Friday, October 04, 2019

وتوێژی گوڵان له گه ڵ په سپۆری باسی منداڵ: رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ


رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ
خێزان یەكەم وێستگەی پەروەردەكردنە و مامەڵەكردنی خێزانیش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەسایەتیی منداڵ دەبێت، بەتایبەتی دایكان كە ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە قورسە دەكەوێتە ئەستۆیان، هەر بۆیە هەتا دایك وشیارتر و ئاگاتر بێت، زیاتر لە پەروەردەكردنی دروستی منداڵەكەیدا سەركەوتوو دەبێت. بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان زیاتر تاوتوێی رۆڵی دایك لە پەروەردەكردنی منداڵدا تاوتوێ دەكەن.

سەرەتا كەسایەتی ئەكادیمی و چالاكی بواری مافی مرۆڤ د. سورەیا فەلاح، باسی ئەوە دەكات كە «دایك وەكو پەرستاری سەرەكیی منداڵەكەی زیاترین بەشداری لە ژیانی منداڵدا هەیە، ئەركی دایكیش تەنیا تێركردنی منداڵ و گەورەكردنی جەستەی نییە، بەڵكو پەروەردەكردنی عەقل و هۆشی منداڵەكەش ئەركی سەرەكیی دایكە و هەر دایكیش لە دروستكردنی كەسایەتیی منداڵەكەیدا رۆڵی سەرەكی دەبینێت. هەر بۆیە چۆنیەتی پەروەردەكردنی منداڵ بە زانست و وشیاریی دایكەوە گرێ دراوە.» رۆڵی دایكیش لە پەروەردەی منداڵدا بەمجۆرە خاڵبەندی دەكات: «یەكەم: پەیوندی (attachment)، پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ لە كاتی پێش لەدایكبوونی منداڵەكەیەوە دەست پێ دەكات. هەڵبەت زور لە پسپۆڕان لەو باوەڕەن كە پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ پاش لەدایكبوونی منداڵەوە دەست پێ دەكات. بەڵام لە هەر دوو حاڵەتەكەیدا ئەگەر دایك نەتوانێت پەیوەندییەكی قووڵ لەگەڵ منداڵەكەیدا دروست بكات، پەیوەندییەكی سارد و سڕیان دەبێت، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەسایەتی و باری دەروونی منداڵەكە دروست دەكات. دووم: «هەستی متمانە بەخۆكردنە»، ئەگەر دایك رێزی منداڵی نەگرێت، یان توندوتیژ بێت لەگەڵی، یان لەبەر چاوی كەسوكاریدا سووكایەتی پێ بكات، ئەوا هەستی متمانە بەخۆكردن لە منداڵەكەدا زۆر لاواز دەبێت. سێیەم: هەستی متمانە بە دنیا (Trust)یە، كە هەستێكی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی ئەگەر منداڵ ژیانێكی خۆشی هەبێت، جوانتر لە دنیا دەڕوانێت و باشتر هەستی پێ دەكات، بەڵام ئەگەر دایكێك كاتی باش بۆ پەروەردەی منداڵ تەرخان نەكات، یان ناشارەزا بێت، یان رووی خۆش بە منداڵی نەدات و بە جیهانی دەرەوەی ماڵ ئاشنای نەكات، ئەو منداڵە هەستی بە دونیا لاواز دەبێت. چوارم: فێركردنی سەربەخۆییە كە خاڵی سەرەكییە بۆ گەشەی كەسایەتیی منداڵ و وادەكات بۆ زۆر شت پشت بە تواناكانی خۆی ببەستێت، زۆریش پێویستە دایكان منداڵی خۆیان هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێك لە كارەكانی خۆیان بكەن، وەك خاوێنكردنەوەی ژووری خۆیان، كۆكردنەوە و رێكخستنی كەلوپەلی یارییەكانیان، هەروەها پێویستە دەرفەتی ئەوە بە منداڵ بدەن كە پرسیار بكات و رای خۆی دەرببڕێت. پێنجەم: شادبوونە، دایكانی خەمۆك ناتوانن منداڵی شاد و بە وزە و بە توانا دروست بكەن، منداڵیش زۆر هەستیارە بە خەمەكانی دایكی خەمبار دەبێت و ئەو خەمبارییەش رێگری لە سەركەوتنەكانی دەكات.»
