Wednesday, March 09, 2011
ژنان له نێو بازنه‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا
Saturday, January 29, 2011
دە نگیک کە لە بوونی دا مەحکوم بە دامرکانە
٢٣ ژانویه ی۲۰۱۱ زایینی
نیگه‌رانی له نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی جودابیری سیاسی
بۆ : زۆر به‌ڕێز خاتوو شیرینی عیبادی
ڕێزدار خاتوو شیرین عیبادی ؛
پشتیوانی و ئه‌ندامه‌تی ئێوه له که مپه ینی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی گیراوانی سیاسی (١) وه‌رگرتنی چه‌ند که‌س له گیراوانی جودابیری سیاسی وه‌ک ئه‌ندامی بنه‌ماله‌ی خۆتان جاریکی تر پیشانده ری سه رنج و په شێوی ئێوه به رانبه ر به و تاکانه یه وا له ژیر ئه شکه نجه و مه ترسی مردن و له ناو چونان. هه ربویه ئه‌ندامه‌تی ئێوه سه‌رنجی ڕاکێشام و وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بڕیارم دا که له پێوه‌ندی یه‌کێک له ژنانی گیراوی کورد کە لە لیستی مەحکوم بە لەسێدارەدان دایە داوای یارمەتی لە ئێوە بکەم .
زێنەب جەلالیان (۲) ساڵی ١٣٨٦ لە کرماشان گیراو لە پاشان بۆ گرتوخانەی سامناکی سنە گوێزرایەوە، شوێنیک کە بیرەوەری بە ئازاری لە سێدارەدانی ئێحسان (۳ ), گولله بارانی نه سرین و شه هلا که عبی (۴) هەر لە ناخی دایە و وەک ئەوە دەچێت شاهید بێت بەزۆری ئەحسەنی پێ لە سەر شانی شەهریار دابنێن و بۆ سێدارەی بەرێت (٥).
کە دادگای چە ند خولە کی بۆ پێ ڕاگەیشتن بە تاوانە کانی ئە ویش بە بێ بەشداری پارێزەری بە تاوانی بێ بناخە ی (محاربە) شەر لە گەڵ خۆا لە سالی ڕابردوودا بە کوتایی هات و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سەردا تەمەنی تەنیا ٢٧ ساڵانەیە.
زێنەب دوای لە سێدارەدانی هاڤاڵی شیرین (عەلەم هولی ) ( ۶) لە به هاری ئەمساڵ)۱۳۸۹(سێبەری مەرگی زیاترلە پێشوو لە سەر خۆی هەست پێدەکات بەڵام دەنگی بە هانایەوە هاتنی لە لایەن هێندیک لە چالاکان لە بەر ترس لە تانە و توانجە ناڕەواکان وەلانرا، هەڵبەت بە داخەوە ئەم مەسەلەیە سەبارەت بە لیستی دوور و درێژی گیراوانی کورد بە مەحکوم بوونی قورس و پڕکردنی لیستی لەسێدارە دراوان لە گیراوانی کورد پێشهاتێکی جێگای سەرسوڕمان نیە.
بە ئەو پەڕی داخەوە سەڕەڕای بوونی ئەگەری بە زوویەکی لە سێدارەدانی لە پێشمانە، هەڵوێستی تەنگەتاوی و کاریگەر لە لایەن رینوینه ران و سه روکانی بزوتنه وه ی سه وز، پشتیوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانەوە بۆ ڕزگاری گیانی ناوبراو هەڵنەهێنراوەتەوە. زێنەب جەلالیان ، ئەو کەسەی دەچێت هەتا تووشی خراپترین موتەکەیەک بێت کە گیراوێکی سیاسی بۆی هەیە تووشی بێت، ئەویش مۆتەکەی لە بیربردنە. ( ۷)
لە کورتە ئازارنامەکەی دا دەڵیت "داوام لە دادوەر کرد پێش لە سێدارەدانم ڕێگام بدات بۆ دواین جارچاوم بە دایکم و بنەمالەکەم بکەویت و ماڵ ئاوایی یان لێبکەم، بەڵام قازی کوتی کە بێ دەنگ بم".( ۸)
زێنەب هەروەک باقی ژنانی کورد بێجگە لە بوونی جێاوازی جنسی سەپێندراو بە سەر ژنانی تر لە ئێران‌دا رووبەرووی ستەمەکانی چەند قاتی کولتوری وئابووری، جیاوازی دانانی نەتەوەیی و ئایینی و نەبوونی ئیمکان و هەلی خوێندنی لە ڕادە بەدەرە و ئێستا بە جێگای گەشە سەندن لە ئەم بوارانەدا و بە کەلک بوونی لە پێناوی گەیشتن بە خوزیاکانی چاوەڕیی لە سێدارە دانە.
لە ڕیگای بیرەوەرێکانم دەتوانم بیخەمەر بەر چاوم چ مۆتەکەیەک بە سەری دا زاڵە. نازانم لە کوێ یە بەڵام ئەگەر لە گرتووخانەی سنە دا بێت رۆژی دووجاران بە چاوی بەستراو بۆ کاری سەر ئاوێی دەبەن و لە قوژبنێکی تاریک کە بە زیندانی تاکە کەسی ناسراوە دەبێت لە سەر ئەرد بخەوێت؛ کەڵک وەرگرتن لە تەخت نێعمەتێکە لە کاتی ئازار‌و ئەشکەنجە دان کەڵکی لێوەردەگرترێت.. داخوا هێچ گروپێکی مافەکانی مرۆڤ نێە لە ماوەی ساڵدا سەردانی ئەو شوێنە بکات! لە گرتوخانە و سلولی تەنیشتی ئەو گیراوێک کە پێش دادگایی کردن تاوانی جیاوازی خوازی بە سەردا سەپێنرابوو بە ئالکوڵی خوماڵی لە ناویان برد، زێنەب بێری لە ئەو و لە ئەو کەسە دەکردەو کە دەیناسی و بە زمانی کوردی لە گەڵ قوتابێکانی دەدوا و دوای کێشانی چه ن مانگ ئەشکەنجە لە مانگی جوون دا گیانی لە دەست دا. ئەو موتەکانەی بۆی هەیە هەر ڕۆژ ڕووبدەن لە ئەو کارەساتانەن ڕۆژانە لە گرتووخانە بچووک و گەورەکانی کوردستان ڕوودەدەن و کەسێش ئاگای لێی نیە و بە ڕوالەت گەڵیک وایان پێ باشە کە هەواڵی نەزانن نەکا لە لایەن کەسانی ترەوە بە نیشتمانفروش و جێاوازی خواز لە قەڵەم بدرێن. و تەنانەت لە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی پێوەندیدار بە ئەو کەسانەی لە لیستی چاوەڕوانی لە سێدارە دان(۹).( ۱۰) خۆدەبوێرن و وێنەکانیان بە ئانقەست و نائانقەست بە هۆی کورد و سونی بوون دەردەهاوین. گرینگ نیە ئەگەر براوەی خەڵاتی نووسەرانی ژێر ئەشکەنجە لە ئاستی مەرگ دایە ( ۱۱) چونکە کوردە و داهێنەرانی زانست لە بواری ئەیدز ( ۱۲) دەبێت لە قوژبنی تاریک‌دا بمێنەوە نەکا ڕۆژێک خزمەت بە گەلی کورد بکەن. جا چ چالاکی کولتوری یان چالاکی ئەدەبی یا کو چالاکی مه ده نی بێ ئەوە جێگات هەر گرتووخانەیە و چالاکی سیاسیش بیت حوکمت سیداره یه .
کاتیک دوای لە سێدارەدانی لە نەکاوی ٥ گیراوی سیاسی (۱۳)لە به هاری ئەمسالدا (۱۳۸۹(چالاکانی هەڤالم دەپرسن ڕاستی ئەوانە سەر بە تاقم و جیاوازی خواز نەبوون؟ مامەکانم وەبیر دەهاتنەوە کە ڕاگەیاندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان دەنووسی، لە ئەو کاتدا ئەوان نەیان دەزانی و لە بیریان نەبوو کە ڕێز بەندی بکەن و ناوی ئەو کەسانەیان بە روونی نووسیبا کە دەبوایە لە لیستی لە سێدارە بوان دا بان. ڕەنگە ئەگەر دوستان خۆیان زەحمەت بدەن و سی بەندەکانی بخوێننەوە ئیتر ورەی ناسکی نیشتمان پەروەریان نەهاژێنێت.
ئەمن زێنەبم بە خوشکی خۆم هەڵبژاردوە(۱۴) بەڵام لە بەر بنەماڵەکەی ئەگەری وەرگرتنی زانیارم سەبارەت بە ناوبراو نیە. ئەوە دەبێتە سێهەم ساڵ کە بنەماڵەی ئێمە لە چاوپێکەوتنی زێنەب بێ بەشە. ئەولە ڕۆژەکانی لە دایک بوونی کە قەت جێژنی بۆ نەگرتوون لە ماوەی ئەم دوو ساڵانەی دوایی دا لە ژێر ئەشکەنجەی بێ ئەمانی پاسەوانانی گرتووخانە، ئەشکەنجە گەران و لێکولەراندا بوە. هەر بە ئەم زووانە ئاگادار بووم کە ئەو هەر دووک چاوی لە ئاکامی ئەشکەنجەی زۆر ولێدانی زەبری قورس لە سەری ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کزی چوونە.
هەرکات چاو لە هەواڵەکان و دێمەنی بێ تاوانی زێنەب دەکەم بە خۆم نێە هەست بە ئازار دەکەم. هەر دەڵەی ئازاری تەواوی کچانی کوردی لە هەگبەی سەر شانی دایە. بێر لە ئەو گرتوخانە دەکەمەوە تێیدایە و شەوە پرلە ئازارەکانی گرتووخانە ساردە تاکە کەسێ یەکەی کوردستانم بیردێنەوە؛ دەنگی پێێ لیکولەر و قورئان کە نەتدەزانی لە کام گوشەی گرتوخانەڕا دێت. پەتوی سەربازی و هێلە خوار و خێچەکانی هەڵکەندراوی سەر دیوار، کاتی بردن بۆ ئەشکەنجە خانەم وەبیردێتەوە؛ ترس و دڵەڕاوکێ لە دەستە گڵاوەکانی لێکولەر ناهێڵێت لە بیری کاتی بە ئازاری توند وتیژی و بیری پڕچێژی ڕزگار بوون نەجاتیم بێت و هەر ڕۆژەی لە چاوەڕوانی هەواڵی ڕزگاری ئەوانەی لە بەندیخانە دان تێکەڵ بە گروپێک و هەڵمەتێک دەبم هەتا بەڵکو بە سەر ئەو بێدەنگی یە دا زاڵ بم.
هەروەک سەدان کەس لە هاوبیرانم لە دەوری جیهان هەڵگری ئاواتەکانی گەورە و لە پێناوی داخوازیکانی ئاشکرای ڕاگەیاندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ هەوڵ دەدەم هەتا هەڵبڕینی دەنگم بەندێک بپچڕێنێت و بەڵکو چاوە گەش وشێوە خەزاڵانەی کچکولە کانی چاو لە ڕێگای گوندی دیم قەشلاقی ماکو لە گەرانەوەی زێنەب و زێنەبەکان بدرەوشێنەوە، بە بینینی قارەمانی گوندەکەیان کە لە یەکەمین گەشەسەندنی وشیاری و خۆناسینی تەمەنی لاوەتی دا وەدوای چارەنوس و ڕزگاری، ماڵ و ماڵباتی لە پێناوەی وەدەست هێنانی ئازادی و یەکسانی بە جێ هێشت و ڕۆیشت..
خانمی عیبادی،
بە لە بەرچاو گرتنی ئەوە کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییدا مەترسی پشتیوانی کردن لە گەلێک لە دوسیەکان بە بایی گیانتان تەواو بوە، لە بەرامبەر پێ شێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیران دا ڕاوەستاون، و لە تریبونیک لە بەردەستان دابوە بۆ پشتیوانی کردن لە گیراوانی نێو بەندێخانە کەڵکتان وەرگرتوە، لە بەر ئەو ئەرکە گرینگە داوای یارمەتی تان لێدەکەم.
هیوادارم مەنتق و لە هەمان کاتدا هەست بە ئەو نیگەرانی و بە پەرۆشی ئیمە سەبارەت بە ئەو ڕووداوە سامناکانە بکەن کە لە وێدا رووی دەدەن.
