Saturday, May 08, 2010

سه ره خۆشی به‌ بۆنه‌ ی گیان به ‌ختکردنی ھاوڕێ سه‌رد ە شت عوسمان


5/8/2010سه ره خۆشی

به ‌بۆنه‌ ی گیان به‌ ختکردنی

ھاوڕێ سه‌ردە شت عوسمان

پینی کوردی له ئه مریکا سه ‌رە خۆشی خۆی ئاراسته‌ ی بنه‌ماڵه‌ و که‌ س و وکاری ھاوڕێ سه‌ردە شت عوسمان ئازیز و ھاوڕێیانی و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌ نووسانی ئازادی کورد ئه‌ کات . ئیمه به پیویستی پاراستنی مافی مروفی ده زانین که بو پاراستی گیانی ڕۆژنامه‌ نووسانی دیکه بانگه وازی ده وله تی هه ره می کوردستان بکه ین که به رانبه ر به یاسا ی کوردستان ئه و که سانه ی وا ده ستیان به خوینی ئازادیخوازی وه ک سه‌ردە شت عوسمان تیکه له سزا بدات. قه له می هیچ ڕۆژنامه وا نیک دا نانریت مه گه ر مافی ئازادی وتار و بیر و بروا بپاریزریت. ئیمه به پیویستی ده زانین شانگیکی سه ر به خوی نیو نه ته وه یی بو په یا کردنی چونیه تی ئه م کاره ساته بچیته کوردستان.

سوره یا فه لاح

به رپرسی کار و باری ناوه ندی پینی کوردی له باکوری ئه مریکا

Tuesday, April 20, 2010

Kurdish Community of Southern California کومه لگای کورده کانی دانیشتوی باشوری کالیفورینا


Kurdish Community of Southern California : Festival of Joy and Solidarity celebrated on the 13th day of the Kurdish and Iranian New Year
Bonelli Park, San Dimas , California

Wednesday, April 14, 2010

دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت


دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت

له‌ لایه‌ن Jani Diylan چوارشه‌ممه‌, 14 ی مانگی چوار 2010
بابه‌ته‌که‌ بڵاوبکه‌ره‌وه‌



دكتۆر ئازاد مورادیان

دكتۆر ئازاد مورادیان رەوانناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كونگرەی نیشتمانی كورد لە باكوری ئەمه‌ریكا لە ھەڤپەیڤینێـكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمه‌ریكا دەڵێت ئەنفال ده‌بێت لە دوو ڕوانگەوە چاوی لێ بكەین، یەكه‌م ژینوساید دژ بە گەلی كورد، دووەم وەك بنبڕكردنی پـیاوانی كورد و مانەوەی ژنان بە بێ پـیاوانیان. ئەو دەڵێت ڕژێمی سەدام خەباتی گەلی كورد بە خەباتیكی پـیاوانە چاوی لێكردووە و لە سەر ئەنجام مەبەستی ئەوە بووە نەك تەنھا كورد ژینوساید بكات بەڵكو بتوانێت گەلی كوردیش بنبڕبكات. دكتۆر مورادیان دەڵێت كولتوری ئێمە و كولتوری كوردەواری چاولێكردنی لە مەسەلەی خاک و سەرزەمین وەكو چاو لێكردن بە دایک وایە، بۆیە بۆ پاراستنی خاک و سەرزەمینەكەی گیانی داوە. ئەو دەڵێت ئەنفال ھەر لە سالی 1973 وە دەستی پـێكراوە، كامپـینـێكی داڕێژراو بووە كە بە سووتاندنی خاكی كوردستان و داپـۆشینی كانیەكان دەسیپـێكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه
http://www1.voanews.com/kurdish/news/kurdish-regions/azad_murdian_14apr10-90863129.html
‌.

Monday, March 15, 2010

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنانی کورد


thumb_voa_news_logo.gif

thumb_jani_diylan_01.jpg


13/03/2010

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ 8 ی مارس هاوکارمان جانی دیلان مێزگردێـکی تایبه‌تی سـازکرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژنانی کورد به‌ گشـتی و ژنانی کورد له‌ ئێران به‌ تایبه‌تی. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانانی مێزگرده‌که‌ بوون:








سوره‌یا فه‌لاح، به‌رپـرسی کۆمیته‌ی مافي مرۆڤ ژنان.کورد له باكوري ئه‌مه‌ریکا و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان.

مه‌هین شـوکروڵاپـور، چالاکی کاروباری ژنان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 24:49 خوله‌كه‌

Download ده‌قی مێزگرده‌كه‌
دابگره (MP3)
Listen to This Report ده‌قی مێزگرده‌كه‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی مێزگرده‌كه‌
دابگره (Real)
Listen to This Report ده‌قی مێزگرده‌كه‌
گوێبگره (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن

http://www.voanews.com/kurdish/2010-03-13-voa6.cfm


















E-mail This Article

:


په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ 64هه‌مین ساڵرۆژی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان

خۆشك‌و برایانی‌ هێژا!

