8 years ago
Monday, June 30, 2014
Wednesday, June 18, 2014
وت و ویژی لیمو بایزیدی زاده له روژهه لات تی وی له گه ل سوره ییا فه لاح
"آزادی های یواشکی زنان": مصاحبه با ثریا فلاح - مصاحبه کردی
https://www.youtube.com/watch?v=kUC2JOL5ON8
به سپاس و ریز بو به رنامه که تان به تایبه ت له سه ر مه سه له ییکی گرینگ وه ک حیجاب
1- پێناسەى حیجاب چییە و پەیوەندی نێوان حیجاب و ئازادی تاک چییە؟
حیجاب ئامیریکه بوپوشاندنی مروف و له زیاتری کومه لگاکاندا پیوه ندییکی زوری هه یه له گه ل ئائین و مه زهه ب. هه رچه ن حیجاب پیش له ئائینه ئیبراهیمیه کانیش بووه به لام به هوی ئه وه ی که ئائین ، پیاوسالاری ، هیزوکنترل پیوه ندییکی نزییکیان هه یه حیجاب بووه به دیارده ییکی گرینگ به تایبه ت له ئائینی ئیسلامدا. له ولاتیک وه کو ئیران حیجاب ئه مریکی سیاسیه و ده سه لات بو سه رکوت کردنی ژنان و ژیر کونترول گرتنیان له حیجابی زوره ملی چ به شیوازی سه رپوش و چ به شیوازی جل و به رگ و ره نگی جل و به رگ ؛ که لک وه رده گریت. به بروای من پیوه ندییکی راسته و خو له نیو حیجاب و ئازادی و ته نانه ت مافی مروف هه یه . کاتی که له مانای مافی مروف ئه دوین و به تایبه ت ئازادی هه لده سه نگینین ئازادی هه لبژادن یه کیک له و مه سه لانه یه واله ناوه روکی بروامه ندی به مافه کانی مروفدایه و مافی پوشش و چونیه تی هه لبژادنی جل و به رگ به شیکه له و .
.به بروای من باس له ئازادی ژن بی ئه وه ی که مافی هه لبژادنی جل و به رگ و دانان یا خو دانه نانی سه رپوشی ببیت باسیکی بی که لکه.
له بواری زوره ملی بیروبروا ی حیجابیشه وه ده بینین زور له ژنانی بن ده ست له ئیران به زه حمه ت ده توانن پیوه ندییک له نیوان ئازادی تاک و لابردنی حیجاب ببینن. به تایبه ت که که شفی حیجاب له کاتی ره زا شا به زوره ملی کرا . به لام به شی خوینه وار و گه نجی کومه لگا لابردنی حیجابه که یان به ئه وه ل هه نگاوی ئازادی ده بینن و به وقه ناعه ته گه شتوون که کیشه ی هاوبه شیان مه سه له ی حیجابی زوره ملیه. حیجاب وه ک زیندانیک فیکری و بیر و برواش ئیش ده کات . سالی 1979 کاتیک که موحه مه د ره زا شا و فه ره ح په هله وی له ئیران روشتن هاوکات ئایه تولله مونته زری له وت و ویژیکدا له گه ل روژنامه ی که یهان وتی ژنان نابیت به روتی له کومه لگا دا بسورینو.چونکا ده بن به ئامیریک بو شه هوت رانی پیاوان. ئه م بیر و بروا تا ئه م روژیش هه یه و بوه به قوفلی زیندانیک که له بواری کولتوریه وه به شیکی زور له کومه لگای ئیران به تایبه ت شیعه کان ده گریته وه و ژنی که چارشیوی به سه ره وه نه بیت یا سه رپوشه که ی باش دانه نیت به روت ده زانن.
