Thursday, August 27, 2015

وت و ویژی گولان له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به بارودوخی ژنان

http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=27519

سورەیا فەلاح:لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی – کۆمەڵایەتی بۆ گوڵان :هەتا بەشداری ئافرەت لە بواری ئابووریدا لاواز بێت، لە 

به‌رواری دابه‌زاندن: 27/08/2015 : 12:48:25ژمارەی بینین: 29

سورەیا فەلاح، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی – کۆمەڵایەتی، دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. دەرچووی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکوومی “ژنان رێبەرانی ژیان”ـە و بەڕێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. هەروەها راوێژکار و بریكاری بەڕێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەرمێەرـە. نووسەری کتێبی “رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان” و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ـە. سەدان وتار و لێکۆڵینەوەی تایبەتیشی لە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە ەۆی کارە بەردەوامەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە. لەم دیمانەیەشدا وەڵامی پرسیارەكانی گوڵان دەداتەوە.

* ئەگەر ئافرەت لە داڕشتنی سیاسەتدا ڕۆڵی هەبێت، رەوشی سیاسەت بەرەو چ ئاڕاستەیەك دەچێت؟
- مرۆڤی پێشکەوتوو بەو قەناعەتە گەیشتووە کە ئافرەت دەشێ بەشداری لە سیاسەتدا بکات، تا پرۆسە و رەهەندی كۆمەڵگە پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێت. یەکێک لەو فاکتەرانە کە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكانی ەێناوەتەدی، بەشداری لە ەێز و هەژموونی سیاسییە، واتە بەشداری ژن لە سیستمە سیاسییەکاندایە، لە وڵاتە پیشەیی و پێشکەوتووەکان و ئەو وڵاتانەی وا خەریکن پێشدەکەون، ئەم چەمكە لەگەڵ پێشکەوتووییدا گرێ دراوە. بۆ ئەوەی گرینگبوونی بەشداری عەقڵانی ئافرەت لە كایە سیاسییەكان زیاتر بەرجەستە بكەین، باشترە لە بواری تیۆرەوە بەشداری سیاسی ژن و ئەو پرۆسەیە شیكاری بۆ بكرێ. چونكە بەشداری ئافرەت لە بواری سیاسیدا پرۆسە و فەرایەندێکە كە پێویستە تاك بە تاكی كۆمەڵگە بەبێ جیاوازی ڕەگەزی وەك راستییەكی جێگیركراو، یان وەك واقعێك لێی بڕوانن، بێگومان هەر پەرچەكردارێكی کۆمەڵگەیی بەشداری سیاسی نییە، بڵكو رەهەندی بەشداری ژن لە سیاسەت چەند خاڵی سەرەكی لەخۆدەگرێ، لەوانە: پێشنیار، پرۆگرامکردن، بڕیاردان، بەدواداچوون، كەڵكوەرگرتن لە ئەزموونەكان، پاراستنی دەستكەوتەكان و پێداچوونەوەی دەسكەوتەكان و..تاد. كە لێکۆڵەران و زانایانی سیاسی، زۆر جار باسی ئەوانەیان كردووە.
* بەگشتی بەشداری سیاسیی ئافرەت لە رەهەندە سیاسییەكاندا چۆن پۆلین دەكرێ ؟
- یەكەم: کێبڕكێی بەشدارییە لە نێو دەزگا دەوڵەتییەکاندا.
دووەم: چالاکی شارومەندی و مەدەنی لە گشت جومگە و كایەكانی كۆمەڵایەتی سیاسیی كۆمەڵگەدا.
سێیەم: کاری خۆبەخشانەی سەرکەوتوو، یان سەرنەکەوتوو، ڕێکخراوەیی، یان بێ ڕێکخراو، ماوەیی، یان کاتیی، کە لەسەر دروستکردنی سیاسەت و شێوەی حكومەت کاریگەری هەبێت.
ئەگەر لە بواری تیۆرییەوە ئەم باسەمان قبووڵ بێت، دەتوانین بڵێین: تەنیا بە بەشداری هاکەزایی ئافرەت ناتوانین پێڕەوی ئازادی و بەشداربوونی سیاسی بکەین. چونکە عەقڵییەتی ئافرەت دەدرێت بە دەست ئەو کەسانەی كەوا دەیانەوێت لە ئافرەت وەک ئامێری دەستی حكومەت، یان حزب، یان گرووپ بەكاری بێنن، کە لە بەرژەوەندی یەکسانی و ئازادی ئیش ناکەن.
بە چاوخشاندن بەوانەی باسمکردن، دەتوانین هەر كۆمەڵگەیەك هەڵسەنگێنین کە تا چ رادەیەک ئەقڵی ئافرەت لە سیاسەتدا بەشداری پێكراوە.
* زۆرێك لە رۆشنبیران ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەشداری ئافرەت لە سیاسەتدا، ئەگەر بە ژمارە كەمیش بێت، دەتوانێت لە داهاتووی وڵاتێکدا وەک پیادەكردنی دیموکراسی ڕۆڵی هەبێت، لەو بارەیەوە راتان چییە؟
- بە هەر شێوەیەك بەشداری ژن لە سیاسەتدا رێگە خۆشکەری سیستەمێکی باشترە. سیستەمێک کە ئێمە بەگشتی تێیدا دەژین، بەپێی رەگەز دابەشکراوە، بەڵام تا رادەیەک ئەم سیستەمە لە دنیای سیاسەتدا شکاوە، ئەویش بە هیممەتی ژنان و ئەو پیاوانەی وا تێکوشەری مافی مرۆڤن. بەڵام ەێشتا کەلتووری زۆربەی وڵاتانی دنیا، دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ پیاوان زەوت كردووە، ئەوەش نۆرمی کەلتووری نێرسالارییە كە رێگری لە ئیرادەی ئافرەت و بەشداربوونی لە جومگەكانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا دەكات. لە ڕوانگەی سایكۆلۆژییەوە خەباتی ژنان لە دوو حاڵەتدایە و لە هەر دوو حاڵەتەكەشدا دەبێت لە خەبات بەردەوام بێت. یەكەمیان، هەڵوێست و روانگەی ئەرێنیی بنەماڵە و كۆمەڵگەكەی بەرامبەر بە چالاکی و تێکۆشانی كە پشتگیری دەکەن و بۆ ئەوەش كە ژن مافەكانی بە یاسا دەستەبەر بكات، دەبێت لە تێكۆشان بەردەوام بێت، دووەمیش هەڵویست و ڕوانگەی نەرێنیی بنەماڵە و كۆمەڵگە ئافرەتانی چالاکان دوو بەش دەکات، بەشێكی دەستبەردای خەبات و چالاكی دەبێت، بەشی دووەمیش بە میکانیزمێکی دی، دەست بە كار و چالاكی زیاتر دەكەن بەرامبەر ئەو ستەمكاری و زەڵمانەی كە دەرحەق بە ژن دەكرێت. بەگشتی هەتا فشار و زوڵم زیاتر بێت، ئیرادەی رووبەڕووبوونەوەی ستەمكار زیاتر دەبێت.
* بەشداری سیاسیی ئافرەتان لە سیستەمە جیاوازەکان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
- بەشداری ژنان لە بوارە سیاسییەكانی سیستمی دیكتاتۆری و زۆرداری لەگەڵ سیستمی دیموكراتیدا زۆر جیاوازە. لەسیستمی دیكتاتۆریدا بژاردنی دەنگ بێ مانایە، تۆتالیتارەكان پێویستیان بە مەشروعییەت لەناو میللەتدا نییە، ئەمە لە كاتێكدایە كە مەشروعییەت یەكەم مەرجی مانەوەی سیستمی سیاسی دیموكراتییە، هەر بۆیە رێژەی دەنگ و ژمارەی بەشداری خەڵك زۆر گرنگە، هەر بۆ نموونە لە كاتی هەڵبژاردن و گۆڕانكاری بۆ سەرۆكایەتی حزبێك، جاری وابووە بە دەنگێك یەكلا بووەتەوە، بۆیە هەموو دەسەڵاتێك پێویستی دەنگی كۆمەڵگەی خۆی هەیە. ژنیش دەبێت بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی هەوڵی راكێشانی ئەو دەنگانە بدات. لە لایەكی دیكەوە لەو كاتەوە كە بزاڤە فیمینستییەكان دەستیان بە كاركرد و ژنان رێگەی خۆیان لەپیاوان جیا كردەوە، تا ڕادەیەك سیاسەت وەك ئەركێكی پیاوانە رۆیشتە ژێر پرسیارەوە، بەشداری ژنانیش لە پرسە سیاسییەكان زیاتر بوو. هەندێك لە بزووتنەوەكانی ژنان لە چوارچێوەی حزبە سیاسییەكاندا بووە، هەندێكیش لە ڕێگەی نووسین و چالاكی جۆراوجۆر بە بیر و بڕوایەكی ڕەخنەگرانە لە دژی ستەم چالاكییان كردووە، جاری واش بووە كە لە ڕێگەی خەرجكردنی پارە و بە ەێزی ئابووری ژن مافی خۆی سەپاندووە، هەروەها چالاكی و زیرەكی ئافرەت لە بواری زانستی رەهەندێكی وای پێكەێناوە كە زۆر لە پیاوان دان بە تواناكانی ئافرەتدا بنێن، ئەم شێوازانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی رۆژئاوا جیاوازییەكی زۆری بووە، ئەو جیاوازییانەش لە ئەمڕۆدا خۆی زیاتر پێشان دەدات. لە وڵاتێكی وەك ئێران تواناكانی ژنان لە بواری كەلتووری و ەونەر و زانست و كۆمەڵایەتی و بە تایبەتی لە سیاسەتدا پشتگوێ خراوە، لە دیالۆگی نێو كتێبەكانیشیان ژن تەنیا وەك «تەواوكەری پیاو» تەماشا كراوە، لە نێو كتێبی قوتابخانەكاندا نایەكسانی ڕەگەزی بەئاشكرا دیارە، پیاو بە سەرپەرشتی ماڵ دەناسرێت، كە نانەێنەری ماڵەوەیە، ژنیش تەنیا وەك دایك و هاوسەرێكی باش ئەشێ ئەركی سەرشانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. بەگشتی ژنان وەك پەراوێزی كۆمەڵگە تەماشا دەكرێن، ئەگەر كارێك كە پێیان سپێردراوە بە باشی نەیكەن، ئەشێ باجەكەی بدەن، سیاسەتی خراپی هەندێك وڵات دەم و چاوێكی دواكەوتووی لە ژن نیشان داوە، كە جیاوای زۆری لەگەڵ راستی و تواناكانی ئافرەت هەیە، دەوڵەت حەزی بە ەێشتنەوەی ژنانە لە ماڵەوە، بەشی زۆری نێرینەی كۆمەڵگەشی لە سەر ئەو بنەمایە ڕاەێناوە، هەر ئەوانەش زەمینەی زۆر لە توندوتیژییەكانی خۆش كردووە.
* لە وڵاتێكی وەك كوردستان كە ئافرەتان ناچار بن، وزەی خۆیان بۆ شەڕكردن لەگەڵ هەموو جۆرەكانی ستەمكاری دابنێن، چۆن دەتوانن بۆ كاری سیاسی خۆیان بەەێز بكەن؟
- دوو شكڵی بەشداری سیاسی هەیە، بریاڕدان و بریاڕوەرگرتن، هەردووكیان بەشداری سیاسین، بەڵام ئەگەر ئافرەتان لە ئەقڵییەتی خۆیان کەڵك وەرنەگرن، لە هەر دوو شێوازەکە دەبنە ئامێرێک بە دەستی پیاوەكانەوە، كە تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان كەڵكیان لێ وەردەگرن، نەک بە مەبەستی سەرخستنی سیستەمێک کە هەر دوو جێندەر بە یەکسانی سەیر بکات. سەبارەت بە ئافرەتی کوردیش دەتوانم بڵێم: ئافرەتانی كورد لە بەشداری سیاسی بێبەش نەبوون، ژمارەی ژنانی بەشدار و ئەندامی حزبە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەمان پێشان دەدات، كە لە سیاسەت بەشدارییان كردووە، هەروەها وەكو تاكیش ئافرەتی كورد هەیە لە سیاسەت چالاك بوون. من پێموایە كاتێ كە ژنێ توانی لە هەرێمێكی ژێردەست و لەژێر یاسای نەیار و ڕەگەزپەرەستەكان چالاكی بەردەوامی هەبێت، ئیتر بە زوڵم و زۆر و توندوتیژی قایل نابێت و بەرامبەری ڕادەوەستێ. ئەگەر لە هەر چواربەشی كوردستان بڕوانین، بۆمان دەردەكەوێ كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ژنانی كورد بەشداری چالاكانەی سیاسی و حزبی و تەنانەت سەربازییان هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو کاتێکدا ڕۆڵیان لە بەشداری سیاسی لە حزبەکان و بزاڤە كۆمەڵایەتییەكانیش هەبووە. لە پرۆسەی شۆڕشی گەلانی ئێران و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا قوربانی زۆریان داوە. لە باكووری كوردستانیش بە هەمان شێوە بووە و بەشداری ژنان تەنانەت لەەەر دوو شێوازی خەباتی سیاسی و چەكداری بەردەوامە. لە باشووری كوردستانیش ژنان قۆناغی زۆریان بڕیوە، هەرچەندە ژنانی باشووری كوردستان لە ئێستادا لە وەزعی بەشداری خۆیان لە دەسەڵاتدا رازی نین، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتە رۆژئاواییەكانیش رێژەی بەرچاویان لە پەرلەمان هەیە و لە پلەی بەرزی وەزارەتیشدا كار دەكەن. بەڕای من ئەم بارودۆخە لەم پارچەی كوردستاندا بە خێراییەكی دیاریكراو چووەتە پێشەوە، هەوراز و سەروخوارێكی زۆریشی دەبێت. بەڵام رێگەیەكی دیموكراتی و خەڵكییە و پلورالیسمێكی زۆری تێدایە و تیاشیدا دەبێت، ئەگەر خۆپەرستی و تاكایەتی و بەرژەوەندی تەسكی كەسی و حزبی بەكار نەەێندرێت. بەگشتی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتووەو خەریكی پەیداكردنی ئایندەی خۆیەتی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین هەتا بەشداری ئافرەت لە بواری ئابووریدا لاواز بێت، لە بەشداری سیاسیشدا پێگەیەكی ئەوتۆیان نابێت. بێگومان دواخستنی ئافرەت بە ەۆكاری نەریتی و ئایینی و بەرد خستنە سەر ڕێگەیان لە بەشداری سیاسی و ئابووری، وڵات و نەتەوەیەكیش دوادەخات. بۆیە پێویستە مومارسەی سکۆلاریزم لە دەستووری کاری خەباتکارانی یەكسانیخواز بێت. من لە هەموو کاتێکدا لە سەر هاوكاری و یارمەتی پیاوانی یەكسانیخواز حسیاب دەکەم، ئەگەر هەر دوو ڕەگەز پێكەوە بۆ نەەێشتنی جیاوازی رەگەزی كار بكەن، ئەوا ڕەوشی سیاسی و بەشداری ئافرەتیش لەو بوارەدا بە ئاڕاستەیەکی بەرز دەگات.
بەشداری سیاسیشدا پێگەیەكی ئەوتۆیان نابێت

