Wednesday, June 22, 2011
Keçek kurd Sureya Fellah bi cilên kurdî bû xweşika Hollywoode

Keçek kurd bi cilên kurdî bû xweşika Hollywoode
20 Hezîran 2011 Duşem Saat 11:53
Avestakurd – Keça kurd Sureya Fellah roja înê li Universal City`yê di Hotêl Hîltonê de bi cilên kurdî beşdarî merasîma hilbijardina şacuwanê bû û bû yekem.
Li gorî ajansên nûçeyan di hilbijardina şaciwan a 2011`an li Amerîkayê, jineke Kurd bi navê Sureya Fellah beşdarî kir û pileya yekem bi dest xist.
Sureya Fellah yek ji çalakvanên Mafê Mirovan û Mafê Jinê û har wiha parêzvanê Mafê grûpên etnîkî û olî ye. Her wiha ew rawêjkar û şêwirmendê karûbarên mafê mirovan e û gelek ji hevpêyvîn û daxuyaniyên wê li ser rewşa girtiyên siysêiyên Kurd û grûpên etnîkî û olî hene.
Sureya jineke çalak ya kurd e ku nûnerê Civata Cîhaniya Qelema Kurdî li Amerîkayê, di gelek ji rêxistinên Cîhanî yên mafê mirovan e û yek ji jinên çalakê di nav Kurdên li sirgûnê ye.
Ew her wiha bi tevlîbûn di fêstîvalên Kltûrî û ferhengî li Amerîkayê de ji bo çêkirina têkiliyên di di navbera gelan de jî tê naskirin.
Sureya serperesta Navenda Tendirustiya pîsîkolojîk (Ruhî) ya kesên bi temen e. ew xwediyê du zarikan e û 25 sal e bi hevjinê xwe re dijî.
http://www.avestakurd.net/news_detail.php?id=13939
ژنێكى كورد له ئه‌مریكا به‌شدارى لهپێشبڕكێیهكى شاجوانیدا ده‌كا

(باس)- ده‌كرێ به كورتى باسى ئه‌و پێشبركێیهى به‌شداریت تێدا كرد بكه‌ى؟
سوره‌ییا: پێشبركێى شاجوانیى Ms. Exoti-Lady پێشبڕكێیه‌كى خێرخوازییه و له‌لایه‌ن رێكخراوێكى قازانج نه‌ویست ئه‌نجام ده‌درێ . پێشبڕكێیه‌كه له 20/5/2011 له هوتێلى یونیڤێرسهل هیلتن له شارى لۆس ئه‌نجلس ئه‌نجام درا به به‌شداریى 12 خانمى چه‌ندین وڵات و كولتوورى جۆراوجۆره‌وه. ئامانجیش هاوكارى كۆكردنه‌وه و تیشك خستنه سه‌ر ژیانى ژن و منداڵانى هه‌ژار و فه‌رامۆشكراو بوو. خانمانى به‌شدار ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 35 ساڵییه‌وه بوو كه زۆربه‌یان دایك بوون و له هه‌مان كاتدا كه‌سایه‌تیى چالاكوانى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان بوون.
(باس)- مه‌به‌ستت له به‌شداریكردنت له‌و پێشبركێیه‌دا چی‌بوو؟
سوره‌ییا: دوو مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیم هه‌بوون، یه‌كه‌میان من وه‌كو چالاكوانێكى كورد ده‌مویست له‌و بۆنه‌یه‌دا تیشك بخه‌مه سه‌ر ژیان و خه‌م و ناسۆرهكانى ژنانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش ژنانى كورد، هه‌روه‌ها ده‌مویست له رێگه‌ى ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه كولتوورى كوردى به خه‌ڵكى بێگانه بناسێنم و ببمه نموونه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤیش بۆ كچه‌كه‌م و كچانى كورد به گشتى بۆ ئه‌وه‌ى جوانیى خۆیان ببینن و نرخى خۆیان بزانن و باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانیان. چونكه ئه‌و كچه كوردانه‌ى له ئاواره‌ییدا گه‌وره بوون له‌ژێر فشار و ترسى ره‌وه‌ندى كوردیدا له‌وانه‌یه ئه‌و بوێریه‌یان نه‌بێت به‌شدارى له پرۆگرامێكى ئاوادا بكه‌ن، بۆیه من وه‌كو ژنێكى به‌ته‌مه‌نتر له‌وان به‌شداریم كرد تا له داهاتوودا ئه‌وان هه‌ست به دڵنیایى بكه‌ن.
(باس)- هه‌ڵوێستى بنه‌ماڵه‌كه‌ت و به‌تایبه‌تیش هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆن بوو له به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامه‌دا؟
سوره‌ییا: كوڕ و كچه‌كه‌م زۆر هاوكار و پشتیوانم بوون و زۆریان پێ‌خۆش‌بوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌مێك راِڕا بوو له‌باره‌ى به‌شداریكردنم، له‌لایه‌ك خه‌مى منى بوو چونكه ده‌بووایه جگه له چالاكییه‌كانم و ئیشوكارى ماڵه‌وه، كار و ماندووبوونى زیاتر بكه‌م، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كردارى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌ترسا به‌تایبه‌تى له ناوبانگى من وه‌ك چالاكوانێكى مافى مرۆڤ و لێكۆڵه‌ر كه به‌شداریى چالاكى و كۆنفرانسى جۆراوجۆر ده‌كه‌م، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م ئاشناى ئامانجه مرۆڤدۆستى و خێرخوازییه‌كانى پێشبركێیه‌كه بوو، رێزى له بڕیاره‌كه‌م گرت و هاوكاریشى كردم.
(باس)- خۆت ده‌زانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى داخراوه و تۆ وه‌ك یه‌كه‌مین ژنى كورد كه به‌شداریى پێشبڕكێیه‌كى شاجوانى ده‌كات چۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ت نا؟
سوره‌ییا: راستییه‌كه زۆری ویست تا ئه‌و كۆته نهریتییهم شكاند، به‌ڵام من له هه‌مان كاتدا رێزیشم بۆ دابونه‌ریت و كولتوور و باكگراوه‌ندى خۆم هه‌یه. راسته كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له هه‌ندێ رووه‌وه داخراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا شتى تازه‌ش وه‌رده‌گرێت. ره‌وه‌ندى كوردى زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌یه‌وێ خۆى به خه‌ڵكى دیكه بناسێنێ بۆیه پشتگیرى له‌و پرۆگرامانه ده‌كات، به‌ڵام نابێ ئه‌و به‌شداریكردنه له‌سه‌ر حیسابى بێڕێزى بێت به به‌ها و دابونهریتهكانمان. بۆ نموونه من بۆ به‌شى مه‌له‌وانى جلوبه‌رگێكى مهلهوانیى كۆنسه‌رڤه‌تیڤ و پارێزگارانهم له‌به‌ر كرد، كه هه‌رچه‌نده به‌م هۆیه‌وه نمرهكانمى هێنایه خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه كارێكى گرنگ بوو تا دواتر هه‌ست به دڵنیایى بكه‌م له بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، بۆیه ئه‌و قوربانییه‌م دا. بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامانه‌دا مه‌رج نییه هه‌موو سنووره‌كان بشكێنى، چونكه خه‌ڵكى ئێمه شتى تازه قبووڵ ده‌كا به مه‌رجێك به رێگه‌یه‌كى راست بێت. من سوپاسى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌كه‌م له باشوورى كالیفۆرنیا كه هاوكارییان كردم بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامه‌دا.
(باس)- وه‌ك بیستمان چه‌ندین كه‌سایه‌تیى ناسراوى ئه‌مه‌ریكایى ئاماده‌ى ئه‌و پرۆگرامه بوون، ئایا ئه‌وان شاره‌زاى پرسى كورد بوون؟
سوره‌ییا: زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى من چاوم پێیانكهوت نه‌یانده‌زانى كوردستان كه‌وتووه‌ته كوێ. به‌شێك له كاره‌كه‌م ناساندنى كورد بوو، هه‌روه‌ها تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه به‌رده‌مم وه‌ك ژنێكى بێ ده‌وڵه‌ت، بۆیه له‌گه‌ڵ زۆریان كه‌وتمه گفتوگۆ له‌باره‌ى زمان و كولتوورى كوردى و تا ڕادده‌یه‌ك پێم ناساندن. هه‌ندێ ئێرانى ده‌یانگوت مادام ئێران به‌شداریى كردووه بۆچى كوردستانیش به‌شدارى بكات؟ بێ ئاگا له‌وه‌ى كورد له چه‌ندین وڵاتى جیاواز هه‌ن. من له به‌شێكى پرۆگرامه‌كه‌دا به جلوبه‌رگى كوردی به‌شداریم كرد و هه‌ڵوێستى جیاوازیش له‌مباره‌یه‌وه هه‌بوو، سه‌ره‌تا دیزاینه‌رانى جلوبه‌رگ دوودڵ بوون، چونكه ده‌یانگوت راسته جلوبه‌رگێكى جوانه به‌ڵام بۆ ئه‌و بۆنه‌یه نابێتـ، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا دیزاینى كۆتایى جلوبهرگهكهمیان نه‌دیتبوو كه خۆم دیزاینم كردبوو كه راسته كوردى بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ستایلى نوێخوازانه و پۆست‌مۆدێرن تێهه‌ڵكێشم كردبوو كه سه‌ره‌نجام بووه جێى دڵخۆشى و ره‌زامه‌ندیى ئاماده‌بووان.
(باس)- رات چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه له‌نێو كورددا ژنانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جوانترینن؟
سوره‌ییا: به‌ڕاى من هه‌موو مرۆڤه باشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جوانن. ناشتوانم بڵێم كورده‌كانى پارچه‌یه‌كى كوردستان جوانترن له پارچه‌یه‌كى دیكه، من واى بۆ ده‌چم ژنانى كورد جوانیى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه، چونكه به خه‌بات و كارى سه‌ختى خۆیان مێژووى خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه.
(باس)- جوانی به‌لاى تۆوه چى ده‌گه‌یه‌نێ؟
سوره‌ییا: جوانیى ژنان پێوه‌ندیى به بڕوابهخۆبوونیانهوه هه‌یه زیاتر له‌لایه‌نى فیزیكى و له‌شه‌وه. ئه‌و ژنه‌ى كاریگه‌ریى ئه‌رێنى لاى خه‌ڵكى به‌جێ دێڵى ژنێكى جوانه. زۆر جاران پێشوازیكردنێكى به خه‌نده‌وه یان گه‌شبینى و راستگۆیى، ژن جوان ده‌كا. جوانیى برێتى نییه له له‌شولار و قه‌باره‌یه‌كى دیاریكراو یان پرچى درێژ و چاوى ره‌نگاوره‌نگ. ژنى جوان ئه‌و ژنه‌یه كه خاوه‌نى په‌یام و نێوه‌ڕۆك بێت. رێز له خۆى و له خه‌ڵكیش بگرێت.
(باس)- وه‌كو ژنێكى جوانى كورد په‌یامت بۆ ژنانى كورد چییه بۆ بایه‌خدان به جوانیى خۆیان؟
سوره‌ییا: ده‌مه‌وێ ژنانى كورد به گشتى خۆشحاڵ بن به‌وه‌ى هه‌یانه و خۆیان به كه‌م نه‌بینن. كاتێكیش ته‌رخان بكه‌ن بۆ بایه‌خدان به له‌شولاریان. ژنان له‌یه‌ك كاتدا كچن، خوشكن، دایكن، هاوسه‌رن، خۆشه‌ویستن، كارمه‌ند و هاووڵاتین و...هتد. له كولتوورى كوردیدا ژنان بڕبڕه‌ى پشتى بنه‌ماڵه‌یه‌كى ته‌ندروستن، به‌ڵام زۆر جاریش گرنگترین لایه‌نى ژیانمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ین كه لایه‌نى ته‌ندروستییه جا فیزیكى بێت یا ده‌روونى، ئێمه‌ى ژن زۆر سه‌رقاڵین به بایه‌خدان به‌و كه‌سانه‌ى خۆشمان ده‌وێن به‌ڵام بایه‌خدان به خۆمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ین. په‌یامم بۆ ژنانى كورد ئه‌وه‌یه له خواردن خۆپارێزى بكه‌ن و راهێنانیش بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیوام ئه‌وه‌یه ژنانى كورد له رووى ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن چونكه ئه‌وه دڵنیایى و جێگیرییان پێ ده‌به‌خشێت. چونكه به‌داخه‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌ى ژنان له په‌یوه‌ندییه‌كى ناته‌ندروستانه‌دا ده‌ژین و تووشى ده‌ستدرێژى ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه له رووى ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین.
Tuesday, June 21, 2011
Wednesday, June 01, 2011
وت و ویژی جانی دیلان له ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره یا فه لاح



سوریا فه‌لاح: زۆر سه‌رنج ڕاکێشه‌ره به جلی کوردیه‌وه له به‌رنامه‌یه‌کدا له هۆلیود به‌شداری بکه‌ێت
له لایه‌ن Jani Diylan یه‌کشه‌ممه, 22 ی مانگی پـێنج 2011
وێنه‌ی: Suraya Falah
Suraya Falah, Kurdish active in California
بابه‌ته‌که بڵاوبکه‌ره‌وه
له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ێنی له هۆلیود له شاری لۆس ئه‌نجلس له ئیاله‌تی کالیفۆرنیا پێشبڕگیهکی شاه ژنی جوانی به‌رێوه چوو به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی داهاته‌که‌ی بۆ یارمه‌تی دانی ژن و منالداڵانی هه‌ژار و که‌م ئه‌ندامان. سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ که له به‌شداربوانی ئه‌و پێشبڕگیهدا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 11 وڵات له‌و پێشبڕگیهدا به‌شداریان کرد که من به نوێنه‌رایه‌تی له کوردستانه‌وه به‌شداریم کرد‌و بۆ من هه‌لێکی گه‌وره بو بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی کورده‌وه قسه بکه‌م و ده‌نگی کورد بگه‌ینمه شوێنیک له‌و جۆره‌دا، ده‌شڵێت به‌شداربونم به جلی کوردیه‌وه سه‌رنجی به‌شداربوانی ڕاکێشا‌و بوه پرسیار له لایه‌ن زۆر له ئاماده بوانه‌وه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:20خوله‌که.
Monday, May 09, 2011
وت و ویژی جانی دیلان له ده نگی ئه مریکاوه له گه ل سوره یا فه لاح
http://www.voanews.com/kurdish/news/sorya_falah_08may11-121470409.html
سوریا فه‌لاح: کورد ده‌بێت وه‌کو گروپێکی په‌نابه‌ر ته‌ماشا بکرێت نه‌ک تاکه که‌سانێک له‌و وڵاتانه‌ی لیه‌وه هاتوون.
له لایه‌ن Jani Diylan یه‌کشه‌ممه, 08 ی مانگی پـێنج 2011
وێنه‌ی: Suraya Falah
Suraya Falah, Kurdish active in California
بابه‌ته‌که بڵاوبکه‌ره‌وه
له کۆتایی مانگی ئا‌پریل کونفراسێک له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه له زانکۆی ساندییگۆ له ئیاله‌تی کالیفۆرنیا به‌رێوه چوو که تێدا کۆمه‌ڵێک له شاره‌زایان و پسپورانی باری په‌نابه‌ران تێدا به‌شداریان کرد. خانم سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که یه‌کێک له به‌شداربوانی پانه‌ڵی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی من ئه‌مویست گوشاری له‌سه‌ر بکه‌م کاتێک کوردێک له ئێرانه‌وه دێته ده‌ری ئیتر باس له‌وه ناکرێت چه‌ند کورد هاتونه‌ته ده‌روه وه یاخود له کویدا کورده‌کان له ژێر فیشاردان جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت وهکوێکی تاێبه‌ت به خۆیان وه‌کو گروپێکی کوردی ته‌ماشا بکرێن و بناسرێن.
Tuesday, March 22, 2011
Wednesday, March 09, 2011
هه شتی ئادار( مارچ) ، روژی جیهانی ئافره ت (ژن) پیر‌وز بیت
هه شتی ئادار( مارچ) ، روژی جیهانی ئافره ت (ژن) پیر‌وز بیت
سوه ره یا فه لاح
میژوی هه شتی مارس (هه شتی ئادار)( مارچ) ، روژی جیهانی ژن به کورتی
هه م‌و سالیک ژنانی ته واوی جیهان به ره و به خیر هاتنی هه شتی ئادار ده رون . هه مویان به تاویکی زورتر له رابردو و بته هیزو ویستنیکی زیاتر ده چنه پیشه وه بوئه وه ی که ته جروبه و فیربونی نووی خویان به یه کترین بنا سینین.
له وانه یه ئه و پرسیاره بیته پیشو که بوچی روژیکی ته رخان کراوه بو ژنان . مه گه ر روژه کانی دیگه هی پیاوانه ؟ هه میشه له میژوی خه باتدا روژهاییکی به نرخ هه ن که وه کو مه زهه رونیشا نه ی خه بات ئه میننه وه . روژهاییک هه ن که ده بن به روژی بانک هه لدان بو خه بات . هه موسالیک له م ، روزانه ئاوات و هوی خه بات به ده نگی به رزئه و تریت . هه موسالیک به جیهانیان ئه و تریت که ئه م ئاواتانه زیندون وئه وشته ی واکو ئه م ناکوکیهی پیک هیناوه هیشتا به گو راوه .
میژوی هه شتی ئا دار ده گه ریته وه بو ناوه راستی قه رنی نوزده . له هه شتی ئاتداری سالی 1857 دا ژنانی کریکاری کارگای قوماش دروس که ری ئاتمریکا به خه بات هه ستان . جوینه تی ژیانیان به راست زور ناخوش بو ، ئیستی زور و دریز ، چه وساوه بونیان ، یاره ی که م و نه بونی هیچ خوشی و رفاه ( سه حه ت) له ژیانیاندا ، هه روه ها گه وره کردی مندال وله خرمه ت بونی پیاوانیان به باری شان ده کیشا.
ئه وه بو که رژانه نیوشه تا مه کان ونیوی ئه م روژه یان هیشته وه .
گرنگی ئه م بزوتنه وه له و هاسته وه که به ده ستی ژنانیک پیک هات که له مال چبونه ده ره وه و له گه ل چه رخی سه نعه تی نووی ئیشیان که ده ره وه ی ماله وه ده س پی کردبو.
په نجاسال پاش ئه و روژه ژنان له ئامریکا به هوی پیروزبایی سالروژی ئه و روژه بو گه شتن به مافی سیاسی و کومه لایه تی ری پیوانیکیان ده س پی کرد.
سالی 1907 له ته واوی جیهان بزوتنه وه ی کریکاری و سوسیالیستی به به رزترین راده ی خوی گه شتبو ، ژنانی کریکار ، ژنانی روشنبیرکه له صف ریزی ئه م بزوتنه و ه دابون . له نیوان ئه م که سا نه له ژن و پیاوبون که به حه باتی روشن به رانبه ر به زولم به نیوی حبینده ریه وه ر بویه کسانی ئابوری و کومه لایه تی له ناوان ژن و پیاودا قامکیان ئه نا. ئه وان خه باتیان ده کرد که به هه موان پیشان بده ن که ئه مه به شیکه له بزوتنه وه ی دریژ خایه نی جیهانی ی، بو چه و ساوه کان ، بو پیشان دانی ئه وه ی که ئه م خه با ته نا کری ته حتیل کریت . به م جوره بو که پرسیاری ژن به پرسیاریکی گرنگ له ئیش و کاری ئروپا وئامریکا ده رهات .
بیر‌و رای هه لبژ اردنی روزیک له سال به نیوی " روژی ژن" هه ولی خه باتی ژنانی نیویورک له ئامریکا ( شوعاری ) دروشمی " مافی را و ده نگ دان" " بو ژنان" پیش کیشرا.
ئه م دروشمه ه به هوی ئه وه ی که زور که س له ته واوی کومه لگاکانی تیدا بو شوعاریکی مهیم و گرنیگ گشت گیر بو
ژنان له پاش ئه م شوعاره به دوای به یا کردنی جیگه ی هویت بو ناسنامه ی کومه لگایی و سیاسی خویان بون جونکا روژ سال بو که له پشتی نزامی کونی ره گه زایه تی پیاو سالار له بیر برابوو.
دوهه زار ژن که 23 فوریه 1909 پیشنیاریان کرد که هه مومالیک شه ممه ی ئاخری مانگی فوریه به هوی روژی ژن ری پیوان کریت له سالی 1910 دوهه مین " کونفرانسی ژنانی سوسیا لیست" چالاک گیزیکی مافی ژن بته نیوی " کلارا زتکین" که له به ریوه به رانی ئه م کونفرانسه بو پاش وت و ویژیکی زور له سه ته رخان کردنی روژیک بو ژنان 19 ئاداریان هه لیژارد . به لام ده نگ دانی یه ک لا که ری خویان خسته دواوه.
