8 years ago
Thursday, March 01, 2012
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران
باسێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران
سوره‌یا فه‌لاح
Source: http://www.vokradio.com/content/view/1516/24/
07:59:01/03/2012
هه‌ڵبژادنه‌كانی پارله‌مانی كۆماری ئیسلامی نزیكه. له ئیران و هه‌نده‌ران پرسیارێكی گرنگ مێشكی زۆربه ی چالاكوانان و هاووڵاتییه‌كانی گرتووه. ئه‌شێ به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ن یان ته حریمی بكه‌ن . به شێك له كۆمه‌ڵگا به هۆی بڕوامه‌ندی به نیزام، به شێك به هۆی ترسی ئیش و ژیان ، یان به هۆی خزمایه‌تی، یان خود پێشبڕكایهتی، به‌شێك له به‌ر بڕوا‌و هیوای به‌شداری له پڕۆسه و ره‌هه‌ندی سیاسی نێو ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن. به هیوان رای خۆیان و نێوی پاڵیوراو و كاندیدی دڵخوازی خۆیان بخه‌نه نێو سندوقه‌وه . به‌شێك له بایكۆتكه‌ران به هیوان له ماڵه‌وه مان بگرن، به‌شێكیش له شێوه‌ی ئهبستانسیۆن(وه‌ك خستنی كاغه‌زی بێ ناو) كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به‌شێكیش به شێوه‌یه‌كی چالاك خه‌ریكی راگه‌یاندنی زانیاری به خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شێوه‌ی ته‌حریمی چالاك یا فهعالن.
هه‌ڵبژاردن و به‌شداری سیاسی:
بۆخۆی هه‌ڵبژادن و به‌شداری له پڕۆسه‌ی سیاسی له تیۆرییه سیاسییه‌كان شێوازێكی پیشكهوتنخوازانهیه بۆ پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی. ئه‌م مافه لهرهوهندی بزوتنه‌ووه‌ی داكوكیكاری مافی مروڤ به ده‌ست هاتووه. هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی به‌شێكه له به‌شداری خه‌ڵك له چاره‌نوسی خۆیان، هه‌ڵبه‌ت به بڕوای من ئه‌م به‌شدارییه ئه‌توانێت به پیشاندانی به‌رگری و به‌رهه‌ڵستی له به‌رانبه‌ر خواستێكی زۆرهكیدا خۆی پیشان بدات، به و مانایه كه به جێگه‌ی رۆیشتن بۆ حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداری ده‌نگدان به ئیشێكی زوره‌ملی نه‌بن.
مێژووی شه‌ڕ و چالاكی مروڤ بۆ گه‌شتن به مافی ده‌نگدان مێژوییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده و زۆری كێشه تێدا بووه. هه‌ڵبژادنی ئه‌ندامانی پارله‌مان پڕۆسه‌یه‌كی ره‌سمی و فه‌رمییه كه تاك و كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ گرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاری كۆمه‌ڵگا بۆ كاتێكی دیاریكراوی وه‌ك چوار ساڵ. ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سیاسی، هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكه كه ئه‌مه شێوه‌یه‌كی"دێمۆكراسی نوێنه‌رایه‌تی" پێ ده‌ڵێن. به‌م پێناسه‌یه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانم بڵێم ئه‌مه له ئێران‌دا بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنانه كه له لایه‌ن كوماری ئیسلامییه‌وه داندراوه ره‌هه‌ندێكی فۆرمالیته زیاتر نییه.
خاڵی هاوبه‌ش:
هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می پارله‌مانی ئێران بۆ جاری ئه‌وه‌ل له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك خاڵی هاوبه‌شی زۆرێك له چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی كوماری ئیسلامی ده‌رهاتووه. هه‌ركامیان رێنوێنی خۆیان بۆ به‌شداری نه‌كردن له ههڵبژادنهكاندا هه‌یه. ژنان، بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سێكۆلاری سه‌وز، حیزبه كوردستانییه‌كان، كه‌سایه‌تییه‌كان، چه‌پ و راست و لیبراڵ، هه‌موویان ده‌نگێكیان هه‌یه. ئه‌ویش ته‌حریمی چالاكانه و فه‌عالی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه.
