمێردرێت. له نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، به‌شداری ژنان له چ ئاستێك دایه‌و ژنان چه‌نده له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م رێكخراوه‌دا رۆڵیان هه‌یه؟ له نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، ژنان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه، رێژه‌یان له نێو كۆنگره‌دا زۆره، له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی 2 كه‌س له 8 كه‌سه‌كه ژنینو له ناو لێژنه‌كاندا ژنان به زۆر‌و كه‌مه‌وه به‌شدارن. ئه‌مساڵ چوار ژنی غه‌یره كورد بۆ كار‌و باره‌كانی كۆنگره زۆر زه‌حمه‌تیان كێشابوو، خه‌ڵاتی شانازیی "Honoring Award"یان وه‌رگرت. هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كی جیاواز له سه‌ر ژنان له نێو كۆنگره‌دا هه‌یه كه ساڵی رابردوو كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێك هێناو كۆنفرانسهكهشی پێشكه‌ش به سوره‌یا سراجه‌دینی، ژنی كوردی تێكۆشه‌ری نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرا كه به‌داخه‌وه كۆچی دوایی كردبوو. پێویستیمان به به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له‌و لێژنه‌یه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕێ جار پیاوه‌كان زیاتر دیارن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌شداری سیاسیی ژنان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كهمڕهنگه. خاتوو سوره‌یا ، ئێوه چۆن پێناسه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی به‌شداری ژنان له بواره‌كان سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و فهرههنگیو هتد... له نێو كۆمه‌ڵگادا دهكهنو ئه‌م پرسه چه‌نده گرینگ ده‌زانن؟ به‌شداریی ژنان له بواره سیاسییه‌كاندا له سیسته‌می دیكتاتۆری‌و زۆرداریدا له‌گه‌ڵ سیسته‌می دێموكراتیكدا زۆر جیاوازه. له سیستمی دیكتاتۆریدا، بژاردنی ڕاوو ده‌نگ بێمانایه‌و تۆتالیترهكان پێویستیان به مه‌شرووعییه‌ت له نێو میلله‌تدا نیه، له حالێكدا كه مه‌شرووعییه‌تی یه‌كه‌م له شه‌رتی مانه‌وه‌ی سیستمی سیاسیی دێموكراتیكه. هه‌ر بۆیه رێژه، دهنگو ژماره‌ی به‌شداریی خه‌ڵك زۆر گرینگه. به‌و مانایه كه كاتی هه‌ڵبژاردن‌و گۆڕانكاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی حیزبورێكخراوێك ده‌نگی زیاتر سه‌ركه‌وتنه. بۆ ئه‌و دهنگو ژمارانه پێویستیان به ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه، نه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا. به پێچه‌وانه، له سیستمی دیكتاتۆریدا ژماره‌ی به‌شداریی ئه‌وان بۆ رووخاندن‌و گۆڕانكاری بنه‌مایی زۆر گرنگه. دیكتاتۆری هۆشیاریش ئه‌توانێ له ژن‌و به‌شدار كردنی ئه‌و كه‌ڵكی گه‌وره وه‌رگرێت. وه‌ك تێكشكاندنی رێژیمی پێشكه‌وتووی ئالنده به بهكارهێنانو پاره‌دان به ژنانی خۆفرۆش‌و سه‌رخستنی رێژیمی پینۆشه له شیلی یان سه‌ركووتكردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ژنانی ئێران به ده‌ست ژنانی مه‌زهه‌بی چارشێوه به‌سه‌ر. له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و كولتوورییه‌وه من نه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی كه به سه‌ر ئه‌م بروایه‌م كه ئه‌گه‌ر عه‌رز خڕ (بازنه‌یی، گرد) نه‌بوایه، وه‌زعی جووڵه‌و فۆنكسیۆنی فیزیكی له ئهتمۆسفێردا وه‌ك ئێستا نه‌بوو، رێگای كۆمه‌ڵگاش كاتێ كه به‌هۆی فۆنكسیۆنی ناته‌واویدا له‌سه‌رو له‌وێ بوونی ژن هه‌یه، ئیتر كۆمه‌ڵگایه‌كی خڕ (بازنه‌یی) به فۆنكسیۆنی عه‌رز له ئهتمۆسفیهوه نیه، به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له سیستمی ئابووریدا له بازاڕی كار‌و ئیشه كه پاره‌ی تێدایه. له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ژنان زیاتر به‌شداریی كار‌و پاره‌و دروستكردنن، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه گه‌شه‌یه‌كی زیاتری كردوه، وه‌ك ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا كه ژنان به رێژه‌یه‌كی زۆر له بازاری ئیش‌و كاردان، وه‌ك وڵاته ئورووپاییهكانو هتد... ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر بزاڤ، ئێوه چۆن پێناسه‌ی بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوره‌یا فه‌لاح چۆن ده‌ڕوانێته جیاوازییه‌كانی نێوان بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بزاڤێكی سیاسی؟ بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی یان "Social Movement" چه‌شنێك له چالاكی‌و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵی له‌گه‌ڵه. ئه‌وان كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ن له تاكهكانو رێكخراوه‌كان كه له سه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی یا كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت ئاماژه ده‌كه‌ن. چه‌شنێك له بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژ نابێته هۆی فێربوون‌و سیستمی په‌روه‌رده له سه‌ده‌ی 19 به‌م لاوه پێك هاتووه. ئازادیی قسه‌و وتار، سیستمی په‌روه‌رده‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، به‌رگری له خهباتو له ئاكامدا به‌رگری له بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژئاوا‌و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان كردووه. به‌ڵام له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رانبه‌ری سیستمی نیشتهجێییو كۆلۆنیالیسمی رۆژئاوایی "Westem Colonialism" پێك هاتووه، وه‌ك مائۆ مائۆ له وڵاتی كینیا. تیۆریگه‌لێكی زۆر به ده‌ستی زانیارانی زانستی سیاسهتو زانستی سۆسیۆلۆژی (كۆمه‌ڵناسی) هه‌یه كه شایانی باسه كه‌سێكی وه‌ك چالز تیلی. ئه‌و كارانه‌ی كه بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێرێت: 1ــ كهمپینو هێرش (كه ئه‌مڕۆ رێگه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌یه). ئه‌مه بزاوتێكی به‌رده‌وام، رێك‌وپێك، كۆمهڵیو ههرهوهزیدو داخوازییه‌كان به‌رانبه‌ر به كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت. 2ــ كۆمهڵیو یه‌كیه‌تیی كاركه‌ره‌كان: وه‌ك چالاكێكی سیاسی، خۆپێشاندان، پتیشن، میتینگ، كۆبوونه‌وه، هه‌نگ هه‌ڵبڕین له میدیا‌و هتد... . 3ــ به‌شداران بۆ پیشاندانی به‌نرخ بوون، یه‌كیه‌تیی، ژماره، رێژه‌و ئه‌رك خستنه سه‌رشان یان له لایه‌ن خۆیانه‌وه یان كه به ده‌ستووری بونیادێك به‌شداری له كه‌مپین ده‌كه‌ن. ئه‌م بزاڤه له ئامریكا‌و ئینگلیس دروست كراوه، ئه‌ویش له ده‌هه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده بوو به دیارده‌یه‌كی جیهانی. بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر باسێكی قووڵ‌و به‌نرخه‌و زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسیی دێموكراتیكدا له پێوه‌ندیدا به بزاڤی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تییه له سه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی كار ده‌كات. بزاڤێكی سیاسی له‌وانه‌یه به سه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی یا به‌شێ له كێشه سیاسییه‌كان رێك بخرێ. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پارتێك یان رێكخراوێك رێنوینیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ده‌ست ده‌گرێت. بزاڤێكی سیاسی له زانستی سیاسه‌تدا ده‌بڕینی خهباتو هه‌وڵدانی به‌كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به مافێكی سیاسی یا دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌م بزاڤه ئه‌توانێ كه له هه‌رێمێكدا بێت‌و ئه‌توانێ نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی بێت. زۆر جار ئاڵوگۆڕی دهسهڵاتو حكوومه‌ته. وه‌ك بزاڤی مافی مرۆڤایه‌تی، مافی ژن، بزاڤ به‌رانبه‌ر به شه‌ڕه بۆ ئاشتیی، بزاڤی كرێكاران‌و سۆسیالیسته‌كان. به‌م جۆره‌و پاش شیكردنه‌وه‌و ناسینی هه‌ر دوو بزاڤ، ئه‌توانین بڵێین بزاڤی سیاسی، بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه ناتوانێ بزاڤێكی سیاسی بێت. له جیهانی دواهێشتراوو وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا، هه‌ر بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێك ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئیش‌و كار‌و یاسا‌و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵام له جیهانی پێشكه‌وتوودا ئه‌م دوانه زۆر جیاوان. زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه ژنانی كورد ده‌بێ له قۆناغی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌موو ههوڵو ته‌قه‌لای خۆیان بۆ ئازادیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و رزگاریی گه‌ل بدهنو پاش قۆناغی رزگاریی گه‌له‌كه‌مان، مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه لێدوانێكی زۆری خولقاندوه. ئێوه وه‌ك ژنێكی چالاكی كورد بۆچوونتان له‌م بواره‌دا چیه؟ له كوردستاندا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له بزاڤێكی فێمینیستی به‌و مانایه كه له وڵاته‌كانی رۆژئاوادا هه‌یه، له به‌رده‌ستدا نیه. چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سێبه‌ری به سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی ژێنده‌ری ناوه. له ساڵی 1920 به‌م لاوه، كورد له ژێر ژینۆساید‌و ئاسیمیلاسیۆنی نهتهوهییو ڕماندا بووه، به‌تایبه‌ت له توركیه، ئێران‌و سووریه ئه‌م كاره‌ساته له بهرژهوهندیو وشیاری بزاڤی فێمینیستیدا نه‌بووه. ژنان كاتێك ده‌رفه‌تی به‌شداری له سیاسه‌تیان پێ دراوه كه له ژێر ئالای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا ههلگیراوو درووستكراو به ده‌ست پیاوان بن. زۆر له رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت رێكخراوه چینایه‌تییه‌كان وه‌ك حیزبه ماركسیستی‌و شیوعیییهكان هه‌موو چالاكی كار كردنێكیان بۆ ژنان به ناوی خه‌باتی چینایهتیو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی دوا خستووه. هه‌ر چییه‌ك هه‌یه، زیاتر دروستكراوی تیۆری گۆرانخوازه تازه‌كانه كه به ده‌ست ژنانی چالاك‌و به‌شێك له پیاوانی خه‌باتگێڕی مافی مرۆڤ دروست كراوه یا كورد یا ژن؟ باسێك كه جاروبار له لایه‌ن ئه‌و رێزدارانه‌ی وا هێشتا رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی ژن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا نابینن. ئه‌وانه ئه‌و به‌شه‌ن وا دیارده‌كان ره‌ش یا سپی ئه‌بینن. یا ئه‌م یان ئه‌و شتێكی ناوه‌ڕاست نابینن. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر گرووپێك نه‌خۆشێكی كۆمه‌ڵایه‌تییانه یان نه‌خۆشێكی جه‌سته‌یی كار ده‌كه‌ن، به‌لایه‌وه گرینگ نه‌بێت. ئه‌گه‌ر له بواری یاساییه‌وه چاوی لێ بكه‌بن، 1ــ كورد بوون، به‌ستراو بوون به نهتهوهییهتیو ناسنامهییهو ژن بوون به‌ستراو بوون به جێندهریو ناسنامه‌ی خهستهییه. دوو باس ئه‌مڕۆ هه‌یه 1-Kurdish Human Rights, 2- Women Human Rightsواته مافی مرۆیی كورد‌و مافی مرۆیی ژن. ئه‌م دوو یاسایه له هیچ كوێدا كێشه بۆ یه‌ك ساز ناكه‌ن. ژن نیوه‌ی دیارده یهكهمهكهیهو ناساندنی مافی ئه‌و ناساندنی مافی نیوه‌ی دیارده‌ی یه‌كه‌مه‌كه، كورد بێت. به‌ڵام چالاكی له سه‌ر مافی كورد ناتوانێ ته‌واوی مافی دیارده‌ی دووهه‌م كه ژنان بێت، بیناسێنێت. 2ــ له لایه‌كی دیكه‌وه بڕێك كێشه‌و مه‌سه‌له هه‌یه كه به ژنان به‌ستراوه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی كۆمه‌ڵگا ئاكام‌و كاریگه‌ریی هه‌یه. وه‌ك كێشه‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان، منداڵبوون‌و ته‌ندرووستی ژنان وه‌ك دیارده‌ی خۆفرۆشی‌و خۆكوشتن‌و هتد... . درێژه‌ی هه‌یه |
No comments:
Post a Comment