

A haven to meet,a place of safety
13/03/2010
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه 8 ی مارس هاوکارمان جانی دیلان مێزگردێـکی تایبه‌تی سـازکرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژنانی کورد به گشـتی و ژنانی کورد له ئێران به تایبه‌تی. ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی مێزگرده‌که بوون:
|
سوره‌یا فه‌لاح، به‌رپـرسی کۆمیته‌ی مافي مرۆڤ ژنان.کورد له باكوري ئه‌مه‌ریکا و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان.
مه‌هین شـوکروڵاپـور، چالاکی کاروباری ژنان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 24:49 خوله‌كه
![]() | ده‌قی مێزگرده‌كه دابگره (MP3) |
![]() | ده‌قی مێزگرده‌كه گوێبگره (MP3) |
![]() | ده‌قی مێزگرده‌كه دابگره (Real) |
![]() | ده‌قی مێزگرده‌كه گوێبگره (Real) |
![]() | ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه |
![]() | بۆ چاپكردن |
http://www.voanews.com/kurdish/2010-03-13-voa6.cfm
|
| |
|
|
![]() |
:
خۆشك‌و برایانی هێژا!
ژنانی مافخوازی كورد‌و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان!
چه‌ند رۆژ دوای رێزگرتن له 8ی مارس له ساڵی 1946، به‌رامبه‌ر به ساڵی 1324ی هه‌تاویدا، له 24ی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین رێكخراوی ژنان له كوردستانی ئێران به مێتۆدێكی مۆدێرن‌و نۆژه‌ن دامه‌زرا. به‌م بۆنه‌وه گه‌رمترین‌و رازاوه‌ترین پیرۆزباییه‌كانی خۆمان پێشكه‌ش به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت ژنانی مافخوازی كورد‌و هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین.
شانازییه‌كی گه‌وره‌ی رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له ده‌ورانی زێڕێنی كۆماری كوردستان دامه‌زرا. هه‌تا ئه‌و كات ژنان خواه‌ن رێكخراوێكی تایبه‌ت به خۆیان نه‌بوون‌و رۆڵێكی كاریگه‌ریان له بواركانی سیاسی، كزلتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگایان نه‌بوو، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه قۆناغێكی نوێ له خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنان ده‌ست پێكرا.
بێگومان شانازیی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێوكراتی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆماری دێموكراتیكی كوردستان‌و حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، واته حیزبی دێموكراتی كوردستان. چوونكه ئه‌و ده‌سكه‌وته له‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌سكه‌وتی زێرین‌و هه‌نگاوی گرینگ‌و مێژوویی دیكه‌دا له چوارچێوه‌ی كۆماری دێموكراتیكی كوردستاندا وه‌دی هات. دامه‌زرانی رێكخراوه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان‌و ساكار نه‌بوو، به‌ڵكوو له ئیستراتێژییه‌كی قووڵ‌و گه‌وره‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه رێبه‌رانی كۆمار‌و به‌تایبه‌ت شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هه‌ستی به پێویستیی مێژووییه‌كه‌ی كردبوو.
پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد قازی محه‌ممه‌د، به بیری تیژ‌و رامانه ئینسانی‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی خۆی زیاتر له هه‌موو كاتێك هه‌ستی به پێویستیی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تایبه‌ت به ژنانی كورد كردبوو، هاوكاتیش ده‌یزانی كه به بێ به‌شداری‌و چالاككردنی ژنان له بوارگه‌لی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌رك‌و كاروباره‌كانی كۆمار‌و كۆمه‌ڵگا به باشی به‌رێوه ناچن‌و به نه‌خوێندوارمانه‌وه‌ی ژنان، كۆمه‌ڵگای كوردستان پێش ناكه‌وێ‌و ده‌توانێ ببێته ئاسته‌نگ‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و جیددی بۆ مانه‌وه‌ی دۆخی نه‌ریتی‌و دواكه‌وتووانه‌ی پێشوو. هه‌ربۆیه به‌ستێنه‌كانی پێویست بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین رێكخراوی ژنانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌م كۆماره ئاماده كرا‌و به‌م شێوه‌یه له 24ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاویدا، یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاندار‌و تێكۆشانی ده‌ستی پێ كرا‌و مینا خانمی قازی، هاوسه‌ری به‌وه‌فای پێشه‌وای بلیمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات، وه‌ك به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی ژنان دیاری كرا.
