Monday, December 10, 2012

لیکولینه وه ییکی کوول له سه ر هه لبژاردنه کانی سه روکومار له ئه مریکا

بوچی ئوباما لاواز تر بو له هه وه ل دیبه تدا 
10/5/12
سوره ییا فه لاح
 که متر له پینج حه فته به هه لبژادنه کانی سه ره و کومار له ئه مریکا ماوه. هه وه ل دیبه یتی ته ن به ته نی دو به شداری کی به رکی هه لبژادنی سه ره و کومار له ئه مریکا روژی چوارشه ممه 3ی مانگی ئوکتوبر له شاری دینور له کلورادو له سه نته ریکی وه رزشی له زانکوی دنور له نیوان سه ره و کومار ئوباما و موحافزی ماساچوست رامنی داندرا. ئه م دیبه یته 90 ده قیقه بوو و به ئوباماوه ده ستی پی کرد. رامنی هیرشی کرده سه ر ئوباما و وتی ده وله تی ئوباما به رپرسی بیکاری و وه زعی خراپی ئابوری له ئه مریکایه و وتی من نیگه رانی ئه و ره وشته م که له چوار سالی رابردودا له ئه مریکا به ریوه چوه و پیم وایه ئه شی ئه مریکا ریگه ییکی تر له بواری ئابوریه وه بگریته به ر. ئوباما له قسه کانیا زیاتر له خوی به رگری کرد و وتی ده وله تی من ئه مریکای له وه زعیکی خراپی ئابوریه وه هیناوه ته وه ده ره وه. وتی کاتی که من ده سه لاتم گرته ده س ئه مریکا له خراپترین وه زعی ئابوریدا بوو. ئه م شیوه ره فتاره ی ئو باما زیاتر وه کو ولام دانه وه له مه حکه مه بوو. رامنی وتی ئه گه ر جاریکی تر سه روک ئو باما هه لبژییت ریژه ی باج دان زیاتر ده کات و خه رجیه کانی حکومه تی فیدرال زورتر ده بن و بودجه ش خراپ تر ده بیت. ره هه ندی هه لبژاردن له ئه مریکا به م شیوه یه که پاش ئه وه ی که به شیوه ییکی فورمی کاندیداکانی هه ردو حیزبه که واته حیزبی کوماریه کان و حیزبی دیموکرات بانگه واز ده کرین کونوانسیونی نه ته وه یی بو هه ردو حیزبه که ده س پی ده کات و ته واوی دروشمی دو حیزبه که و ریکلام و .. له سه ر ئه و دو که سه ده سوریته وه. هه رودو حیزبه که تیمیکی زور به ئه زمون و پر کار بو ئه م کاره هه لده بژیرین. میدیا له ئه مریکا رولیکی سه ره کی له م ره هه نده دا هه یه و پشتوانه ییکی ئابوری زوری پیویسته. کوماریه کان ده وله مه ندترن و زیاتر ده توانن پاره سه رف که ن. له ماوه ی 6-8 مانگدا کاندیداکان کار و ئیشی خویان ئه خه نه دواوه و خه ریکی شه ر ده بن. له ئه سلدا بوچی دیبه یت ده که ن؟ دیموکراتیه کان ئوباما و کوماریه کان رامنی هه لده بژیرین. به لام به شیکی زور له خه لکی ئه مریکا به هوی ناهومیدی ئه م چه ن ساله پیان خوش نیه به شداری هه لبژادنه کان بن. ئه م دیبه تانه له ئه سلدا بو کیشاندنی ئه و که سانه یه . پیان ده لین swing voters و ژوماره شیان که م نیه هه ربویه ئه م دیبه یتانه زور گرینگن.ئوباما له قسه که یدا ده وله تی بووشی خه تابار و تاوانباری 500 میلیارد که سری بودجه نیو برد.ئو باما وتی پلانی ئابوری رامنی به که لکی چینی ناوه راست نایت و هه به ده وله تمه نده کان بیر ده کاته وه. سی ان ان له پولیکدا که گرتی که بریتی بوو له 430 به شدار 67 له 100 وتیان رامنی به قه وه ت تر بووه و 25 له 100 وتیان ئوباما. هه لبه ت هه وه ل دیبه یت شه رت نیه . له وانه یه ئو باما که قسه ویژیکی باشه وای نه زانیایت که رامنی ده توانی وا به قه وه ته وه قسه بکات و مه حکه مه ی بو ساز کات. ئیسته سی به رنامه ی گه وره که له لایه ن کمیسیونی دیبه یت که ئه نیستیتوییکی ناحیزبیه به نیوی CPD ماوه.. 16 مانگی ئوکتوبر و 22 مانگی ئوکتوبر ئوباما و رامنی جاریکی دیکه دینه شه ر و پول رایان و جو بایدن له 11 ئوکتوبردا دیبه یت ده که ن. له م مانگه دا به جی ریلکلام و ته بلیغات زیاتر له سه رچونیه تی قسه کردن و ولام داننه وه به یه کترین ئیش ده که ن. ئه مه باشترین کاته که کاندیداکان ده توانن را و توانای خویان به خه لک پیشان بده ن.زور که س له سه ر ئه و بروان که بردنه وه له و دیبه تانه ده توانی ئاکام و داهاتوی سه روکوماری مه علوم کات. له سالی 1960 دا له هه وه ل دیبه تیکدا که به ینی نیکسون و جان کندی دانرا توانی کندی له و کی به رکیدا بباته به ره وه. و هه روه ها ره فتاری ناپه سه ندی ئه لگور له به رانبه ری جورج بوش له کاتی دیبه یت و هه لمه تی ئه و به بوش له خوشه ویستی ئه وی که م کرده وه. ئه گه ر ده نگی شوشه که تان ببه ستن و ته نیا تمشای ره فتاری و مه نشی کاندیداکان بکه ن باش ده توانن داوه ری بکه ن که بوچی ئوباما لاوازتر بو.....

Saturday, November 24, 2012

گزارش سمینار "صاحبان قدرت و خشونت علیه زنان"  در آپسالای سوئد
 24نوامبر ، 2012
سارا سایه
اختصاصی رادبو صدای کردهای مقیم امریکا

روز شنبه 17 نوامبر 2012 درشهر  اوپسالای سوئد  سمیناری با عنوان "صاحبان قدرت و خشونت علیه زنان"  به مناسبت  ۲۵ نوامبر روز جهانی‌حذف خشونت از زنان به مدت یک روز درsorayafallah_sweden_111712_02.jpgمرکز تجمعات اجتماعی و فرهنگی‌ ان بی‌ وای در  بانگاردگاتن اوپسالا برگزار شد.
کنفرانس توسط  انجمن زنان کرد اپسلا که  ۵ سال پیش توسط تنی چند از زنان کرد که در امور اجتماعی و سیاسی فعال بودند تشکیل شد. این انجمن هر ساله از صاحب نظران، نویسندگان، محققین و کنشگران مسائل زنان برای صحبت در زمنیه مساله خشونت علیه زنان و یادآوری و بزرگداشت ۲۵ نوامبر روز جهانی‌حذف خشونت از زنان دعوت به عمل می آورد.. امسال انجمن زنان اپسلا میهماندار خانم ثریا فلاح برنده ی جایزه ی شهروند جهانی انجمن سازمان ملل ایالات متحده آمریکا  2012 و پژوهشگر، فعال حقوق بشر و مدافع حقوق زنان از امریکا بود.در این سمینار جمع زیادی از مردم و فعالان حقوق زنان از استکهلم و اوپسالا و عده ای هم از طریق اینترنت در ان شرکت داشتند
در اغاز برنامه خانم ناهید مکری ‌ضمن خوش آمدگویی به معرفی‌سخنران پرداخت و  و  خانم گلنار قبادی در مورد فعالیتهای انجمن زنان کرد در اوپسالا سخن گفت و سپس سمینار طبق موضوع تعیین شده پیش رفت .

گورانیک له به رانبه ری ده س دریژی به رانبه ر به ژنان- چه ک و زک


من بریار ئه‌ ده‌م که‌  د ه‌نگ هه‌ڵبرم له‌ به‌رانبه‌ری هه‌مۆ تووندوو تیژی و زه‌ختێک به‌رانبه‌ر به‌ ژنان ،به‌ تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی وا  شه ڕی تیدایه‌.

