خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا
کچی
قەندیل/ بەرنامەی بەخشینی خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢، لە لایەن
ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی
باشوری کالیفۆرنیاوە بە خاتوو “سورەیا فەلاح” لە شاری لۆس ئەنجلس بەخشرا.
لە رێورەسمێکدا، لە٢٧ی سێپتامبر لە شاری لۆس ئەنجلس،
خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی نێودەولەتی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە هاورێیەتی دوو کەسی دیکە کە ژیانی
خۆیان بۆ کارە مرۆییەکان تەرخان کردووە، ئەو خەلاتەیان وەرگرت.
خاتوو “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی-
کۆمەڵایەتی دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی
مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و
نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە
و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.
http://kchiqendil.wordpress.com/2012/10/02/soraya-felah/
و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.
http://kchiqendil.wordpress.com/2012/10/02/soraya-felah/
http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&id=6480
No comments:
Post a Comment