2-
بۆچی ناوی ئەم کەمپێنە ئازادی یەواشەکیە،
ئه م که مپه ینه به هوی ئه وه ی که ژنان ئه زمونی خویان له کومه لگا و له نیو ئیراندا که به ئاشکرا ناتوانن حیجابه که یان لا به ن یا خو سه ریان ده رخه ن و به هیواشی و به دزیه وه له جیگه ییکدا که تووشی موشکله ی گرتن و به ندیخانه یان نه کات له چکه کانیا ن لا ده به ن.زیاتر ژنان که حه زیان به حیجابی زوره ملی له ئیران نه بووه و به جوریک له گه لیدا وه شه ر که وتوون تووشی موشکله ییک له لایه ن ده سه لاته وه یا کومه لگاکه ش بوون. له م که مپه ینه دا ژنان وینه ی خویان و ره وایه تیکی کول له خویان ده نیرن که له جیگه ییکی عمومیدا خراوه.
بو نمونه ژنیک له ده شتیک وینه ی ناردوه ؛یه کیکی دیکه له نیو ماشینه که یه وه. کچیک له لای چه می و ژنیک له سه ر به رزایی شاخیک و له چه ن جیگه دا له نیو خه لک و به په له له چکه که یان لابردوه.دامه زرینه ری ئه م که مپه ینه مه سیح عه لی نژاد له وت و ویژه کانیا ده لیت به شی ئیمه له ئازادی ،ئازادی به دزیه وه و به هیواشکیه. که ئه ویش ئازادی نیه. بو پیشان دانی نه بوونی ئازادیمان ئه مه ده که ین.
3- ئەم کارە کە ژنان لێچک و بەچە لە سەر خۆیان لادەدەن لە تۆری کۆمەڵایەتی فیس بووک بلاوی دەکەنەوە دەتوانی چ پەیامێکی هەبێ بۆ ژنانی دیکەی ئێران و دەسەڵاتداران کۆماری ئیسلامی،
به بروای من ئه م شیوازه له که مپه ین ری خستن وه کو خوپیشان دانیکی گه وره به شیوازیکی ویرچوال که نه وع و فورمیکه له نافه رمانی مه ده نی. وانه زانم هیچ شتیکی دیکه به باشی ئه و وینانه بتوانیت ویستی زیاتر له نیو ملوین ژن و پیاو که واژوی ئه و که مپه ینه یان کردوه و وینه یان ناردوه که بلاو بکریته وه ،پیشان بدات. کاتیک که ئه و بروامه ندی به ئازادی و مافی بریار دان بو جل و به رگ و سه ر پوش ئاشکرا بیت نه بوونی ئازادی به چالش ده کیشیت و به هه موان ده لیت به شی ئیمه له ئازادی ئه مه یه و ته نانه ت بو ئه و کاته که مه که له چکه که مان لا ده به ین ئه شی خومان بشارینه وه. که لکیکی تری ئه م کاره ئه وه یه که ژنان بزانن که بی ئه وه ی که مه جبور بن له جیگه ییک کو ببنه وه و خو پیشان دان که ن و بگیرین و زیندان کرین و ده س دریژیان پی بکریت ناره زایه تی خویان به شیوه ییکی مه ده نی ده رده برن و له توره کومه لایه تیه کان بلاوی ده که نه وه.
