پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستانی ئێران
دوکتور ئازاد:"ئێمه وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.
22.07.2013
دوو ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له گه‌ڵ دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کۆبوونه‌وه.
دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسی له ئێران ده‌ڵێت وێڕای ئاماژه کردن به پێ شیكردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئێران هه‌روه‌ها ناوی 52 که‌س له‌چالاکانی کوردمان بۆ دکتور شه‌هید دابین کرد که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی- یه‌وه بڕیاری مه‌رگیان له سه‌ردراوه. هه‌روه‌ها دوکتور ئازاد ده‌ڵێت دۆخی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له ئێران، پێ ڕانه‌گه‌یشتن به گرفته‌کانی جه‌سته‌یی و پزشکی و هه‌روها دۆخی ناله‌به‌ری کوڵبه‌رانی کورد و کوشتن و بریندار کردنیان بابه‌ته‌کانی تری تاو وتۆ کردن له گه‌ڵ ڕایپۆرتێری تایبه‌تی ی‌و ئێن بوون. له کۆتایی دا دوکتور ئازاد جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که "ئێمه وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین. ده‌بێت به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراو به ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌فته‌ر (ئافیسه) که‌ی بینرین و نابی که‌متر خه‌می بکه‌ین". وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان: |
11 years ago
No comments:
Post a Comment