 Song: The Weapon and the Womb
Song by:Soraya Fallah and Omeed Rafizadeh
Translation: Cklara Moradian

Contributed to : The International Campaign to Stop Rape and Violence in conflict



1) له‌ نیو شه ڕ ۆ له‌ جه‌نگدا

له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا
مافی هه‌موان له‌ ژێر پێ
مافی ئافره‌ت به‌ تایبه‌ت
ژنان ئه بن بی په نا
2-
We are the beasts, taking pleasure in violence,
try to talk, but we stay silent,
Missile in the ground, sound off pound down, penetration, foreign policy is like rapin'
so many jewels tangled in her hair, buried in the sand, underneath the land, taken out my hands
guns, sex, love of the war, they want more, conquer the country, make it your whore,
-3
به لینم داوه بیستم
به رانبه ر توند و تیژی
ده نگی خوم و ئافره تان
به رابنه ر ده س دریژی


بخش ترجمه :

آهنگ  سلاح وزهدان
  کمپین جهانی‌ ضّد تجاوز جنسی


1)
In the battle filed
 In the war zone
Rights of everyone violated
Especially women
They become shelter- less

1-

 در هنگام جنگ
در میدان مبارزه
حق همه انسانها تضییق می شود
بخصوص زنان
آنان بی پناه می شوند




Translation Farsi :
2-
برخی از انسانها مانندحیوانات وحشی هستند، از خشونت لذت می‌برند
شما سعی‌ می‌کنید حرف بزنید، ولی ‌ما ساکت می‌نشینیم
موشک در زمین
 زمین خوردنش، ورودش به زمین،
، مثل تجاوز میمونه
عین سیاست خارجی
.....
بسیاری جواهر در موهایش(زمین)،
درون خاک ،
به خاک سپرده شده ،
 دیگه از دست از من خارج است !!
اسلحه،سکس، عشق به جنگ،
از تسخیر سرزمین فاحشه ساختند
------------  ----------------------
2 ترجمه کردی بخش انگلیسی

-بری که س وه ک بونه وه ری ده ڕنده ن حه زیان له توندو تیژیه
ئیوه ده تانویست قسه که ن ئیمه وست ماین
موشه ک له عه رزدا
درانی به عه رزا و هه لچه قانی
وه ک ده س دریژیه
هه روه ک سیاسه تی ده ره وه ی ولاته کان
زور گه وهه ر له قژی زه ویدا هه یه

به لام چوه نیو گله وه
ئیتر له ده ستم ده رچوو
حه زیان له چه که و سکس و شه رخوشه ویستن
له داگیر کردنی ناوچه که ژنی خوفروشیان دروس کرد

Translation English :
2)



I pledge
to speak out against
All forms of violence
Against women
I speak out and advocate
Against rape and sexual violence
: من تعهد می‌کنم
 که با هرگونه خشونت علیه  زنان
 و تجاوز جنشی در منطق جنگی و پر از کشمکش  مبارزه کنم و
 صدای زنان باشم .

Saturday, November 10, 2012

سمیناری ده سه لات و توندو تیژی به رانبه ر به ژنان

سمیناری ده سه لات و توندو تیژی به رانبه ر به ژنان

 له لايه ن "ريكخراوه ى ژنانى كورد له ئوپسالا" سميناريك له روژى شه ممه ١٧ ى مانگى نوامبر له سه عاتى ٥ ى دواى نيوه رو له ژير نيوى " ده سه لات و توند و تيژى به رانبه ر به ژنان" به بونه ى "روژى جيهانى به ره نگار بو نه وه له گه ل توند و تيژى دژ به ژنان به ريوه ده چيت". وه تارى تايبه تى ئه و سال له لايه ن خاتو سوره يا فه لاحچالاكوانى مافى مروڤ ، نوسه ر و ليكولينه رى بوارى مافى ژنان پيشكه ش به ميوانانى سميناره كه ده كريت. خاتو سوره يا فه لاح دانيشتوى شارى لوس ئانجلس له ولاته يكگرتوه كانى ئمريكايه كه له چه ند سالى رابوردودا به هوى چالاكيه كانى له مه رماڤى مروفى كورد و ماڤى ژنان چه ند خه لاتى گه وره ى پي بخشراوه. خاتو سوره يا له مانگى سيپتمبرى ئه و سال له لايه ن ريكخراوى سه ر به نه ته وه يه كگرتوه كان له ئمريكا خه لاتى شاروه ندى جيهانى به بو نه ى هه ولى به ردوامى بو په ره پي دان به مافى مروڤ پي پيشكش كرا. ريكخراوه ى ژنانى كورد له ئوپسالا وه ك ريكخراوه يكى ناحوكمى له سالى ٢٠٠٩ ى زايينى به مه بستى په ره پي دانى زانيارى و كولتورى له سه ر مافى ژنانى كورد و پشتگيرى له مافى ژه نان له كومه لگاى كورده وارى له نيو كوردوستان و له هه ندران له لايه ن گروپيك له چالاكوانى كوردوه پيك هات كه خوبه خشانه بو به ريه وه چونى ئامانجه كانى ئه م ريكخراوه هه ولي به رچاويان داوه. له دو سالى رابوردودا ئه م ريكخراوه هه ستاوه به ري خه ستنى سمينار و ئيواره وه تار بو ژنانى چالاكي كورد له شارى ئوپسالا وه هه ر وه ها به هاوكارى ريكخراوه كانى كه ى ژنان چه ند كور و كومه لى زانيارىان پيك هيناوه. جياواز له ريكخراوه كورديه كانى شارى ئوپسالا، چالاك وانانى دو ريكخراوى نيو نه ته وى چالاك له بوارى مافى ژنان له م سميناره پشتگيريان كردوه و به دانانىميزى زانيارى له م كوبونه وه دا به شدارى ده كه ن.
 16 Days of Activism Against Gender Violence The International Campaign to Stop Rape & Gender Violence in Conflict
 به شدارى بو هه موانه؛
 شوين: NBV Uppsala, Bangardgatan 13 Sweden
 كات: پينج ى ئيواره روژى شه ممه ١٧ ى مانگى نوامبرى٢٠١٢ زايينى
 بو زانيارى زيادتر ده توانن به م ژوماره تليفونانه پيوندى بگرن: 0709245858 0736224468 
 More information in English: Seminar : Institutions of power and Violence Against Women 
 Date: Saturday 17/11/2012 Time: 5:00 PM 
Place: NBV Uppsala, Bangardgatan 13 Sweden Program organizer: Association of Kurdish women in Uppsala
 Speaker : Soraya Fallah Human Rights activist, researcher and writer Recipient of global human rights and women’s right Award Information Table for 16 Days of Activism Against Gender Violence Information desk for The International Campaign to Stop Rape & Gender Violence in Conflict For more information: 0709245858 0736224468 +
 ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن + براي شنيدن برنامه هاي راديو روي تصوير راديو كليك كنيد Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com 

 مطلب را به بالاترین بفرستید:
Source :

به رنامه ی سالی پیشو خاتو جومان هه ردی سه باره ت به توند و تیژی دژ به ژنانی باشوری کوردستان قسه ی کرد

Dr. Choman Hardi's Seminar, Uppsala کۆڕی د. چۆمان هەردی لە ئۆپسالا from Saman Gareeb on Vimeo.

Tuesday, November 06, 2012

هه لبژادنه کان له ئه مریکا

ئه مرو روژی هه لبژادنه کان له ئه مریکا بوو. یارمه ت ده ری کورد و فارس و عه ره به کان بووم وا زمانی ئنگلیزی نازانن Today was an important day, the day of voting. I was vulenteerly/partialy as work helping my Iranian,Kurdish and Arab clients to vote . Our Community based A C,was a polling center














Friday, October 19, 2012

راپورتی جه مال نه جاری تایبه ت به بانگ. به رنامه ی خه لاتی به خشین به سوره ییا فه لاح



ژنێکی کورد خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانیی ساڵی 2012ئەمریکای پێبەخشرا ئەمریکا- تایبەت بە بانگ جەمال نەجاری رۆژی پێنج شەممە 27 سیپتامبەر لە رێ و رەسمێکی باشکۆدا لە شاری لۆس ئانجلێسی ئامریکا خەڵاتی نێودەوڵەتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانیی ساڵی 2012ی ئەمریکا بەخشرایە خاتوو سوورەیا فەلاح ژنە چاکوانی مافەکانی مرۆڤ . خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی چاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەنجوومەنی رێکخراوەکانی باشووری کالیفۆرنیا لەگەڵ دوو چالاكی مافی مرۆڤی دیكەش بەناوەكانی "دوكتۆر گوتا و هینیكا" لە وڵاتی ئیتیۆپی، بەهۆی دامەزرانی سیستمی تەندروستیی بەردەوام لە پەروەدەی و بارهێنانی ناوچە گوندنشینەكانی ئەو وڵاتە بەناوی "ئێتیۆپیی هەرمان" ئەو خەڵاتەیان وەرگرت. لە رێ و رەسمەکەدا فیلمێکی کورت لەبارەی ژیان و کار و چالاکییەکانی خاتوو سورەیا فەلاح بە ناوی " بۆ کوردستان" پێشکەش کرا و پاشان لە وتەیەکدا باسی لە ئازایەتی و خۆڕاگری ژیان لە کۆمەلگەی کوردستان کرد کە گیانی خۆیان لە پێناوی مافەکانی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە و خەڵاتی خۆی پێشکەش بە ژنانی کورد کرد. لە نێو بەشداربووانی رێ و رەسمەکەدا کەسایەتییە دیارەکانی وەک فواد دەروێش و هاوسەرەکەی سۆزان دەروێش و جانۆ رۆژبەیانی دەرهێنەری ناسراوی کورد و ریتا نسیان فۆتۆگرافی دیاری ئێرانی کە بە رەگەز ئاشوورییە کە پرۆژەی " ژنانی کورد بە وێنە"ی بەدەستەوەیە ئامادە بوون. “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیشدا بابەتی نووسراوی هەیە، لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات. “سورەیا فەلاح” لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکومی “ژنان رێبەرانی ژیانن" و هەروەها بەرێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکایە. راوێژکار و جیێگری بەرێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێهری رۆژهەڵاتی کوردستانە.. هەروەها خاوەنی دوو کتێبی “رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان” و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ە. هەروەها چەندان وتار و لێکۆلینەوەی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە هۆی کارە بەردەوامەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە. سورەیا فەلاح خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هەڵبژێراوی شاژنی لێهاتووی پێشبڕکەی "مس ئکساتی لیدی" لە ئامریکایە کە وەک شاژنی لێهاتووی کوردستان بەشداری کردووە. رۆژی 12ی مانگی ژوئەنی ساڵی 2011 سورەیا فەلاح وەک یەکەم شاژنی کوردستان بە جلوبەرگی مۆدەی کوردەوە لە هۆلیوود بەشداری کردووە. خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانی ساڵی 2012 ی ئەمریکا ساڵێ جارێک دەبەخشرێتە رێكخراو و چالاكوانانی مافی مرۆڤ كە تەمەنی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی و خزمەت بە كۆمەڵگا تەرخان كردووە. ساڵی رابردوو ئان سان سووچی چالاكی مافەكانی مرۆڤ و رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی "بێرمە" ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.

