http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=28133
لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەكەنەوە كە دەستكەوتی کار و مووچە و زەوتكردنی مافی خانمان زۆر زیاترە لە پیاوان، ئەوەش بە جۆرێكی توندوتیژی له دژی مافەكانی ئافرەتان هەژمار دەكرێت. واتە داهاتی خانمان لە كاری هاوشێوەیان لەگەڵ پیاواندا زۆر كەمترە و ئەوەش گرفت و ئاریشەیەكە كە تەنانەت لە وڵاتانی پێشكەوتووشدا بەدی دەكرێت. جیا لەوەش دەستدرێژیی سێكسی سەرباسی باسانە، بەتایبەتی لە كاتەكانی جەنگ و پێكدادانی ئایدیۆلۆژیای دژبەردا، كە دەتوانین زۆر نموونە بخەینە بەر دیدی گوێگر و خوێنەر و بینەر، بە تایبەتی كە ساڵانی رابردوودا هەڵمەت و کەمپینەکانی وەك:
(#MeToo,#TimesUp,#Niunamenos, #NotOneMore, #BalanceTonPorc)
سەرەنجی رای گشتی لە سەرلەبەری جیهاندا راكێشا، بێگومان لە كوردستانیش زۆر کاری جددی لەو بوارەدا كراوە و ناكرێت نكۆڵی لێ بكرێت. له بەر ئەوەی هەر دەم پرسێکی نێو تەیفی نوخبە و رۆشنبیری كورد بووە و لە كاناڵی جیاوازەوە هەوڵ دراوە ئاستی رۆشنبیریی تاك لەو بوارەدا بەرفراوان بكەن. ئەگەر وەك كۆمەڵگەی كوردی لەو هاوكێشەیە بڕوانین، دەبینین زۆر ڕێگر و بەربەستی نەریتی و كەلتووری و ئایینی هەن، بەڵام پێویستە بە چاوی كراوەی وردبین رێكاری دەربازبوونیان بدۆزینەوە. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە فاكت لە وڵاتانی پێشكەوتوو وەربگرین و بڕیارنامە و جاڕنامە نێودەوڵەتییەكان لە بەر چاو بگرین.
رێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان داوا لە هەموومان دەکات که رۆژی٢٥ی نۆڤەمبەر بكرێتە رۆژی یەکدەنگی و یەکڕەنگی بۆ رێزگرتن لە خانمان و رەنگی پڕتەقاڵیشی بۆیە دەستنیشان كردووە، چونكە هێمای ئومێدە و نیشانەی داهاتوویێەکە که ژنان بە بێ ترس بژین و بتوانن بچنه سەر شەقام و له ئینتەرنێت بگەڕێن و له توندوتێژی پارێزراو بن.
ئەم پرۆسەیە لە كوردستان بۆ ماوەی پتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. پێویستە زۆر بە هەندی وەر بگرین و پڕۆژە و پلانی بۆ ئامادە بكەین. هەتا تاكی كۆمەڵگە بە یەكسانیخوازیی رەگەزی ئاشنا بكەین.
رۆژی٢٥ی نۆڤەمبەر،
رۆژی جیهانیی بەرەنگاریی توندوتیژیی جیندەرییه و ئەم رۆژە جیهانییەی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، بە شانازییەوە لە هەرێمی
كوردستان پتر لە هەموو وڵاتێك بایەخی پێ دەدرێت و به کەمپەینی ١٦رۆژە به
ناوبانگه و تارۆژی ١٠ی دیسەمبەر كە دەكاتە رۆژی جیهانیی مافی مروڤ
بەردەوامە. ئەم ئەیامه دەرفەتێکی باشه بۆ ئافرەتان و پیاوانی یەکسانیخواز و
تێکۆشەر، بۆ ئەوەی بە وردی باس و گفتوگۆی جۆرەكانی توندوتیژی و رێكارەكانی
بنبڕكردنی بكەن.
ئەمساڵ(٢٠١٩) کۆتاییهێنان به توندوتیژیی جیندەری، بایەخێكی پتری جیهانیی پێ
دراوە و بەتایبەتی لە بواری جیاكاریی رەگەزیی لە كار و پیشەدا، دراوەتە
بەر رەخنەی جۆراوجۆر و بە جددی داكۆكی لە یەكسانیی رەگەزی و مووچەی یەكسانی
بەركاری نێر و مێ دەكەن.
ئەمە خۆی لە خۆیدا هەنگاوێكی زۆر ئەرێنییە و زیاتر ئافرەتان بە مسۆگەركردنی
مافەكانیان نزیك دەكاتەوە. له دنیای كار و پیشەدا، هەڵگرتنی هەنگاوی وا بۆ
پشتوانیی لە مافەكانی خانمان كارێكی بەرجەستە و زۆر بەرچاوە و هەر لەم
بوارەدا دەكرێت ئاماژە بە پەسەندکردنی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی ژماره
(١٩٠)ی رێکخراوی کار و بزووتنەوەوەی مافی ئافرەتان بكەین، كە لە
دەستپێشخەرییەكدا، سەرۆکی رێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان(ئانتۆنیۆ گۆترێس)
داوای له کۆمەڵگەی جیهانی کرد، تا ساڵی ٢٠٣٠ و به یارمەتیی چالاكیی
پەروەردەیی لە بواری ئاگادارکردنەوەی تاكی هەر كۆمەڵگەیەك، کۆتایی به
توندوتیژیی جێندەری بێنن.
لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەكەنەوە كە دەستكەوتی کار و مووچە و زەوتكردنی مافی خانمان زۆر زیاترە لە پیاوان، ئەوەش بە جۆرێكی توندوتیژی له دژی مافەكانی ئافرەتان هەژمار دەكرێت. واتە داهاتی خانمان لە كاری هاوشێوەیان لەگەڵ پیاواندا زۆر كەمترە و ئەوەش گرفت و ئاریشەیەكە كە تەنانەت لە وڵاتانی پێشكەوتووشدا بەدی دەكرێت. جیا لەوەش دەستدرێژیی سێكسی سەرباسی باسانە، بەتایبەتی لە كاتەكانی جەنگ و پێكدادانی ئایدیۆلۆژیای دژبەردا، كە دەتوانین زۆر نموونە بخەینە بەر دیدی گوێگر و خوێنەر و بینەر، بە تایبەتی كە ساڵانی رابردوودا هەڵمەت و کەمپینەکانی وەك:
(#MeToo,#TimesUp,#Niunamenos, #NotOneMore, #BalanceTonPorc)
سەرەنجی رای گشتی لە سەرلەبەری جیهاندا راكێشا، بێگومان لە كوردستانیش زۆر کاری جددی لەو بوارەدا كراوە و ناكرێت نكۆڵی لێ بكرێت. له بەر ئەوەی هەر دەم پرسێکی نێو تەیفی نوخبە و رۆشنبیری كورد بووە و لە كاناڵی جیاوازەوە هەوڵ دراوە ئاستی رۆشنبیریی تاك لەو بوارەدا بەرفراوان بكەن. ئەگەر وەك كۆمەڵگەی كوردی لەو هاوكێشەیە بڕوانین، دەبینین زۆر ڕێگر و بەربەستی نەریتی و كەلتووری و ئایینی هەن، بەڵام پێویستە بە چاوی كراوەی وردبین رێكاری دەربازبوونیان بدۆزینەوە. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە فاكت لە وڵاتانی پێشكەوتوو وەربگرین و بڕیارنامە و جاڕنامە نێودەوڵەتییەكان لە بەر چاو بگرین.
رێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان داوا لە هەموومان دەکات که رۆژی٢٥ی نۆڤەمبەر بكرێتە رۆژی یەکدەنگی و یەکڕەنگی بۆ رێزگرتن لە خانمان و رەنگی پڕتەقاڵیشی بۆیە دەستنیشان كردووە، چونكە هێمای ئومێدە و نیشانەی داهاتوویێەکە که ژنان بە بێ ترس بژین و بتوانن بچنه سەر شەقام و له ئینتەرنێت بگەڕێن و له توندوتێژی پارێزراو بن.
ئەم پرۆسەیە لە كوردستان بۆ ماوەی پتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. پێویستە زۆر بە هەندی وەر بگرین و پڕۆژە و پلانی بۆ ئامادە بكەین. هەتا تاكی كۆمەڵگە بە یەكسانیخوازیی رەگەزی ئاشنا بكەین.
بێگومان كەسانی ئەكادیمی لەو بوارەدا پشكی شێریان بەر دەكەوێت، هەڵبەت نەك
لە ((دەستكەوتی شەخسی))، بەڵكوو لە(بەرپرسیاریەتی) بەرامبەر مرۆڤایەتی كە
وەبەرهێنان بۆ كۆمەڵگەیەكی تەندروست دەكات.
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
<
|
No comments:
Post a Comment