کچی قەندیل : چالاکی مافەکانی مرۆڤ و ژنانی کورد خاتوو” سۆرەیا فەلاح”
خەڵاتی رێکخستن و مافەکانی مرۆڤی شۆڕای راوێژکاری پۆلیسی لۆنس ئانجلێسەوە پێ
بەخشرا.
سورەیا فەلاح ، لێکۆڵەر ، نووسەر و چالاکی سیاسی- مەدەنی دانیشتوی لۆس
انجلێسی کالیفۆرنیا ، یەکێک لە چالاکە دیارەکانی بواری ماڤی مرۆف بە تایبەتی ژنان
و کەمینە ئایینی و میلیەتیەکان دێتە ئەژمار ..
بڕیاڕە رۆژی شەممە (٢٨.٠٤.٢٠١٢) لە مەراسیمێکدا لە لە شاری لۆس ئانجلێس
خەڵاتەکە بە فەلاح و چواردە هەڵبژێردراوی دیکە ببەخشرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان، سورەیا فەلاح
بە هۆی ‘هەوڵی بێوچان و تێکۆشانی بەردەوام لە پێناو ناساندنی دۆزی ڕەوای نەتەوەی
کورد و بەرجەستە کردنی پێشلکاریەکان لەبەرانبەر کوردان’ خەڵاتی تایبەت بە ”
ڕێکخستن و مافی مرۆڤ”ی لە لایەن ناوەندێکی ئامریکاییەوە پێ بەخشراوە.
لە بەشی پەیوەندی و مافە نێو نەتەوەیەکان دەرسی تەواو کردوە ،
ساڵیانێکی زۆر ئەندام و یا وەک راوێژکاری بواری ژنان هاوکاری زۆربەی
رێکخراوەکانی مافی مرۆف بووە .
یەکێک لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی ” ژنان رێبەرانی ژیان ” ە . هەروەها
بەرێوەبەرو دارێژەری کۆمەڵی ئامریکایی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان باڵی سانفراندۆ
و جێگری بەرێوەبەری کۆمەڵی ئامریکایی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لۆس ئانجلێسە .
سوڕەیا فەلاح خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لە شاری لۆس
ئانجلێسی ئەمریکا نیشتەجێیە
http://kiciqendil.com/archives/2033
No comments:
Post a Comment