- ئایا دەنگدانەوەی ئازادی یەواشەکی لەراگەیاندە جیهانێکاندا دەتوانێ دەستکەوت بێ.چەند دەتوانی نیشاندەری هێز و توانای ژنان بێ لە ئێران
یه کیکی له ده س که وته کانی ئه م کاره هاوبه شه راکیشانی سه ره نجی جیهانیانه. له مانگی رابردوه وه زور له روژنامه و گوفاره کان له سه ر ئه م هه لمه ته قسه یان کردوه و شتیان نوسیوه. له دونیای تکنولوژیدا ناتوانی که لک له تکنولوژی و توری کومه لایه تی نه گریت. خو پیشان دانی سه دان ژن و ده رخستنی هه ستی ئازادیخوازانه ی ئه وان توانایی بزوتنه وی ژنانی ئیرانه. کاریکی هاوبه ش بی ریکخستنیکی ریکخراوه یی و حیزبی و بی ناو نانی سیاسی خوی به شکلیکی سیاسی ده رهاتوه. . مه سه له ی حیجاب یه کیک له و مه سه لانه یه که پاژنه ی ده سه لات له ئیران و به رگیکی به ره وه ی ماننه وه ی سیسته می ئیسلامیه. چونکا به و بونه وه نیوه ی کومه لگای به و جوره که ویستوه به ستوته وه. به لام کاتی که ئه و هیزو توانا به هه رشکل و شیوازیک ئه خریته ژیر پرسیار پیشانده ری هیز وتوانای ژنانه. باس له ده س که وت باسیکی دیکه یه. ده س که وت ده توانی دروس کردنی دینامیکیکی کومه لایه تی بیت که له داهاتودا خوی پیشان بدات. به لام ئه گه ر به دوای ده س که وتیکی ئانی بین بروام ئه وه یه که هه ستی نه ترسی له ژناندا په روه رده ده کات و دیسکورسی فمینیسم به هیزده کات. چونکا هه رشتیک که باسی ئازادی ژنی تیا بیت باسیکی سیاسی و فمینیستیه. زور که سیش دژ به م که مپه ین و ئه م کاره ن مه نتقه که شیان ئه وه یه که نابیت دلی ژنان به کاریکی هیواشیکی و خوله کی خوش که ین و یا له گوشه ییکدا ئه زمونی ئازادی بکه ین. ئازادی مانای ئه وه یه که به ئازادی بژین و ئازاد بپوشین. ئه وان ده لین ده سه لاتیش حه زده کات ژنان به دزیه وه شتیک بکه ن نه ک بی ترس ممارسه ی ئازدای خویان بکه ن. به لام من ده لیم کاتیک که ئه و گشته ئه زمونه یواشه کیه ئاوا ئاشکرا بووه خوی ممارسه ی ئازادی به ئاشکرایه .
شد
Friday, June 13, 2014
Wednesday, June 04, 2014
په یام بو كوميتةى ئافرةتانى سازمانى خةباتى كوردستانى ئێران
به شدارانی ئازیز ، كوميتةى ئافرةتانى سازمانى خةباتى
كوردستانى ئێران ،به ڕیوه به رانی کونفرانسی کومیته ی ئافره تان
و
ێرای سلاو ێکی گه رم
شانازم
به وه ی که بو به شداری له کونفرانسی ناوخوی ئێوه به مه به ستی هه لبژاردنی نو ێ بو پێک هێنانی دةستةييَكى نويَى بةرِيَوة بة رى کومیته ی ئافره تان ده عوه ت کراوم. شانازم که
ده نگم له نیو ده نگی خوشکه کانمدا ده ر ده برر ێت.هه روه ها له وی
که ده بینم ئیوه ئه مرو ئه زمونی دیموکراسی به هه لبژاردنه تازه کانتاندا پیشان ئه
ده ن. ئه زمونی هه لبژادنیکی نوی بو به شی هیز و ممارسه ی هیز. بو به خشین و پیشکه
ش کردنی کورسی سه روکایه تی و ده سته ی به ریوه به ر.
له
کاتێکدا ئه م په یامه ده نێرم که گورانکاری له ئارادایه. گورانکاری سیاسی و به
شداری کومه لایه تی و ئابوری. به لام تا گه شتن به قه ناعه تی توانایی ژن و ئازادی
ژن بو بریار و قه رار دان له سه ر ژیان و ئیش وکاری خوی ریگه یێکی زورمان له
پیشدایه.
هیشتا ئافره ت وه ک نیوه ی پیاو تمشا ده کریت.
هیشتا هه ستی به خوی نیه و بروا به توانایی خوی ناکات. له کاتیکدا که خه به ری
توندوتیژی کردن به رانبه ر به ژنان خه به ره کانی هه مو روژیکه ، له کاتیکدا که
ژنان هیمای هه ژاری و نه دارین، له کاتیکدا که هیشتا دروشمی
خۆپیشاندەرانی سه ر شه قامه کانمان وینه ژنه کوژراوه کانمانه. وینه ی دل ته ز ێنی دونیای ١٥ ساڵه ، وینه ی دوعا و وینه ی فاتیمه
یه.