Friday, August 07, 2015

وتاری من له پروگرامی ده نگی ئه وین (خاتو روژآن ) پیشکه ش به ژنانی قاره مانی کوبانی

https://www.youtube.com/watch?v=W1TRmKHL6BU
https://www.youtube.com/watch?v=RdPOiw01HJ8

 
ئه م شه و شه وی ده نگی  ولاتی دوره وه به لام له دل نزییک. ده نگیک له ئاویه ر  و تاق وستان و هه ورامان ، ئه م شه و  شه ویکه که ده نگی ژنان  ده نگیکی گه شه ، ده نگی ژنان  له کیوه کانی کوردستان ؛ له قه ندیل و کوبانی .ئه مشه و شه و یده نگی خوشی خاتو روژانه. روژان به رای گشتی هونه رمه ندانی به شدار له م پروگرامه  به رهه می ئه مشه وی پیشکه ش کردوه به ژنانی چالاکی کورد که به هه ستی قاره مانانه ی خویان وتوانایی ژنانیان له ویستانن به رانبه ر به شه رو خوازی و به شه رکوژیدا به جیهان پیشان دا. روژان هه روه ها گورانیه کانی خوی پیشکه ش به ژنانی ئیران که ئیزنی گورانی خویندنیان نیه پیشکه ش کردوه.
 کاتی ممارسه بو ئاماده کاری پیشکه ش کردنی ئه م به رنامه بیستنی جوزه له و گورانیه فولکلوره کوردیه کان منی برده وه بو کاتی ژین له ولات  ، ئیوه ش به خیر بین بو گه شتن به م هه سته.
شایانی باسه که بو جاری یه که م هونه رمه ندانی ئه مریکی، کورد، فارس، لاتین، روژهه لاتی ناوه راست و ئروپا له ژیر چاوده ری ماموستای ریزدار شاهین یوسف زمانی ئاهه نگی خوشی موسیقای کوردی و فارسی پیشکه ش ده که ن. ئاهه نگی ئه مشه و بریتیه له چه ن گورانی به چه ن زاراوه ی کوردی  و چه گورانی فارسی ، و هه لپه رکی کوردی له چوار پارچه ی کوردستانه وه.
روژان تا ئیسته ده یان گورانی به زمانی کوردی ،فارسی و ئازه ری تومار کردوه و له گه ل هونه رمه نده به نیو بانگه کانی کورد و ئیراندا ئیشی کردوه. ئه و به دریژه ی زیاتر له 20 ساله گورانی به فورمیکی پروفشنال ده خوینیت و جگه له ئه مریکا له چه ن ولاتی ئروپا ش پروگرامی پیشکه ش کردوه.
له راستی دا له مارکتی موزیکی ئه مروی جیهاندا که خه باتگیری و به رخودان زور جیگه ی زه عیفه پیوه ند دانی شادی و خه بات کاریکی گرینگه. هه بویه سپاسی هه مو ریکخه ران و به شدارانی پیک هینانی ئه م پروگرامه و هه مو ئیوه ی ئازیزکه به پشگریتان له سه رکه وتنی ئه م پروگرامه به شدار کردوه  ده که م.
به ریزان!
له لایه ن کومیته ی ئاماده کاری شانازم که له قولایی دله وه به خیرهاتنتان لی بکه م.

پی شادم  که هه مو لایک له هونه رمه ندان و گورانی بیژ و میدیاکار و هه لپه رکی به بی چاودیری مالی و به بی به رژه وه ندی و به هه ستیکی خو به خشانه بو سه رکه وتنی ئه م پروگرامه به شدار بوون. چونکا ده یانه وی به خوبه خشی خویان ئیمه به خوبه خشی ژنی کورد له کوبانی و ژنی ده نگ براو له ئیران پیوه ند بده ن
زور سپاس له هه موو ئه و که سانه ی که به به شدار بونیان خوشحالیان کردین و هه روه ها سپاسی تایبه ت له هاورییانی ئه زیز .ئه مه ئیوه و ده نگی ئه وین.
 
 
 
--------------------------------------------------------------------------------------------------------- 
روژان  صدایی است از سرزمینهای دور اما نهفته در دل ما. صدایی از آبیدر و طاق بستان و هورامان. امشب شبی است که او صدای زنان را از کوههای کردستان ، از قندیل و کوبانی با ما پیوند می دهد. این بار .........
 