مەحموود عەبدولكەریم باجەڵان، سەرپەرشتیاری پەروەردەییە لە سلێمانی و سەبارەت بە هەمان پرس رایوایە: «دایك قوتابخانەی یەكەمی پەروەردەی منداڵە و كاریگەریی رۆڵ و پێگەی دایك زۆر بەهێزە لە بنیادنانی كەسێتی و جۆری پێگەیاندنی منداڵدا، چونكە دایك بە هۆی ئەو تایبەتمەندییانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوە لە هەڵگرتنی منداڵ و دواتریش شیرپێدان و بەخێوكردن و ئەو هەست وسۆزە زۆرەی كە بەرامبەر بە منداڵ هەیەتی و ئەو ماوە زۆرەی كە منداڵ لەگەڵ دایكدا بەسەری دەبات، وای كردووە كاریگەری دایك زیاتر بێت، بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نییە كە باوكان خۆیان ببوێرێنن لەو پرۆسە گەورەیەی پەروەردەكردنی منداڵ، هاوكاریكردن و دابەشكردنی رۆڵەكان لە پێگەیاندنی منداڵدا كارێكی پێویستە و لەیەك گەشتن و هاوكاریكردنی دایك لە ماڵەوە و لە دەرەوە بۆ بنیادنانی هەلومەرجێكی تەندروستی پەروەردەیی زۆر پێویستە، تا منداڵ تیایدا بە ئارامی و هاوسەنگی گەورە ببێت و بنیادی كەسێتی و تواناكانی بنێت، هەروەك لە توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتووە كە دوانزە هەزار دایك و باوك تیادا بەشدار بوون، دایكان بە رێژەیكی زۆر زیاتر ماندوودەبن و تووشی گوشار و پەستانی دەروونی دەبن لە مانەوەیان لەگەڵ منداڵان و بەشێكی زۆری كاتەكانیان بە منداڵەوە سەرقاڵن، لە هەموو ساتەكاندا بە خۆش و ناخۆشیەوە، بەڵام باوكان تەنیا لەكاتی كات بەسەربردن و یاری لەگەڵ منداڵەكانیان دەبن، ئەمەش كارێكی ناهاوسەنگە و بۆیە دەبێت باوكان بەشێكی ئەو بەرپرسیارێتیەی پەروەردەی منداڵەكانیان لە ئەستۆ بگرن.»
چالاكی مەدەنی شیلان ئاستەیی سەرەتا باسی ئەوە دەكات كە «هەست بە بەرپرسیاریەتیی دایك بۆ منداڵ وا لە دایك دەكات، هەمیشە حەز دەكات منداڵ لە ژێر پەروەردەی خۆیدا پێی بگەیەنێت و پەروەردەی بكات، لێرەشدا دایك هەڵدەستێ بە ئەركێكی پیرۆز، ئەویش پەروەردەكردنی منداڵەكەیەتی لەلایەن خۆیەوە تا تەمەنی هەستكردن و ژیری و پێگەیاندن، منداڵ لەژێر رەحمەت و سۆز و میهرەبانی و فێركردن و پەروەردە و تەنانەت بە سزادانی سووك لە لایەن دایكەوە كەسایەتی و ئەخڵاق دروست دەبێت، واتا، ئاخافتن و جۆری مامەڵەكردنی دایك (بە ئەرێنی و نەرێنی) لەگەڵ منداڵ راستەوخۆ كاریگەری لە سەر كەسێتی منداڵەكەی دەبێت. دەتوانین بڵێن منداڵ هەویرێكی نەشێلدراوە، چۆنت بوێ ئاوای دەشێلی، بۆیە پێویستە دایك پەروەردەیەكی ژیرانە و مرۆڤانەی هەبێ، تا منداڵەكەی ژێر و سەردەمیانە پێ بگات.» گوتیشی: «دایك بە گشتی و دایكی كورد بەتایبەتی هەر لە دێر زەمانەوە هەوڵێكی چڕوپڕیان داوە بو ئەوەی منداڵ بە جوانترین شێوە پەروەردەی بكەن. دایكانی ئەمڕو لە پەروەردەی منداڵ ئەركێكی قورستریان هەیە، ئەویش بە هۆی ئەو تەكنەلۆژیایەی كە ئێستا زورێك لە منداڵان و لاوانی نەوجەوان پێوەی بەستراونەتەوە. كاری گرینگیش كە دایك پێویستە بۆ دروستكردنی كەسایەتییەكی باش بۆ منداڵەكەی بیكات، متمانەپێكردن و چاودێرییە و هەمیشە دەبێت هەوڵی نزیكبوونەوە لە منداڵەكەی بدات، هەم وەكو دایك و هەم وەكو هاوڕێ. من وەكو دایكێك كە لە هەندەران دەژیم، ئەركێكی قورسترم هەیە، ئەویش بە هۆی ئەو دابونەریتانەیە كە لەم وڵاتانە هەن. دین، كولتوور و دابونەریت و زمانیان جیاوازە لەگەڵ كوردستان، جا پەروەردەی منداڵ تەنیا خوێندن و بەخێوكردن نییە و چەندین خاڵی دی لە خۆی دەگرێت، لەوانە: چالاكیی منداڵ وەكو خوڵی راهێنانی وەرزشی، شێوەكاری، زمانەوانی و چەندان چالاكیی دیكە بۆ ئەوەی منداڵ لە منداڵبوونی چێژوەربگرێت و داهاتووشی گەش بێت.»
Share 

