
-->
A haven to meet,a place of safety
سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به چالاکی ئێرانیـیانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلس ده‌دوێت | |
له لایه‌ن Jani Diylan 29/06/2009 |
سـوره‌یا فه‌لاح
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌سـتان به به‌کارهێنانی هێز بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانانه‌ی سـازده‌کران له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان، ئێرانیـیه‌کانی دانیشـتووی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتیان کرد به چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشـتیوانیکردن له خه‌ڵـکی خۆیان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی که به شـێویه‌کی دڕندانه که‌وته گیانی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـوره‌یا فه‌لاح به‌رپـرسی مافی ژنانی کورد له ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له باشوری کالیفۆرنیا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه.
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه دابگره (MP3) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه گوێبگره (MP3) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه دابگره (Real) |
![]() | ده‌قی گفتوگۆكه گوێبگره (Real) |
![]() | ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه |
![]() | بۆ چاپكردن |
| |
| |
له لایه‌ن Jani Diylan 27/04/2009 |
ڕێکخراوی جیهانی مافه‌کانی ژنان سـاڵانه خه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵ و که‌سـانه ده‌کات که له پـێناو مافه‌کانی سوره‌یا فه‌لاح
ژنان تێـکۆشـاون. ئه‌مسـاڵ خه‌ڵاتی ڕێـکخراوی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا بۆ گۆڕان و یه‌کسـانی له ئێران‌دا ده‌کات.
خانم سوره‌یا فه‌لاح یه‌کێـکه له بزاڤکهرانی ئه‌و ڕێـکخراوه، بڕیاره له پێشـکهشـکردنی خه‌ڵاته‌که‌دا له 29 ی ئه‌م مانگه به‌شـداری بکات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه.
قوبادی له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ئه‌گه‌رتا ئێستا بێده‌نگ بووم، ئه‌وه له‌به‌ر ڕۆكسنا بووه. ئێستاش كه قسه‌ده‌كه‌م دیسانه‌وه هه‌ر له‌به‌ر رۆكسانایه".
قوبادی دوێنێ سێ شه‌ممه بلاَوكردووهتهوه ئه‌م نامه‌یه‌ی و تێیدا ڕۆكسانا به كچێكی زیره‌ك و به‌تواناو ناودهبهت و ده‌ڵێت: له31ی كانوونوی دووه‌می ئه‌مساڵ كه ڕۆژی له‌دایكبوونم بوو، ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی له‌به‌ر جه‌ژنی له‌دایكبوونت دێم بۆ لات تاكو بڕۆینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌هات... ته‌له‌فونم بۆ موبایله‌كه‌ی كرد داخرابوو، یه‌ك دوو ڕۆژێك نه‌مزانی چی ڕوویداوه. چووم بۆ ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیلی یه‌كترمان پێ‌بوو ده‌رگاكه‌م كردووه و چوومه ژووره‌وه به‌ڵام له‌وێ نه‌بوو....له دوای دوو ڕۆژ ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی: بمبوره ئازیزم ناچاربووم بڕۆم بۆ زاهیدان. منیش توڕبووم وتم: بۆچی پێت نه‌وتووم؟ وتم باوه‌ڕ ناكه‌م، دووباره وتی: ببووره ئازیزم ئاچاربووم. ته‌له‌فونه‌كه پچڕا‌و چاوه‌ڕێم كرد بۆم بكاته‌وه، به‌ڵام نهیكردهووه. پاش چه‌ند ڕۆژێك له دوای ئه‌وه‌ی به هه‌موو ئۆتێله‌كانی زاهیداندا گه‌ڕام نه‌مدۆزییه‌وه، پاشان باوكی پێی وتم: ده‌ستگیركراوه".
به‌رله‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كردبۆوه: "ڕۆكسنا به تۆمه‌تی كڕینی بوتڵێك شه‌راب له لایه‌ن پۆلیسی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیراوه".
رۆكسانا به تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئه‌مریكا دادگایكرا و به 8 ساڵ زیندانی حكوم درا. دهسهلاَتی ئێرانی به‌ر له تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئه‌مریكا، سابیریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه گرتبوو.
به‌همه‌ن له نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ڕۆكسانا له‌و قسانه پاكتر و بێ تاوانتره.من چه‌ندین ساڵه ده‌یناسم بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م. هه‌میشه خه‌ریكی خوێندنه‌وه و لێكۆلێنه‌وه‌كانی بووه نه‌ك شتێكی تر. ئاخر چۆن ده‌كرێت كه‌سێك كه هه‌ندێك ڕۆژ له‌به‌ر من نه‌بووایه نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه، كه‌سێك كه وه‌ك ژاپۆنیه‌كان به‌دوای شته‌كاندا ده‌گه‌ڕا و هه‌ندێجار به زه‌حمه‌ت خه‌رجی ژیان و كاره‌كانی ده‌رده‌هێنا، كه‌سێك كه دهرگابهدهرگا به دوای دلسۆزێكدا ده‌گه‌ڕا كه چاپخانه‌یه‌كی ناوخۆیی پێ بناسێنێ تاكو كتێبه‌كه‌ی بلاَو بكاته‌وه ، كه‌چی ئێستا به سیخوڕی تۆمه‌تبار بكرێت؟!
به‌همه‌ن ده‌نوسێت "ڕۆكسنا به نیازبوو بۆ ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام من پێداگریم كرد نه‌ڕواته‌وه تاكو فیلمه تازه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه ڕویدا".
Source:http://www.dengubas.net/
که‌مپینی دژ به په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنی
نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕڵمانی کوردستان.
بانگه‌وازێک بۆ ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان و ته‌واوی ڕۆشبیرانی کورد به ژن و پیاوه‌وه،له ته‌واوی ئه‌و ئینسانه مرۆڤ دۆستانه‌ی که ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناکیان مه‌به‌سته.
وێنه و ڕوخساری ژنی کورد له ناو ئاسۆ دیاریکراوه‌کانی گه‌لی کورد ئه‌مڕۆکه تارماییکی ڵێڵ و سه‌رگه‌ردانه که جێگا پێی له هیچ شوێنێکدا دیاری نه‌کراوه. به دوای تێپه‌ڕ بوونی مێژویکی پڕ له به‌رزی و نزمی خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،له کاتێکدا که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌ست به "ئازادیکی هاکه‌زایی" ده‌کات هه‌وه‌ڵین ئامانج ومه‌به‌ستێک که ڕه‌چاوی ده‌کات توند کردنه‌وه‌ی هاوساری پێوه‌ندیه چه‌وت و ناله‌باره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قودره‌ت و توانایه ده‌بێت چینێکی ژیر ده‌سته‌ی هه‌بیت و به پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه مه‌زهه‌بی و کولتوری و داب و نه‌ریته سه‌رسه‌خته‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کێ ده‌توانی له ژنان باشتر بێت؟؟!!