ئێستا سەرەڕای ئەوەی دەزانم وەک خۆتان دەڵین لە ئێرانێ نین هەتا بتوانن هەروەک ڕابردوو لە دادگا دا ئامادەبن و بەرامبەری ئەو دادوەرانە ڕابوەستن کە بە داخەوە سەربەخویی خۆیان لە کیس داوە( ۱۵) ، بەڵام بە وەرگرتن و پەسندکردنی ئەو وەک ئەندامی بنەماڵەتان و وەئەستۆ گرتنی و بوون بە پارێزەری ناهێڵن دەنگی هەق خوازانەی ئەو لە جێ دا کپ بێت. نامەکەم لە یەکیک لە ڕۆژەکانی جیهانی لابردنی توند و تیژی لە دژی ژنان دەنووسم، ساڵوەگەری ڕۆژێک کە ئەو لە ئەوپەڕی توند وتیژی دا مەحکوم کرا، ئەوەی کە بەشی ژنانی ئیمە لە حکومەت و نەریتەکانە.
لە سەر ئەو باوەڕەم هەتا ئەو کاتەی ئەو مرۆڤانەی لە پێناوی خەبات لە دژی نابەرامبەری، بێ عەداڵەتی، پێ شێل کرانی مافی بڕوا، پێ شێلی مافەکانی نەتەوەیی و ئایینی ، توند‌و وتیژی و ئازاری جنسی تووشی زیندان بوونە، ئازار و سوکایەتی یان پی دەکرین و لە سێدارە دەرین و دەنگی ئازادیخوازی ئەوان لە پشتی دیوارەکانی بەندیخانە کپ دەکرین ، هیشتاش هەڵ بۆ پێویستی خەبات لە لایەن چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و خاوەنانی تریبون لە گۆڕی دایە. ببن بە دەنگی زێنەب و ئەودەنگەی کە لە بوونی دا مەحکوم بە دامرکانە و دەنگی کپ کراوەکان بە گوێی جیهان بگەیەنن.
لە گەڵ ڕێزی بێ پایان
سورەیا فەلاح
سەرۆکی ڕێکخراوی بزوتنه وه ی ژنان بۆ پا راستنی ژیان (۱۷) worldwomenforlife@gmail.comThis email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
sorayafallah@yahoo.comThis email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
=============================
1. http://freemyfamilycampaign.com/persian
2. http://miadgahezanekord.blogspot.com/p/zainab-jalalian.html
3. http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2009/11/091111_he_fattahian_executed.shtml
4. http://jahanezan.wordpress.com/2010/08/31/thmin-130/
5. http://www.andaryari.com/print.php?news.21 & http://online.wsj.com/public/resources/documents/info-iranpics0611-28.html
6. http://iranhr.net/spip.php?article1563
7. http://www.andaryari.com/print.php?news.3
8. http://www.vokradio.com/content/view/1352/25/
9. http://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=127833007 مازیار بهاری
10. http://kmmk.info/expand.php?id=673
11. http://www.radiofarda.com/content/f1_Kaboudvand/1373245.html
12. http://en.wikipedia.org/wiki/Kamiar_Alaei
13. http://www.dw-world.de/dw/article/0,,5557207,00.html
14. http://freemyfamilycampaign.com/persian
16. http://miadgahezanekord.blogspot.com/p/blog-page_64.html
17. http://www.wwfl.org/ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن
+ براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد
To listen to VOK Radio click on the link: http://www.vokradio.listen2myradio.comTuesday, January 18, 2011
Saturday, January 01, 2011
Tuesday, December 14, 2010
وت و ویژیی سه لاح پیروتی له ده نگی ئامریکا له گه ل سوره یا فه لاح -پروگرامی روژی جیهانی ما فه کانی مروف VOA
مانگی دوازده 2010
سوره‌یا فه‌لاح ده‌ڵێت له هه‌وڵی زانیاری کۆکردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئاستی گیراوانی سیاسی کورد و ئێرانیدان
له لایه‌ن Salah Piroty سێشه‌ممه, 14 ی مانگی دوازده 2010
:وێنه‌ی Suraya Falah
سوره‌یا فه‌لاح
بابه‌ته‌که بڵاوبکه‌ره‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له مافه‌کانی مرۆڤ بو باشوری کالیفۆرنیا که زانیاری سه‌باره‌ت به ئاستی پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به گشتی له ئێران و به تایبه‌تی له کوردستانی ئێرانێ دابین ده‌کات له مێزگردێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ژێر سه‌ردێڕی "به‌ربه‌سته‌کان و هه‌ڵه‌کان" پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران و کوردستان هێنایه گۆڕ. سوره‌یا فه‌لاح دامه‌زرێنه‌ری کومه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ باشوری کالیفۆرنیا بۆ به‌شی کوردستانی ئیران له وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له پێکهێنانی ڕێکخراوه‌که کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و گیراوه سیاسیـیانه‌ی که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیـیه‌وه له سێداره‌دراون یان ئێستا له به‌ندیخانه له ئاستێکی خراپدان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:26 خوله‌كه.