به‌ڵام پاش رووخانی كۆمار، خه‌بات‌و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به پێی ره‌وش‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی هه‌ر قۆناغێكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، تووشی هه‌وراز‌و نشێوی زۆر بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه، ئه‌مه‌یه كه ژنانی كورد ده‌ستیان له‌و رێبازه به‌رنه‌داوه‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی ماف‌و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان‌و دابین بوونی مافه ئینسانی‌و دێموكراتیكه‌كانی ژنان‌و یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا تێكۆشاون‌و ئێستا ده‌یان ئۆرگانیزانسیۆن‌و رێكخراوی ژنان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌م پێناوه‌دا خه‌ریكی كار‌و چالاكین.
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران خۆی به رێڕه‌و‌و درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێبازه ده‌زانێ كه 63 ساڵ پێش ئێستا به ده‌ستی ژنانی ئازاده‌و مافویستی كورد دامه‌زرا، ئێستاش خه‌ریكی كار‌و تێكۆشانه‌و له بواره‌كانی رێخستن، پێوه‌ندی، راگه‌یاندن، په‌روه‌رده‌و هتد..له نێو ئه‌ندامانی خۆی له كوردستان‌و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان له پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی تێده‌كۆشێ.
به بڕوای ئێمه، به‌شداریی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان له نێو حیزب‌و رێكخراو‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پێویستییه‌كی مێژوویی دێته ئه‌ژمار‌و هاتنه مه‌یدانی ژنانی كورد له ئاسته‌كانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵ‌و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی رێكخراو‌و NGOو ئۆرگانیزاسیۆنی دیكه‌ی تایبه‌ت به ژنان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و پێداگرییان له سه‌ر ماف‌و داوا ره‌وا‌و دێموكراتیكه‌كانیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه. به‌تایبه‌ت كه ئێستا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كچان‌و ژنانی كورد یان خه‌ریكی خوێندن له زانستگاكاندان یان ئاستێكی خوێندنی ئاكادێمیان ته‌واو كردووه، ئه‌م فاكته‌ره ده‌توانێ گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ گۆران له بارودۆخی ژیان‌و خه‌باتی ژنان.
ئێمه له‌م بڕوایه‌داین كه ژن‌و پیاو كامڵكه‌ره‌وی یه‌كترن‌و ژیان له هه‌موو بواره‌كانیدا به بێ یه‌كسانی‌و عه‌داڵه‌ت ناته‌واو‌و كێشه‌خولقێنه‌و كۆمه‌ڵگا به هێز‌و توانای هه‌ر دوو جینس له پێناو ئه‌رك، رۆڵ‌و مافی به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو باشتر به‌رێوه ده‌چێ. ئێمه پێمان وایه كه ته‌نیا به جێگربوونی دێموكراسی‌و دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكراتیك‌و داڕشتن‌و به‌رێوه‌بردنی یاسا‌و رێساكانی وڵاته‌كه‌مان به پێی مادده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ‌و كۆنڤانسیۆن‌و په‌سه‌ندكراوه‌كانی دیكه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له ئێران‌و كوردستاندایه كه ئازادی‌و یه‌كسانی ژن‌و پیاو مسۆگه‌ر ده‌بێ‌و كۆتایی به هه‌موو هه‌ڵاواردن‌و زوڵم‌و چه‌وسانه‌وه‌و توند‌وتیژییه‌ك به دژی ژنان دێت‌و كۆمه‌ڵ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ. سه‌ركه‌وتن له‌م ئامانجانه‌دا، به‌ر له هه‌موو شتێك پێویستیی به یه‌كگرتوویی، هاوخه‌باتی‌و هاوپیوه‌ندیی هێز‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكه‌ری مافی ژنان‌و هه‌موو مرۆڤه یه‌كسانخواز‌و دێمۆكراته‌كان و له پێش هه‌موویانه‌وه چالاكی نواندن‌و هاتنه مه‌یدانی ژنان بۆ خۆیانه.
به‌رز‌و پیرۆز بێ 24ی ره‌شه‌ممه، 64هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای ژنان له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی ماف‌و ئازادییه ئینسانییه‌كانیان
بژی ئازادی‌و یه‌كسانی
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
24ی ره‌شه‌ممه‌ی1388ی هه‌تاوی
14ی مارسی 2009ی زایینی
| |
سورە یا فە لاح :من یە كە م كە س بووم كە پرسی ژنـــــانی كوردم گە یــــــــاندە نە تە وە یە كگرتووە كان Civilmag.com سورە یا فە لاح بە رپرسی كۆمیتە ی ژنانی كۆنگرە ی نە تە وە یی كورد لە باكووری ئە مریكا، سە رۆكی كۆمیتە ی مافی ژنانی كورد لە ئە مریكا و ئە ندامی بەڕێوەبە ری گشتی رێكخراوی بە رگری لە مافە كانی مرۆڤ لە باشووری كالیفۆرنیا. هە روە ها ئە ندامی دە ستە ی راوێژكاری لێكۆڵینە وە ی ژنانی ئێران لە دیمانە یە كدا باسی بزووتنە وەی فیمێنیستی جیهانی و فێمینیزمی كوردی دەكات.