پاش ئه ده ی که لایه ره ی کونفرانسه که دا روژی جیهانی ژن به هه موان و ترا ئه نترناسیونال دوهه م ( کومه لی جیهانی ریکخراوه سوسیالیستی و بزوتنه وه ی کریکاری) له مه پیشگیری کرد . به لام بو نا ساندنی ئه وه به گه لی عام حه بات و چالاکیکی زیاتری پیویست بو.
کاتی که له 19 ئاداری سالی 1911 شه تا مه کانی ئالمان و ئوتریش و سویس و دانیمارک له ده نگی پی ژنان که وته له رزه و 30 هه زار ژنی چالاک له ئوتریش که وتنه نیو شه تام و کولان و روشنیان کرد و که ماندویه تی و سازش له ئیشیاندا نیه.
له ئه نجامدا له سالی 1913 لیژنه ی ناوه ندی ژنان ئه نترناسیونال سوسیالیستی دوه‌م هه شتی مارچی به بیره وه ری نروتنه وه ی ژنانی کریکار نساجی قوماش دروس که رله ئامریکا روژی جیهانی ژنی بانگه واز کرد و ژنانی روشنبیر و کریکاری روسیه تزاریش و ته واوی زنانی ئروپا پیشگیری خویان له م روزه ناوبرد.
له سالی 1914 که شه ری جیهانی ئه وه لدا به هوی کوشتن و برینیکی زور که پیک هات روژی ژن له بیرچوه . له سالی 1917 دا جاریکی دیکه ، به ته واو بونی شه ژنانی پتروگراد له روسیه به رانبه ربه برسیه تی و به ربه ره کانه و تزار یسم هه ستان . کریکاران نی پتروگراد به پیشگری له ژنان مانیان کرد‌و به سه رکه وتنی ده وله تی بلشویکی و روخاندنی تزار له روسیه ژنان هه نگا ویکی زور گه وره یان به ره و پیشه وه هه لگرت.
له سالی 1921 دا له مسکو 8 مارچ جاریکی دیکه روژی جیهانی ژن ناولی براو ته واوی ژنانی جیهان بانگه واز کران بوویستانن به رانبه ربه زولم و زه خت که به سه ریانه وه له م کاته دا بو که بروتنه وه و خه باتی پیش‌رو له دونیا زیاتر بو و گوانکاری بته رانبه ر به نزامی فئودالیسم ( ئا غاوره عیه تی) ده ستی پی کرد.
له ناو ه راستی ( دهه ی ده یه ی) 1930 جاریکی دیکه شه ری جیهانی هه لگر سا و فاشیسته کان بیره وه ری ئه و روژه یان قه ده غه کرد. به لام به سه ر ئه وه دا له برلین ژنان خوپیشان دانیکیان هه بو.
ئه وان له برسیه تی و به دبه ختی ژیانیان لی تاریک بی‌و. له ئسیا نیا له مادرید 30 هه زار ژنی پالاک گیر به شوعاری "ئازادی و ئاشتی " هه ستان.
پاش دروس بونی نه ته وه یه ک گرتوه کان خه باتی ژنان گورا . به شیوه ییکی ریک و پیک له 1960 داکاتی که له ئروپا و ئامریکا ژنان به رانبه ر به ره سم و یاسای پیاوه سالارانه و یستان نه ته وه یه ک گرتوه کان باسی حه تی ته لاق و حه قی ده سه لات به سه ر له ش ، ویستانن به رانبه ربه توندوتیژی ، که م کردنی سه عات ئیشی روزانه و به رانبه به له ش فروشیدا کرد.
له ئیران پاش تیک هه لجونی سالی 1979 دا کوماری ئسلامی ئه م روزه روژیکی نائائینی و نائیسلامی ده زانیت و به لایه وه کولتوریکی بیگانه یه و به رانبه ریزگرتن له م روژه ئه ویسنن . به لام ژنان و پیاوانی خه باتگیر به دوای گرتن حه قی پیروزبایی ئه م روژدان . له با شوری کوردوستان پاش گورانکاری 8 ئادار روژیکی به ریزه و به هه م‌و شیوه پیک جیژن ده گیریت.له ولاته یه ک گرتوه کانی ئامریکا له لایه ن ده و له ته وه هیچ ریزیکی لی ناگیریت به لام چا لاکوانانی مافی ئافره تان و ریز گیرانی یه کسانی ئه م روژه به ریز ده زانن و له زوربه ی زانکوکاندا پروگرامی تایبه تی داده نین