ژنانی‌ مافخوازی‌ كورد‌و ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستان!

چه‌ند رۆژ دوای‌ رێزگرتن له‌ 8ی‌ مارس له‌ ساڵی‌ 1946، به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی‌ 1324ی‌ هه‌تاویدا، له‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌دا، یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین رێكخراوی‌ ژنان له‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ مێتۆدێكی‌ مۆدێرن‌و نۆژه‌ن دامه‌زرا. به‌م بۆنه‌وه‌ گه‌رمترین‌و رازاوه‌ترین پیرۆزباییه‌كانی‌ خۆمان پێشكه‌ش به‌ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت ژنانی‌ مافخوازی‌ كورد‌و هه‌موو ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ده‌كه‌ین.

شانازییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ورانی‌ زێڕێنی‌ كۆماری‌ كوردستان دامه‌زرا. هه‌تا ئه‌و كات ژنان خواه‌ن رێكخراوێكی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان نه‌بوون‌و رۆڵێكی‌ كاریگه‌ریان له‌ بواركانی‌ سیاسی‌، كزلتووری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵگایان نه‌بوو، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌ قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ خه‌بات‌و تێكۆشانی‌ ژنان ده‌ست پێكرا.

بێگومان شانازیی دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێوكراتی‌ كوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كۆماری‌ دێموكراتیكی‌ كوردستان‌و حیزبه‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی‌، واته‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان. چوونكه‌ ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌یان ده‌سكه‌وتی‌ زێرین‌و هه‌نگاوی‌ گرینگ‌و مێژوویی‌ دیكه‌دا له‌ چوارچێوه‌ی‌ كۆماری‌ دێموكراتیكی‌ كوردستاندا وه‌دی‌ هات. دامه‌زرانی‌ رێكخراوه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی‌ زۆر ئاسان‌و ساكار نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌ ئیستراتێژییه‌كی‌ قووڵ‌‌و گه‌وره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌گرت كه‌ رێبه‌رانی‌ كۆمار‌و به‌تایبه‌ت شه‌هید پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د هه‌ستی‌ به‌ پێویستیی‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ كردبوو.

پێشه‌وای‌ گه‌وره‌ی‌ كورد قازی‌ محه‌ممه‌د، به‌ بیری‌ تیژ‌و رامانه‌ ئینسانی‌‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی‌ خۆی‌ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك هه‌ستی‌ به‌ پێویستیی‌ دامه‌زراندنی‌ رێكخراوێكی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانی‌ كورد كردبوو، هاوكاتیش ده‌یزانی‌ كه‌ به‌ بێ‌ به‌شداری‌‌و چالاككردنی‌ ژنان له‌ بوارگه‌لی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌رك‌و كاروباره‌كانی‌ كۆمار‌و كۆمه‌ڵگا به‌ باشی‌ به‌رێوه‌ ناچن‌و به‌ نه‌خوێندوارمانه‌وه‌ی‌ ژنان، كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان پێش ناكه‌وێ‌‌و ده‌توانێ‌ ببێته‌ ئاسته‌نگ‌و مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌‌و جیددی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ نه‌ریتی‌‌و دواكه‌وتووانه‌ی‌ پێشوو. هه‌ربۆیه‌ به‌ستێنه‌كانی‌ پێویست بۆ دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌مین رێكخراوی‌ ژنانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی‌ ئه‌م كۆماره‌ ئاماده‌ كرا‌و به‌م شێوه‌یه‌ له‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌ی‌ ساڵی‌ 1324ی‌ هه‌تاویدا، یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ راگه‌یاندار‌و تێكۆشانی‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كرا‌و مینا خانمی‌ قازی‌، هاوسه‌ری‌ به‌وه‌فای‌ پێشه‌وای‌ بلیمه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ خه‌بات، وه‌ك به‌رپرسی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان دیاری‌ كرا.

به‌ڵام پاش رووخانی‌ كۆمار، خه‌بات‌و تێكۆشانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ پێی‌ ره‌وش‌و هه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ هه‌ر قۆناغێكی‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، تووشی‌ هه‌وراز‌و نشێوی‌ زۆر بووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرینگه‌، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ژنانی‌ كورد ده‌ستیان له‌و رێبازه‌ به‌رنه‌داوه‌‌و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی‌ ماف‌و ئازادییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان‌و دابین بوونی‌ مافه‌ ئینسانی‌‌و دێموكراتیكه‌كانی‌ ژنان‌و یه‌كسانی‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا تێكۆشاون‌و ئێستا ده‌یان ئۆرگانیزانسیۆن‌و رێكخراوی‌ ژنان له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان له‌م پێناوه‌دا خه‌ریكی‌ كار‌و چالاكین.

یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران خۆی‌ به‌ رێڕه‌و‌و درێژه‌ده‌ری‌ ئه‌و رێبازه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ 63 ساڵ‌ پێش ئێستا به‌ ده‌ستی‌ ژنانی‌ ئازاده‌‌و مافویستی‌ كورد دامه‌زرا، ئێستاش خه‌ریكی‌ كار‌و تێكۆشانه‌‌و له‌ بواره‌كانی‌ رێخستن، پێوه‌ندی‌، راگه‌یاندن، په‌روه‌رده‌‌و هتد..له‌ نێو ئه‌ندامانی‌ خۆی‌ له‌ كوردستان‌و چه‌ندین وڵاتی‌ دیكه‌ی‌ جیهان له‌ پێناو وه‌دیهاتنی‌ ئامانجه‌كانی‌ تێده‌كۆشێ‌.

به‌ بڕوای‌ ئێمه‌، به‌شداریی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ ژنان له‌ نێو حیزب‌و رێكخراو‌و هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پێویستییه‌كی‌ مێژوویی‌ دێته‌ ئه‌ژمار‌و هاتنه‌ مه‌یدانی‌ ژنانی‌ كورد له‌ ئاسته‌كانی‌ جۆراوجۆری‌ كۆمه‌ڵ‌‌و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی‌ رێكخراو‌و NGO‌و ئۆرگانیزاسیۆنی‌ دیكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ژنان له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان ‌و پێداگرییان له‌ سه‌ر ماف‌و داوا ره‌وا‌و دێموكراتیكه‌كانیان سه‌لمێنه‌ری‌ ئه‌و راستییه‌یه‌. به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كچان‌و ژنانی‌ كورد یان خه‌ریكی‌ خوێندن له‌ زانستگاكاندان یان ئاستێكی‌ خوێندنی‌ ئاكادێمیان ته‌واو كردووه‌، ئه‌م فاكته‌ره‌ ده‌توانێ‌ گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ر بێ‌ بۆ گۆران له‌ بارودۆخی‌ ژیان‌و خه‌باتی‌ ژنان.

ئێمه‌ له‌م بڕوایه‌داین كه‌ ژن‌و پیاو كامڵكه‌ره‌وی‌ یه‌كترن‌و ژیان له‌ هه‌موو بواره‌كانیدا به‌ بێ‌ یه‌كسانی‌‌و عه‌داڵه‌ت ناته‌واو‌و كێشه‌خولقێنه‌‌و كۆمه‌ڵگا به‌ هێز‌و توانای‌ هه‌ر دوو جینس له‌ پێناو ئه‌رك، رۆڵ‌‌و مافی‌ به‌رابه‌ری‌ ژن‌و پیاو باشتر به‌رێوه‌ ده‌چێ‌. ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ جێگربوونی‌ دێموكراسی‌‌و دامه‌زرانی‌ سیستمێكی‌ دێموكراتیك‌و داڕشتن‌و به‌رێوه‌بردنی‌ یاسا‌و رێساكانی‌ وڵاته‌كه‌مان به‌ پێی‌ مادده‌كانی‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردوونیی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و كۆنڤانسیۆن‌و په‌سه‌ندكراوه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئێران‌و كوردستاندایه‌ كه‌ ئازادی‌‌و یه‌كسانی‌ ژن‌و پیاو مسۆگه‌ر ده‌بێ‌‌و كۆتایی‌ به‌ هه‌موو هه‌ڵاواردن‌و زوڵم‌و چه‌وسانه‌وه‌‌و توند‌وتیژییه‌ك به‌ دژی‌ ژنان دێت‌و كۆمه‌ڵ‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ‌. سه‌ركه‌وتن له‌م ئامانجانه‌دا، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێویستیی‌ به‌ یه‌كگرتوویی‌، هاوخه‌باتی‌‌و هاوپیوه‌ندیی‌ هێز‌و رێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكه‌ری‌ مافی‌ ژنان‌و هه‌موو مرۆڤه‌ یه‌كسانخواز‌و دێمۆكراته‌كان ‌و له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ چالاكی‌ نواندن‌و هاتنه‌ مه‌یدانی‌ ژنان بۆ خۆیانه‌.

