Wednesday, June 18, 2014

وت و ویژی لیمو بایزیدی زاده له روژهه لات تی وی له گه ل سوره ییا فه لاح

‫"آزادی های یواشکی زنان": مصاحبه با ثریا فلاح - مصاحبه کردی


https://www.youtube.com/watch?v=kUC2JOL5ON8
به سپاس و ریز بو به رنامه که تان به تایبه ت له سه ر مه سه له ییکی گرینگ وه ک حیجاب

1-   پێناسەى حیجاب چییە و پەیوەندی نێوان حیجاب و ئازادی تاک چییە؟

حیجاب ئامیریکه بوپوشاندنی مروف و له زیاتری کومه لگاکاندا پیوه ندییکی زوری هه یه له گه ل ئائین و مه زهه ب. هه رچه ن حیجاب پیش له ئائینه ئیبراهیمیه کانیش بووه به لام به هوی ئه وه ی که ئائین ، پیاوسالاری ، هیزوکنترل  پیوه ندییکی نزییکیان هه یه حیجاب بووه به دیارده ییکی گرینگ به تایبه ت له ئائینی ئیسلامدا. له ولاتیک وه کو ئیران حیجاب ئه مریکی سیاسیه و ده سه لات بو سه رکوت کردنی ژنان و ژیر کونترول گرتنیان له حیجابی زوره ملی چ به شیوازی سه رپوش و چ به شیوازی جل و به رگ و ره نگی جل و به رگ ؛ که لک وه رده گریت. به بروای من پیوه ندییکی راسته و خو له نیو حیجاب و ئازادی و ته نانه ت مافی مروف هه یه . کاتی که له مانای مافی مروف ئه دوین و به تایبه ت ئازادی هه لده سه نگینین ئازادی هه لبژادن یه کیک له و مه سه لانه یه واله ناوه روکی بروامه ندی به مافه کانی مروفدایه و مافی پوشش و چونیه تی هه لبژادنی جل و به رگ به شیکه له و .
.به بروای من باس له  ئازادی ژن بی ئه وه ی که مافی هه لبژادنی جل و به رگ و دانان یا خو دانه نانی سه رپوشی ببیت باسیکی بی که لکه.
له بواری زوره ملی بیروبروا ی حیجابیشه وه ده بینین زور له ژنانی بن ده ست له ئیران به زه حمه ت ده توانن پیوه ندییک له نیوان ئازادی تاک و لابردنی حیجاب ببینن. به تایبه ت که که شفی حیجاب له کاتی ره زا شا به زوره ملی کرا . به لام به شی خوینه وار و گه نجی کومه لگا لابردنی حیجابه که یان به ئه وه ل  هه نگاوی ئازادی ده بینن و به وقه ناعه ته گه شتوون که کیشه ی هاوبه شیان مه سه له ی حیجابی زوره ملیه. حیجاب وه ک زیندانیک فیکری و بیر و برواش ئیش ده کات . سالی 1979 کاتیک که موحه مه د ره زا شا و فه ره ح په هله وی له ئیران روشتن هاوکات ئایه تولله مونته زری له وت و ویژیکدا له گه ل روژنامه ی که یهان وتی ژنان نابیت به روتی له کومه لگا دا بسورینو.چونکا ده بن به ئامیریک بو شه هوت رانی پیاوان. ئه م بیر و بروا تا ئه م روژیش هه یه و بوه به قوفلی زیندانیک که له بواری کولتوریه وه به شیکی زور له کومه لگای ئیران به تایبه ت شیعه کان ده گریته وه و ژنی که چارشیوی به سه ره وه نه بیت یا سه رپوشه که ی باش دانه نیت به روت ده زانن.
2-    
 بۆچی ناوی ئەم کەمپێنە ئازادی یەواشەکیە،
ئه م که مپه ینه به هوی ئه وه ی که ژنان ئه زمونی خویان له کومه لگا و له نیو ئیراندا که به ئاشکرا ناتوانن حیجابه که یان لا به ن یا خو سه ریان ده رخه ن و به هیواشی و به دزیه وه له جیگه ییکدا که تووشی موشکله ی گرتن و به ندیخانه یان نه کات له چکه کانیا ن لا ده به ن.زیاتر ژنان که حه زیان به حیجابی زوره ملی له ئیران نه بووه و به جوریک له گه لیدا وه شه ر که وتوون تووشی موشکله ییک له لایه ن ده سه لاته وه یا  کومه لگاکه ش بوون.  له م که مپه ینه دا ژنان وینه ی خویان و ره وایه تیکی کول له خویان ده نیرن که له جیگه ییکی عمومیدا خراوه.
 بو نمونه ژنیک له ده شتیک وینه ی ناردوه ؛یه کیکی دیکه له نیو ماشینه که یه وه. کچیک له لای چه می و ژنیک له سه ر به رزایی شاخیک و له چه ن جیگه دا له نیو خه لک و به په له له چکه که یان لابردوه.دامه زرینه ری ئه م که مپه ینه مه سیح عه لی نژاد له وت و ویژه کانیا ده لیت به شی ئیمه له ئازادی ،ئازادی به دزیه وه و به هیواشکیه. که ئه ویش ئازادی نیه. بو پیشان دانی نه بوونی ئازادیمان ئه مه ده که ین.