هەروەها پەروەردەكردن و بەرزكردنەوەی بیروڕای ئاشتیخوازی پێش ئەنجامدانی شەڕ و مرۆڤكوژی، كە سەد ساڵ لەوەوبەر لەنێو زۆر لەچالاكڤانانی دانیشتووی ئەمریكا دامەزرا. سەبارەت بەو پرسیارەی داخۆ بۆچی كوردستان بەسەرچاوەی ئەم بزووتنەوەیە هەڵبژێردراوە، سورەیا فەلاح دەڵێت، وەڵامەكەی لەنێو كولتوورێكدایە لەكوردستان لەچاو كو‌لتوورێكدا كە لەبەشەكانی دیكەی عێراقدا هەیە، خەوتووە. كوردستان تەنیا هەرێمێكە لەرۆژهەڵاتی ناوین كە جیهادیزم و تیرۆریزم پەروەردە ناكات، تەنها بەشێكە كە خۆتەقاندنەوە و مرۆڤكوژی پەروەردە ناكات. هێشتا سەربازێكی ئەمریكی لەوێ نەكوژراوە، بۆیە ئەم بزووتنەوە كار لەسەر بەشی یەكەمیان، كە كولتووری لێبووردەیی و ژیاندۆستییە دەكات و بەرامبەر بەشی دووەمیان كە كولتووری جەهل و تاریكی و مەرگدۆستییە رادەوەستێت. سڤیل سڤیل: فێمینیزم وەك بیروباوەڕێكی «یەكسانی ئافرەتان» لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریدا، چەندین بزاڤ و بیردۆز و فەلسەفە لەخۆ دەگرێت كە تایبەتن بەپرسی هەڵاواردنی ڕەگەزیی و داواكردنی یەكسانی بۆ ئافرەتان و ماف و بەرژەوەندییەكانیان. ئەگەر سەرنج بدەین، لەسەدەی رابردوودا، دەبینین ئەو بزاڤە بەشكڵ و تەوژمێكی بەهێز سەرەتا لەرۆژئاوا و دواتر لەرۆژهەڵات سەر یهەڵدا، ئایا دوای ئەو هەموو هەڵكشان و داكشانە، ئێستا تەوژمی ئەو بزاڤە چۆن دەبینن؟
سەرەتا لەبەریتانیا لەسەدەی 19 لەسەر دەستی چالاكڤانانی ژنان كە هەڵگری بیروڕای مافی ژن بوون (مافی ژن وەكو ژنێك و لەگەڵ پیاودا پێیاندەگوتن فێمینیزم) لەوێوە دەستی پێكرد، ئەمەش دەگەڕێنەوە بۆ باسێك كە ئەفلاتوون پێیوابووە، ژن دەشێت فێری سیاسەت بكرێت و ببێتە سیاسەتمەدار و كاری سیاسی بكات، لەبەرئەوەی سەرەتا گوتم بیروڕایەكی سیاسییە، بەمشێوەیە باس لەبەرامبەرەكەی دەكات، بۆیەش ئەم چەمكە زۆر تایبەت نییە بەژن، واتا مانای وا ئاسان نییە وەكو هەندێك دەڵێن ژنخوازی، بەڵكو ئەمە بەدحاڵیبوونێكە. هەروەك لەكتێبی پێنجەمی ئەفلاتوون (كۆماری ئەفلاتوون) نووسراوە، كە ئەو چ بیروڕایەكی هەیە، بۆچی ئینگلیزەكان لەو سەرەوە هاتوون، بڵاویانكردەوە، ئایا فێمینیزم دەشێت چەند باس لەخۆ بگرێت، ئایا باسێكی سیاسییە، یاخود باسێكی رەگەزییە، یاخود باسێكی كۆمەڵایەتییە. ئەم چەند پێناسەیە بۆ فێمینیزم مایەوە تا كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لەساڵی 1982 كە لەپاریس بەسترا و پێناسەیەكی روون بۆ فێمینیزم دانراو وەكو هەر بەرگرینامەیەك بۆ پشتگیری لەمافی ژنان و پیاوان پێناسەی بۆ كرا. دوای ئەوە سەرنجدەدەین، هەر كەسێك داوای تەڵاقی كردبێت یاخود من بڵێم خۆم تەنیا مافی ئەوەم هەیە تەسەروف بەسەر جەستەی خۆم بكەم، ئەوا بەفێمینیزم ناویان بردووە. لەبەرئەمەش دەبینین فێمینیزم بەدرێژایی مێژوو لەمانا راستەقینەكەی گۆڕانی بەسەرداهات. هاوكات زۆر لەخاوەن بیردۆزەكان لەگەڵ ئەم پێناسەیەی فێمینیزم نین، لەبەرئەوەی فێمینیزم لێكدانەوەی زۆری بۆ كراوە و گۆڕانی زۆری بەسەرداهاتووە، بەتایبەت لەهەردوو جەنگی جیهانی یەكەم و دووەمدا.