Sunday, January 13, 2019

په یام بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران





په یام بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران


 به ڕێزیکی تایبه ت بۆگشتی به شدارانی چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وهه روه ها به خیر هاتنی هه مو به شداران بو ئه م کۆبونه وه.

 سپاسی لێژنه ی ئاماده کاری ده که م که په یامی منتان قوبوڵ کرد و منیش به به شێک له بزوتنه وه ی خۆتان ده زانن. جیگه ی شانازی و خوشحالیه که ڕوخسه ت وده رفه تی ئه وه م پێ درا که په یامی خوشکایه تی خۆم له رێگه یێکی دوره وه بنێرم.

ئه مویست ڕێزی تایبه تی خوم ئاراسته ی هه موتان که به شداری ئه م کونگره یه ن بکه م. به ڕاستی زۆر پێ شانازم که به شێکم له به شدارانی ئه م کۆنگره یه. هه رچه ن فیزیکی حزورم نیه به لام له دله وه له گه لتاندام.

ئه م كۆنگرە له گه ل خۆیدا ده سکه وتی زور دێنێت. بۆچیه تی کۆبونه وه، بۆچیه تی کۆ نه بونه وه ی چه ن سالی ڕابردو ، لێکۆلینه وه له ڕابردومان، پڕۆگرامی داهاتومان و ده یان مه سه له ی دیکه که له ئارادایه.

دروشم و تێما و باسی ئه مسالی کۆنگره که که "یەکسانی دادپەروەرانە"Fair Equality of opportunity(FEO) یه پێویستی به هاوکاری وپاڵپشتیه. دایینی ناوه روکی باسه که به" گوفتۆمان له سه ر یه کسانی " زۆر کارێکی به ڕیز و گرینگه. ئه مه باسێکه که ئه مڕو له زانکو گه وره کانی دونیا بایه خی پی ده دریت و له سه ری لێکولینه وه ده کرێت.

کاتێک  که تایبه تمه ندی خومان و هه ڵمه ته کانمان  له سه ر یه کسانی و به تایبه ت یه کسانی دادپه رورانه بده ین ئیشێکی گرینگ له به رانبه رماندایه.

له ڕاستیدا “ده رفه تی یه کسانی دادپه روه رانه” یا )برابری منصفانه فرصت(پێویستی به وه یه که ده رفه ته کۆمه ڵگاییه کان وه ک ئیش و کار یا سیمه ت و سه رکه وتنی سیاسی و په روه رده به یه کسانی و کراوه بخرێته به ر ده ستی هه موان. هه روه ها هه مو ژنانیش بتوانن له و ده رفه تانه که ڵک وه رگرن.

به ڵام به گوێره ی راپؤرتی پڕؤژه ی جیهانی تیجاره ت و ئابووری نزییکه ی 170 ساڵ جیاوازی به ینی ژن و پیاو له جیهاندا له بواری "یه کسانی دادپه روه رانه " هه یه .

به تایبه ت ئه گه ر چاوێک له بارودۆخی ژنی کورد له ئیران بکه ین ده بینین چه نده  نادادپه روه رانه یه. نه ته نیا ژنانی کورد له ئێران بو هوێ جینده ریانه وه له ره نج و زه ختیدان به لام له گه ل هه ژاری  و نه بوونی ئیش  و که می کار و ئشتغال ده س و په نجه شل ده که ن. سیاسه تی ده وڵه تی کوماری ئیسلامی به رانبه ر به کورد و دژایه تی سیسته ماتیکیش بارێکی گرانتره به سه ر ئه و هه مو چه وساوه ییه.

مه گه ر نه ئه وه ی که هێشتا ژنه کانمان کوڵبه ری ده که ن. هێشتا کچه کانمان زیندان ده کرین و به دزی و به ئاشکرا ده یانکوژن ، هێشتا  شینی کچه کانمان له شین ئاوا ده گیرین و هێشتا خۆ کوشتن و ژن کوژی به ر ده وامه.


هه ربۆیه ئێمه له سه ر مانه که هه نگاوه کانمان پێکه وه له به رژه وه ندی مافی یه کسانی دادخوازانه ی ژنانی کورد بیت.


هیچ گۆمان و شکێکم نیه که هه موتان وه ک تاک و وه ک گروپ هه نگاوی گه وره و چکوله تان بۆ ئه م باسه هه ڵگرتوه. ئه مه ده توانی یه کسانی له بواری گه شتن به پله ی به رانبه ری له به شداری سیاسی ، بواری ئابوری و کۆمه ڵگایی یا خو له بواری ، یاسایی ، و بنه ماله بێت.

هه ر بۆیه گرینگه که ئێمه به یارمه تی گرتن له ژنانی دیکه له هه رکوێدان و یارمه تی گرتن له به شداری پیاوان له پرسه کانماندا بایه خ و به ها بده ین. ئه گه ر ئێمه ژنان هه ست به خومان بکه ین و بڕوا به بیرو رامان ، ئه گه ر ئێمه له بیر نه که ین له هه رکوین ئه شی سیسته می په روه رده یێک له ده رونی خومان بدوێننین و خومان فێر بین و فێر بکه ین ،پروسه ی گه شتن به و رێگه دور و درێژه ئاسانتر ده بیت. گه شتن به م ئامانجه هه نگاو به هه نگاوه. هه رهه نگاوێک پێویسته به جوانی ده ستی پێوه بگرین تا پلتفۆرمێکی باش وه ده س دێنین.

یه کێک له و هه نگاوانه ده س که وتیکه که ئیوه ئه مرۆ هه تانه. بۆ چه ندین دهه ئه م ڕیکخراوه تان به پیروزی ڕاگرتوه و پاراستوه. ئه و ده س که وتانه له ده س نه ده ین و بزانین که دروس کردن گرینگه و روو خاندن ئاسانه.

له کاتێکدا ئه مه ده نوسم که لێم ئاشکرایه که ڕێگه یێکی سه ختمان له به ره. ده زانم زۆر  دورین له یه کسانی. نابێت داستانی به رابه ری ژنان ته نیا به دو سێ که سی سه ر که وتوو ته واو که ین. ژنی کوردی سه رکه وتوشمان هه یه به ڵام زۆرینه مان له ژیر شالاوی نایه کسانی کولتوری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی و بنه ماله ییداین. ڕاسته یا نا؟

یێمه ژنانی کورد له ئیران زیاتر له ژنانی ڕوژهه لاتی ناوه ڕاست و ته نانه ت به شه کانی دیکه ی کوردستان که وتوینه ته په راوێزو ژێر توندو تیژی. ئه رکی گه وره ی ئیمه ناساندنی پرسه کانمانه. له هیچ جێگه یێکی میژودا مافه مرۆفایه تیه کان خه ڵاتی ژنان نه کراوه به لکو به زه حمه ت و لی بوردنی ژنانێکی زۆر و ئیشی گروهی و کۆمه ڵگایی وه ده س که وتوه.


لێره دا په یامه که م کۆ تایی دێنم .به داخیکی دوپات له وه ی که له نزیکه وه ڵاتان نیم. به سپاسێکی دوپات بو به شدار کردنی من له کوبونه وه به نرخه که تان.


هیوادارم كۆنگرە یێکی سه رکه وتوتان بێت

خوشکتان

دوکتور سوره ییا فه لاح

 ولایه تی کالیفورنیا له وڵاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا،

 له لایه ن ریکخراوه ی  ژنان بو پاراستنی ژیان



Monday, November 26, 2018

پاڵپشتی و پەیوەست بوونی دوکتور سورەیا فەلاح چالاکی ژنان لە کەمپەینی #بێدەنگی_بشکێنین




Stop Silence on violence against women.#stopsilence . Komalay Jnani Rojhalat started a non violence campaign to encourage Kurdish women to break the silence against gender violence. I supported this campaign for International Day for the Elimination of Violence against Women, Nov 25th. پاڵپشتی و پەیوەست بوونی دوکتور سورەیا فەلاح چالاکی ژنان لە کەمپەینی #بێدەنگی_بشکێنین https://t.me/joinchat/AAAAAEjaWFO9Jg4...