به‌رز‌و پیرۆز بێ‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌، 64هه‌مین ساڵرۆژی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستان

سه‌ركه‌وێ‌ خه‌باتی‌ ره‌وای‌ ژنان له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی‌ ماف‌و ئازادییه‌ ئینسانییه‌كانیان

بژی‌ ئازادی‌‌و یه‌كسانی‌

یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

24ی‌ ره‌شه‌ممه‌ی‌1388ی‌ هه‌تاوی‌

14ی‌ مارسی‌ 2009ی‌ زایینی‌

Wednesday, February 24, 2010

ئاخرین وبدئوی ساکو بانه ئی له ئالمان


ئاخرین وبدئوی خوشکه زای خوشه ویستم ساکو بانه ئی له ئالمان
آخرین ویدیوی خواهر زاده عزیزم "از آلمان را ببینید اسمش ساکو بانه ای است

please see my nephew's last vidio, his name is Sako Baneh, from Germany

Monday, February 22, 2010

soraya Flalah interviews Dr.Ralph.D.Fertig

video#1

Video#2


An Interview with Dr. Ralph D Fertig regarding his upcoming Supreme Court Case, and his activism for the Kurdish People By Soraya Fallah Exclusive vokradio more information


Comments  and letter from friend of mine:




An Interview with Dr. Ralph D Fertig regarding his upcoming Supreme Court Case, and his activism for the Kurdish People By Soraya Fallah Exclusive vokradio
Dear Soraya, I want to thank you and as counsel to Dr. Ralph Fertig.
Indeed, I read in the Journal Amaricain concerns of Dr. Ralph for the liberation movement in Kurdistan and I thank him. If I resume the situation.
Ralph Fertig, president of the Humanitarian Law Project, wants to encourage a similar change within the Kurdistan Workers’ Party, a violent separatist group in Turkey also known as the PKK (its Kurdish initials). But he worries that doing so will expose him to prosecution for providing “material support” to a terrorist organization, a crime Congress has defined so broadly that it includes a great deal of speech protected by the First Amendment. When it hears Fertig’s case next week, the Supreme Court will have a chance to correct that error.
Fertig, a civil rights lawyer and former administrative law judge, seeks, as the district court described it, to “provide training in the use of humanitarian and international law for the peaceful resolution of disputes, engage in political advocacy on behalf of the Kurds living in Turkey and teach the PKK how to petition for relief before representative bodies like the United Nations.” Fertig says he also wants to “advocate on behalf of the rights of the Kurdish people and the PKK before the United Nations and the United States Congress.”

Another plaintiff in the case, an American physician named Nagalingam Jeyalingam, wants to do similar work with the Liberation Tigers of Tamil Eelam (LTTE), a violent separatist group in Sri Lanka that, like the PKK, appears on the State Department’s list of terrorist organizations. In the words of the district court, Jeyalingam seeks to “provide training in the presentation of claims to mediators and international bodies for tsunami-related aid, offer legal expertise in negotiating peace agreements between the LTTE and the Sri Lankan government, and engage in political advocacy on behalf of Tamils living in Sri Lanka.”
Whether you think Fertig and Jeyalingam are humanitarian heroes, naive dreamers or inadvertent flacks for terrorists, the projects they have in mind clearly amount to “pure speech promoting lawful, nonviolent activities,” as their attorneys say. Yet the federal law they are challenging seems to make such speech a felony punishable by up to 15 years in prison.
Under the law, it is a crime to provide an organization on the State Department’s list with “training,” defined as “instruction or teaching designed to impart a specific skill, as opposed to general knowledge”; “expert advice or assistance,” defined as “advice or assistance derived from scientific, technical or other specialized knowledge”; “personnel,” which means any person, including oneself, who works under the organization’s “direction or control”; or “service,” which is not defined at all.

These terms (especially that last one) could easily be construed to cover the activities proposed by Fertig and Jeyalingam, even though they would be trying to discourage terrorism and promote peaceful alternatives.
During oral arguments before the U.S. Court of Appeals for the 9th Circuit, which ruled that several aspects of the “material support” ban are unconstitutional, the government’s lawyer said you could go to prison for filing a friend-of-the-court brief on behalf of a listed group, for pressing its case at the U.N. or even for asking Congress to take the group off the list. “Congress wants these organizations to be radioactive,” he explained.
initially I sent you the letter I sent to U.S. President, Mr Bucsh in a second time my article on the decision ed the European Court of Human Rights which annulled the Decisions of the Council Europe has put the PKK on the list of terrorist organizations. The action before the European Court of Rights was made by my friend Prof. Ismet Sheriff Vanly, Professor Emeritus of International Law at the University of Geneva.
I contacted the head of the organization on this subject. I want to see her Friday, February 26th at the Conference at French Parliament on the situation of Kurdish people in Turkey.
We are available to Dr. Fertig Raplh for all evidence.
Best regards.
Dr Ali Kilic


POSTED BY SOREYA FALLAH AT 3:34 PM http://img1.blogblog.com/img/icon18_email.gif