3-   ئەم کارە کە ژنان لێچک و بەچە لە سەر خۆیان لادەدەن لە تۆری کۆمەڵایەتی فیس بووک بلاوی دەکەنەوە دەتوانی چ پەیامێکی هەبێ بۆ ژنانی دیکەی ئێران و دەسەڵاتداران کۆماری ئیسلامی،
به بروای من ئه م شیوازه له که مپه ین ری خستن وه کو خوپیشان دانیکی گه وره به شیوازیکی ویرچوال که نه وع و فورمیکه له نافه رمانی مه ده نی. وانه زانم هیچ شتیکی دیکه به باشی ئه و وینانه بتوانیت ویستی زیاتر له نیو ملوین ژن و پیاو که واژوی ئه و که مپه ینه یان کردوه و وینه یان ناردوه که بلاو بکریته وه ،پیشان بدات. کاتیک که ئه و بروامه ندی به ئازادی و مافی بریار دان بو جل و به رگ و سه ر پوش ئاشکرا بیت نه بوونی ئازادی به چالش ده کیشیت و به هه موان ده لیت به شی ئیمه له ئازادی ئه مه یه و ته نانه ت بو ئه و کاته که مه که له چکه که مان لا ده به ین ئه شی خومان بشارینه وه. که لکیکی تری ئه م کاره ئه وه یه که ژنان بزانن که بی ئه وه ی که مه جبور بن له جیگه ییک کو ببنه وه و خو پیشان دان که ن و بگیرین و زیندان کرین و ده س دریژیان پی بکریت ناره زایه تی خویان به شیوه ییکی مه ده نی ده رده برن و له توره کومه لایه تیه کان بلاوی ده که نه وه.



- ئایا دەنگدانەوەی ئازادی یەواشەکی لەراگەیاندە جیهانێکاندا دەتوانێ دەستکەوت بێ.چەند دەتوانی نیشاندەری هێز و توانای ژنان بێ لە ئێران
یه کیکی له  ده س که وته کانی ئه م کاره هاوبه شه راکیشانی سه ره نجی جیهانیانه. له مانگی رابردوه وه زور له روژنامه و گوفاره کان له سه ر ئه م هه لمه ته قسه یان کردوه و شتیان نوسیوه. له دونیای تکنولوژیدا ناتوانی که لک له تکنولوژی و توری کومه لایه تی نه گریت. خو پیشان دانی سه دان ژن و ده رخستنی هه ستی ئازادیخوازانه ی ئه وان توانایی بزوتنه وی ژنانی ئیرانه. کاریکی هاوبه ش بی ریکخستنیکی ریکخراوه یی و حیزبی و بی ناو نانی سیاسی خوی به شکلیکی سیاسی ده رهاتوه. . مه سه له ی حیجاب یه کیک له و مه سه لانه یه که پاژنه ی ده سه لات له ئیران و به رگیکی به ره وه ی ماننه وه ی سیسته می ئیسلامیه. چونکا به و بونه وه نیوه ی کومه لگای به و جوره که ویستوه به ستوته وه. به لام کاتی که ئه و هیزو توانا به هه رشکل و شیوازیک ئه خریته ژیر پرسیار پیشانده ری هیز وتوانای ژنانه. باس له ده س که وت باسیکی دیکه یه. ده س که وت ده توانی دروس کردنی دینامیکیکی کومه لایه تی بیت که له داهاتودا خوی پیشان بدات. به لام ئه گه ر به دوای ده س که وتیکی ئانی بین بروام ئه وه یه که هه ستی نه ترسی له ژناندا  په روه رده ده کات و دیسکورسی فمینیسم به هیزده کات. چونکا هه رشتیک که باسی ئازادی ژنی تیا بیت باسیکی سیاسی و فمینیستیه. زور که سیش دژ به م که مپه ین و ئه م کاره ن مه نتقه که شیان ئه وه یه که نابیت دلی ژنان به کاریکی هیواشیکی و خوله کی خوش که ین و یا له گوشه ییکدا ئه زمونی ئازادی بکه ین. ئازادی مانای ئه وه یه که به ئازادی بژین و ئازاد بپوشین. ئه وان ده لین ده سه لاتیش حه زده کات ژنان به دزیه وه شتیک بکه ن نه ک بی ترس ممارسه ی ئازدای خویان بکه ن. به لام من ده لیم کاتیک که ئه و گشته ئه زمونه یواشه کیه ئاوا ئاشکرا بووه خوی ممارسه ی ئازادی به ئاشکرایه .



شد 








Wednesday, June 04, 2014

په یام بو كوميتةى ئافرةتانى سازمانى خةباتى كوردستانى ئێران



به شدارانی ئازیز ، كوميتةى ئافرةتانى سازمانى خةباتى كوردستانى ئێران ،به ڕیوه به رانی کونفرانسی کومیته ی ئافره تان
  و ێرای سلاو ێکی گه رم
شانازم به وه ی که بو به شداری له کونفرانسی ناوخوی ئێوه به مه به ستی هه لبژاردنی نو ێ بو پێک هێنانی دةستةييَكى نويَى بةرِيَوة بة رى  کومیته ی ئافره تان ده عوه ت کراوم. شانازم که ده نگم له نیو ده نگی خوشکه کانمدا ده ر ده برر ێت.هه روه ها  له وی که ده بینم ئیوه ئه مرو ئه زمونی دیموکراسی به هه لبژاردنه تازه کانتاندا پیشان ئه ده ن. ئه زمونی هه لبژادنیکی نوی بو به شی هیز و ممارسه ی هیز. بو به خشین و پیشکه ش کردنی کورسی سه روکایه تی و ده سته ی به ریوه به ر.
له کاتێکدا ئه م په یامه ده نێرم که گورانکاری له ئارادایه. گورانکاری سیاسی و به شداری کومه لایه تی و ئابوری. به لام تا گه شتن به قه ناعه تی توانایی ژن و ئازادی ژن بو بریار و قه رار دان له سه ر ژیان و ئیش وکاری خوی ریگه یێکی زورمان له پیشدایه.
 هیشتا ئافره ت وه ک نیوه ی پیاو تمشا ده کریت. هیشتا هه ستی به خوی نیه و بروا به توانایی خوی ناکات. له کاتیکدا که خه به ری توندوتیژی کردن به رانبه ر به ژنان خه به ره کانی هه مو روژیکه ، له کاتیکدا که ژنان هیمای هه ژاری و نه دارین، له کاتیکدا که هیشتا  دروشمی خۆپیشاندەرانی سه ر شه قامه کانمان   وینه ژنه کوژراوه کانمانه. وینه ی دل ته ز ێنی  دونیای ١٥ ساڵه ، وینه ی دوعا و وینه ی فاتیمه یه.
به لام ئازیزان !
هیچ گورانکاریێک بێ تێکوشان و داخوازی ژنان به ئه نجام نه گه شتوه. تا چه ن سال له مه و پێش ژنان مافی به شداری له هه لبژادنیاندا نه بوو ، به لام ئێسته وه ک مافێکی سه ره کی تمشای ده کریت. ته نانه ت تا کونفرانسی بیجینگ مافی ژن وه ک مافی مروف نه ده ناسرا و گه شتن به مافی یه کسان وه ک خه یالێکی خاو بوو . به لام  ێسته به بونه ی زه حمه ت و تیکوشانی ژنانیک وه ک ئیوه که ممارسه ی دیموکراسی و یه کسانی خوازی و خه باتی نه ته وه یی له په نای خه باتی ره گه زی ده که ن جاده و شه قامی گه شتن به و  ئامانجه دووره خه ریکه خوش ده کریت.
ئه گه ر ئه م تیکوشان و خه باته له بنه ماله ی خومانه وه و له کومه لگای خومانو ده س پی نه که ین و بروامان به رانبه ر به نه ریته کونه و خه له ته کان نه گورین ممارسه ی توانایی و به هێز کردنی خومان و کومه لگا ئه خه ینه دواوه. هه رکام له ئیمه ئه شێ جێگه یێک بگرین ، وه ک ر ێنوینی ر ێکخراوه ،وه ک به شدار و ئه ندام ، وه ک هاوشاریێک یا خو روژنامه وانێک . ئێمه ژنان هه ر کاممان وه ک بنه مای دامه زرانی داهاتوی ولاتین . به شیکی گه وره له چاک کردنه وه ی روخراوه کان و په روه رده کردنی ر ێبه رانی داهاتو له نیو کوشی ئێمه دایه. دایکیکی وشیار مندالیکی وشیار دروس ده کات. هه ربویه ئێمه ئه شێ به چاوی کراوه وو بژین . ئه مه ئه رکێکی گرینگه. ناتوانین پال به ینو و بلین هه روا بووه و هه رواش ده بیت.
ئه مسال کاتێک که په یامی رێکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کان کومیته ی ئافره تانم له کونفرانسی روژی جیهانی ژن ده خوینده وه به سێ شتی گرینگ ئاماژه م کرد:1- ئه منیه ت بو ژنان ، 2-مافی مروف بو ژنان ، 3-توانمند کردنی ژنان  . ئیسته و له هه موکاتیکدا ئه شی ئه م سی وشه گرینگه مان له بیر بیت که به رخودانی بو بکه ین که بتوانین بو گه ل و نه ته وه که مان و بو بیروبرواکه مان سودمه ند بین .
له بیرمان بیت له په نای ئیمه دا پیاوانیک ویستاون که بروایان به ئێمه یه. ئه وان باشترین یارمه ت ده ری ژنان بو گه شتن به خه ونه کانیانن. له وان داوا که ین بیر و بروای یه کسانی خوازی خویان به پیاوه کانی تری کومه لگا بده ن و داوایان لی بکه ن به شیک بن له خوش کردنی شه قامی گه شتن به ئامانجیک که رێگه ی گه لانی پێش که وتووه.
هیوادارم له ریگه ی ئه م خه باته دا سه رکه وتوو بن ،پیروزبایی ئه م ده س که وته تان لی ده که م . جاریکی دیکه سپاستان ده که م و شانازم به گشتتان .

