Wednesday, May 02, 2012

وەرزنامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر


وتاره کانی ئیمه له سه ر روژنامه که مان بخویننه وه دووهەمین وەرزنامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر، تایبەت بە شەهیدانی 19ی گووڵان بڵاوبۆوە NNSROJ: ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان دووهەمین وەرزنامەی خۆی بڵاوکردەوە و ئەو ژمارەی خۆی زیاتر بۆ دوان لە سەر شەهیدانی 19ی گووڵان تەرخان کردووە. لە وەرزنامەی بەهاری "ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان" دا، جگە لە بڵاوبوونەوەی چەند بابەتی پێوەندیدار بە ژنان، کێشەکانی ئەو توێژە لە کۆمەڵگا، کوشتن بە بیانووی نامووس و هتد، چەند وتار و نووسراوەی پێوەندیدار بە 4 گیراوی سیاسی ئیعدامکراوی کوردیش دەکەوێتە بەرچاو. وەرزنامەکە بە تایبەت پێشکەش بە "شیرین عەلەم هولو". گیراوی سیاسی کورد کراوە کە ڕۆژی 19ی گووڵانی 1389ی هەتاوی لەگەڵ سێ هاوڕێیی تری کوردی بە ناوەکانی "فەرزاد کەمانگەر"، "عەلی حەیدەریان" و "فەرهاد وەکیلی" لە گرتووخانەی ئێڤین لە تاران لەەسێدارەدرا. "ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان"، ماوەیەک لەمەوبەر، یەکەم وەرزنامەی خۆی بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن بڵاوکردبۆوە. لە نوێترین ژمارەی، گۆڤاری ئێلێکترۆنی "ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان" دا ئەو بابەت و سەردێڕانە، لە دوو بەشی کوردی و فارسی دا دێنە بەرچاو: وتاری سەرنووسەر/ ژن و‌ قه‌یرانی شوناس، شلێر باپیـری/ شوناس– Identity، نگین شێخولئیسلامی وەتەنی/ ژیاننامەی سیمین چایچی شاعێری کورد/ "گەڕانەوە" شێعر/ قتل ناموسی یک آسیب اجتماعی فراموش نشدنی، تحليلى از مرگ جانگداز دعا خليل اسود، ثريا فلاح / تاریخچه ایل بختیاری و معرفی‌ ملت لٔر، مارال شریف پور/ جای خالی اموزش روابط دو جنسنمخالف در ایران قرن بیست و یک، پریساتربتی/ آئین خون بس، مارال شریف پور/ نامەی یک زنپناەجو به مدافعین حقوق بشر؛ تهیە کنندە، شلێر شبلی/ تایبەت بە شەهیدانی ١٩ی گۆڵان/ شرح چگونگی اجرای حکم اعدام پنج زندانی سیاسی، فرزاد کمانگر/ شیرین علم‌هولی/ فرهاد وکیلی/علی حیدریان/ مهدی اسلامیان/ شیرینم سنت شانبود زنده به گورت کنند/ عبدالکریم رستمی/ شيرين" دختر عصيانگر كوهستان، ريوار آبدانان/ یەکشەممەی ڕەش. فواد فتاحی/ پاییز در چشمان میدیا/ فرزاد کمانگر/زندان اوین/ نامهفرزندان فرهاد وکیلی به پدر/ گناه چیست؟ گناهکار کیست؟/ رنجنامە علی حیدریان/ یکشنبەغم انگیز، شلێر شبلی/ Anfal another Holocaust/ Abdolkarimrostami(mirfard/A short biography of Simin Chaeichy بۆ خوێندنەوەی گۆڤارەکە کرتە لە سەر ئەو بەرسەتەرە بکە . http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2167&ID_map=23&fb_source=message

No comments: