وتو ویژی کاک ره
حیم رشیدی له گه ل سوره یا فه لا ح
تکایە با
لە خەڵاتەکەوە دەست پێبکەین، ئەو خەڵاتە چیەو لە کەیەوە پێشکەش دەکرێ؟
ئه وه
خه لاتی پیشه نگی و مافی مروفه که له لایه ن شورای داکوکیکاری شریفی لوس ئه نجلس
که به شیکه له کانتی لوس ئه نجلسی گه وره
پیشکه ش کراوه. ئه و پروگرامه رۆژی شەممه، له شاری
لۆس ئهنجلس له ئاههنگێکی دابهشکردنی خهڵات بهرێوه چوو. خه لاته که بریتیه له
تروفییک که کاری ده ستی دوو هونەرمەندی
گەورەی ئەرمەنیه که سه مبولی بێ باکی
پیاوان و ژنانی قارەمانه . ئه وه کاری ده ستی مکریچ سرکیسیان و ادگار هارتونیان Mkrtich
Sarkisyan & Edgar Harutyunyan.
ئه م خه لاته دابه ش کردنه چوار ساله
پیشکه ش ده کریت.له بواری جیاوازو بوه ئه مسال مه سه له ی مافی مروفیشیان خستوته
ئارا.
ساڵانه 15 کهس له بواری خزمهت به
کۆمهڵگا، کاروبار و بهرگری له مافی مرۆڤ و رێکخراوهیی و بهرێوهبردن ههڵدهبژێردرێن
و خهڵات دەکرێن
چ
کەسانێک ئەو خەڵاتەیان پێشکەش دەکرێ، یان کراوە؟
ساڵانه 15 کهس له بواری خزمهت به
کۆمهڵگا، کاروبار و بهرگری له مافی مرۆڤ و رێکخراوهیی و بهرێوهبردن وه ئهو
ژن و پیاوانهی که به ووتهی خۆیان خهریکن به جلی پولیسهوه خزمهت به خهڵک
دهکهن ههڵدهبژێرن و خهڵاتیان دهکهن. مه سه له ی خیرخوازنه و
کار له نیو ریکخراوه ناحوکمیه کاندا و پیشه نگی کردن له ریبه ری کومه لگای که مینه
، فه شین له هالیوود و فه شینی نه ته وه
یی ،به ناو بانگ بوون و کاری دروس کردن (ئختراع) له خزمه تی ژینگه و روژنامه وانی و خزمه ت به فه قیر و هه ژار وهتد
خه لات کراون. به لام ئه م سال مافی مروف تایبه تی به رنامه که بوو.
خه
لاتی پیشه نگی و مافی مروف ته نیا یه یه ک
که س ئه دریت به لام
ئه م
خه لاته به که سانیک پیشکه ش ده کری که چالاکی مافهکانی مرۆڤی له به رچاودا بوبیت و له بهرامبهر
ههوڵ و کار و تێکۆشانهکانێدا گورانکارییک وه ک به ریوه بردنی به رنامه و هه ول
بو به رچاو خستنی مافی نه ته وه ییک دیاری
کرابیت.
. هۆکار گەلی
ئەوەی کە ژنێکی کورد ئەو خەڵاتەی پێ ببەخشرێ چ بوو؟
بو
ئه و شورای که بریتیه له40 تاک وزیاتر له 13 ریکخراوه به خشینی خه لات کاریکی دریژخایه نی
یه ک ساله یه. ئه وان به تایبه ت بو یه ک نه ته وه ناگه رین. له وانه یه که سیکی
دیکه ش له کومه لگای ئیرانی و کوردا یا له کومه لگای چینی و ژاپونیدا ئه و ئیشانه
ی بکردایه هه لیانده بژارد. زور که سیان بو ئه م خه لاته نیشان کردبوو به س له
ئاخردا شوراکه به رای گشتی منی هه لبژارد.
له و یه ک ساله دا ئه وان له نزییکه وه چاو ده گیرن بو ئه و که سانه ی که
ئیش و کار و چالاکی خویان ده نگیکی جیهانی پی داوه، یا خو خزمه ته که یان شایانی
باس بووه.
ئه و نوینه رانه به دوای که سانیک ئه گه رین که له
بواری مافی مروف و به رپرسی و ئیش له ریکخراوه کان و نوسین سه باره ت به مافی مروف
و لوبی بوپه نابه ران و زیندانیه سیاسه
کان که ده نگیان به هیچ کوی ناگات چالاک بوبیت.