ڕۆژانێک بوو که برا خه‌باتگێڕه‌کانمان به سه‌ر شاخه‌کانی به‌رزی کوردستانه‌وه هه‌ڵۆئاسا هه‌ڵده‌فڕین و مێژویان ده‌نووسی وڕزگاریان ته‌مه‌نا ده‌کرد.هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا ژنانی کورد دژوارترین و ڕه‌شترین ڕۆژانی ژیانیان وه‌کو هه‌ڵسوڕێنه‌ری ژیانی بنه‌ماڵه و گه‌وره کردنی منداڵ و هاوسه‌نگه‌ری و هاوخه‌بات بوون له گه‌ڵ پیاوه‌کانیان ده‌برده سه‌ر و به‌و په‌ڕی ڕه‌نج و مه‌ینه‌ته‌وه ڕۆژه‌کانیان لێ ده‌ڕۆشت و به‌رده‌وام ده‌که‌وتنه به‌ر ده‌ستدرێژی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری دوژمنانی ده‌ره‌وه و ناوخۆیی و به هه‌ر بیانوویێکه‌وه زه‌خت و گوشاریان له سه‌ر بوو.ئه‌و ڕۆژانه بوون که ئه‌مڕۆکه‌یان دروست کرد و ئه‌و کورسیانه‌ی پهرڵمان به بێ هاوسه‌نگه‌ری وپشتیوانی و له خۆبوردویی دایکان و خوشکان مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو،ئه‌و ڕابردووه ئهمڕوکهی خولقاند و تان و پۆی ئه‌م مێژوه پڕه له دلێری و ئازایه‌تی و سۆز و خزمه‌تی ژنی کورد ه،به‌ڵام زۆر یه‌ک له‌و پیاوه به‌رزه شۆڕشگێڕانه که خه‌باتیان ته‌واو کرد هاتنه‌وه و هه‌ستیان به‌وه کرد که ده‌بێ پشوو بده‌ن و جێگاوبانیان تازه کرده‌وه و ژنێکیتریان هێنا.دیاره که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا یاسای دژی فره ژنی ده‌نگ ناهێنێت،چونکه سیسته‌مێک ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه که بیرۆکه‌ی کۆنپهرستی و دواکه‌وتوویی په‌روه‌رده ده‌کات. ئێمه ژنانی کورد خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ی گه‌لی کورد ده‌زانین و له هه‌موو قۆناغێکدا ئاسه‌واری هه‌وڵ و تێکۆشانی بێووچانی خۆمان وه‌کو ژن ده‌بینین و چیدی ڕاگا ناده‌ین که وه‌کو ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌جه‌ی دوو چاومان لێ بکرێت و به هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساو و بیانووێک ناتوانن ئه‌و یاسا دیاریکراوانه به‌ره‌و پێش به‌رن،متمانه‌تان هه‌بێت که ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌م سنووره ده‌ستکردانه تێک ده‌شکێنیت.
یه‌کێک له‌و مه‌رجه سه‌ره‌کییانه که کۆمه‌ڵگایێکی مه‌ده‌نی و دومکڕاتی پێ ههڵدهسهنگێردرێ بارودۆخی ژنانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگاییه،ناکرێت له لایێکه‌وه هه‌وڵ بدرێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێشکه‌وتوو و مدڕن نیشان بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدرێت که پێشکه‌وتوین خه‌ڵاتی "ژن پارێزی"دابه‌ش بکرێت و له لایێکی دیکه‌وه سه‌ره‌کیترین مه‌رجه‌کانی ئه‌و پێشکه‌وتوویه پێشێل بکرێت.ئێمه وه‌کو ژنان و دایکانی جیلی داهاتوو په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه ئیدانه و مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا به‌ڕێز کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌ریم و په‌ڕلمانی کوردستان ده‌که‌ین که جارێکی‌تر پێداچوونه‌وه‌یێک به سه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا بکه‌ن و داوا له هه‌موو ژنانی کورد و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌که‌ین که هه‌ڵوێست بگرن و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه بکه‌نه ئامانج:
1.داوا ده‌که‌ین له ژنان وپیاوانی ڕۆشنبیر که به چآووێکی کراوه سه‌یر له شانوی خه‌ڵاتی ژنپارێز بکرێت،ئایا ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی حکومه‌تی هه‌ریم چه‌واشه کردن نیه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که سه‌ره‌کیترین ماڤه‌کانی ژنان ژیر پێ ده‌خرێت دان و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ژنپارێز مانای هه‌یه؟؟!!!
2.داوا له گشت ژنانی کوردستان ده‌که‌ین که بۆ ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان و هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی ڕۆژی 25 نوامبر که ڕۆژی جیهانی دژ به توند و تیژی به‌رانبه‌ر به ژنانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆ پیشاندان ساز بکه‌ن.