ریکه وتی دوی مانگی ژوون سالی 2014
لوس ئه یجلیس ،

سوره ییا فه لاح

Friday, April 11, 2014

ویدیوی پروگرامی کی به ر کی شاژنی جوانی و به شداری کوردستان

https://www.youtube.com/watch?v=qY3fOg7Mf88&list=UUQDXGea2cmxDqOUsKcqwBJg




Rahim Rashidi added 32 new photos.
5 hrs · 
کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کوردستانی کرد بە وڵاتێکی سەربەخۆ
رەحیم رەشیدی/ کالیفۆرنیا
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی- کەلدانی له‌ شاری ساندیاگۆ لە وڵایەتی کالیفۆرنیا، بە ئامانجی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە ئەمریکا، بەرنامەیەکی کولتووری و هونەری پێکهێنا.
له‌و رێورەسمەدا، سێ کچی کورد بە ناوەکانی سۆزان، دالیا و هێلێن بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداری ئەو رێورەسمە بوون. بەرنامەکە لە بنەڕەت دا، بۆ یارمه‌تی کردن به‌ ژنان و کچان پێکهاتوو تاکوو پتر باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له‌ سه‌ر کارو تێکۆشان و تێپەڕ کردنی لەمپەرەکانی ژیان و لە ئاکام دا یارمەتی دانی گەشەو پێشکەوتنی پتری کولتووری ئاشتی و پێکەوە ژیانی رۆژهەڵاتی نێوەراست بوو.
یەکەمین جارە لە ئەمریکا، شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین هەڵدەبژێردێ کە لەودا کچانی کوردیش لەو کێبەڕکێ دا وەکوو نوێنەری نەتەوەیەکی سەربەخۆ بەشداری دەکەن.
چالاکانی کورد پێیان وایە کە بەشداری کوردەکان لەم جۆرە چالاکیانەدا گرینگ و شوێنەدانەرە بە تایبەتی کە وەرێکخەرانی بەرنامەکە شانازی بە کوردەوە دەکەن و ئامادەبوون کوردستان لەو بەرنامەدا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ جێبکەنەوە.
بەن کەڵاشەو سەرۆکی بەرنامەی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین باسی لەوە کرد کە ئەوان هەوڵی لێکنزیکردنەوەی نەتەوەکان دەدەن و شانازی بە کۆمەڵگای کوردی لە کالیفۆرنیا دەکەن و بە فەخرەوە پێشوازی لە سەربەخۆ بوونی کوردستان دەکەن.
پێویستە بگوترێ کە ژنە چالاکی کورد سورەیا فەلاح یەکێک لە وەرێکخەرانی بەرنامەکەو تەنیا کوردی ئەندامی تیمی دادوەرەکانی ئەو بەرنامەیە بوو. ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لەو بەرنامەیە کردوەو بڕی ١٠٠٠ دۆلار یارمەتی پێشکەش بەو کەسە کردوە کە وەکوو شاجوان هەڵدەبژێردرێ.
شیاوی باسە لە کۆی حەڤدە بەشداربووی کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەلاتی نێوەرست دا، کە نوێنەرایەتی نۆ وڵاتیان دەکرد، شاجوان لە وڵاتی لوبنان هەڵبژێردرا. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو کە کوردستان وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ بە بەردەوامی و لە بڕگە جیاجیاکانی ئەو کێبەڕکێ دا ناوی دەهات.

Thursday, April 10, 2014

وت و ویژی ده نگی ئه مریکا سه باره ت به پروگرامی کچی شایسته ی روژهه لات



https://www.youtube.com/watch?v=DWT0e75uMP0

سه‌ره‌کی

به‌شداری سێ کچی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌

یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
قه‌باره‌ی نووسین 
Salah Piroty
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی-که‌لدانی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 3ی ئاپریلی 2014 له‌ شاری ساندیاگۆ، له‌ ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیا میوانداری پڕۆگرامێکی کولتووری بۆ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.  له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌دا 17 کچ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جۆربه‌جۆردا به‌شداریان تێدا کردبوو که‌ له‌ ئاکام دا سێ کچ به‌ ناوه‌کانی سۆزان، دالیا و هێلێن وه‌ک کچانی شایسته‌ هه‌ڵبژێردران.

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، سوریا فه‌لاح، جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی کورده‌کانی باشووری کالیفۆڕنیا ده‌ڵێت که‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ یارمه‌تی کردن به‌ ژنان و کچان بۆ باوه‌ڕبه‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له‌ سه‌ر کار، چونیه‌تی وتار پێشکه‌ش کردن، یارمه‌تی دان به‌ کۆمه‌ڵکا، به‌ منداڵان  و به‌ گشتی یارمه‌تی دان به‌ کولتوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.

خانمی فه‌لاح شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ کچی شایسته‌ یان شاژنی جوانی ته‌نیا مه‌به‌ست له‌ جوانی ڕواڵه‌تی ژن نیه‌ به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی تریش بۆهه‌ڵبژاردن وه‌به‌رچاو گیران وه‌ک ڕاده‌ی زانیاری کولتوری و زانستی، ڕێزگرتن له‌ کولتوری نه‌ته‌وه‌که‌یان، یارمه‌تی کردن به‌ خه‌ڵک و هه‌وڵدان له‌ به‌شی مافه‌کانی مرۆڤ.

 هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که‌ هه‌وڵمان دا ته‌نیا "جوانی و بالای جوان" نه‌بێته‌ یه‌که‌م خاڵی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵکو یه‌کێک له‌ خاڵه‌کان بێت.

سووریا خانم ئاماژه‌ به‌ به‌شدارێکی زۆری خه‌ڵک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جوراوجۆر و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی "فاکس نیوز"ی ئه‌مه‌ریکا و "ڕادیۆ ده‌نگی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا" و ته‌له‌ڤزیونی "کوردستان تی ڤی" ده‌کات.


وتووێژی خانمی سوڕه‌یا فه‌لاح

Wednesday, April 09, 2014

ری و ره سمی کی به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی و شایسته ی روژهه لاتی ناوه راست له ئه مریکا و به شداری کوردستان له م به رنامه ى دا

ری و ره سمی کی به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی و شایسته ی روژهه لاتی ناوه راست له ئه مریکا و به شداری کوردستان له م به رنامه ى دا
 
٨ ى ئاوريلى ٢٠١٤ زايينى
 
روژی سی مانگی ئاوریل شاری سه ندیه گو میوانداری به شدارانی كى به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی و شایسته ی روژهه لاتی ناوه راست و بنه ماله کانیان بوو.
  miss_middle_east_09.jpg
 رادیو ده نگی کورده کانی دانیشتوی ئه مریکا له وتو ویژیکی تایبه ت له گه ل خاتو سوره ییا فه لاح هوکاری گرینگ بوونی ئه م پروگرامه و رول و جیگه ی کوردی له نیوه روکی پروگرامه كه دا خسته به ر پرسیار.
 
خاتو سوره ییا ده ليت که له نیو هه ريميك دا وه ك روژ هه لاتى نيوه راست که بى وه چان باسی شه رو ناکوکیىه ، تا چ ه راده يه ك گرنگه که باس له خوشى و جوانى بكريت و بایه خ به جوانی و ناسنامه ى کولتورى و زانستی کیژه گه نجه کان بدات كه به شه هادتى ميژو له روژهه لاتى نيوه راست دا به ده ستى كونه په رستان و نه ريته ناحه زه كان چه وساونه تو و خه رانه ته ژير توندوتيژى و مافه كانيان وه ژير پى خراوه.
 خاتو سوره ييا ده ليت؛ ئه مه بو جاری يه كه مه که هه مو نه ته وه کان له گه ل یه ک دا بو ریزگرتن له کولتور و ناسنامه ی خویان پروگرامیکی واه ها ساز ده كن. له نیو به شدارانی ئه و کی به ر کی دا سی کیژی کورد به نیوی : دالیا ،سوزان و هلین بو كى به ركى نيهايي هه لبژيربون كه به باورى من ئيشيكى زور تايبه ت گرينگيان كردووه و ره چه ى كار و چالاكى باشيان بو گه نجه كانى كورد شكاندووه.
 
خاتو سوره ييا ده ليت كه ده فته ری نوینه رایه تی هه ریمی کوردستان له ئه مريكا به خوشيه وه پيشتگيرى ئه م پروگرامه ى كردووه و به ته رخان كردنى مبليغى  ١٠٠٠ دولار سکالرشیپ به براوه ی ئه وه لی ئه و کی به رکی له م كار كولتورى و ئاشتى خوازانه دا به شدارى كردووه كه ده توانين بلين به چه شنيك پشتگيرى له به شدار بوانى كورد و هه روه ها له منيش كه وه ك دادوه ريك بو ئه م پروگرامه هه لبژيرابوم.
خاتو سوره ييا فه لاح له ولامى پرسيارى ئه وي كه ئه م پروگرامه چون و له لايه ن چ ه گروپيكه وه ريكخراوه كوتيان؛  ئه م کاره له لایه ن ریکخراوه ی بازه رگانی ئه مریکی –که لدانی و یارمه تی ده یان ریکخراوه و بیزینس و که سایه تی دیکه وه به ریوه چوه.miss_middle_east_04.jpg
 
له ئيدامه ى ئه م وتوويژه دا خاتو سوره ييا ده ليت كه له م به رنامه دا ١٧ کیژی گه نج که دایک و باوکیان یا خو يه ك له دایک یا باوکیان له روژهه لاتی نيوه راسته وه وه دونيا هاتوون به شداري ئه م كى به ركي بوون و کوردستانیش وه ک نه ته وه يك به شداری له م پروگرامه بدا كردووه و سى کیژی کورد سوزان، داليا و هلين كه هه رسى يان له كاونتى سه نيه گو ده ژين . بنه ماله ی ئه م کیژانه بو پىشگری کردن له وان به شداری به رنامه که بوون به شداران و به تايبه ت گه نجه كانى به شدار بو له م پروگرامه دا هاو سوزى و ئه مك دارى خويان بو هه ردو كولتورى وه لاته كه يان له روژ هه لاتى نيوه راست و هه روه ها وه لاتى ميوانداريان وه لاتى ئه مريكى ده ربرى و له وته كانيان دا له نيوان به ريوه چونى پروگرامه كه ده ريان برى كه باوريان هه يه كه به هوى زانيارىان له سه ر هه ردو كولتور يارمه تى به پتو كردنى پيوندى كولتورى هه ريمه كه و و ئه مريكا ده گه ينن.
 
له پروگرامى شاجوانى ئه وسالى روژهه لاتى ناوه راست له ئه مريكا ، پينج كيژى گه نج به مه رحه له ى نيهايى كه يشتن كه كيژى جوان و تيگه يشتوى كورد خاتو داليانيش يه ك له وان بو.  له خاتيمه ى ئه م به رنامه دا كيژيكى لوبنانى به كوى ده نگى دادوه ران به شاجوانى ئه و سال هه لبژيريا و نونه رى كيژانى كورد له كى به ركى ئه و سال خاتو داليا به پله ى چوارم هه لبژيريا، هه رچه ن كه ده بى بلين كه جياوازيه كان له پله يكى زور كه م دا بو و به راستى بو داده وه ران موشكيل بو كه كام كيژى گه نج بو پله يه كى سه رته ره وه هه لبژيريه ت. miss_middle_east_08.jpg
 
خه لاتى تايبه تى ئه م پروگرامه كه ١٠٠٠ دولارى ئه مريكى بو له لايه ن نوينه رايه تى هه ريمه ى كوردستان له ئه مريكا به خشرايه وه شاجوانى ئه و سال. كاك ديارى ئه حمه د ، به رپرسى كومه لگاى كوردى باشورى كاليفورنيا له لايه ن نوينه رايه تى هه ريمه وه ئه م خه لاته ى پيشكه ش به شاجوانى ئه و سال كرد و له وتاریکی کورت سپاسی لیژنه ی ئاماده کاری کرد و وتی کورد میلله تیکی  ئاشتی خواز ه و هه ربویه به شداری له م جوره پروگرامانه به باش ده زانیت. .
 
هه روه ها كه له ريپورتاژي پيشو دا ئاماژه مان پي كرد خاتو سوره يا فه لاح كه پيشتر له كى به ركيه كانى هاليوود بو شاژنى جوانى وه  هه روه ها وه ك كه سايه تي ناسراوى مافى مروڤى كورد هه لبژيريابون وه ك يه ك له پينج دادوه ر له لايه ن كوميته ى ئاماده كارى ئه م پروگرامه به شدار ئه م پروگرامه بون .
 له لیژنه ی دادوه ره کان بو كى به ركى ئه و سال جيا له خاتو سو ره ييا ژنانیکی ديكه ش هه لبژيرابون كه هه مويان یاخو خه لات وه رگر بوون یا له ئيش و كارى خوياندا به ناو بانگن. كه ده بيت به  Racquel Vasquez راکول وسکیز(ئه مریکی ) ،  Zomoradi شالی زوموره دی (ئیرانی-ئه مریکی) Brandy Williams بره ندی ویلیامز (ئه مریکی) Davia Matson داویا مه تسونAndre Soriano ئه ندره ی سوریانو ): فه شن دیزاینر ) ،Sonya Berg سونیا برگ Lisa Haisha لیزا هه یشئاماژه بكه ين
 
خاتو سوره ييا فه لاح له خاتيمه ى وتو ويژه كى ئاماژه به وه ى ده كات که ده بى كواليتيه كانى هه لبژاردنى شاژنى روژ هه لاتى نيوه راست له سه ر پله ى زانيارى كولتورى، كومه لايه تى و ئاكادميك بيت وه هه روه ها بير و بوچونى هه لبژيراوه كان بو مافى مروڤ و چالاكى خير خوازانه روون بكريته وه.  خاتو سو ره ييا ده ليت جوانى و بالاى جوان نابى وه ك خالى سه ره كى چاوى لى بكريت. زانين و قسه كردنى يه ك له زمانه كانى روژ هه لاتى نيوه راست پيويسته بو به شدارى له م پروگرامه دا.
 
به ریوه به رانى ئه م برنامه يه به شيوازيكى زور پروفيشنال ئه م شه و ئاهنگه يان به ريوه برد و له به شيك له به رنامه كه يان كه  بو ريزلينان له سپانسيره كان ته رخان كرا بو  ئه مه ك دارى خويان به پيشكه ش كردنى ميداليايه ك به سپانسيره كان نيشان دا و ميدالياى تايبه تيان به نوينه رايه تى هه ريمى كوردوستان له ئه مريكا به خشي كه ئه م نوينه رايه تيه له چ ن سالى رابوردودا له به شيكى زور له م چه شنه چالاكيانه پشتگيرى كردووه.
 sorayafallah-dalia-dlxwaz-diari-family.jpg
  
 
ئه م پروگرامه به چه شنيكى به ربلاو له لايه ن ميدياى نيو خو و ده ره وى ولات پشتگيرى لى كرابو. هه روه ها  رادیو ده نگی کورده کانی دانیشتوی ئه مریکا ، وه هه روه ها نوینه ری کوردستان تی وی ،کاک ره حیم ره شیدی له واشنتينگتونه وه بو بلاو كردنى هه والى ئه م كي به ركي يه شدار ى به رنامه که بوون.
 
 
 
 
 
http://soraya-fallah.blogspot.com/2014/04/miss-middle-east-beauty-pageant-judges.html
 
 
http://www.vokradio.com/content/view/1781/1/ 

https://picasaweb.google.com/105657545013539854695/MissMiddleEastBeautyPageantSorayaFallah?authuser=0&feat=directlink 

Saturday, April 05, 2014

کومه لگای کورده کانی دانیشتوی باشوری کالیفرنیا و جه ژنى نه وروزى سالى ٢٧١٤ كوردى له باشورى كاليفورنيا


جه ژنى نه وروزى سالى ٢٧١٤ كوردى له باشورى كاليفورنيا
جشن نوروز سال ٢٧١٤ كوردى ، كوردهاى مقيم جنوب كاليفورنيا
Kurdish New Year 2714 in Southern California



https://www.facebook.com/vokradio/photos_stream

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in/home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51

جه ژنى نه وروزى سالى ٢٧١٤ ى كوردى له باشورى كاليفورنياچاپ
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
جه ژنى نه وروزى سالى ٢٧١٤ ى كوردى له باشورى كاليفورنيا
 