به لام ئازیزان !
هیچ گورانکاریێک بێ تێکوشان و داخوازی ژنان به ئه
نجام نه گه شتوه. تا چه ن سال له مه و پێش ژنان مافی به شداری له هه لبژادنیاندا
نه بوو ، به لام ئێسته وه ک مافێکی سه ره کی تمشای ده کریت. ته نانه ت تا
کونفرانسی بیجینگ مافی ژن وه ک مافی مروف نه ده ناسرا و گه شتن به مافی یه کسان وه
ک خه یالێکی خاو بوو . به لام ێسته به بونه ی زه حمه ت و
تیکوشانی ژنانیک وه ک ئیوه که ممارسه ی دیموکراسی و یه کسانی خوازی و خه باتی نه
ته وه یی له په نای خه باتی ره گه زی ده که ن جاده و شه قامی گه شتن به و ئامانجه دووره خه ریکه خوش ده کریت.
ئه گه ر ئه م تیکوشان و خه باته له بنه ماله ی
خومانه وه و له کومه لگای خومانو ده س پی نه که ین و بروامان به رانبه ر به نه
ریته کونه و خه له ته کان نه گورین ممارسه ی توانایی و به هێز کردنی خومان و کومه
لگا ئه خه ینه دواوه. هه رکام له ئیمه ئه شێ جێگه یێک بگرین ، وه ک ر ێنوینی ر ێکخراوه ،وه ک به شدار و ئه
ندام ، وه ک هاوشاریێک یا خو روژنامه وانێک . ئێمه ژنان هه ر کاممان وه ک بنه مای
دامه زرانی داهاتوی ولاتین . به شیکی گه وره له چاک کردنه وه ی روخراوه کان و په
روه رده کردنی ر ێبه
رانی داهاتو له نیو کوشی ئێمه دایه. دایکیکی وشیار مندالیکی وشیار دروس ده کات. هه
ربویه ئێمه ئه شێ به چاوی کراوه وو بژین . ئه مه ئه رکێکی گرینگه. ناتوانین پال به
ینو و بلین هه روا بووه و هه رواش ده بیت.
ئه مسال کاتێک که په یامی رێکخراوه ی نه ته وه یه
ک گرتوه کان کومیته ی ئافره تانم له کونفرانسی روژی جیهانی ژن ده خوینده وه به سێ
شتی گرینگ ئاماژه م کرد:1- ئه منیه ت بو ژنان ، 2-مافی مروف بو ژنان ، 3-توانمند
کردنی ژنان . ئیسته و له هه موکاتیکدا ئه
شی ئه م سی وشه گرینگه مان له بیر بیت که به رخودانی بو بکه ین که بتوانین بو گه ل
و نه ته وه که مان و بو بیروبرواکه مان سودمه ند بین .
له بیرمان بیت له په نای ئیمه دا پیاوانیک
ویستاون که بروایان به ئێمه یه. ئه وان باشترین یارمه ت ده ری ژنان بو گه شتن به
خه ونه کانیانن. له وان داوا که ین بیر و بروای یه کسانی خوازی خویان به پیاوه
کانی تری کومه لگا بده ن و داوایان لی بکه ن به شیک بن له خوش کردنی شه قامی گه
شتن به ئامانجیک که رێگه ی گه لانی پێش که وتووه.
هیوادارم له ریگه ی ئه م خه باته دا سه رکه وتوو
بن ،پیروزبایی ئه م ده س که وته تان لی ده که م . جاریکی دیکه سپاستان ده که م و
شانازم به گشتتان .
ریکه وتی دوی مانگی ژوون سالی 2014
لوس ئه یجلیس ،
سوره ییا فه لاح
Subscribe to:
Posts (Atom)