لەباشووری كوردستان ژنان بەردەوام هەوڵیانداوە لەتەنیشت كێشەی نەتەوایەتی كێشەی ژنانیش كاری بۆ بكرێ، بۆ گەیشتن بەماف و ئازادی ژن. لەو روانگەیەی كە ئازادی ژن یارمەتیدەرە بۆ ئازادی گشتی، ئەمڕۆكەش دەبینین چەندین رێكخراو بۆ داكۆكیكردن لەژنان كاردەكەن، لەباكووری كوردستان لەو شارانەی كورد تێیدا دەژی، كار بۆ ناساندنی كێشەی كورد كراوە، لەوڵاتی سوریا كێشەی كورد فۆرمێكی جیاوازی وەرگرتووە، بەحوكمی ئەوەی كورد بەگشتی كێشەی نیشتەجێبوون و وەرگرتنی ناسنامەیان هەیە، چونكە لەهەندێك شاردا بەهاوڵاتی ناناسرێن، لەبەرئەمەش لەنێو ئەم بارودۆخەدا باسكردنی كێشەی فێمینیزم زۆر گرنگە. هەروەها لەوڵاتی توركیا لەسەدەی 19 لەئیستانبوڵ دەستیانپێكرد، لەكاتێكی زۆر زوودا ژنان گروپێكیان پێكهێنا و باسی فێمینیزمیان دەكرد. حزبە سیاسییەكان زۆر بەتوندی دژی ئەم بزاڤەی ژنان وەستان، لەبەرئەوەی جگە لەكێشە نەتەوایەتییەكان، كەمێك كار بۆ كێشەی چنیایەتی كراوە، بەڵام كار بۆ كێشەی رەگەزی نەكراوە. هاوكات دەتوانین بەراوردی فێمینیزم لەئێران و توركیا بكەین، حوكمی ئەوە بدەین لەئێران كاری زیاتر بۆ فێمینیزم كراوە نەوەكو لەتوركیا. هەرچەندە لەتوركیا نموونەی كەسانی ئازادیخوازی وەك (لەیلا زانا) دەبینرێن، كە ساڵانێكی زۆرە خەباتی كردووە و زیندانیكراوە، بەڵام بۆ كێشە و ناساندنی فێمینیزم نەبووە، بەڵكو زیاتر بۆ كێشە نەتەوایەتییەكە بووە. واتە ئەگەر باسی قارەمانێتی لەیلا زانا بكرێت لەبواری دیموكراسی باسی دەكرێت وەكو برایەتی نێوان دوو نەتەوە، هەر لەبەرئەمەش لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پشتگیریان كردووە.
http://www.civilmag.com/news/komelaiaty/K%2012/suraya%20fala7/index.php Source:
|
له لایه‌ن Salah Piroty 28/09/2009 |
سوره‌یا فه‌لاح
له بیره‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی کوژرانی هه‌زاران له گیراوانی سیاسی له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1980 ی زاینی به‌رامبه‌ری ده‌یه‌ی 1360 هه‌تاوی و هه‌روه‌ها کوژرانی سه‌دان گه‌نج له ئێران، ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران له باشوری کالیفۆرنیای ئه‌مریکا بۆنه‌یه‌کی پـێک هێنا و بنه‌ماڵه‌کانی کوژراوانی سیاسی و بزاڤکارانی کورد، ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شداریان کرد.
سوره‌یا فه‌لاح، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ له باشوری کالیفۆڕنیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵیت له به‌ر نه‌بوونی به تایبه‌تی ناو و لیستی کوژراوانی سیاسی 1980 زاینی ئه‌مه سێهه‌مین ساڵه بێره‌وه‌ری ئه‌و کوژراوانه به‌ڕیوه‌ده‌چیت و ریکخراوه کانی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌م له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له سه‌ر ڕێزگرتن له ئه‌م کوژراوانه به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه.