کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کردنەوەی ٧مین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی "دەرخستنی تواناکان، خۆسازدان بەرەو
دواڕۆژێکی روون" بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان
میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ٧ی
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی بەڕێز "مستەفا هیجری"
سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکرات، نوێنەرانی
رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٧ و
ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێنەنەوەی
سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی
پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی یەکیەتیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کردنەوەی کۆنگرە لەلایەن
"عەلی کەسنەزانی" ئەندامی دێرینی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش پەیامی کۆمیتەی گشتیی بەڕێوەبەری و دەستەی
ئامادەکاریی کۆنگرەی ٧ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن
"زەینی کوردستانی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەو یەکیەتییەوە خوێندرایەوە.
لە
بەشێکی پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتدا هاتبوو: لەم
کۆنگرەیەدا بە داخەوە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات، بەهۆی
هەلومەرجی نالەبار و بارودۆخی ئەمنی، نەیانتوانیوە بەشداری کۆنگرەکە بن کە هەر
لێرەوە هیوای سەرکەوتن و خەباتی بەردوامیان بۆ دەخوازین.
دواتر پەیامی دەفتەری
سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز "حەسەن شەرەفی" جێگری
سکرتێری گشتیی حیزبەوە خوێندرایەوە. بەڕێزیان لە پەیامەکەیاندا وێڕای دووبارە
کردنەوەی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی لاوان، باسی رۆڵ و گرینگیی لاوانی لە
هەر کۆمەڵگایەکدا کرد و وتی: "ئاواتەخوازین کە کۆنگرەکەتان لە بەجێ هێنانی ئەرکەکانی
سەرکەوتوو بێ و بەڕێوەبردنی رێکوپێک و بەوەختی کۆنگرەکەتان دەرخەری باوەڕی
راستەقینەتان بە دێموکراسی و پێداچوونەوە بە کاروباری رابردوو و داڕشتنی پلان بۆ
داهاتوو و دەستنیشان کردنی رێوشوێنی گونجاوتر بۆ بڕینی مەودای گەیشتن بە
ئامانجەکانتانە. کۆنگرەکەتان لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێت کە رووداوەکانی ناوچە و
ئاڵوگۆڕە جیهانییەکان، شوێنی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی خەڵکی ناوچەکە و کوردستان
بە تایبەتی داناوە، بۆیە لەم کاتە هەستیارەدا رۆڵی لاوان بۆ پێشخستنی خەباتی رەوای
گەلەکەمان زیاتر بەرجەستە دەبێتەوە".
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی
خوشکە نەسرین قاسملوو، هاوسەری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە زمانی فارسی لەلایەن
"لەیلا محەممەدی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی
ئێرانەوە خوێندرایەوە. لە بەشێکی پەیامی خوشکە نەسریندا هاتبوو: "لە ئێستادا
میلیۆنان هاووڵاتیمان لە هەژاری و نەداریدا دەژین و رێژیمە دیکتاتۆرەکانی
وڵاتەکەمان دیانهەوێ پێش بە خەباتی گەلەکەمان بگرن، بەڵام خەباتی گەلی کورد
بەردەوامە و درێژەی بە شۆڕشی گەورەی خۆی داوە و ئێوەش وەکوو یەکیەتیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ هێنانەدی و جێگیر کردنی ئازادی و دێموکراسی خەبات
دەکەن".
پاشان پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لەلایەن "سۆران باریکە"
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتەوە خوێندرایەوە و پەیامی
کرمانج یوونس نوێنەری رێکخراوی نێودەوڵەتیی تۆڕی جیهانیی لاوانی ئاشتیپارێز،
بەبۆنەی کردنەوەی کۆنگرەی ٧ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن
ناوبراوەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست
لەلایەن "رۆژین ئەشرەفی"یەوە خوێندرایەوە و لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا
پەیامی لاوانی کوردستانی باکوور لەلایەن "ئازا دیار"ـەوە پێشکەش کرا.
پەیامی
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران لەلایەن "سەید جەلال ساڵحی"
سکرتێری گشتیی ئەو فیدراسیۆنەوە خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی لاوانی کوردستانی
باشوور لەلایەن "سامان قەرەچۆغی"یەوە پێشکەش کراو و دوابە دوای ئەوەش پەیامی لاوانی
کوردستانی رۆژئاوا لەلایەن "سیپان زوبێر"ـەوە خوێندرایەوە.
کۆمەڵێک پەیامی
و برووسکەی پیرۆزبایی بە دەستی کۆمیتەی ئامادەکاری گەیشتبوون کە ناوەکانیان بەم
چەشنەیە:
ـــ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـــ یەکیەتیی
خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـــ ناوەندی نێرگز
ـــ یەکیەتیی لاوانی
دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
ـــ کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
ـــ رێکخراوی لاوانی
پێشڕەو
ـــ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان
ـــ کۆم
جوانێن ئورووپا
ـــ رێکخراوی ئازادیی لاوانی کورستان
ـــ لاوانی پارتی
سوسیالیستی کوردستان
ـــ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی لە کوردستانی عێراق
ـــ
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانی
ــ کۆمەڵەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان
ـــ
سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
ـــ رێکخراوی لاوانی یەکیەتیی شۆڕشگێڕانی
کوردستان
ـــ ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـــ یەکیەتیی پیشەیی
مامۆستایانی کوردستانی ئێران
ـــ کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووری لە نوروێژ
ـــ
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ژنێڤ
ـــ پارتی ماف و ئازادی، HAK PAR
ـــ
کۆمەڵەی چاند و پەروەردەی نەوبەهار، باکووری کوردستان
ـــ یەکیەتیی رۆژنامەنووسان
عێراق، هەرێمی کوردستان
ـــ لیژنەی لاوانی پارتی ئازادی و سوسیالیزمی باکووری
کوردستان
ـــ رێکخراوی لاوان و خوێندکارانی سەربەستیی کوردستان
ـــ رێکخراوی
خوێندکارانی موحافزەکاری نوروێژ
ـــ رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەنیمۆ، بلژیک (ANIMO)
ـــ رێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
ـــ کۆمەڵێک لە کەم ئەندامانی شاری
مەهاباد
ـــ تەشکیلاتی نهێنیی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد
ـــ تەشکیلاتی نهێنیی
یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات
ـــ بزووتنەوەی لاوانی فەتحی
فەلستین
ـــ رێکخراوی لاوانی کاری نوروێژ
ـــ دوکتور پەری قەرەداخی، سەرۆکی
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا
ـــ سورەیا فەلاح سه روکی ریکخراوه ی ژنان ریبه رانی ژیان له ئه مریکاوه
ـــ دارا ناتق، سکرتێری پێشووی
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـــ رەحیم رەشیدی
ـــ شاهۆ
ئیبراهیمی
ـــ لوقمان عەبدوڵڵازادە
لە نێوئاخنی ئەم رێوڕەسمەدا سروودێک
لەلایەن کۆڕی مووزیکی کومیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و
هەروەها کۆمەڵێک گۆرانی بە دەنگی هونەرمەندان "غوڵام فاتحی و بەیان سەلیمی"یەوە
پێشکەش کران.
په یامی
پر له هیوای سه رکه وتن و به خته وه ری بو کو نگره ی یه کیه تی لاوانی کوردستان
ئیران
سوره ییا
فه لاح
لوس ئه
نجلیس
ریکه وتی
ژولای 2013
----------------
--------------------------------------------------------------
به
شدارانی خوشه ویستی حه وته مین کونگره ی
یه کیه تی لاوانی دیموکرانی کوردستانی ئیران ، به ریوه به رانی ریکخراوه که ، گه
نجانی تیکوشه ری کورد، ئاواته کانی داهاتوی کوردستان به سلاو و ریز
زور
شانازم به ده عوه ت بوون بو کونگره ی حه وته م له لایه ن ریزدار کاک فوئاد خاکی
بیگی سیکریتری گشتی یه کیه تی لاوان. هیوادارم کونگره ییکی سه رکه وتوتان بیت.
پیشاپیش سپاسی زه حمه تی ده رکردنی گوفار ی لاوان و گه یاندنی ئه و به 50ژوماره ده که م و ئاواته خوازم به شی میدیا که پردی نیوان ریکخراوه و چالاکیه
کانی له گه ل دونیای ده ره وه یه ،سه رکه
وتوو و به رده وام بیت.
هیچ بزافیکی سیاسی و مه ده نی و کومه لایه تی به ده رئه نجامی خوی ناگات ئه گه ر به شداری و
زه حمه ت و یارمه تی گه نجه کانی تیدا نه بیت. به لام پیویسته ئاماژه بکه م به وه
که هه ر سه فه ریک له ژیاندا ویستن و بیر و بروا
و به رنامه ی پیویسته . سه فه ر ی گه شتین به خه ونه کانمان و به ئامانجی ئازادی و یه کسانی به تایبه ت پر زه
حمه تتره و پیویستی به له خو بردن و به رخودانه.
میژوییک
که له داهاتودا ئه نوسریت ئه شی له قوتوی ئه فسانه و چیروک بیته ده ره وه . دونیای
بی هه ژاری و بیکاری و نایه کسانی بو کورد. دونیایی که ره گه زخوازی به رانبه ر به
ژن نه کریت، دونیایی که کوردیش به شداری چه رخاندنی سیاسه ت له و ناوچانه دا بیت
که تیدا ئه ژیت.
ئه مه ش به ده ستی تیکوشه ری ئیوه ده کریت.
هیوای سه ر که وتن و سه رفه رازیتان بو ده که م و پیتان شانازم.
له ئاخردا
پیویست ده زانم جاریکی دیکه پیروزبایی کونگره که تان لی بکه م و هیوادارم کونگره ی
داهاتو له نزیکه وه به شدار بم. باوشیکیر له خوشه ویستی بو هه موتان و هه ر بژین .
هیوای
سه رکه وتن و به خته وه ری بو کو نگره ی یه کیه تی لاوانی کوردستان ئیران و دو سی
خال له گه ل گه نجه کان
سوره ییا
فه لاح
لوس ئه
نجلیس
ریکه وتی
ژولای 2013
----------------
--------------------------------------------------------------