کاک مه‌سعودی به‌ڕێز، ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌ڕلمان، شۆڕشگێڕانی کۆن و نوسه‌رانی ئه‌مڕۆی میژووی گه‌لی کورد یارمه‌تی بده‌ن با ئه‌و ئاسمانه‌ی که باڵی به سه‌ر کوردستاندا کێشاوه بارانی به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی و ڕێز و حورمه‌تی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ببارێنی،یاری بده‌ن تا که‌ش و هه‌وای کوردستان چیدی بۆنی خوێنی دایکێک، خوشکێک ،هاوسه‌رێکی تێ نههاڵێت و خولیای کوشتن له ناو خوێدا په‌روه‌رده نه‌کات.ئه‌وڕۆکه ئیوه‌ن بڕیار ده‌ده‌ن تکایه چاوتان وه‌که‌ن و به‌رپرسانه به‌رانبه‌ر نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتوو وه‌جوڵێن و ئێش و ئازاری ئه‌م کاروانه هه‌میشه له ڕێگادا به بڕیاری مه‌سئولانه‌ی خۆتان که‌م وه‌که‌ن.
لێره‌دا داوا له هه‌موو مرۆڤێکی ئازاد و ئینساندۆست ده‌که‌ین که ده‌نگی خۆیان بۆ گۆڕانی یاسای فره ژنی بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه و بۆ گه‌یشتن به دونیایێکی ئازاد و یه‌کسان هه‌موو پێکه‌وه هه‌نگاو بنین.تکایه به‌م ئیمهیل ئادره‌سانه ئیمزاکانی خۆتان ڕه‌وانه بکه‌ن.
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کوڵن-ئا‌ڵمانیا
centerijnan@ymail.com
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ
Kurd_women@yahoo.com
ناوه‌ندی چاک
www.chak.de
کومیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
ناوه‌ندی کلتوری کورد نورێنبێرگ_ئه‌ڵمانیا
Kurdisches Kulturzentrum_Nürnberg
گروپه‌ی دایک و منداڵ نورێنبێرگ_ئه‌ڵمانیا
Kurdische Mutter und Kind Gruppe- Nürnberg
ئاژانسی نووچین کوردستان و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
ڕێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زحمهتکێشانی کوردستان-ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه
کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتوی ئامریکا بۆ دیموکڕاسی له ئێران
کومیته‌ی مافی ژنانی کورد له ئامریکای باکوور
تؤڕی ده‌نگی کوردستان
کؤمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له کؤلن كوژن
1.سوره‌یا فه‌لاح 2. رووناک شوانێ نووسه‌ر له سوید 3. قادر نادر نووسه‌ر له سوید
4.دالیا سه‌لیم 5.ڕوناک ئه‌حمه‌د چالاکهڤانی ژنان –ئا‌ڵمانیا 6.نیهال جه‌لال مامۆستا ئاڵـانیا
7.دڵنیا سه‌لیم 8.عه‌لی مه‌حمود نووسه‌ر له سوید 9.ئازاد مورادیان
10.ئومێدی ئه‌حمه‌دزاده 11.سه‌بری به‌همه‌نی 12.نیما بهنیبهشهر
13.کویستان محه‌مه‌د 14.کارزان ڕاوه‌ند 15.مه‌حه‌مه‌دی زاهیدی
16.سه‌رکه‌وت خاته‌می 17. ئه‌میری قادری 18.ئیمان مه‌لامیرزایی 19.ئیقباڵ مورادی
20.به‌همه‌ن ورمزیاری 21.فواد باتوونه 22.ئیدریس سیری 23.زه‌ڕین سه‌داقه‌ت
24.زمانه مه‌حه‌مه‌دزاده 25.شه‌هلا دباغی 26.مو‌سا سه‌عیدی 27.ئازاد سه‌فایی
28.ئارمان ته‌وێڵی 29.عومه‌ر ئه‌حمه‌د موسته‌فا 30.عبدوالڕهحیمی فهیزواڵاهی 31.لوقمان منوچهری 32.چه‌کۆ غوڵامی 33.شایسته ده‌ست به‌سته 34.حه‌مید کۆنه‌پۆشی
35.ڕه‌حمان زاهیدی 36.بورهان ڕه‌وشه‌ن 37.ئامانج دوستکامی 38.ئاویه‌ر ئه‌مینی
39.هێرش شه‌ریفی 40.هه‌ورام محه‌مه‌دی 41.ڕێزان سه‌عید 42.زیاد سلیمانی
43.دڵنیا عه‌بدووڵا 44. زالاک باخهنده 45.شۆڕش مه‌ردانی 46.حه‌میدی شه‌ریفی
47.نه‌هیه خوشکه‌لام 48.سدیق ئه‌حمه‌دی 49.بیری ئه‌حمه‌دی 50.تارا ئه‌حمه‌دی
51.توبا سیادت 52.په‌ری سه‌عید ئه‌مین 53.شه‌هلا فه‌سیحی 54.ڕوفیه عه‌باسی
55.تارا محه‌مه‌د ئه‌مین56.سارامحهمهد ئه‌مین 57.ئاوا محه‌مه‌د ئه‌مین 58.ره‌زان محه‌مه‌د ئه‌مین
59.دڵسۆز محه‌مه‌د ئه‌مین60.سۆزان عه‌لی مه‌حمود61.چیا مه‌حمود ڕه‌سوڵ 62.سۆزان مه‌حمود ڕه‌سوڵ 63.به‌یان فایه‌ق حه‌سه‌ن 64.نیان فایه‌ق حه‌سه‌ن 65.ئامانج فایق حه‌سه‌ن 66.شاهۆ فایق حه‌سه‌ن
67،نه‌جیبه جه‌ماڵ ڕه‌شید68.ناسکه یاسین فه‌تاح 69. نه‌سرین عبدالکه‌ریم 70.ناسک فه‌تاح ئه‌مین
71.دانا محه‌مه‌د مه‌حمود 72.به‌همه‌ن محه‌مه‌د مه‌حمود 73.شیرکۆ جه‌مال ئه‌حمه‌د 74.کاوه جه‌مال
75.که‌نار جه‌مال ئه‌حمه‌د 76.کانی مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 77.سه‌بری که‌ریم ڕه‌سوڵ 78.فاتمه که‌ریم ڕه‌سول
79.به‌دری ته‌وحیدی 80.ثریا رسول‌پور 81.باسد عه‌زیمی 82.نه‌زیره شافعی
83.دارا سامان ئه‌حمه‌د 84.ده‌رون سامان ئه‌حمه‌د 85.داریا سامان ئه‌حمه‌د 86.چیمه‌ن حه‌سه‌ن ڕه‌حمان
87.سابیر لوتفی 88.میدیا عومور 89.له‌یلا عومه‌ر 90.ئافتاو عه‌لی
91.کوێستان عبدالڕه‌حیم 92.شه‌هلا عه‌زیمی 94.سدیق حوسینی 95.به‌یان حوسینی
96.سامان حوسینی 97.شه‌رافه‌ت عه‌لی مه‌حمود 100.نیاز كەڕكووكی چالاك لە بواری مافی مروڤ ئەمریكا 101.سمیرا ڕحیمێ 102 .فریبا مهابادێ 103 ركسانا 104.دلبر نقشبندێ
105.سلاح پێشمركە دیرین 106 دلینا شریف زادە 107.نسرین بوكانی 107 .كردستان محمدێ
108.سروە خوشناو 109 .پورە ئامئن لە مهاباد 110 . شیرین شریفێ 111 . هما حسینێ 112 .خبات توحیدێ 113 .شپول توحیدێ 114.شورش ێاهو ئالمان 115.فرح شریفی ئالمان 116 .شادێ مثهرپور ئالمان 117.چمن مثهرپور ئالمان 118.نشمیل بوكانی لندن 119.نازدار قادر 120. نوین عبدو 121 . لیڵا عبدو 123.فایدیە زكریا 124 . سهیلا عبدو 125.شیرین عبدو 126.مریم عبدو 127.رانیە محمد 128.نوروز عبدو 129.لەولاو عبدو 130. جهان عبدو
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران | |
له لایه‌ن جانی دیلان 26/10/2008 |
هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌تی له ڕووی ڕامیاری و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له به‌شی كوردسـتانی ئه‌و وڵاته‌دا.
میوانانی مێزگرده‌كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
نه‌دا فتحوی، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێـك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی زیندانیـیانی كورد له ئێران.
سوره‌یا فه‌لاح، به‌رپـرسی ژنانی كورد له ئه‌مریكا و ڕێـكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی زیندانیـیانی سـیاسی كورد له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 23:15 خوله‌كه.
سوره‌یا فه‌لاح له دووهه‌مین ساڵیادی كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا له ئێران ده‌دوێت | |
له لایه‌ن جانی دیلان 25/08/2008 |
سوره‌یا فه‌لاح
به بۆنه‌ی دووهه‌مین سـاڵیادی كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا و باری ژنانی ئێران و داخوازیـیهكانیان له گۆڕینی ئه‌و یاسـایانهی دژ به مافه‌كانیانه و هه‌روه‌ها باری ژنانی كورد كه كۆمه‌ڵێـك له چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنانی كورد كه‌وتوونه‌ته به‌ر شـاڵاوی زیندان و ده‌سـتگیركردن هاوكارمان جانی دیلان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپـێش ههڤپهیڤینێـكی له‌گه‌ڵ خانم سـوره‌یا فه‌لاح به‌رپـرسی ڕێـكخراوی مافی ژنان له باكوری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامی مافی مرۆڤ و كهمپـینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا ئه‌نجام دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:23 خوله‌كه.
چنور قادري kurdistanmedia | |
ژنه تێكۆشه‌ری كورد، سوره‌یا فه‌لاح: به‌شداریی ژنان له بواره سیاسییه‌كاندا له سیسته‌می دیكتاتۆری‌و زۆرداریدا له‌گه‌ڵ سیسته‌می دێموكراتیكدا زۆر جیاوازه به شی یه که م
له لایه‌ن PDKIه‌وه، كاك شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری حیزب له ئا‌مریكا په‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌رێز كاك مسته‌فا هیجریی خوێنده‌وه كه ده‌قی ئه‌و په‌یامه به زمانی ئینگلیزیش پێشكه‌ش به به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه كرا. لێره‌دا ده‌بێ بڵێم كه شاندی حیزبی دێموكرات به‌شدارییه‌كی زۆر به‌رچاوو چالاكانه‌ی له هه‌موو دانیشتنه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌بوو. له رۆژی یه‌كه‌می كار كۆنفرانسدا، دامه‌زرێنه‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور، بیرهوهرییو بۆچوونه‌كانیان به بۆنه‌ی 20 ساڵ تێكۆشانی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان ده‌ربڕی. |
: چنوور قادری kurdistanmedia | |
vokradio.com وتووێژ له‌گه‌ڵ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی دووههمو كۆتایی) 31-05-1387 هه‌ڤپه‌یڤین: چنوور قادری به‌ڕای من ئه‌م بارودۆخه له‌م پارچه‌ی كوردستاندا به خێرایییه‌كی دیاركراو ئه‌چێته پێش‌و ههورازو نشێوێكی زۆر به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت، به‌ڵام له رێگه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و خه‌ڵكیدا. پلۆرالیسمێكی زۆری تێدایه‌و تیاشدا ده‌بێت كه خۆ په‌ره‌ستی به مه‌به‌ستی تاكایه‌تی به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام زۆر پێشكه‌وتووه‌و خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ئایدنتیتی خۆیه‌تی. من پێم وایه كاتێك كه ژن توانی له هه‌رێمێكی ژێردهستو له ژێر یاسای نایهكسانو رهگهزخوازدا كار‌و چالاكی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ببات، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه ئیتر به زوڵم‌و زۆر‌و توندوتیژی قایل نهبێتو به‌رانبه‌ری راوه‌ستێ. بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆڵی سه‌ره‌كیی خۆی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا بگێڕێت‌و چالاك‌و ئه‌كتیڤتر بێت، ده‌بێ چ هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ڵبگرێت؟ |