وەرگرتنی ئەو خەڵاتە چ کاریگەریەکی
لەسەر چالاکییەکانی داهاتووتان دەبێت؟
کاتی که سیک خه لاتیک
وه رده گریت له بواری سایکولوژیکالیه وه له سه ری کاریکه ری کراوه که زیاتر و
باشتر ئیشه که ی بکات. به تایبه ت که له لایه ن به رپرسانی خه لکه وه یه.
هه روه ها ئه شی به
رپرسایه تی خوی زیاتر کات چونکا هیشتا له لایه ن ئه و شورا چاوده ریت ئه کرت و هه
ربو به رنامه و پروگرامی تایبه ت بانگ ده کریت تا وه کو مودلیکی باش بو کومه لگا
که لکی لی وه ر بگیریت.
دوابه دوای ئه و خه
لاته زور له و میدیانه ی که بایه خیان به مافی مروف نه ئه دا ئیسته پرس و باسی
کورد و مافی مروف له ئیران ئه خه نه ئارا.
هه روه ها ئه مه ش نه
شه مه ییکه بو ئ وه ی سالی داهاتوش کورد و ئیرانی له م پروگرامه دا به شدار بن.
کاتی که له هه مو وتو ویژیکدا من ئەو
خەڵاته بۆ ئەو کورد و ئیرانی و ئه و
چالاکوانه سیاسیانه دەگەڕێنمەوە کە لەناو
ئێراندا خەبات دەکەن و هەروەها به هی ئەو چالاکڤانانەی دەزانم که له گرتووخانەکانی
ئێراندا دیل کراون ئه وانیش سه رنجیان را ده کیشریت.
. ئەدی بۆ
گەشەی پرسی ژنانی کورد چی؟
من چ بمه ویت چ نه مه
ویت ژنیکی کوردم ، و هانده ری من ئه و هه موه توند و تیژی دژ به ژنی کورد کراوه.
ئه مه کاریگه ری بوه له
سه رگرتنی ئه و خه لاته .هه ربویه ده توانم له
هه مو وت وویژیکدا له سه ر نی کورد بدویم.
خه بات بو مافی مروفی
ژنی کورد ئه وه نده گه وره یه که هه زاران ژنی چالاکی پیویسته. خوشحالم که ژنانی
کوردی چالاک ده بینم. هه رناسینیک له لایه ن به رپرسانی وه ک به تایبه ت شاری لوس ئه
نجلیس که سه نته ری به ناوبانگی و هولیوود و...
کاتی که به نیوی
ژنیکی کورد موعه رفی ئه کریم باریکی زیاتر ئه خریته سه رشانم. ئه و باره بو ژنیکی
ئه مریکی ئه وه نده نیه
کوردەکان
بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازیان لە خەڵات کردنی ئیوە کرد، لەم بارەوە چیاتان بۆ وتن
هەیە؟
من هه
میشه ریز و سپاسم بو خه لکه که ی خوم هه یه . پیش له وه ی که هه رخه لاتیک بگرم من
له خه لکی خوم خه لاتم گرتوه. له لایه ن
چه ن کومه لگای کوردیه وه. بویه شانازم به ئیش کردن بو خه لکی کورد.
به رای
من ئه گه ر که سیک خه لکه که ی خوی ریزی لی نه گرن که سیکی تایبه ت نیه و پیشه
نگیکی خه لکی نیه.
به
خوشیه وه کورده کان به شیوه ییکی زور جوان و به رچاو پشگری خویان ده ربری. کومه له
کورده کانی دانیشتوی کالیفورنیا به شداریان کرد له پرورامه که گولیان پیشکه س کرد،
نوینه ری کونگره ی نه ته وه یی کورده کان له ئه مریکا ،نوینه ری فیرگه ی کورده کانی دانیشتوی ئه مریکا، په یامیان نارد
،روژنامه کوردیه کان له سه ری نوسیان. رپورتاژیک له لایه ن رادوی ده نگی کورده کانی ئه
مریکا،رپورتاژیک له لایه ن کوردیش فمینیست تریبون، وت و ویژی رادویی ، ناردنی په یام ،نوسینی په
یامی موباره ک بایی،ته له فوون ،له ریگه ی توری کومه لایه تیه وه، له ریگه ی
دانانی ئه و خه به ره له سه ر لاپه ره کانیان ، بلاوکردنه وه ی خه به ره که له ته
له فزیونه کوردیه کان وه ک تیشک تی وی بلاو کرایه وه.
ئاسوی
روژ ، ، ئازه ر میهر ،روداو ، ده نگی ئه مریکا، ده نگی کورده کانی دانیشتوی ئه
مریکا، روژهه لات تایمز وکچی قەندیل بلاویان کردو و زاگرس تی وی داوای راپورت و فیلمی
به رنامه که ی کردوه.
هه روه
ها بنه ماله که م که له هه مو کاتیکدا پشگریم لی ده که ن به شیوه ییکی جوان له گه
لما بوون. هه لبه ت کومه لگای ئیرانیه کانیش زور شاناز بوون و به شداریان کرد و له
چه ن به رنامه ی ته له فزیونیشدا بلاویان کرده وه و وت وویژیان له گه ل کردم
سوپاس بۆ ئێوە
بیوگرافی و کارو چالاکییەکانی
سوڕەیا فەلاح
لەگەڵ رێزی بێ کۆتاییدا
سۆرەیا فەلاح لێکۆلەوەر، نوسەرو چالاک
لە بواری ماڤی ژنان و کەمینەکانو پسپۆر لە بواری پەیوەندیو مافی نێودەولەتیدا
لە چەندین رێکخراوی ناحۆکمیدا کە لە بواری مافی ژنانو مافی مرۆڤدا چلاکی هەیەو
ئەندامو راوێژکارەو هەروەها لە دامەزرێنەرانی سازمانی "ژنان رێبەرانی
ژیان"ە.
لە بەشی
پەیوەندی و مافە نێو نەتەوەیەکان دەرسی تەواو کردوە ، ساڵیانێکی زۆر ئەندام و یا
وەک راوێژکاری بواری ژنان هاوکاری زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆف بووە .
یەکێک لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی ” ژنان رێبەرانی ژیان ” ە .
هەروەها بەرێوەبەرو دارێژەری کۆمەڵی ئامریکایی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان باڵی
سانفراندۆ و جێگری بەرێوەبەری کۆمەڵی ئامریکایی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لۆس
ئانجلێسە . سوره یا نوسه ری چه ن کتیب و زور وتار و وت وویژ به چه ن زمانه .
قسه کانی
سوڕەیا فەلاح له پروگرامه که
ئیواره تان باش به ریزان ،به
سلاو و ریز له میوانه ئازیزه کانم (فارسی)، به خیربین میوانه به ریزه کانم(کوردی)
به دوزمانی دیکه به خیرهاتنم
کرد چونکا میوانم له کومه لگای ئیرانی و کورده وه هه یه و زور به هویه وه دلشادم.
له هه وه له وه ئه شی
سپاسی کومیته ی ریکخستنی ئه م پروگرامه
بکه م که به رنامه ییکی ئه وه نده گه وره و ریک وپیکی گرتوه. من به هیوای شتی وا
نه بووم. زور شانازم که لیره م و ئه م خه لاته وه ر ده گرم. زور جیگه ی خوشحالیه.
ئه گه رچی لیره دا ویستاوم و
بو به رگری و تیکوشان و پیشه نگی بو مافی مروف خه لات ده کریم ؛به لام بو یه ک
کاتی چکوله له ژیانمدا هاوری کورده کان و ئیرانیه کانم که مافیان پی شل ده کریت له
بیر ناکه م . ئه م خه لاته پیشکه ش به وان ده که م
به هیوای روژیکم که هه موان یه
کسانی ، ئاشتی و ئازادی پیکه وه جیژن بگرین.
لیره دا پیویست ده زانم له هه
مو ئه و هاوریانه م که بو پشگری لیره دا حازرن
سپاس بکه م. له کومه لگای کورده کانی دانیشتوی کالیفرنیا، ئه نجومه نی ئه
مریکی نه ته وه یه ک گرتوه کان، کومیته ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان به شی لوس
ئه نجلیس، کومه لگای ئیرانیه کان، دایکانی ئازیه ت بار و هه مو ئه و که سانه
ی که هاتوون سپاس ده که م.
بو دانانی ئه م به رنامه ش سه
ربه رزم
به سپاس له کامرا مایک دوی (له
لایه ن ریتا فوتو)