Thursday, October 18, 2012

وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژادنه کانی سه رو کومار له ئه مریکا (به شی چواره م )

چوارمین وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژادنه کانی سه رو کومار له ئه مریکا http://www.youtube.com/watch?v=taXWHkws-0Y&feature=share&list=UURlh5uJJzIQG49xnrsiIdnA

Sunday, October 14, 2012

وت و ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به هه لبژاردنه کانی ئه مریکا

voa_kurdish_banner.jpg


Haider Kareem
05.10.2012soraya_fallah_n.jpg
که‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره‌ کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا لاواز دیاربـبێت، بۆیه‌ زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ڕامنیـیان به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌کی زۆر ڕوون ڕاگه‌یاند.

سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ڕاوێژکارانی سه‌رۆک ئۆباما پـێشبینیـیان نه‌کردبوو مت ڕامنی بتوانێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ باشی به‌شـداری بکات، چونکه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندێـکی خاوه‌ن زانیاریـیه‌کی که‌م سه‌یریان کردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشـدا ڕامنی به‌ شێوه‌یه‌کی وه‌ها باش ئاماده‌کردبوو‌ که‌ توانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک داگایی‌کردنێـک بۆ ئۆباما لێبکات، بۆیه‌ ئۆباما زیاتر به‌رگری له‌خۆی ده‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ڕوون بکاته‌وه‌.
obama_ramney.jpg
وتووێژ له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح



مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن
+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  
 vokradio.jpg


free stats 
Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

Thursday, October 04, 2012

خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا


خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا

کچی قەندیل/ بەرنامەی بەخشینی خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢، لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی باشوری کالیفۆرنیاوە بە خاتوو “سورەیا فەلاح” لە شاری لۆس ئەنجلس بەخشرا.
لە رێورەسمێکدا، لە٢٧ی سێپتامبر لە شاری لۆس ئەنجلس، خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی نێودەولەتی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە هاورێیەتی دوو کەسی دیکە کە ژیانی خۆیان بۆ کارە مرۆییەکان تەرخان کردووە، ئەو خەلاتەیان وەرگرت.
خاتوو “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی- کۆمەڵایەتی دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە

و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.

http://kchiqendil.wordpress.com/2012/10/02/soraya-felah/



















































“سورەیا فەلاح” لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکومی “ژنان رێبەرانی ژیان”ە و هەروەها بەرێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکایە. راوێژکار و جیێشینی بەرێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێهرە. “سورەیا فەلاح” لە زیندانیە سیاسیەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە.  هەروەها خاوەنی دوو کتێبی “رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان”  و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ە. هەروەها چەندان وتار و لێکۆلینەوەی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە هۆی کارە بەردەوامەکانی لە  بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە.


http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&id=6480