هه ردهنگێك بۆ نێو سندوقی ده‌نگدان وڵامێكی پۆزێتیڤ به كۆماری ئیسلامییه. خستنی نێوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشووتر ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌ت كراون و هه‌ڵبژێردراون بۆ نێو سندوقی ده‌نگدان، هه‌نگاوێكه بۆ یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی.
ته‌حریمی وشیارانه و چالاكانه یان ئهبستیلاسیون:
رێگه‌ی بێ ده‌نگ بوون، خۆ گوم كردن و ئاماده نه‌بوون له كاتی هه‌ڵبژاردندا، رێگه‌ی خۆ كوشتنی سیاسییه. به‌شدار نه‌بوون ئه‌بێ چالاكانه بێت وه‌كوو به‌شداری نه‌كردنی كوردستان له سه‌رده‌می ریفراندومی ساڵی 58دا. لای ئه‌و كه‌سانه‌ی وا رۆژانه له گێره‌وكێشه‌ی وه‌زعی ئیراند ئاگادارن، له‌وانه‌یه خه‌به‌ریان له وه‌زعی چالاكی سیاسی و چالاكوانانی سیاسی هه‌بێت. به‌ڵام بۆ خه‌ڵكێ كه سه‌رگه‌رمی ژیانی مردن و مانی ئابورییه‌تی به هۆی نه‌دیتنی حیزبی سیاسی و نه‌بوونی ئازادی خۆپیشاندانی ئه‌و چالاكوانانه، هیچ هێزێكی دژ به ده‌سه‌ڵات نابینن، هه‌ربۆیه ئابستانسیۆن( لێره‌دا به مانای خستنی ده‌نگی سپی و بێ ناو )له وڵاته دیكتاتورییهكاندا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. له‌وانه‌یه له ژوماره‌ی دهنگدراوانیشدا به فێڵهبازیش كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگیردرێت.
سیاسی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان:
كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی غیر سیاسی كردنی هه‌لبژاردنه‌كانی گرتووه‌ته به‌ر تا به‌م جۆره خه‌ڵك كه به جۆرێك له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 دڵشكاو و بێ ویوا بوون و به جۆرێك له سیاسه‌ت تۆراون. گهلاَڵهی "كێبه‌ركێی ئوستانه‌كان" له ناسیاسی پیشاندانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت. ئه‌مه ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له ئێراندایه كه له وه‌زعی خراپی ئابووری كه‌ڵك وه‌رگرێت و به هه‌ڵبژاردنه‌كان شكڵێكی سیاسی بدات.
مافی بێ مافان:
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا زۆر كه‌س مافیان پێشێل ده‌كرێت. زیندانییه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هێمایینی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، گروپه سیاسییه‌كان كه قه‌ده‌غه كراون و هه‌روه‌ها لایه‌نه سێكولاره‌كان، مافی ده‌نگدانیان نییه. ده‌نگدان له مانای خۆیدا ئه‌بێ دێمۆكراتیك بێت، به‌ڵام سیستمی پلورالیسمی سیاسی كه بریتی بێت له به‌شداری هه‌موو حیزبه‌كان له ئێران‌دا، بوونی نیه.
ژنان:
سه‌باره‌ت به ژنان ده‌توانم بڵێم كاتێ كه پێگه‌ی ژنان له یاسادا دێته به‌رباس، ژنان ده‌بنه نیوه‌ی پیاوان. بهلاَم كاتێ كه نۆبه‌ی ههلبژاردنهكانه و پێویستیان به را و ده‌نگ و به‌شداری ژنان دێته پێشه‌وه، ئه‌وانیان زۆر لا گرنگ ده‌بێت كه یارمه‌تده‌ری ده سه‌ڵات بن. ژنان له سیستمێك‌دا كه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تیدا نه‌رم ده‌كه‌ن و به هیچ كوێ نه‌گه‌یشتوون، به شداریان ته‌نیا ده‌بێته هۆی به هێز كردنی دهسهلاَت.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
1 comment:
Hi nice reading your ppost
Post a Comment