٦ ئاوريلى ٢٠١٤ ى زائينى
 
نه وروز و سالى نوى، روژى نوى كورده وارى ٢٧١٤ جه ژنى نه ته ويى هه مو كوردانه، له هه ركوى كه بن، له كوردستان يان له هه ندران. كورد له هه ركوى كه بيت شانازى به نه وروز وه ده كات و له راستيش دا نه وروزيش به كورده وه زيندووه. new_year_2714_02.jpgروح و سوروشتى و ته بيعه تى نه وروز به كورده وه زيندووه. بى گومان ٢ ميليون كورد له باكورى وه لات بو بوژانه وى نه وروز دينه سه رشه قام و نه وروزى بى گومان ئازادى و سه ربه خويى گه له كه مان موژده ده دات.
كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا وه ك نه ته وه وه يه كى نوى و گه نج له ئه مريكا به ريژه يه كى ٣٠ هه زار كه س به پانايى وه لاتىكى به ربلاو وه ك ئه مريكا له شار و شارو چكه كانى ئه م ولاته دا ژيانى خويان ده بنه سه ر.
باشوري كاليفورنيا كه چه ن كانتون يان كانتى گه وره له خوى ده گريت وه ك كاونتى لوس ئه نجليس، ئوره نج، سان گابريه ل و سان ديه گو، پتر له ١٠ تا ١٢ هه زار كورد له هه رچوار پارچه ى كوردستان له خوى ده گريت.
 
نه وروزى ئه و سال پتر له ٢٠٠ نه فر له دانيشتوانى كوردى باشورى كاليفورنيا له به زميكى رازاوه دا شه ويكى په ر له خوشى و پيكه وه بونيان به رده سه ر.
 
روژى ٢٢ ى مانگى ئه يار پروگرامى جه ژنى نه وروز به سرودى نه وروز كه له لايه ن به رپرسانى كومه لگاى كوردى پيشكه شى ئاماده بوان كرا ده ستاى پى كرد، پاشان ده قى به رنامه كه له لايه ن به ريوه برانى شه و ئاهه نگه كه، خاتو كه لارا موراديان و كاك زانيار كه مانگه ر ئيعلام كرا. به رپه رسانى كومه له ى كوردى باشورى كاليفورنيا خاتو سوره يا فه لاح و كاك ديارى ئه حمه د به خيرهاتنى ميوانه كانيان كرد. هه موى منداله كان جه ژنانه يان له ده ست به ريوه به رانى شه و ئاهه نگه گه رت و پاشان هونه رمه ندى ده نگ خوش كاك به رهه م حه سه ن و هونه رمه ندى گه نج ديلان هه مه وندى كه له ئياله تى تيكزاسه وه بانگيشتى ئه م شه و ئاهه نگه كرابوون پروگرامى خويان ده ست پي كرد كه تا نيوه شه وى روژى يه ك شه ممه به رده وام بوو.
 
 
له نيوان گورانى و هه لپه ريكى ره ش به لكى كوردى، كاك هاشيم هه وليرى ئه ندامى كومه لگاى كوردى، شاعير و روژنامه وان و نوسه ر پارچه هه لبه ستيكى خوى له سه ر نه وروز و بير و راى نه ته ويى پيشكه ش به به ش داران كرد. كاك ئه رديشير ره شيدى كه سايه تى و دامه زرينه رى كومه لگاى كوردى ئه مريكى باسيكى كورتى له سه ر ميژوى نه وروز يان نه وروژ پيشكه ش به به شداران كرد. هه روه ها دكتور ئه مير شه ريفى ماموستاى زانكو له ئيدامه ى ليكولينه وى له سه ر كومه لگاى كوردى چونيه تى كار و چالاكيه كانى خوى و گروپى هاوكارى بو چونه پيشى ئه و ليكولينه وه له گه ل ميوانان له نيواندا دانا.
 
چيشت و نانى شه وى نه وروز و چاى و شيرينى و ميوه به شيك له خزمه ت گوزاريه بو كه له لايه ن ئه ندامانى خو به خشى ئه م كومه لگا پيشكه ش به ميوانان كرا. 
 
new_year_2714_03.jpg new_year_2714_01.jpg
new_year_2714_05.jpg new_year_2714_04.jpg
new_year_2714_07.jpg new_year_2714_06.jpg
 

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com
  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin  


The Kurdish community of Southern California (KCSC) presented the annual Kurdish New Year festivities held from dusk to midnight in Lakewood Senior Center in Irvine on March 23, 2014. Hundreds of families had journeyed to the event from near and afar for reunion to celebrate the ancient festival of spring.