Wednesday, March 11, 2015

بەشداری ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەتدا-وت و ویژیک له گه ل گولان :چنار سەعد عەبدوڵڵا



Source:
چنار سەعد عەبدوڵڵا و سوره ییا فه لاح
http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=27434

بەشداری ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەتدا

به‌رواری دابه‌زاندن: 15/01/2015 : 14:24:21
ژمارەی بینین: 159
راپۆرتی هاوبەشی د.چنار سەعد عەبدوڵڵا و فایلی كۆمەڵایەتی گوڵان

پڕۆژەی راپۆرتی هاوبەشی سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس، هەروەها ئەكادیمیست و رۆژنامەنووس لە رۆژنامەگەری كوردی لە دوای ساڵی 1997 بۆ یەكەمجار لە رۆژنامەی برایەتی تاقیمان كردەوە و لەو پڕۆژەیەدا كۆمەڵێك سیاسەتمەدار و ئەكادیمیست بەشدارییان كرد و كۆمەڵێك راپۆرتی زۆر نایابی لێ بەرهەم هات كە بەشی زۆریان وەك سەرچاوە لە دیراساتی ئەكادیمی و ئامادەكردنی راپۆرتی دەزگا حكوومییەكان سوودی لێوەرگیراوە، ئەو بەڕێزانەی لەو كارە هاوبەشییان كردین، بەشێكیان بریتی بوون لە (شەهید مەهدی خۆشناو، شەهید سەعد عەبدوڵڵا، خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر سەعدی بەرزنجی، د.شێرزاد نەجاڕ، د.مەهدی جابر، پڕۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل، د.نەژدەت ئاكرەیی، پڕۆفیسۆر ئازاد نەقشبەندی و...هتد)، ئەم هاوكارە رۆژنامەنووسانەشمان لەم پڕۆژەیە بەشداربوون: (كەریم قادر، نورەدین سەعید وەیسی، چیمەن ساڵح، دڵشاد وەسانی، فاروق كەریم)، ئەمجارەیان ئەوكارە هاوبەشەی (برایەتی)مان گواستۆتەوە بۆ (گوڵان) و هەوڵدەدەین فایلی كۆمەڵایەتی كە بریتین لە: (رۆشنا عومەر، تارا محەمەد، سالار بابەشێخ) كۆمەڵێك راپۆرتی دیكە ئەنجام بدەین، ئەمەش یەكەم راپۆرتە كە بە هاوبەشی لەگەڵ خاتوونی سیاسەتمەدار د.چنار سەعد عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەمان كردووە.



«ئافرەت شەفافییەت و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی زیاتر و هەڵوێستی دادپەروەری بە سیاسەت دەبەخشێت». ئەمە دەرئەنجامی راپرسیەكی ئاژانسی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكانە كە زیاتر لە 200 بەرپرسی گشتی و سەرۆكی رێكخراوی ناحكوومی بەشدارییان تێدا كردووە.
لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەم خەبات و هەوڵی رۆشنبیر و چالاكوانەكانی بواری فێمێنستی و مافەكانی مرۆڤ لەسەر پرسی یەكسانیی رەگەزی و بەدەستهێنانی مافی ئافرەتان، رەنگە زیاتر بەو ئاڕاستەیە بووبێ كە ئافرەتانیش وەك بەشێك لە پێكهاتەی كۆمەڵگەی مرۆیی، مافی خۆیانە كە رێز لە ویست و ئازادی و چالاكییەكانیان بگیردرێت. بەو مانایەی كە جیهانبینییەكە زیاتر لە چواردەوری ئەوەدا دەخولایەوە كە ئافرەت چۆن ئازادی و مافەكانی بەدەست بهێنێ، نەك چۆن كۆمەڵگەیەكی ئازاد و دادپەروەر لە رێگەی دەستەبەربوونی مافەكانی ئافرەتان بێتە كایە.
ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو لە هەمبەر كاری ئافرەت لە بواری سیاسی و ئیداری و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانی ئەم رەگەزە، ئەوە دەردەخەن كە بەشداریی راستەقینە و چالاكانەی ئافرەتان لە گشت بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هۆكاری بەمەدەنیكردن و چەسپاندنی دادپەروەری زیاتر و دابەزینی ئاستی گەندەڵی و بەرزكردنەوەی داهات و كەمكردنەوەی رۆحی توندڕەوییە.
ئەگەر بمانەوێ پتر باسی بەهرە و تواناكانی ئافرەتان بكەین، دەكرێ راپۆرتەكانی بانكی نێودەوڵەتی بە نموونە وەربگرین، كە تێیدا هاتووە: «ئافرەتان كەمتر حەزیان لە تێكەڵبوون بە بەرتیلخواردن و گەندەڵی هەیە، بۆیە ئەو وڵاتەی كە رێژەی ئافرەتی لە درووستكردنی بڕیار زیاتر بێت، ئاستی گەندەڵییان نزمترە».
 
هەر سەبارەت بە سوودەكانی بەشداریكردنی ئەكتیڤی ئافرەت لە ناوەندی بڕیاری سیاسیدا (ئیزابیل كۆڵمان) كە توێژەرێكی باڵای سیاسەتی دەرەوە و پسپۆڕە لە بواری یەكسانیی رەگەزی لە ئامۆژگای پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا، بۆچوونی وایە كە رێگەدان بە ئافرت بۆ بەشداریكردن لە ژیانی سیاسی، سوود بە پرۆسەی دیموكراسی دەگەیەنێت. جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە توێژینەوە تازەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئافرەتانی دەسەڵاتدار بەراورد بە پیاوانی سیاسەتمەدار، بژاردەی جیاواز دێننەكایە و سوودیش بە سەرچاوەی گشتی دەگەیەنن. ئەمانە و چەندین لێكۆڵینەوە و ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو دەرخەری ئەو راستییەن كە ئافرەتان لە هەر كۆمەڵگەیەك، ئەو هێزە كاریگەرەن كە دەتوانن خزمەت بە كۆی بوارەكانی ژیان بگەیەنن، بەڵام كەی و چۆن دەتوانن ئەو كاریگەرییە درووست بكەن؟ كەی ئافرەت دەبێتە كاراكتەرێكی وەبەرهەمهێن لە كۆی بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی بە تایبەتی سیاسیدا؟ ئەمە لە دوو حاڵەتی سەرەكیدا روودەدات، یەكەمیان: كاتێك ناوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئاسانكاری دەكات بۆ دەركەوتنی ئەو رەگەزە و سەرمایەگوزاری لەسەر تایبەتمەندیی فكری و تواناكانی دەكات. دووەمیان: ئەو كاتەی ئافرەت خۆی لە رێگەی خەزێنەیەكی مەعریفی دەوڵەمەند و دەیالۆگێكی مەنتیقی و نەرم بتوانێت سەرنجی كۆمەڵگە بۆ ئەو بابەتانە رابكێشێ كە دەیخاتەڕوو، بەجۆرێك كە كاریگەری درووست بكات. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دوو حاڵەتەی سەرەوە، پرسیارێكی دیكە دێتە پێشەوە كە پەیوەندی بە تەوەری سەرەكیی بابەتەكەی ئێمەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە: ئایا لە كوردستان زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی ئافرەتان بەشداری لە درووستكردنی سیاسەت و بڕیاری سیاسیدا بكەن؟ وەڵامی ئەو پرسیارە (نەخیر)ـە، ئەگەر هەشبێت زۆر بەرتەسك كراوەتەوە. ئەوەش چەند هۆكارێكی سەرەكی هەیە، یەكەم: بەها و نەریتی دیموكراسی و مەدەنییەت لە كۆمەڵگەی كوردیدا جارێ وەك پێویست نەچەسپاوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی دامەزراوەكانمان هەر لە پارتە سیاسییەكانەوە بگرە، تاكو دامەزراوە تەشریعی و ئیداری و تەنانەت رێكخراوەكانیش نەتوانن بە شێوەیەكی دامەزراوەیی كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن و گشت ئەندامان لە خوارەوە بۆ سەرەوە بەشداری لە ئیدارەدانی كاروبارەكان بكەن و لە ئەنجامدا پشكداربن لە درووستكردنی سیاسەتی گشتی و تایبەتی وڵات و دامەزراوەكانیان. كەواتە لە كۆمەڵگەیەكی نەریتی و تازە دیموكراسی وەك كوردستان، ئەگەر بواری بەشداریكردن لە درووستكردنی سیاسەت بۆ پیاوان بەرتەسك بێت، بۆ ئافرەتان دەبێ چەند سنووردارتر بێت؟
دووەم: لە كۆمەڵگەیەكی باوكسالاری چەشنی كوردستاندا، متمانە بە تواناكانی ئافرەت لە كاری سیاسی و سەركردایەتیدا لاوازە، بۆیە ئەو راستییە نابێ لەیاد بكرێت كە لەم قۆناغەدا ئەو ئافرەتانەی لە پێگەی بەرپرسیاریەتیدان لە ژێر تاقیكردنەوەی كۆمەڵگەدان، كە بەداخەوە لەبەر كۆمەڵێك هۆكار هەندێك لەو ئافرەتانە لەو تاقیكردنەوەیە وەك پێویست سەركەوتوو نەبوون، ئەمەش پرۆسەی درووستكردنی متمانەكەی لاوازتر كردووە.
لە مەتبەخی سیاسەتدا گومان لە دەستڕەنگینی و توانای ئافرەت دەكرێت، كەچی زۆر كەمن ژمارەی ئەو كەسانەی كە گومانیان لە كابانی ئافرەت لە چێشتخانەی ماڵەكەیدا هەبێت، لەبەر ئەوەی دەبینین دەستڕەنگینی و زنگینیی هزری ئافرەتەكە وادەكات خۆشترین خواردن و شیرنەمەنی و خواردنەوەكان درووست بكات، بێگومان ئەگەر لە ناوەندەكانی بڕیاری سیاسیشدا كاری درووستكردنی پێ بسپێردرێ، دەتوانێت لە درووستكردنی سیاسەتیشدا رۆڵیكی كارامە ببینێت و كاكڵ و توێكڵی سیاسەتەكەش جوانتر بكات. مەبەست لەو شوبهاندنە ئەوەیە لە هەموو توانا و بەهرەكانی خانمان كەڵك وەربگرین و بە بەشداركردنیان لە درووستكردنی سیاسەت، سیاسەتێكی حەكیمانە و درووست و حوكمڕانییەكی كارامەترمان هەبێت.
 
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئافرەت هەڵگری چەندین تایبەتمەندیی ئەرێنی و خودییە، وەك دڵسۆزی و فیداكاریی دایكانەی، دەستپاكی و ترسی لە ناوزڕاندن، روانگەی دوورمەودای بۆ داهاتووی خێزان، هەڵسووڕاندنی ئابووری و كاروباری ناوماڵ، وردبینی و پێشگیری لە نەخۆشكەوتنی منداڵەكەی پێش چارەسەری، ئەوانەو چەندین خووی دیكەی خانمانە وادەكەن ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەت و تەنانەت لە بەشداربوونی لە بەڕێوەبەریدا كاریزماتر بێت. بۆ نموونە ئەگەر وەزیری تەندرووستی ئافرەت بێت، رەنگە زیاتر لە (چارەسەر و هاوردەكردنی دەرمان)، بیر لە رێگری و (رێكارگەلی پێشگرتن لە نەخۆشییەكان) بكاتەوە، یان ئەگەر وەزارەتی پەروەردەی پێ بسپێردرێ، لەوانەیە گرینگی زیاتر بە دایەنگە و باخچەكان بدات، چونكە خۆی ئافرەتە و دایكە و دەزانێت منداڵ لەو قۆناغەی تەمەنیدا چی پێویستە. یان ئەگەر سەرۆكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئافرەت بێت، ئەوا لەوانەیە سیاسەتێكی ئاشتیخوازانە و نەرمتر باڵ بەسەر جیهاندا بكێشێت.
كەواتە سەبارەت بەو پرسیارەی كە چۆن دەتواندرێ لە كوردستان بەشداریی ئافرەت لە پرۆسەی درووستكردنی سیاسەتدا ئەكتیڤ بكرێت؟ وەڵامەكە ئەوەیە كە چۆن ئەمڕۆكە زۆربەی وڵاتانی تازەگەشەسەندوو هەوڵدەدەن بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی كاری سیاسیی وڵاتانی پێشكەوتوو لە مەسەلەی مومارەسەكردنی دیموكراسیەتدا كەم كەمە ئەو فەرهەنگە لە كۆمەڵگەكەیان گەشە پێ بدەن، هەروەها چۆن بۆ دامەزراندنی بنیادی ئابوورییەكی تەندرووست و بەهێز پەنا بۆ نموونە ئەزموونكراوەكانی وڵاتان دەبەن، هەروەها چۆن بۆ داڕشتنی سیستمی تەندرووستیی پێشكەوتوو سوود لە تەكنیك و ئەزموونەكان وەردەگرن، بەهەمان شێوە پێویستە لە مامەڵەكردن لەگەڵ سوودوەرگرتنی تواناكانی ئافرەت و بەشداریپێكردن و سەرمایەگوزاریكردن لەسەری بۆ سوودی گشتی، پشت بە ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتووی مەدەنی ببەسترێ و زیاتر لەوە كات بەفیڕۆ نەدرێت و ئەو سەرمایە نووستووە ببووژێندرێتەوە. لە بەرامبەریشدا ئافرەتان پێویستە نموونەیەكی پێشكەوتوو و جیاوازتر لە نموونەكانی پێشووتری خۆیان و پیاوان لە سیاسەتكردن پێشكەشی كۆمەڵگە بكەن.
د. ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، راشكاوانە دەڵێت: «ئێمە وەك یەكێتی ئافرەتان و ئەو ئافرەتانەی كە لەناو پارتیدا لە پلە باڵاكاندان كەمتەرخەم بووین لەوەی ئافرەتی سەركردە و كچی بەتوانا لەبواری سیاسیدا پەروەردە بكەین». هاوكات هێما بۆ ئەوە دەكات كە «ئافرەتان بە بڕیارە نەرمەكانیان زیاتر دەتوانن ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی دەستەبەر بكەن و بەشداری ئافرەتیش لە بڕیاری سیاسی راهێنانی پیاوانە لەوەی كە بزانن ئافرەت هاوبەشی تەواویانن»، گوتیشی: «ئەگەر لە پەرلەمان رێژەی ئافرەتان زۆربن، ئەوكات پیاوان دەزانن كە ئافرەتانیش وەك ئەوان هاوبەشی بڕیار و پڕۆژەیاساكانن، ئەو بیرۆكەیەش لەلای پیاو دەسڕێتەوە كە دەبێت تەنیا پیاو سەركردایەتی بكات».
لە لایەكی دیكەوە هاوكێشەكانی سیاسەت لە ناوچەكە ئەوەی سەلماندووە كە هەرێمی كوردستان بەرەو دەمەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆ هەنگاوی خێرا هەڵدەگرێ و دەوڵەتداریش لە ئاستی جیهانیدا بەبێ بەشداری ئافرەت رووخسارێكی جوانی نییە و لە ژێر پرسیاردا دەبێت، بۆیە بە پێویست دەزانرێ، ئافرەتان زیاتر لە ناوەندەكانی بڕیاری سیاسی دەربكەون، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی كابینەكانی شەش و حەوت، تاقانە وەزیرێكی ئافرەت تێیدا بەشدارە، ئەوەش هەم پەرلەمان وەكوو پەسەندكاری كابینەكە، هەم حكومەت و هەم حزبەكانیشی رووبەڕووی رەخنەی چالاكانی مەدەنی كردووەتەوە. ئەوان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان جگە لەوەی لە دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆ نزیك بووەتەوە، هاوكات لە قۆناغی گواستنەوە (ئینتقال)ی كۆمەڵگەیەكی نەریتی بەرەو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی مۆدێڕندایە و ئەوەش بە بێ بەشداری كارای خانمان مسۆگەر نابێت. جەختیش لەوە دەكەنەوە كە هەتا لە كوردستاندا ئافرەت وەك كارەكتەرێكی سیاسی و خاوەن تێز و پراكتیكی سیاسی سەیر نەكرێت، ئافرەتی سیاسەتمەدار بە دەگمەن درووست دەبێت. هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە حزبە كوردییەكان نەك دەرفەتی یەكسانیان بۆ ئافرەتان نەڕەخساندووە كە هاوشانی پیاوان بەشداری سیاسەت بكەن، بگرە رێگری و كۆسپیشیان بۆ درووست كردوون. نموونەش بەوە دەهێننەوە كە پەرلەمانتارە ئافرەتەكان دەنگیان بە حكومەتی خاوەن تاقانە وەزیرێكی ئافرەت دا و توانای ئەوەیان نەبوو بۆ زیادكردنی ژمارەی وەزیری ئافرەت لە كابینەی نوێی حكومەتدا پێداگیری بكەن، ئایا ئەوە دەرخەری ئەو راستییە نییە كە دەگوترێ خودی ئافرەتانیش لە مسۆگەركردنی مافەكانی خۆیاندا كەمتەرخەمییان كردووە؟ یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبوونی رێژەی ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەتدا بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە دیاردەی دەستەگەرایی ناو پارتەكان وادەكات پیاوەكان لەو گەمەیە باشتر بچنە پێشەوە و سەركەوتووتر بن و زیاتر چانسیان هەبێت كە پشتگیری بكرێن، بەڵام ئافرەتان ئەو فرت و فێڵانە نازانن كە پیاوەكان دەیزانن. لە لایەكی دیكەوە نە حزبە سیاسییەكان و نە دەسەڵاتیش بە كردەوە ئافرەتیان نەهێناوەتە ناو پرۆسەی درووستكردنی سیاسەت و كەمتر متمانەیان بە توانا و لێهاتوویی ئافرەت هەبووە، خودی ئافرەتانیش متمانەیان بە توانای هاوڕەگەزی خۆیان نییە و لەسەر پرسەكانی خۆیان كۆك نین.
رێبوار یەڵدا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە رێكارەكانی تێكەڵبوونی ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەتدا چین و بە تاچەند بەشێوەیەكی كرداری هەست بە بەشداریكردنی ئافرەتان لە درووستكردنی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتدا دەكرێ؟ بەمجۆرە را و سەرنجی خۆی خستەڕوو: «ئەم پرسە باسی زۆر هەڵدەگرێت و پرسێكی قووڵ و فرەڕەهەندە و دەكرێت كاری زۆری لەسەر بكرێت، مەساحەیەكی زۆریشی لەپێشە بۆ قسەكردن و كاركردن لەسەری، لەبەر ئەوەی سیاسەت هەموو كایەكانی ژیان دەگرێتەوە، بەشداریكردنی ئافرەتیش لە سیاسەتدا بۆ كەلتوور و فەرهەنگی كۆمەڵگە دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەو پرسیارە دێتەئاراوە كە ئایا كەلتوور و فەرهەنگی كۆمەڵگەی ئێمە تا چەند زەمینە خۆش دەكات بۆ ئەوەی ئافرەت بۆ ئەو بوارە رابكێشێت، ئەویش نەك بە شێوەیەكی فیزیكی، بەڵكو بە شێوەیەكی كرداری كە بەشدارییەكی كاریگەریشی لە سونعەی قەرار (درووستكردنی بڕیار) هەبێت؟ ئەوەش پێویستی بەوە هەیە كە پیاو زەمینەی بۆ خۆش بكات و لە هەمان كاتدا پشتگیری بكات. لە هەرێمی كوردستان گۆڕانێك بەدی دەكرێ لە هاتنەپێشەوەی ئافرەتان و بەشداریكردنیان لە سیاسەت، گۆڕانی شكڵی و جەوهەریی پرسەكەش باسی زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام لانیكەم ئەگەر سەرنجی موئەسەساتە رەسمییەكانی وەك پەرلەمان و حكومەت بدەین، تەنانەت لە حزب و ئۆرگانە سیاسییەكانیش بەراورد بە رابردوو بەشداری ئافرەت لە رووی چەندایەتی و تەنانەت چۆنیەتیشەوە زیاتر بووە، ئەگەر خولەكانی پەرلەمان بە نموونە وەربگرین، ئەو گۆڕانكارییە دەبینین كە ژمارەی ئافرەتانی پەرلەمانتار لە هەڵكشاندا بووە، لەوانەیە بەشێكی پەیوەست بووبێت بە یاسای (كۆتا) و ئەو چەندایەتییەی پتر كردبێت، بەڵام لە رووی چۆنیەتیشەوە پەرلەمانتاری ئافرەت زۆرن كە توانای قسەكردن و هەڵوێستگرتن و پێشكەشكردنی پڕۆژەیان هەیە و تەنانەت سەرۆكایەتی لیژنەكانیش دەكەن، لە حكومەتیش ئەگەرچی لەم كابینەیە تەنیا یەك ئافرەتی وەزیرمان هەیە، بەڵام ئەوە بەو مانای تەراجوع (بۆ پاش گەڕانەوە) نییە و زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكان بە ئافرەتان سپێردراوە. بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارانە درووست دەبێت كە: ئایا ئەو زیادبوونەی ژمارەی ئافرەتان لە پەرلەمان و حكومەت و ئۆرگانە سیاسییەكاندا تا چەند لە درووستكردنی بڕیاردا رۆڵی هەبووە؟ ئایا پیاوانی هاوكاریان پشتیوانی و كارئاسانییان بۆ كردوون؟ خودی ئافرەتان تاچەند توانیویانە كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكەن و بیخەنە مەحفەلێك و كۆدەنگییەكی بۆ درووست بكەن، لەو بوارانەدا گلەیی هەیە، لە بەر ئەوەی كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی پیاوسالارە و پیاو هەوڵی قورغكردنی هەموو پۆستەكان و ئیمتیازەكان دەدات، خودی ئافرەتیش شەرمن بووە و پێیوایە دەرەقەتی ئەو هەوڵانەی پیاو نایەت، نەریت و فەرهەنگی كۆمەڵگەش بەربەستی دیكەی بۆ درووست دەكات، لەوەی كە نەتوانێت بۆ نموونە لە خولەكانی دەرەوەی وڵات بەشداری بكات، یان تا درەنگانی شەو ئافرەت لە دەرەوەی ماڵ سەرقاڵی راییكردنی كاری ئیداری و حزبی و سیاسی بێت. هەر پیاوێك مەسئوولە لەوەی زەمینە خۆش بكات بۆ هەڵكشانی ئافرەت، هەروەها دەبێت پیاو ئەو پاوانخوازییە واز لێبێنێت كە ئافرەت بە ژمارە دوو سەیر بكات ئەگەر لە خۆیشی زیرەكتر بێت، ئامادە نەبێت دەنگی پێبدات، دەبێت لە بەشداریی شكڵی و دیكۆری ئافرەت خۆمان دەرباز بكەین، دەبێت پێوەر كەسی بەتوانا بێت، ئیدی ئەو كەسە ئافرەت بێت یان پیاو جیاوازی نەبێت. كاتێك نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵێك تەرخان دەكات بۆ كچان ئەوە پەیامێكە بۆ كۆمەڵگەی ئێمەش و داوا دەكات عەقڵییەت و تێڕوانینی ئینسانیمان بەرامبەر بە ئافرەت بگۆڕین. دەزگا رەسمییەكان جانبێكی تەشریعییە و دەكرێت هەموو ئەو یاسایانەی كە لە بەردەم بەشداریی ئافرەتدا رێگرن، لە بەرژەوەندیی ئافرەت و بەشداریپێكردنی زیاتری هەموار بكرێن، یان لا بدرێن، چونكە تا ئێستاش یاسامان هەیە كە ئافرەت بە پلە دوو دادەنێت لە بەرامبەر پیاو، هەروەها حكومەت وەك دەسەڵاتی تەنفیزی لە سیاسەتی وەزارەتەكانیدا دەتوانێت بیر لەوە بكاتەوە كە لە توانای ئافرەت زیاتر سوود وەربگرێ، واتە پلانی وای هەبێت كە وەزارەتەكان نەك رێگری نەكەن، بگرە ئافرەتی زیاتر رابكێشنە ناو وەزارەتەكان بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتری ئافرەت بكەونە ناو كاركردنی فیعلییەوە و لەوێشەوە بەرەبەرە ئیرتیقا بكات، هەروەها پەروەردە لە گرنگترین وەزارەتەكانە و پێویستە وەك مەنهەج منداڵ لە باخچەی منداڵانەوە تا قۆناغەكانی سەرەوە بە یەكسانی رەگەزی ئاشنا بكات، میدیاش بەگشتی كێڵگەیەكە خەڵكێك كاری تێدا دەكات و رووبەرێكی بەرفراوانی هەیە بۆ تەرویج و رەبتێكی دیالیكتیكیشی هەیە لەگەڵ خەڵك و دەسەڵاتەكان و دەتوانن كار لە سەر ئەوە بكەن، پڕۆژەیەك گەڵاڵە بكرێ و بخرێتە بەردەم پەرلەمان كە بە پێی یاسا پشتیوانی هاتنە پێشی ئافرەتان بكرێت.
لە لای خۆیەوە سورەیا فەلاح
 چالاكی بواری ئافرەتان و مافی مرۆڤ سەبارەت بە بەشداریكردنی ئافرەت لە درووستكردنی سیاسەتدا دەڵێت: «مرۆڤی پێشكەوتوو بەو قەناعەتە گەیشتووە كە ئافرەت ئەشێ بەشداری لە سیاسەتدا بكات، تا پرۆسە و رەهەندی كۆمەڵگە پێشكەوتن بە خۆیەوە ببینێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە چۆن و بە چ جور و تا چ رادەیەك ئەقڵانییەتی ژن دەتوانێ لە سەر پێشكەوتنی خۆی و نەتەوەیەك و تەنانەت دەسەڵاتیش كاریگەر بێت. هەر بۆیە یەكێك لەو فاكتەرانە كە ئەو گۆڕانكارییەی پێكهێناوە، بەشداری لە هێز و هەژموونی سیاسییە، واتە بەشداری ژن لە سیستمە سیاسییەكاندایە، لە وڵاتە پیشەیی و پێشكەوتووەكان و ئەو وڵاتانەی وا خەریكن پێشدەكەون، ئەم چەمكە لەگەڵ پێشكەوتووییدا گرێی دراوە. بۆ ئەوەی گرنگبوونی بەشداریی عەقڵانی ئافرەت لە كایە سیاسییەكان بەرجەستە بكەین، پێویستە لە رووی تیۆرەوە بەشداری سیاسیی ژن و ئەو پرۆسەیە شیكاری وردتری بۆ بكەین و ئەزموونەكانی وڵاتانی پێشكەوتووش بە هەند وەربگرین. چونكە بەشداری ئافرەت لە بواری سیاسیدا پرۆسە و فەرایەندێكە كە پێویستە تاك بە تاكی كۆمەڵگە بەبێ جیاوازی رەگەزی وەك راستییەكی جێگیركراو، یان وەك واقعێك لێی بڕوانن، بە بەشداری هاكەزایی ئافرەت ناتوانین مومارسەی ئازادی و بەشداربوونی سیاسی بكەین. چونكە عەقڵییەتی ئافرەت دەدرێت بە دەست ئەو كەسانەی كەوا دەیانەوێت لە ئافرەت وەك ئامێری دەستی حكومەت، حزب، یان گرووپێك بەكاربێنن، كە لە بەرژەوەندی یەكسانی رەگەزی و ئازادی گشتیدا كار ناكەن».
سورەیا فەلاح لە درێژەی ئاخافتنەكەیدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەشداری ئافرەت لە سیاسەتدا ئەگەر بە ژمارەش كەمبێت، دەتوانێت لە داهاتووی وڵاتێكدا وەك مومارسەی دیموكراسی رۆڵی هەبێت و بە هەر شێوەیەك بەشداری ئافرەت لە سیاسەتدا رێگەخۆشكەری خولقاندنی سیستەمێكی باشترە. بەڵام هێشتا كەلتووری زۆربەی وڵاتانی دنیا دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ پیاوان زەوت كردووە، ئەوەش نۆرمی كەلتووری نێرسالارییە كە رێگری لە ئیرادەی ئافرەت و بەشداربوونی لە جومگەكانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا دەكات».
سورەیا فەلاح رایوایە ئافرەتانی كورد لە بەشداریی سیاسی بێبەش نەكراون، بۆ سەلماندنی قسەكەشی هێما بۆ ژمارەی ئافرەتانی بەشدار و ئەندامی حزبە سیاسییەكان دەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو كە وەكو تاكیش زۆر ئافرەتی كورد لە سیاسەت چالاك بوون. گوتیشی: «زۆر جار كچی كورد ئەگەر لە سیستەمی نەریتی رایكردبێت، ئەوا بەرەو سیاسەت چووە. من پێموایە كاتێك ژنێك توانی لە هەرێمێكی ژێردەست و لەژێر یاسای نەیار و رەگەزپەرەستەكان چالاكی بەردەوامی هەبێت، ئیتر بە زوڵم و زۆر و توندوتیژی قایل نابێت و بەرامبەری رادەوەستێ. ئەگەر لە هەر چواربەشی كوردستان بڕوانین، بۆمان دەردەكەوێ كە لە هەموو كاتێكدا ژنان رۆڵیان لە بەشداریی سیاسی لە چالاكیی حزبەكان و بزاڤە كۆمەڵایەتییەكانیشدا هەبووە. لە باشووری كوردستانیش ژنان قۆناغی زۆریان بڕیوە، هەرچەندە ژنانی باشووری كوردستان لە ئێستادا لە وەزعی بەشداریی خۆیان لە دەسەڵاتدا رازی نین، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتە رۆژئاواییەكانیش رێژەی بەرچاویان لە پەرلەمان هەیە و لە پلەی وەزاریشدا كار دەكەن. بەڕای من ئەم بارودۆخە لەم پارچەی كوردستاندا بە خێراییەكی دیاریكراو چووەتە پێشەوە، هەوراز و سەروخوارێكی زۆریشی دەبێت. بەڵام رێگەیەكی دیموكراتی و خەڵكییە و پلورالیسمێكی زۆری تێدایە و تیاشیدا دەبێت، ئەگەر خوپەرستی و تاكایەتی و بەرژەوەندی تەسكی كەسی و حزبی بەكار نەهێندرێت، بەگشتی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتووەو خەریكی پەیداكردنی ئایندەی خۆیەتی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین هەتا بەشداریی ئافرەت لە بواری ئابووریدا لاواز بێت، لە بەشداری سیاسیشدا پێگەیەكی ئەتۆیان نابێت. هەروەها دوو شكڵی بەشداری سیاسی هەیە، بریاڕدان و بریاڕوەرگرتن، هەردووكی بەشداری سیاسین، بەڵام ئەگەر ئافرەتان لە ئەقڵییەتی خۆیان كەڵك وەرنەگرن، لە هەر دوو شێوازەكە دەبنە ئامێرێك بە دەستی پیاوەكانەوە، كە تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان كەڵكیان لێ وەردەگرن، نەك بە مەبەستی سەرخستنی سیستەمێك كە هەر دوو رەگەز بە یەكسانی سەیر بكات. لە لایەكی دیكەوە ئەوە پرسیارە درووست دەبێت كە لە وڵاتێكدا كە دەسەڵات ئافرەتان ناچار بكات وزەی خۆیان بە شەڕكردن لەگەڵ هەموو جۆرەكانی زوڵم و ستەمكاری دابنێن، چۆن دەتوانن بۆ كاری سیاسی خۆیان بەهێز بكەن؟».
 
پەرلەمانتار د.ئەشواق جاف ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئافرەت و بەشداربوون لە پرۆسەی سیاسی بەمجۆرە رای خۆی دەردەبڕێت: «ئەگەر سەیری پەرلەمانی عێراق بكەین، دەبینین پەرلەمانتارانی ئافرەت وەك لەولەبی لیژنەكانن و تەنانەت پەرلەمانتارە پیاوەكانیش ئیعتیرافیان بەم توانایەی ئەوان كردووە، بەڵام بەداخەوە لای ئێمە وەكو عێراق و وەكو هەرێمی كوردستانیش بەحوكمی ئەوەی كە بیرۆكەی سیاسی لای پیاوەكان نەگیشتۆتە ئاستی دیموكراسی راستەقینە، بەڵكو ئەو دیموكراسییە تەنیا دروشمە و لە راگەیاندنەكان باسی لێوەدەكرێت، هەر لەبەر ئەوە لە پرۆسەی سیاسیدا لە كاتی بڕیارداندا رێگەی بەشداریكردنی ئافرەت نادەن، بچووكترین بەڵگەش كەمی ژمارەی وەزیرەكانە كە كابینە لە دوای كابینە لە دابەزین و كەمكردنە، لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەریەكەو تاقانە وەزیرێكی ئافرەتمان هەیە، تەنانەت لە عێراق وەزارەتێكی كارا و گرنگ نادەن بە ئافرەت كە بڕیاری راستەقینە درووست بكات، بەڵكو وەزارەتی دەوڵەت دراوە بە ئافرەت، كە ناكاراترین وەزارەتە، ئەوەش بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر ئەوەی كە سیاسەتمەدارە پیاوەكان تەنیا بە دروشم ئیعتیراف بە بوونی ئافرەت لە پرۆسەی سیاسیدا دەكەن، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع ئەو دانپێدانانە بوونی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی 25%ی كۆتا بووە ئەمری واقع بەسەر پیاواندا و ئافرەت لە پەرلەمان توانی تێكەڵی سیاسەت بێت و لە داڕشتنەوەی یاسا بەشداری هەبێت، خۆشبەختانە جەماوەر باوەڕی بە رۆلی ئافرەت لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە و دەنگیش بە ئافرەت دەدەن و دەیگەیەننە پەرلەمان، نموونەی هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییە كە كۆمەڵێك ئافرەت بە دەنگی خۆیان چوونە پەرلەمان، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا سەركردە سیاسییەكان ئیعتیراف بە پێویستبوونی ئافرەت لە پرۆسەی سیاسیدا ناكەن، هەرچەندە لەم رووەوە هەرێم لە عێراق باشترە، بەڵام بەگشتی سەركردە سیاسییەكان خوێندنەوەیەكی پێشوەختەیان هەیە لەسەر ئەوەی كە ئافرەت توانای بڕیاردانی نییە، لەكاتێكدا ئەوان هیچ كاتێك ئەو دەرفەتەیان بە ئافرەت نەداوە بەشداری بڕیاری بكات، تاوەكوە رادەی توانای ئافرەت بزانن».


له وت و ویژیکی تایبه ت له گه ل گولان -تارا

http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=27403

   http://gulan-media.com/plus.gif http://gulan-media.com/minus.gif http://gulan-media.com/font.gif
دەبێت كچان بكرێنە خاڵی سەرەكی لە دۆسیەی پەرەپێدان لەسەرانسەری جیهاندا


بۆ یەكەمجار لە ئاستی نێودەوڵەتیدا (رۆژی نێودەوڵەتی كچانی مێرمنداڵ) لە 11/10/2011 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە راگەیەندرا، كە چەندین خاڵ لە بەرژەوەندی كچان دەستنیشان دەكات، لەوانە: مافی خوێندن، پەروەردەكردنی تەندروست لەرووی جەستەییەوە، مافی یەكسانی رەگەزی و پاراستنی كچان لە جیاكاری تەنها لەبەر ئەوەی رەگەزی مێن، نەهێشتی توندوتیژی دژی ژنان و رێگرتن لە هاوسەرگیری كچان بە منداڵی. بڕیارە ساڵی 2015ـەش ساڵی پشتیوانی و داكۆكی لە وەبەرهێنانی كچان بێت و لەوبارەیەوە بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان راوسەرنجی خۆیان دەخەنەڕوو.


بەهێزكردن و وەبەرهێنان لە كچاندا، پرسێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ گەشەی ئابووری، ئەم دەستكەوتەش ئامانجی هەموو جیهانە لەسەدەی بیست و یەكەمدا كە ئەم بوارانە دەگرێتەوە: نەهێشتنی هەژاری و هێڵی خوار هەژاری، بەشداریەكی ماناداری كچان لەو بڕیارانەی كە كاریگەری لەسەر پرسی ئەوان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ شكاندنی جیاوازی رەگەزی و نەهێشتی توندوتیژی دژی ژنان و دەبێتە هۆكارێك بۆ گەشەسەندن و پاراستنێكی تەواو و هەروەها كاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، هەروەها دانپێدانانێك دەبێت بۆ بەهێزبوونی كچان و پێویستبوونن بەشداریكردنیان لە پرۆسەی بڕیار دروستكردن، ئەم بەشدارییەش بۆ هاوبەشیە لەگەڵ هاوبەشەكەی كە رەگەزی نێرە، وەك پاراستنی بەریگەی یاسا، دابینكردنی چاودێری خێزان، هەموو ئەمانەش بۆ بەرژەوەندی كوڕان و پیاوان و سەرجەم كۆمەڵگە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە.
ئەگەر ئەو پرسیارە بكرێت كە بۆچی جیهان خەڵاتی نۆبلی بەخشیە كچێكی خوار تەمەن 18 ساڵ و چالاكوانێكی پاراستنی مافی مندال؟ وەلامەكەی ئەوە دەبێتكە خویندنی كچان و وەبەرهێنان لە كچاندا، بەردی بناخەی پەرەپێدانە بۆ دنیا و ئاشتی و ئاسایش بۆ جیهان مسۆگەر دەكات.
یەكێك لە ئامانجەكانی بەیاننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوای كۆتایی هاتنی ساڵی 2000 و دەستپێكی سەدەی بیست و یەكەم ئەوە بوو تا ساڵی 2015 هەوڵبدرێت، كچان و كوڕانی هەموو وڵاتانی دنیا لانیكەم قۆناخی خوێندنی سەرەتاییان تەواو كردبێت، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە یەكسانی رەگەزی كە بەردی بناخەی پەرەپێدانە لە خوێندنی كچانەوە دەستپێدەكات، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پێویستە كچان و كوڕان پێكەوە قۆناخی سەرەتایی تەواو بكەن. لە ئێستاشدا جیهان لەو راستیە تێگەیشتووە، سەركردە پیاوە لێهاتووەكان، بەرهەمی ئەو كوڕانەن كە بە باشی پەروەردەكراون، فەرید زەكەریا كە ئێستا دیارترین كەسایەتی بیرمەندە، لێیان پرسی چۆن تۆ لە هیندستان لەدایكبوویت و توانیت هارڤارد تەواو بكەیت و بگەیتە ئاستی كەسایەتییەكی جیهانی؟ لەوەڵامدا گوتی: راستە من خەڵكی هیندستانم، بەڵام من لە دایك و باوكێكی هۆشیار پەروەردەكراوم، دایكم سەرنووسەری بۆمبای تایمز بووە، باوكم ئەندام پەرلەمان بووە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر خێزانەكەی فەرید زەكەریا وەبەرهێنانیان لە كوڕەكەیان نەكردایە، ئەوە ئەو نەدەبوو بەو كەسایەتییە جیهانیە، ئەمە بۆ كچانیش راستە، گەر سەیری خێزانەكەی مەلالە یوسفزای بكەن، دەبینین ئەگەر وەبەرهێنانیان لە كچەكەیان نەكردایە، نەدەبووە ئەو كەسایەتییە كە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ تەنانەت سنووری تەمەنیش بشكێنن.
دوای تیپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر بەیاننامەی هەزارە، توانراوە رۆژێك بۆ كچان دەستنیشان بكریت، بەڵام وەك خاتوو ئایزۆبل كۆلی مان دەڵیت: هەتا ئێستاش لە جیهاندا رۆژانە 250 هەزار كچ لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە بەشوو دەدرێن و بە ملیۆنەها كچیش لە خوێندن بێبەش كراوە.
هەتا مانگی 9ی 2015 تەنها 10 مانگی ماوە، لەئێستاوە جیهان لەهەوڵی ئەوەدایە بیروبۆچوونیكی تازە بۆ كچانی جیهان ئامادە بكات، ئەم پرۆسەیە لەلایەن خودی بان كی مۆنی سكرتیری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكرێت، بۆ ئەمەش لەلایەن ماڵپەڕی
girl effect كاریگەریی كچ
www.girleffect.org/news/2014/10/girl-declaration-joint-statement-on-idg 
كەمپینێك بۆ ئیمزا كۆكردنەوە رێكخراوە و زیاتر لە150 كەسایەتی بەناوبانگی جیهان وەك بان كی مۆن، ئۆپرا وینفەری، مەلالە یوسفزای، چیلسی كلینتۆن و .. زۆر خەڵكی دی واژوویان كردووە لەمبارەوە بان كی مۆن سكرتیری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سێهەمین ساڵیادی رۆژی كچانی مێرمنداڵدا راشكاوانە ئاماژەی بەوە كردووە :»دەبێت كچان بخرێنە ناو دڵی ئەجیندای پەرەپێدانی نێودەوڵەتییەوە و بۆ بنیاتنانی بۆچوونێكی تازە بۆ دوای 2015، پێویستە ئێمە نیگەرانیەكان دەستنیشان بكەین و تواناو لێهاتووی كچانی جیهان بخەینەڕوو». بانكی مۆن دەیەوێت ئاماژە بەوە كات كە دەبوو پێش ساڵی 2015 ئەم ئامانجە بهاتەیە دی، بەڵام وا ساڵی 2015 زۆر بە خێرایی نزیك دەبێتەوە و ئامانجەكانی پەرەپێدانی هەزارە خەریكە ئێكسپایەر دەبێت، بۆیە زۆر گەوهەرییە كە بۆ قۆناخی داهاتووی پەرەپێدان لەسەر ئاستی جیهان، كچان بخرێنە ناو دڵی دۆسیەی پەرەپێدانەوەو راگەیاندنی رۆژی جیهانی كچانیش ئامرازێكە بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە.
كۆمپانیا گەورە و فرەرەگەزەكان
 
پشتگیری لە وەبەرهینانی كچاندا دەكەن
 
سورەیا فەلاح نوێنەری كۆمیتەی ژنانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان – ئەنجومەنی ئەمریكا، تایبەت بۆ گوڵان ئەوەی خستەڕوو كە لە 10 ی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ و بۆ پێشوازی لە رۆژی جیهانی كچان بڕیاردرا وەبەرهێنانی كچان لە دەستووری كاری ساڵی 2015ی وڵاتانی جیهانیدا جێگیر بكرێ، مەبەست لەو كارەش بەرفراوانكردنی مافەكانی كچان و لادانی كۆسپەكانی بەردەمیانە، گوتیشی: «بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە دەوڵەتدارانی دنیا كردووە بۆ ساڵی 2015 لەبەرنامەی كاری خۆیاندا سەرمایەگوزاری لەسەر مسۆگەركردنی ماف و وەبەرهێنانی كچان بكەن و كار بۆ كۆتایی هێنان بە هەژاری كچان و تواناسازی و پەروەردەی دروست و وەبەرهێنانیان بكەن». سوریا فەلاح شیكاری زیاتر دەكات و دەڵێت: «گەرچی لە چەند دەیەی رابردوو پێشكەوتنێكی بەرچاو و بەرفراوان لە بواری مافەكانی ئافرەتدا هاتۆتەدی و كچانی زیاتر خراوەنەتە بەر خوێندن و ئاستی خوێندنی باڵای كچان بەرز بۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ملیۆنەها كچ بە شێوەی قاچاخ گیرۆدەی كۆێلەداری مۆدێرن كراون، هاوسەرگیری مێرمنداڵان تا دەیەی داهاتوو لە سنووری 15 ملیۆن منداڵ تێدەپەڕێت، كە ئەوە دژە لەگەڵ ئەو یاسا ئینسانییە كە نابێت كچی مێرمنداڵ ببێتە بووك، هەروەها زۆرینەی نەخوێندەوارانی دنیا ئافرەتن و ئەگەر ئەو رەوتە بەردەوام بێت، لە وڵاتانی توندڕەوی نەریتی و بەتایبەتی كچانی ئەفریقی تا ساڵی 2068 ناتوانن تەنانەت خوێندنی سەرەتاییش تەواو بكەن». ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمساڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پلانێكی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنی كچان بە شێوەی دیجیتاڵی ئامادە كردووە كە دەتوانێت ملیۆنەها كچ خوێندەواربكات و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و چەندین گەورە كۆمپانیای جیهانیش هاوكارییان دەكەن. نەتەوە یەكگرتووەكانیش كەمپینێكی بە ناوی
He for She بۆ ساڵی 2015 ئامادەیە كە تێیدا كوڕان و پیاوان بەرەوە نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی و مافی یەكسان هان دەدات، بەشداری ئەو كەمپینە بكەن. گوتیشی: «هەوڵ و كۆششی كچانێك كە لە پێناوی خوێندندا یارییان بە گیانی خۆیان كردووە، كاریگەری لەسەر ئەوە بووە كە ساڵی 2015 بۆ وەبەرهێنانی كچان و دەستەبەری مافەكانیان تەرخان بكرێت. نموونەی بەرچاویان مەلالە یوسفزای بوو كە ئێستا بووەتە سومبولێكی گەورە بۆ خوێندنی كچان و هەوڵەكانیشی لەو بوارەدا وایكرد خەڵاتی ئاشتی نۆبل وەربگرێت. بۆیە من وا بیر دەكەمەوە كە زۆر پرسی نەرێنی و هاوبەش لە نێوان هەموو نەتەوە و گەلانی جیهاندا هەیە و دەبێت رووبەڕوویان بوەستینەوە و هەركەس لە هەر ئاست و پلەیەكدا بەرپرسیارە لەوەی لە دژی تاوانەكان و پێشێلكردنی مافەكانی كچان و ژنان بوەستێت و ناڕەزایەتی دەرببڕێت، ئەو پلان و داهێنانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە مانگی سێی ئەمساڵ هاتەئاراوە و منیش بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی ژنانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان – ئەنجومەنی ئەمریكا، ئەو پەیامەم بە هەموو دنیا راگەیاندووە».
وەبەرهێنان لە كچاندا
بناخەی گۆرانكاری كۆمەڵگەیە
لە لای خۆیەوە كاكەمین نەجاڕ بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، لە ئاخافتنێكیدا بۆ گوڵان سەبارەت بە هەمان پرس گوتی: «ئامادەم ئیمزا لەسەر بابەتێكی ئاوا گرنگ و پێویست بۆ ئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی بكەم، من وەكو خۆم جیاوازی نێوان كچ و كوڕ ناكەم و بەیەك چاو سەیریان دەكەم، چۆن كوڕەكەم دەنێرمە بەر خوێندن، بە هەمان شێوەش كچەكەم ناردووە، چونكە كچان دەبێت لەسەر بنچینەی مرۆڤبوون مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، نەك كچ بوون، لێرەوە پشتگیری لەهەموو ئەو هەوڵانە دەكەم كە بۆ بەرژەوەندی كچ دەدرێت، بۆ ئەوەی چیتر رووبەڕووی توندوتیژی و بێبەشكردن لەخوێندن و بەزۆر بەشوودان نەبنەوە، بە بۆچوونی من فەراهەمكردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ كچان زۆربەی كێشەكانیان چارەسەردەكات، كچ لەهەر دوو كەناڵی ماڵ و قوتابخانە قۆناغەكانی پێگەیشتنی سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پێویستە لەم دوو كەناڵەدا جیاوازی و پێشێلكاری بەرامبەر بەمافەكانیان نەكرێت».
لەزۆر وڵاتی ئەوروپاش
زیاتر بایەخ بە كوڕ دەرێت نەك كچ
نووسەر و چاودێری سیاسی ئاراس نوری ئەحمەد تەها، لە دەستپێكی قسەكانیدا باسی ئەوە دەكات كە «لە كاتێكدا بان كی مون بانگەوازی ساڵی كچ دەكات بۆ پاراستنی مافی كچی گەنج و منداڵ و بۆ یەكسانی نێوان رەگەزی مێینە و نێرینە، لە زۆر وڵاتانی ئەوروپی و یەكێك لەوانە ئەڵمانیا، مەراقی گەورەی كۆمەڵگە و یاسادانەرەكان، زیاتر رەوشی كوڕی منداڵ و گەنجە. باس لەوە دەكرێت، ئەوەندە گوێ دراوەتە كچ، كوڕ خراوەتە خەڵوەتەوەو هەتا بێت باوەڕیان بەخۆیان كەمتر دەبێتەوە و تووشی شەرمنی بوون. ئەم دیاردەیە هەیە و باس لە پشتگوێخستنی كوڕ دەكرێت. تەرازووی نێوان كچ و كوڕ هێندە تێكچووە، باس لە هەڵپەی دۆزینەوەی كوڕبوون دەكرێت. ئەمە هەر بەكورتی، بۆ ئەوەی بزانین لە وڵاتانی دی رەوشی نەش و نماكان چۆن بە پێچەوانەوەن، بە بۆچوونی ئاراس دەبێت ئاگادارییەكی زۆر هەبێت لە باسكردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ساڵی كچان و گوتی: «ئاگاداری یەكەم ئەوەیە كە لەو وڵاتانەی هاوكێشەی ماف لە نێوان نێرینە و مێینە تێكچووە، جۆری دیالۆگ و مامەڵەكردنی بابەتەكەیە لە لایەن میدایاكانەوە كە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، دووهەم، دەبێت بە جۆرێك گرنگی بە شێوازی پێناسە و چەسپاندنی ئەم پڕۆژەیە بدەن، كە نەبێتە هۆی چارەڕەشكردنی كوڕ و تەنها لایەنگیری كچ بێت. بەلای منەوە گرنگترین هەنگاو- دیموكراسی رەگەزی- یە كە دەبێت باسی لەسەر بكرێت لەم پرۆژەیەدا، واتا باسكردنی هاوكێشەی ماف لە نێوان مێینە و نێرینە هەر لە تەمەنی منداڵییە دەبێت دەستی پێ بكرێت، بۆ ئەوەی هەردوو رەگەز، سوودی پێداگۆگی و فێربوون و خوێندن و ژیانی ئابووری و تەندروستی داهاتوویان پێكەوە نەخشەكێش بكەن. لە جیاتی ئەوەی كوڕ هەر لە منداڵییە بكرێت بە بەخێوكەری كچ، واتا بەرپرسیار لە بەختەوەری و بەدبەختی كچ، دەبێت باری سەرشانی كوڕ سووك بكرێت و هەردووكیان بەرپرسی ژیانی خۆیان و داهاتوی خۆیان بن. ئەمە رێز و خۆشەویستی و متمانە لە نێوان هەردوو رەگەز بنیاد دەنێت. كچ ناكرێتە كاڵایەك یا بووكە شووشەیەك و تەنها ئامادە بكرێت بۆ داهاتووی خێزان بەڕێوەبردن و فێری هەڵگرتنی بەرپرسیاری بۆ ژیانی خۆی دەبێت و توندوتیژی نێرینەش كەم دەبێتەوە، واتە هەر لە منداڵییەوە كە رێزگرتن لە نێوان كچ و كوڕدا هەبوو، وادەكات ژن ببێتە خاوەن كەسایەتی خۆی و وەك بێزمانێك لێی نەڕوانرێت.بۆیە پێویستە یەكسانی رەگەزی و دیموكراسی رەگەزی ببنە بنەمای كاركردن لەسەر ساڵی كچ و پەیامی ئەو ساڵە، یەكسانی ماف بێت لە نێوان مرۆڤەكاندا. نەك لەسەر حیسابی رەگەزی نێر، مێ بكرێتە سیمبۆل. گەر وانەبێت، چاككردنەوەی هاوكێشەكە ئاسان نابێت. دەبێت كەلتووری كوردیمان لە یاد نەچێت، كە جارێ ئامادە نەكراوە بۆ پڕۆژەی شۆكبەخش، بردنی ئەم پڕۆژەیە بۆ پەرلەمان، گونجاوتر دەبێت، گەر كۆمەڵێك خوێندنەوە و سیمیناری لەسەر بكرێت لە خوێندنگەكاندا بە شێوازێكی ئاسان، نەك بە ئەكادیمی. زانكۆكان دەتوانن بە ئەكادیمی ئەم كارە بۆ پەرلەمان ئامادەبكەن، چەندەها ساڵە وڵاتە پێشكەوتووەكانیش باس لە مافی ژن و یادی ژن و ساڵی ژن دەكەن و جۆرەها كەمپینی بۆ دەكەن، بەڵام لە جێبەجێكردنی یاساییدا ئەم پلانە تووشی وەستان بووە و پەیامەكە ناگاتە شوێنی خۆی و كاریگەری زۆرجار بە پێچەوانەوە بووە».
دەبێت كوردستانیش
پشتگیری ئەم داوایە بكات
بەڵام عومەر فەرهادی پەیامنێری رادیۆی دەنگی ئەمریكا بەشی كوردی، وەك نووسەر و رۆژنامەنووسێك دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ئەو دەنگانەی لە سەرتاسەری جیهان بەرز دەكرێتەوە بۆ ئەوەی ساڵی 2015 بكرێ بە ساڵی كچان، گوتیشی: «من باوكی دوو كچم و نەوەیەكی كچیشم هەیە، داوا لە سیاسەتوانان، پەرلەمانتاران، نووسەران، رۆشنبیران، دادوەران، پارێزەران و هەموو كەسێك دەكەم كە هەست بە مرۆڤایەتی راستەقینە دەكەن پاڵپشتی ئەم داوایە بكەن، چونكە كچان دایكانی دواڕۆژن ئەوان نەوەكانمان پێدەگەیەنن، ئومێدیش زۆرە هەوڵ و تەقەلاكان سەربگرن و سەركەوتووبن، لەكاتێكدا داكۆكیكردن لە مافەكانی كچان داوایەكی كۆمەڵایەتی گونجاو و مرۆڤایەتییە و پێویستە سیاسەتوانان و هەموو پیاوانی ئایینی بە هەموو ئایینە جیاكانەوە پاڵپشتی ئەم داوایە بكەن.
گرنگە پەرلەمانی كوردستان بە یاسا
پشتگیری لە ساڵی وەبەرهێنان لە كچاندا بكات
دارا محەمەد ئەمین ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆكی رێكخراوی دۆستانی زەوی و وەزیری پێشووی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «من ئەوە بەكارێكی باش دەزانم و پشتگیری لێدەكەم، بەو هیوایەی بەم هەنگاوە بتوانرێ هەموو پێداویستی و داخوازییەكانی كچان و مافەكانیان دەستەبەر بكرێ، لەوانە مافی ژیانی سەربەرزانە، مافی خوێندن، مافی ئازادی رادەربڕین، مافی پاراستن و چاودێری تەندروستی و تێكڕای ئەو مافانەی بەپێی ئایینە ئاسمانییەكان، یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان و یاسا نیشتمانییەكان كە هەیانە و دەكرێ ئەو هەنگاوەش لە رێ گەی بۆنە و رۆژە تایبەتەكانی كچان سەرچاوە بگرێ، وەك دەزانن لەساڵی 2011رۆژی 11ی ئۆكتۆبەر كرا بە رۆژی كچان، هەموو ئەو مافانە لەلایەن كۆمەڵێ وڵاتەوە پەسند كراون، كەچی لەناو زۆربەی كۆمەڵگەكانی دنیا پەیڕەو ناكرێت، تەنانەت لەپێشكەوتووترین وڵاتی دنیا ژنەكان مافەكانیان پێشێل دەكرێ، بۆیە لە جێگەی خۆیەتی كە هەوڵی گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ بدرێت، داواكارم لەپەرمانی كوردستانیش یاسای تایبەت بە رۆژ و ساڵی كچان دەربكرێت بۆئەوەی مافەكانیان لەچوارچێوەی یاسا پارێزراو بێت و پێشێلكاری تێدا نەكرێت، چونكە زۆرجار لەناو خێزانەكان ستەم لەكچ دەكرێت و مافەكانی زەوتكراوە، دەكرێ ئەو یاسایە رێگەیان پێ بدات لەئاستی كۆمەڵگەدا رۆڵی خۆیان ببینن، هەروەها رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و حكومەت و دەسەڵات ببن بە بەشێك لە دەسەڵاتی بڕیاردەر لە وڵاتدا، چونكە بابەتێكی زۆر گرنگە بەو پێیەی كچان نیوەی زیندووی كۆمەڵگەن و لەپەروەردەكردن و پێگەیاندن و رۆشنبیركردنی نەوەی داهاتوو رۆڵی كاریگەریان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گرنگییەكی تەواو بەچینی گەنجان لەناوگەنجانیش چینی كچان بدرێت.


بڕوانامەي روژی جیهانی ژن بو یارمه تی کومه لایه تی

سوره ییا فه لاح   له گه ل 22 ژنی  هاوری  به شداری وه رگرتنی بڕوانامەي روژی جیهانی ژن بو یارمه تی به کومه لگای لاواز بوو  بو ژنان پروگرامه که به وتاری سوره ییا  سه باره ت به روژی جیهانی ژن و دواجاریش  ئاهه نگی خوش




















Sunday, January 04, 2015

په یامی من بو سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

په یام بو سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بو كۆنگرەی "سەرخستنی ئیرادەی ژن" و لە ژێر دروشمی "پێشەنگیی ژنانی كورد، لە پێناو په یام بو سێهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بو كۆنگرەی "سەرخستنی ئیرادەی ژن" و لە ژێر دروشمی "پێشەنگیی ژنانی كورد، لە پێناو دوارۆژێكی ئازاددا"
سوره ییا فه لاح
ئه مریکا
به پێشکه ش کردنی سلاو ێکی گه رم و بی ئێنتیا
به ر ێزان !
پێشه کی پیرۆزبایی خۆم وهه مو ئه و هاوریانه ی وا له گه ڵمدا بۆ رێک و پێک کردنی ئیش و کاری ژنی کورد و یه کسانی ره گه زی تێ ده کوشن ئاراسته ی هه مو ئه ندامانی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده که م و به ریوه بردنی سێهه مین کۆ نگره ی ئه م رێکخراوه پیروز بایی ده ڵیم.  سپاس بۆ به رێوه به ران و لێژنه ی ئاماده کاری کۆ نگره  ی سێهه م ده که م که جارێکی دیکه ش  شانازی ئه وه یان پی داوم که به ناردنی په یامی خوم به شداری ئه و کۆنگره به نرخه بم.
ئازیزان !
دیاره دروشم و تیما یێک که بۆ ئه م سال هه لبژاردراوه باشترین نا ۆیکه که ده توانێ ئیراده ی ژنی کورد بدرکێنیت. ناتوانم په یام یا کو وتاریک بێ باس کردن له  پێشه نگیی ژنانی کورد له کوبانی و بێ بیره وه ری ئه وان ده س پێ بکه م . ئه مرو باسی ژنی کورد به هوێ به ره نگار بوونه وه ی ژنانی کورد له رۆژ ئاوا له به رانبه ر سەپاندنی شه رێکی نه به خێر هات  بوه ته باسێکی گرینگ له میدیا نێونه ته وه ییه کاندا و ئه وان وه کو ئالا هه لگرانی به رخۆ دان له به رانبه ری توندو تیژی و شه ردا  گیانی خویان به خت ده که ن. چۆ نیه تی به ره نگاری و خه بات و راوه ستانن له به رابنه ری سته م و زوری تروریسته کان و دیتنی ئه و ئیراده توانایه  بیره وه ری ژنانی روژهه ڵات له ساله کانی 1979-1980 زایینی  دینیته پیشه وه.
ئاشکرایه که خه به رو باسه چاوەڕوانكه ره وه کان جێگه ی خۆ شحالین به ڵام کاتی که  خوشکه کانمان له نیو سه نگه ری شه رد ا و له که ش و هه واییکی جستانیدا گیانیان له مه ترسیدایه ناتوانین بحه سینه وه . به لام کاتی که دوژمن شه ر ده گیڕیت و بی وچان مال و ژیانی که به دریژه ی مێژو له کورد حه رام کراوه داگير  ده کات ژنان ده بنه سه نگه ر و سه نگه ر هه لگر و چه ک به ده ست. ژنی کورد ژیان خوازه نه شه ڕ خواز و له هیچ کاتیکدا نه بوه که کورد شه ڕ به میله تیکی دیکه بگرێت و به رده وام له ژیر مه ترسی هه لمه تی شه ڕ ڕیکخه ران بووه. هه ربویه ته نانه ت ژنانی کورد له کۆ بانی به نێوی ژنی هه لبژارراوی سالی 2014 زایینی له لایه ن یه کیک له گه وره ترین ئاژانسی میدیا و هه والی نێونه ته وه یی بژارده کران. ژنی کورد  ژيانيان قوربانيى ئه ده ن  تا خاک و خەڵكيان بپارێزن دژى ئیشه دڕندەييەكانى گروپی تروریستی دەوڵەتى ئيسلامى ئيزيس. کاتی که ئيزيس هه لمه تی برد بو سه ر سنوری سوریه و تورکیه له خه یالیدا نه ده خولقا که ژنان له به رانبه ریدا بوه ستن یا خو چه ن مانگان له سه نگه ردا به رده وام بن و شه ر که ن. هه روا که ئاماژه م پی کرد به بروای من ئه مه جاری ئه وه ل نیه که ژنی کورد ئاوا میژو دروس ده کات و چیروکی قاره مانانه له خوی به جی ده هێلێت. ژنی کوردی روژهه لات و ژوماره ی ژنانی کوردی له سێداره دراو گه واهی ئه م  ریگه سور و پر له خه باته یه . به لام به داخه وه  دیاره به
هۆ ی نه بوونی میدیایێکی توانا له و کاته دا  و نه بوونی توره کومه لایه تیه کان زور له چێروکه به قه وه ته کان له ناو چون و زور که س به و کاروساته ی نه زانی. به لام ئه مرو به یارمه تی میدیا و ئاژانسه خه به ریه کان و توره کومه لایه تیه کان زوربه ی خه به ره کان به روژو سه عات ده گه نه ده ستی ئه و که سانه ی وا بایه خ به مه سه له که ئه ده ن. ژنانی کوردی روژهه لات به ئیراده ییکی به هێزه وه له سه نگه ری سیاسی و نیزامیدا شه ریان کردوه و نمونه ی خه باتکاری مێژویی بوون وه کو یه کیه تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران که له م رێگه دا به رده وام بووه .
لێره دا په یامه که م کۆ تایی دێنم سپاسیکی دیکه ی  خوم  ئاراسته ی هه مو به شداران و هه روه ها کومیته ی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له  ئه مریکا به تایبه ت خاتو مه حبوبه حوسه ینی و هاور ێکانی دیکه ده که م.  کاتێکی زیاتر بو ئێوه ئازیزان به جێ دهێلم بۆ باسه  گرینگه کانی تر سه باره ت به بارودوخی ژنی کورد ، ئیراده ی ژنی کورد، پێشه نگایه تی ژنی کورد و به هیوای دوارۆژ ێکی ئازاد و یه کسان.