Friday, November 16, 2018

وت ووێژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه للاح له سه ر سەرکەوتنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا






سپاسی کاک جانی دیلان له ده نگی ئه مریکا VOA بۆ بایه خ دان به مه سه له ی ژنان له ئه مریکا.
وت ووێژی ئه خیری من له سه ر سەرکەوتنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
له ده نگی ئه مریکا به شی کوردی پاش هه ڵبژادرنه کانی حه وتی مانگ (نیوه ڕاست) له ئه مریکا سه باره ت به ر سەرکەوتنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.
له م وتووێژه دا له وڵامی پرسیاره کان باسی ئه وه م کرد که ژنان نایانهه وێت ده س که وته کانیان له ده ست بده ن و له ئه زموونی ئه م چه ن ساڵه که ڵکیان وه ر گرتوه. هه روه ها ڕۆڵی بزوتنه وه کان وه ک "می توو" و "وومه ن مارچ" ، ڕۆڵی بیر و بڕوای پارتی دیموکراتیشم باس کرد.
مصاحبه اخیرم در مورد علل موفقیت زنان در انتخابات میان دوره ای آمریکا
My latest interview with VOA about women’s victory in midterm election
https://www.dengiamerika.com/a/4656871.htm


Thursday, October 18, 2018

وت و ویژی گولان له که ل چه ن که سایه تی : دكتۆر سورەیا فەلاح، ئافرەتانی كورد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نادیە موراد بەرز دەنرخێنن


ئافرەتانی كورد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نادیە موراد بەرز دەنرخێنن
http://gulan-media.com/web_files/P.gif   http://gulan-media.com/plus.gif http://gulan-media.com/minus.gif http://gulan-media.com/font.gif
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/10/2018 : 12:35:40
ژمارەی بینین: 335
http://gulan-media.com/articles/ijkl.gif
دوای ئەوەی هەر یەك لە نادیە موراد و دكتۆر دێنیس موكوێگی، وەك دوو كەسایەتیی چالاكی نێودەوڵەتی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان بە هاوبەشی وەرگرت، كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و دەستدرێژی سێكسی، رێژەیەكی زۆری ئافرەتانی كورد، جارێكی دی دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی نادیە موراد بۆ ئەوەی لە هەوڵەكانی بۆ رزگاركردنی ئافرەتانی پاكیزەی رفێندراوی كوردی ئێزیدی بەردەوام بێت، داواش لە كۆمەڵگەی جیهانی دەكەن، بە هەموو شێوەیەك رووبەڕووی ئەو ئیراهابە فیكری و دڕندەییە ببنەوە كە تیرۆریستانی داعش و هاوشێوەكانیان دژ بە هەموو بەهاكانی مرۆڤایەتی پەیڕەوی دەكەن. لەم راپۆرتەشدا ژمارەیەك لە خانمانی كورد راوسەرنجی خۆیان لە بارەی كارنامەی نادیە موراد و خەڵاتەكە جیهانییەكەی بۆ گۆڤاری گوڵان دەخەنەڕوو.

