Saturday, May 18, 2013

سوره‌یا فه‌لاح له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

Voice of America Kurdish


سه‌ره‌کی

سوره‌یا فه‌لاح: ژنان ئه‌مجاره‌ زیاتر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران خۆیان کاندید کردبوو به‌ڵام ڕه‌تکرانه‌وه‌.

قه‌باره‌ی نووسین 
Haider Kareem
هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی سه‌نگییان خستۆته‌ سه‌ر کێشه‌ و مشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتووی ئێران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ململانێی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ قه‌بوڵکردن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.    
سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ ولایه‌تی کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی شتێکی ناخۆشبوو که‌ ئایه‌توڵڵایه‌ک له‌ ئێراندا بڵێت ژنان له‌ ناو کۆماری ئیسلامی و وڵاته‌‌ ئیسلامییه‌کاندا نابێت باسی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ژنان هه‌ڵبژێردرێن یاخود جێگایان نییه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماریدا و ناتوانن له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماردابن.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی سوره‌یا فه‌لاح

Saturday, May 11, 2013

پروژه ی هاوبه شی زانکوکانی کوردستان و کالیفورینا بو به ره نگاری توند و تیژی دژ به ژنان











 پروژه ی هاوبه شی زانکوکانی کوردستان و کالیفورینا بو به ره نگاری توند و تیژی دژ به ژنان 


Project Background:
Sandie Morgan, the Director of the Global Center for Women and Justice at Vanguard University, has been partnering with University of Duhok in Kurdistani Iraq since 2010 to build capacity for women’s studies in an effort to reduce violence against women. Through that partnership Prof. Morgan has worked with Dr. Major Sami, the Duhok Director of the Directorate to Combat Violence against Women. Dr. Sami spoke at Vanguard University in October 2012 and is returning in May with a delegation from the University of Duhok for further development. This is a rare opportunity to impact the regional development of the infrastructure to reduce violence against women. The team includes the Directors of all three KRG Regional VAW Directorates, as well as the Director of the Ministry of Interior, 4 faculty from University of Duhok, 2 Victim Service directors, and 2 training coordinators. The trip will include 3 days of training in partnership with Westminster Police Department April 30 – May 2 under the direction of Derek Marsh, former Chair of the OC Human Trafficking Task Force, as well as additional training days with Federal Court Judge David Carter, OC Child Abuse Special Teams, the Anaheim Family Justice Center and OC Sheriff’s Department

Duhok guests:
Sami Jalal Faqi Hussein, Director of Combating Violence Against Women, Duhok 
Sadiq Rasheed, General Director of the Ministry of Interior in the Kurdistan Region 
Amir al-Rubaye, Director of External Training Programs of the Organization of Mr. Muhannad
Dr. Azad Ahmad, President of Nawroz University in Duhok
Dr. Khalida Maree, Professor, Nawroz University School of Law
Hussein Ali Asad, Director General of Social Welfare
Ismael Ababakr Ali, Assistant Prof., University of Duhok
Jamal Hasan Saeed, Lawyer, Family Counseling Center, Duhok
Dr. Mevan Irif Abdulrahman, Assistant Prof., University of Duhok
Mohanad Alrubaye, Director of Training
Remonda Eshaya Abdo, Professor, University of Duhok
Sarkawt Omer Ahmad, Director of Combating Violence Against Women, Sulaymaniyah
Sirwan Mohammed Aswad, Woman Protection Director, Directorate of Health
Weadi Sulaiman Ali, Professor, University of Duhok
Zhelamo Abdulqadir Maaruf, Director of Combating Violence Against Women, Erbil

Wednesday, April 17, 2013

به شداری سوره ییا فه لاح له کونگره ی "ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات"



به شداری ووتاری سوره ییا فه لاح بو کونگره ی ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات


http://www.youtube.com/watch?v=L5X6S39_L5k&feature=youtu.be



ریکه وتی 20ی مانگی ئه پریلی سالی 2013 کومه له ی ژنانی روژهه لات ئه وه لین کونگره ی خویان له شاری سلیمانی به ریوه برد. سوره ییا فه لاح به خوشیه وه توانی له ریگه ی سایبریه وه به شدار ی کونفرانسه که بیت
ئه مه ویدیوی و وتاره که ی




" دیارده ی توند و تیژی دژ به ژنان ،ئامیره سیاسی و کومه لایه تیه کان"
سوره ییا فه لاح
ریکه وتی مانگی ئه پریلی2013
------------------ ---------------------------
ریزدارا ن و به شدارانی ئازیز و خوشه ویست پیشه کی سلاوی گه رمی خوم پیشکه ش به ئیوه ی ئازیز ده که م. زوز شانازو سه ربه رزم به به شداری له ئه وه لین کونگره ی ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات. هیوادارم کونگره که به سه رکه وتوییه وه به ده رئه نجامه کانی بگات و له ئیش وکاری خویا بو ناساندنی پرسی ژنی کورد به رده وام بیت .
هه روه ها سپاس و ریزی خوم ئاراسته ی لیژنه ی ئاماده کاری و  به ریوه به ری ئه م کونگره و هه مو ئه ندامانی ئه و ریکخراوه ده که م.
.
دیاره شاره زا له وه زعی ژنی کورد به تایبه ت ژنانی کوردی روژهه لات له نیو به شداران و به ریوه به رانه وه زورن هه ربویه پیم وابوو که باسیکی کورت له سه ر دیارده ی توند و تیژی ری خه م که ئه مسالیش باسی سه ره کی لیژنه ی پیگه ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان و هه روه ها هه لمه تیکی جیهانی بوو. ئه و دیارده یه که له هیچ کاتیکدا کوتایی نه هاتوه و بن بر کردنی کار و ئیشی هه مو چالاکوانانی مافی مروف و به تایبه ت مافی ژنانه.  هه روه ها ناسینی ره گه زی نه خوشینکی کومه لایه تی به پروسه ی که م کردن یا بن برکردنی ئه و نه خوشیه  یارمه تی ئه گه ینیت.
من سه باره ت به چه ن خال قسه ده که م. با سه که م له سه ر
 " دیارده ی توند و تیژی دژ به ژنان ،ئامیره سیاسی و کومه لایه تیه کان"

-

2-توند و تیژی چیه ؟؟؟ بو چی توند و تیژی ده کریت ، ره گه زی له کویوه دیت ؟؟؟
3-ئامیره راگره کانی توندو تِیژی کین و چین ؟؟؟

توند وتیژی له یاسای نیونه ته وه ییدا:
له ئیعلامیه ی 20 دسامبری نه ته وه یه کگرتوه کان سالی 1993 زایینی بو جاری ئه وه ل دیارده ییک به نیوی توند وتیژی باس کرا. ته نانه ت له "کونوانسیونی به ره نگاری به رانبه ر به ره گه ز خوازی" له سال ی1979 ئه م وشه باس نه کرابوو.  كۆڕی‌ گشتیی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به په سه ن کردنیکی تایبه تی له‌ ساڵی‌ 1999ی‌ زایینی‌دا زه مینه ی دا چه قاندنی  تووی یاسای به رگری له توند و تیژی له زور له و ولاتانه ی که کونوانسیونه کانی نه ته وه یه ک گرتوه کانیان واژو کردبوو دا پیک هینا.

توند و تیژی و جۆرەكانی:
 سەبارەت بە جۆرەكانی توندوتیژی، چەندجۆرێكی دەخەمەڕوو كە لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەستنیشان كراون، كە بریتین لە:
1.
توندوتیژی لە ماڵەوە و لە ناو ئەندامانی بنەماڵە، هەروەها لەلایەن هاوسەر و هاوبەشی ژیان.
2.
توندوتیژی جینسی واته سێكس بە بێ‌ رەزامەندی ژن.
3.
توندوتیژی نەریتی و سوننەتی وەكو خەتەنەی كچ، كوشتن لەسەر مارەیی كە لە بریک له ولاته کاندا هه یه
4.
كڕین و فرۆشتنی ژنان و كچان.
5.
توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە كاتی شەڕی چەكداری. 
6.
توندوتیژی بە زمان و جنێودان كە كاریگەری زۆری لەسەر باری دەروونی هه یه .

به گویره ی راپورت ،داتاکانی من و استاتستیک پیشان ئه دات که هه رژنیک له دریژه ی ژیانی خویدا به جوری توندوتیژی کیشاوه.
یەك لە سێ‌ ژن بە جۆرێك رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، واتە لە لایەن هاوسەر و باوك و برا، یان لە لایەن خۆشەویست وهاوڕێ‌ و تەنانەت كەسی نەناسراو و غەریبەوە تووشی ژنان دەبێت و هەندێكجاریش بە كوشتنی ژن و مردنی كۆتایی پێدێت.
 یەك لە سێ‌ ڕێژەیەكی زۆر ترسناكە.
توندوتیژی بەرامبەر بە ژن یەكێكە لە زیاترین توندوتیژییەكان كە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ دەكرێت و لە هەموو كەلتوور و كۆمەڵگەیەكیشدا بەئاستی جیاواز بوونی هەیە. له زور له کومه لگاکاندا به هوی وه زعی ئابوری و کولتوریکی  غه له ت   توند و تیژی له زکی دایکه وه ده س پی ده کات. پاش ئه وه کچه که به هوی کچ بونیه وه له زور له ئازادیه کومه لایه تیه کان بی به ش ده بیت ، جا ئه گه ر له ولاتیک که یاسای شه ریعه ش چ له لایه نی ره سمیه وه چ ناره سمی حوکم کات له هه لبژادنی جل و به رگی خوی بی به شه، له وانه یه به زور بدریت به شوو ، ده س دریژی پی بکریت ، و مافه کانی به ئاسانی بخریته ژیر پی.


ئەم دیاردەیە پێویستی بە ئیشێكی زۆر هەیە بۆ ناسین وناساندنی بە كۆمەڵگە ئه شی وشیاری له سه ر زور شتی کولتوری بدریت: بۆ نموونە لە بریک له جیگه کان له  كۆمەڵگەی كوردیدا، لێدان وجنێودان بە توندوتیژی نازانن، و پیاوان به مافیکی خویانی ده زانن که به سه ر جینسی میوینه دا ده س دریژی فیزیکی بکه ن. بوچی ؟؟؟

 بو روون کردنه وه ی ئه مه چه ن فاکتوری پیک هینه ری توند و تیژی دینمه وه:
          -  به ش کردنی نا یه کسانی هیز
            -کنتررول سکشوالیته ژنان
             - کولتوری دژ به ژن و به راوه ردی ژن وه ک که ل وپو و ملک و دارایی پیاو و ده وله ت
             -ئعتیادی ناسینی توند و تیژی دژ به ژنان
           - بی موبالاتی ده وله ته کان و ده سه لاتداران

له پیک هینانی ئه م پروسه هه مو ئه نیستیتو کومه لایه تیه کان و سیاسیه کان به شدارن
مه به ست له  نیستیتو کومه لایه تی و سیاسیه کان چیه ؟ ئه وانه هه رئه و ده سه لاته ن له به سه رئیمه دا حوکم ده که ن
ده سه لات دو به شن یه کیکیان
ده سه لاتی ره سمی و سه ره وه   وه ک:
حکومه ت (بریتی له هه ر سی ده زگای به ریوه به ر ، یاسا ده رکه ر و هیزی دادوه ری)

ناسینی چه مکه کانی ئه م توند و تیژیانه به ته نیا گرینگ نیه به لکو تاوانبار کردنی ده سه لاتداران (واته ده و له ت )،ئه رک خستنه سه رشانی ده وله ت و به چالش کیشانی ئه و بنه ما که توند و تیژی پیک دینیت.  ده و له ته کان له چه ن ئامیری ناسراو که لک وه ر ده گرن وه کو:
   -زیندان و به ندیخانه
-         له ناو بردنی فیزیکی وه ک ئعدام  و سیداره و..
-          پیک هینانی توند و تیژی له ناوچه ی کونفلیکت وکاتی شه ر و پاش جه نگ به رانبه ر به و ژنانه ی وا له ئه رتشدا ئیش ده که ن ،یاخو له نزیکی پادگان  ئه ژین
-         که لک وه رگزتن له ده س دریژی جینسی و توند وتیژی بو ترساننی پیاوان له ولاتانی بن ده س و بو تیک شکاندنی نه ته وه بن ده سته کان
-         په ره پی دان به کولتوری زه خت و توندی: پاش شه ر زور جار ده بینیریت که ده س دریژی جینسی زور ده بیت.پاش شه ر و جه نگ کولتوری کومه لگا و بنه ماله کولتوریکی توند و تیژه و زیاتری ئه و توند و تیژی داوینی ژن ئه گریته وه.
-          -ولام نه داننه وه ی ده وله ت له کاتیکدا ئه ندامانی ئه و ده س دریژیان به سه رژناندا کردوه



  دوهه می ده سه لاتی خوار و ناره سمی :
-بنه ماله : پیاو (باوک ،برا، میرد، کور)
-کلیسا و مزگه و ت و تمپل (ئه نه ستیتو کومه لایه تیه کان)
-کورپوریشنه کان corporations
ئه م ئه نیستوتوانه ده سه لاتیکی زور یان به سه ر ژیانی روژانه ی ئیمه دا هه یه ئه وان له کاتی کارکردنی ئیمه ،کرینی خوارده مه نی ئامیره پیویسته کانی ژیان ، دوعا کردن و روشتین بو جیگه ی ئائینی ،هاوسه رگیری و مردن و... ده ستیان به سه رژیانماندا هه یه.
ئه وان له وه ئه چن که هه میشه گین و گه وره ن و له ناو چونیان نیه . وا ده زانین هیچیان به سه ر نایت ؟ ناگورن و کاریگه ریان خه لاس نابیت؟
به لام ئه شی بلیم که ده سه لات به قه وه تن به لام  ئه وان ئه نستیتوییکن  که به ده س تاکه کان و کومه لیک دروس ده کرین و ده توانن بگورن. گورانی حکومه ت ئاسانه ،به لام بریک له ئه نیستیتوکان که له سه ر میشک و روحی تاک کار ده که ن زور زه حمه ته بگورین. زوریان بروای به شه ره که هه زاران سال هاتوه و پیویستیان به له ناو چون نیه به لام پیویستیان به گورانن و مودیفای کردنه. وه ک ئه نیستیتوی ئائین و مه زهه ب ، وه ک کولتور ی نه ریتی. هه مو ئه و ئه نستیتوانه ئه ژین چونکا ئیمه بروایان پی ده که ین و ساپورتیان ده که ین و له گه لیان ری دین.
یه ک فه کتمان له بیر نه چیت ئه ویش ئه وه یه که گورانکاری ده وله ت کاریکی ئاسانه به لام گورانی بیر و برو زور سه خته .چونکا بنه مای به سه ر بیر و بروا و کولتور و ئائیینه .


 ره وتی توند و تیژی له لایه ن  ده سه لاته ناره سمیه کان وه کو پیاو له ماله وه  باسیکی ناسک و حه ساسه . توند و تیژی بنه ماله و پیاو (باوک ،برا، میرد، کور) :یه کییک له و دیاردانه که له زور له کولتوره کاندا ئه بینریت. و چونیه تی دروس بوونی زور ریکخراوه ی ژنان شه رح ده دات .

 ئه نستیتوه کومه لایه تیه کانی دیکه که به شیکن له ده سه لات له نیو کومه لگا دا ناشی له بیر بکرین وه کو کلیسا و مزگه و ت و تمپل. به لام تی بینی کردن و ناسینی ته واوی ئه و ئه نه ستیتو کومه لایه تیانه ممکین نیه.زور له و ئه نه ستیتو کومه لایه تیانه وه کو کورپریشنه کان corporation  به یارمه تی به شه کانی دیکه بو ئنتفاعی مالی ده س به توند و تیژی ئه ده ن. به لام ئه وان به چه ن جور ده سه لات و هیزی خویان به سه رکومه لگا دا ده سه لمینن و ده بن به هوی بریک له م دیاردانه وه کو:
- هاوسەرگیرییە لەتەمەنی هەرزەكاری و منداڵی
 ،، هاوسەرگیریی زۆرەملێ
،ئازمایشی زوره ملی بنی کچیه تی (پرده بکارت)،
-له ش فروشی زور ه ملی،
 ره شه کوژی
خه تینه ی کچان
فره ژنی و...
 که لک وه ر گرتن له چه کی سوک وه کو ترساندن یا کوشتن به ده مانچه
توند وتیژی له ریگای ترافیکینگ یا کرین و  فروشتنی ژنان و قاچاخی ژنان له ولاتیکو بو ولاتیکی دیکه.

توند و تیژی له ریگه ی ده س دریژی  جینسی :
ده س دریژی شیوازی چه ن جوره. پیشوتر ته نیا به یه ک شکل ئه ناسرا.ئیسته هه مو شیوه ییک له بی حورمه ت کردن و سیکسی زوره ملی له ریگه ی له ش ، ده م یا هه ر ئامیریکی تر ده س دریژی سیکسی به حیساب دیت و تاوانه که شی به رانبه ره.
له هه رکاتیکدا باسی ده س دریژی جینسی ده کریت هه مو که س له به رانبه ریا ده ویستیت.به تایبه ت به هوی ئه وه ی که له زور له کومه لگا نریتیه کان هیشتا وشه ی "نا" نه ناسراوه و پیاو کاتی که له ژنیک ئه بیستیت که نایهه ویت له گه لیا تیکه لاوی جینسی بکات به لام پیاوه که به مافی خوی ده زانیت که له گه ل ئه و ژنه دا تیکه ل بیت. ئه مه به رای من یه کیک له زیاترین ره وشتی توند وتیژی جینسی به رانبه ر به ژنانه. به و کاره به شه ری بریندار له بواری فیزیکی و روحیه وه سه قه ت ده بیت.  هه ستی هاو نه وعی و دلسوزی ده کوژیت و نا ئنسانی په روه ده ئه کات . که سی ده س دریژ پی کراو  وه ک فه له جی لی دیت . شوک ده بیت و گیژ و مه نگه ،ئه زانی شتیکی له ده س داوه نازانی چیه ،ئه وه هه ستی ئینسانی  و شانازی و سه ربه رزی ده رونییه  که ئه شکیت . ئه و تاکتیکه له گه ل خویا " خه جاله ت " و شکاندنی "ناموس" دینیت. ئه و شته ی وا باسی ده که ن وه ک " پاکی " و ویرجینیتی " ده بی به سه به بی ئه وه ی که ده س دریژبوو زیاتر هه ستی قین وقیز پی ئه دات. هه ستی گوناهی ده رونی بی ئه و ه ی که گوناهی کرابیت و هه ستی ده س دریژی به بی ده نگی  ئه کیشریت.
کومه لگاییک ناتوانی  یه کسانی و عه دل و ئازادی تیادا بیت ئه گه ر هیشتا ده س دریژی جینسی بن بر نه کرابیت. ئه و شته ی وا کچیک بو هه مو ژیانی ترسه نوک و خه تابار ئه هیلیته وه. ئه وه یه که زور له ره شه کوژیه کان دروس ده کات . ئه شی بیر و بروا ی ئه وه ی که که  توند و تیژی دیارده ییکی حه تمیه لا بچیت ،ناساندنی ئه وه ی که توند وتیژی ده توانیت حه تمی نه بیت و ده کری به رگری بکریت ئه رکیکی گه وره ی ژنانی چالاکه.
.

******************************     
زور پیم خوش بوو کات بوایه و باسی شیوازی توند و تیژی له و ناوچانه ی وا ژنی کوردی تیدا ئه ژین بکردایه،باسی ئه و شیوه توند و تیژیانه  چ له بواری توند وتیژی ره سمی و نوسراو له یاسادا چ له کومه لگا و کولتوردا خالی جیاواز و وه ک یه کی تیدایه که پیویستی به لیکولینه وه  و ئیش و کاری زوره. له م ریگه دا چالاکوانی ریکخراوه کان و ئیش و کاری تیکوشه ران و زانایان و یارمه تی و هاوکاری پیاوانی یه کسانی خواز و ئاشتی خواز هه نگاوه گرینگه کانن که ئه شی هه لگیریت. هیوادارم له کونگره ییکی  دیکه باسی ناوچه کوردیه کان به وردی بکریت و منیش به بیستنی بیرو رای ئیوه سه ر به رزتر بم.
هیوای سه رکه وتنم بوتان هه یه  و به هیوای دیداری گشتتان چاوتان ماچ ده که م.


2013