سەرەتا سوعاد لالۆ، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، سەرتا باسی ئەوە دەكات كە «خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دێتە نێو مێژووی كوردستان لە رێگای شنگال و كوردانی ئێزیدی و ئەو جینۆسایدەی كە بەسەریان هات. هاوكات دەڵێت: «ئەگەرچی گەلی ئێمە ئەم خەڵاتەی لە بەرامبەر كۆمەڵكوژی و نەهامەتییەكی زۆر پڕ لە ئازار وەرگرت، بەڵام مایەی شانازیمانە كە جیهان حیسابی بۆ كردین. نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدی بوو بە سمبولی ئازایەتی و تەسلیمنەبون بە نائومێدی، توانی هاواری هەزاران كچی قوربانیی دەستی داعش بە جیهان بگەیەنێت و ببێت بە دەنگی ئاشتی و هۆكارێك بۆ كردنەوەی دەروازەی گەورەی مرۆڤایەتی بە رووی ئەو تاوانە گەورەیە كە دەرهەق بە كوردانی ئێزیدی كرا، لە بەرامبەر كوردبوون وەك نەتەوەیەكی چەوساوە و ئێزیدیبوون وەك پێكهاتەیەكی ئایینی كە بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی پەلامار و جینۆساید بوونەتەوە.» گوتیشی: «ئەم خەڵاتە چەندین پەیام لە خۆیدا هەڵدەگرێت، پەیامێكە بۆ نەهێشتنی توندڕەوی ئایینی و دەمارگیری بەرامبەر كەمە نەتەوەكان، بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت، ئەم خەڵاتەی نادیە موراد جۆرێكە لە قەرەبووكردنەوەی مەعنەوی بۆ قوربانییانی ئێزیدی و كەمێك لەو ئازارە سووك دەكات كە بەسەریاندا هات. ئەم خەڵاتەت پیرۆز بێ لە نادیەی سمبولی ئازایەتی و بێدەنگنەبوون لە ئاست ستەم و نادادی، بە هیوای رەخساندنی كۆمەڵگەیەكی گەورەی مرۆیی كە هەمووان تێیدا بەبێ جیاوازیكردن لەسەر هێچ بنەمایەك، بەتایبەتی ئایین و نەتەوەو رەگەز، بە ئاشتی و ئاسایش بژین.»
د. ڤیان سلێمان، سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە كچە كوردی ئێزیدی خاتوو نادیە موراد جێی خۆشحاڵی و شانازی ئێمە و هەموو هاونیشتمانییانی كوردستانە. نادیە موراد وەك كچە كوردێكی ئازاو خۆڕاگر دوای رزگاربوونی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رەتی كردەوە كە بێدەنگ بێت و توانی هاواری هەزاران ئافرەتی قوربانیی دەستی ستەمی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە جیهان بگەیەنێت و ببێت بە سمبولێك بۆ ئیرادە بەرزی و رادەستنەبوون بە فیكر و روانینی داعش. ئەو نەهامەتییەی بەسەر كوردانی ئێزیدیدا هات بەدەست تیرۆریستانی داعشەوە، هەرگیز فەرامۆش ناكرێت.» جەختی لەوەش كردەوە كە «بەرخۆدان و خۆڕاگریی كوردانی ئێزیدی شتێكی نامۆ نییە بە مێژوی گەلی كوردستان، كە بەداخەوە ئەو مێژووە تەژییە بە كارەسات و جینۆساید، بەڵام نەبەدری و بەرخۆدانی كوردانی ئێزیدی وایكردووە، خۆیان و مێژوویان بە زیندوویی بمێننەوە.». گوتیشی: «پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەركەكانی و هیوادارین وەك هەمیشە دەنگ و رەنگی هەموو ئافرەتان و قوربانییانی دەستی هزری توندئاژۆ و هەموو ستەملێكراوان لە هەموو جیهان بێت. هەرچەند هیچ خەڵاتێكی جیهانی قەرەبووی ئاست و قەبارەی ئەو ئازارە ناكاتەوە كە بەسەر كوردانی ئێزیدی هات، بەڵام هیوادارین ئەم خەڵاتە ببێتە مایەی رەواندنەوەی هەندێك لە ئازارەكانیان.
ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان، سەرتا هێما بۆ ئەوە دەكات كە «بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی گەلی كوردستان رووبەڕووی چەندین كارەساتی جینۆساید و قەتڵوعامكردنی خەڵكی سڤیل شۆڕشگێڕ و خەباتكاری سیاسی و هەرەسپێهینانی شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكان و ئەنجامدانی هەموو شیوازە قێزەونەكانی دژ بە مرۆڤایەتی بووەتەوە، هەمووشیان بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە داوا رەواكانی گەلی كوردستان بووە. ئەوەی جێگەی تێڕامان و پرسیار بووە، ئەوەیە كە هەموو ئەو رووداوانەی كە بەسەر گەلی كوردستاندا دەهات، لە ئەنفالكردن و كیمیاباران نەبوونە شۆك بۆ لێپرسراوانی ئەو كاتەی وڵاتانی خۆرئاوا و ئەوروپا و نەبووە مایەی دەركردنی هیچ بڕیارێك بۆ سزادانی بكەران و ئەنجامدەرانی تاوانەكان، بەڵام ئەم دۆخە بەو شێوەیە نەمایەوە و دوای راپەڕینی بەهاری 1991 كوردستان بە رووی جیهانی دەرەوە كرایەوە و بوو بە بەشێك لە عەمەلییەی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و بواری كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی و جوغرافیای كوردستانیش تا رادەیەك بایەخی پێ درا.»
ئەمەل جەلال لە درێژەی رادەربڕینەكەیدا دووپاتی دەكاتەوە كە «خەڵكی كوردستان بەگشتی بەردەوام
لەژێر هەڕەشە و كوشتن و راوەدوونان و زیندانیكردن و ئەنفال و كیمیاباران و دەیان تاوانی دیكەدا بوون، بەڵام ئەوانە تەنیا وەك چیرۆك و رووداو باس دەكران و لە بۆنەو یادە ناوخۆییەكان تێپەڕی نەدەكرد و نەدەبوونە رووداوی جیهانی، بۆیە كاتێك ئەمڕۆ دەبینین، كچێكی كوردی ئێزیدی بووەتە سیمبولی رەوایەتیدان بە بەرەنگاربوونەوەی مافە پێشێلكراو زەوتكراوەكان و نوێنەرایەتی نەك تەنیا كچان و ژنانی ئێزیدی دەكات، بەڵكو نوێنەرایەتی تەواوی ئەو دەنگە كپكراو نەبیستراوانەی كچان و ژنانی دنیا دەكات و ئازارەكانیان دەگوازێتەوە بۆ ئەو ناوەندەی كە دەبێتە خاوەندارێتی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە رووبەڕووبوونەوە و بەگژداچوونەوەی هەموو ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی بە گشتی و كچان و ژنان بەتایبەتی دەكرێت، جێی شانازییە و وەك ژنێكی كوردیش شانازی بە نادیە موراد و هەموو ئەو ژنانە دەكەم كە هەڵگری خەمەكانمانن بۆ گەیاندنی بە ناوەندە سیاسی و یاسایی و میدیاییەكانی جیهان.» هاوكات دەڵێت: «خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نادیە، نابێت تەنیا لە رووی رووداوێكەوە، یان تەنیا لە زاویەیەكی میدیاییەوە لێی بڕوانین، بەڵكو دەبێت ببێتە هۆی وەرچەرخانێكی مێژوویی لە گۆڕینی ئەو زهنییەتە چەوتە لە چۆنیەتی ژیانكردن و قبووڵكردنی جیاوازییەكان. خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نادیە دەكرێت ببێتە هەوێنی دەستەبەركردنی ئازادییە كەسییەكان و دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی خاڵی لە هەموو ئەو ئەگەرانەی كە ترسی دووبارەبوونەوەیان هەیە، ئەمەش بابەتێكی قووڵی سیاسی و پەروەردەیی و یاسایی و كولتووری و فەرهەنگییە و دەبێت تەواوی دامەزراوەكانی هەرێم كاری هاوبەش و ستراتیژییان هەبێت، لە بواری رووبەڕووبوونەوەی جیاوازیی رەگەزی و هەڵتەكاندنی رەگ و ریشەی ئەو عورف و عادات و تەقالیدە چەوتانەی كە یەخەی تاك بە تاكی كۆمەڵی كوردەواری گرتووە و لە شوێنیدا ئەلتەرناتیڤی پێویست و زانستی دابڕێژدرێت و لە ئەرزی واقیعدا بیچەسپێنن و ببێتە كردار و رەفتار و ئاكاری تاك و كۆ لە كۆمەڵگەی كوردستاندا.» 

دكتۆر سورەیا فەلاح، كەسایەتی ئەكادیمی و چالاكی مافی مرۆڤ، وتەكانی بە پیرۆزباییەكی گەرم لە «نادیە موراد» و «دكتۆر دێنیس موكوێگی» دەست پێ دەكات و دەڵێت: «خەڵاتی هاوبەشی نۆبڵی ئاشتی بۆ نادیە موراد و دكتۆر دێنیس موكوێگی كە دوو كەسایەتیی دیارو چالاكی بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و دەستدرێژی سێكسین، چەكێكی بەهێزە و هیچی لەو چەكە پێشكەوتووانە كەمتر نییە كە بۆ كۆتاییهێنان بە تیرۆریستان بەكاری دەهێنن.» لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە هەندێ كەس رەخنە لە نادیا موراد دەگرن، بەوەی كە گوایە كوردبوونی خۆی رەتكردووەتەوە، ئایا ئەوە چ خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت؟ گوتی: «نادیا موراد لە كوردستان لەدایك بووە و لە زۆربەی وتووێژەكانیدا بە زمانی كوردی قسە دەكات، خۆی بە ئێزیدی دەناسێنێت، ئێزیدییەكانیش كوردی رەسەن و هاوبەش و خاوەنی خاكی كوردستانن، ئەگەر ئینكاری ئەوەی كردبێت، ئەوا پشتیوانی بەشێكی زۆری گەلەكەی لەدەست دەدات، بەڵام ئەوەی كە بە تەنیا خۆی بە ئێزیدی بناسێنێت، بەوە هیچ لە بایەخ و پێگەی كەم نابێتەوە، ئەوە ناسنامەیەتی و بە مانای رەتكردنەوەی كوردبوونی نییە. نادیا موراد لە ئێستادا بووەتە نوێنەری هەرزاران ئافرەتی ئێزیدی كە گەورەترین كارەساتیان بەسەر هاتووە، هەروەها بە هۆی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە ئەركی سەرشانی نادیە موراد زۆر قورستر دەبێت و پێویستە هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و بنبڕكردنی دەستدرێژی سێكسی و ئازادی و یەكسانی لە ئاستی جیهانیدا بەردەوام بێت و كار بۆ نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی لەژێر هەر بیانوویەكدا بكات. ئەو خەڵاتە تایبەتە بەو كەسانەی ژیانی خۆیان بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی لە جیهاندا تەرخان دەكەن، هەر بۆیە شایانی گرینگی پێدانی هەموو لایەكە و هیوادارم حكومەتی هەرێم و رێكخراوەكانی ئافرەتانی كوردستان بایەخێكی زیاتری پێ بدەن و بە هەموو شێوەیەك هاوكاری بكەن، هەتا بتوانێت كەیسی ئیزیدییەكان لە ناو ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا بە فەرمی وەك ژینۆساید بناسرێت.»
دكتۆر سورەیا فەلاح ئەوەشی خستەڕوو كە لە كەمپینی گەورەی «می توو»، زۆر لە رۆژنامەنووسان نادیە مورادیان هان دا، كە واز لە بێدەنگی بهێنێت و چیرۆكی تاڵی خۆی بۆ هەمووان بڵێتەوە، هەتا دەنگی هەزاران قوربانیی وەك خۆی بۆ هەموو جیهان بەرزبكاتەوە. گوتیشی: «دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە كاتی شەڕدا» لە ژێر هەر بیانوویەكی ئایینی و ئایدیۆلۆژی وەك چەكێكی نائینسانی كەڵكی لێ وەرگیراوە، كە پێویستە هەموو جیهان پێكەوە هەوڵی بنبڕكردنی بدەن، خۆیشم هەر لەو بوارەدا لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا بەشداریی چەندین كەمپینی نێونەتەوەییم كردووەو وتارم هەبووە و بەرهەمێكیشم لەو بوارەدا هەیە. بەڵام هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی ئەو تاوانە دژی مرۆڤایەتییە پێویستە زۆر بەرفراوانتر و گشتگیرتر بكرێت.»
حەیات مەجید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، هەر لەو بارەیەوە دەڵێت: «وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە لایەن كچێكی قوربانیی دەستی جەنگ، دەستكەوتێكی گەورەیە كە سەرەڕای هەموو ناڕەحەتی و ناهەموارییەكانی ژیان كە یەخەیان پێگرتبوو، سەرەڕای لەدەستدانی خانەوادەكەی و سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتییەی چەشتبووی: لەژێر دەستی تیرۆریستاندا، كۆڵی نەدا، نادیە بەردەوام بوو لە ژیان و لەسەر پێیەكانی خۆی وەستا و بە هەموو دونیای وت: منی ئافرەت سەرەڕای هەموو سەختییەكانی ژیان بە متمانە و باوەڕبەخۆبوونەوە رووبەڕووی ئازارەكانم بوومەوە. نادیە بووە سیمبولی بەهێزیی ئافرەت لە دنیادا، بۆیە ئەو دیارییە نێودەوڵەتییە شایستەی ئەو خانمە بوو، كە چیرۆكە سەختەكانی خەمی هەزاران ژنی لە سەرشانی خۆی ناوە و هەوڵی رزگاركردنیان لە بندەستی تیرۆرستان دەدات.»
Share

Source:

http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=27999&fbclid=IwAR2QUUueoNqkYqlr2kMBE4iHkc1cGV9ynTOUk5aBRGxkBkhy2LVpINtFLtA