ڕاوبۆچوونه‌کان (0)
ڕاوبۆچوونی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بنووسه
http://www.voanews.com/kurdish/news/sureya_felah_14dec10-111849479.html
Monday, December 13, 2010
ئازاد مورادیان له باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی حوسێن موسه‌وی له ئهحمهدینهژاد و به‌لگه‌کانی ویکیلیکسه‌وه ده‌دوێت
ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی میر حوسێن موسه‌وی گوتوویه‌تی زانیارییه نهێنییه‌کانی وزاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا که له لایه‌ن ماڵپه‌ری ویکیلیکسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه نیشان ده‌ده‌ن که سیاسه‌ته توندڕه‌وییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌دا تاکه هاوپه‌یمانێکی نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی سیاسه‌ته تونده‌کانی سه‌رۆک ئهحمهدینهژاد وڵاته‌که له رووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ره‌و دووره پهرێزیهکی مه‌زن بردووه و ئهحمهدینهژادی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و گرتنه‌به‌ری دیپلۆماسییه‌کی ڵاواز و ده‌ربرینی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێزی له‌شکری گوناهبار کردووه.

ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران له لۆس ئه‌نجلیس- کالیفۆرنیا له‌مباره‌یه‌وه له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌کانی ئاغای موسه‌وی دروستن که ده‌ڵێت دیپلۆماسی ئێران، کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له ئاستی هه‌رێمێکدا که ئێرانیش تێدا ده‌ژیت سیاسه‌تێکی دروستی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه ئێران وه‌ک هاوسێیه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که بناسێنیت و بووه به جێی مه‌ترسی له نێو وڵاتانی دراوسێدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:20 خوله‌كه.
Sunday, October 24, 2010
توند و تیژی ده وله تی و سیسته ماتیک له ئیران به یارمه تی یاسای ئیسلامی
به بونه ی 25نوامبر روژی جیهانی به ره نگار بوونه وه له گه ل توند وتیژی دژ به ژنان
ئه م وتاره سای رابردو له سمیناریکی یه کیه تی ژنانی دیموکراتی کوردستان پیشکه ش کرابوو.
سوره‌یا فه‌لاح
حهدو سنووری ژیانی ژنان له ئێران‌دا قانوونی كراوه. یاساكان به گشتی ژن به جینسی ده‌رجه چه‌ند به حیساب دێنن‌و ئه‌م دهرجهشیان له ریشه‌ی كۆمه‌ڵگادا جێ كردووته‌وه. ژن له یاساكانی ئیسلامیی ئێران‌دا وه‌ك تاكو ژن‌بوون به ره‌سمی نه‌ناسراوه، به‌ڵكوو ته‌نیا كاتێ كه دایك یا ژنی پیاوێكه، پێگه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش نه پێگه‌ی به‌رانبه‌ر. به‌رچاوترین مه‌سه‌له‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌و یاسایه‌دا كامڵنهبوونو سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ژنه. زانستی كۆمه‌ڵناسی له سه‌ر گرینگبوون یا پێشكهوتووتربوونی یاسا له ئاستی كولتوور ئاماژه ده‌كات تا بتوانێ به‌م جۆره كولتووری كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رێت. ناسینی یاساكان له ئێران به‌رانبه‌ر به ژن‌و هه‌روه‌ها ناسینی به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری بۆ هه‌مووان پێویسته. هه‌ربۆیه له‌م وتاره كورته‌دا ده‌ستم داوه به ناساندنی چه‌ند یاسای ئێران سه‌باره‌ت به ژنان‌و وه‌زعی ئه‌وان له قانوون‌دا. پاش تێكههڵچوونو شۆڕشی ساڵی 1979ی زایینی له ئێران‌دا، سه‌دان ژن له‌دار دراون، بۆنه‌و چۆنییه‌تیی ئه‌م كوشتنانه جیاواز بووه، به هۆی كار‌و چالاكیی سیاسی به‌رانبه‌ر به زوڵمی دهسهڵاتو به هۆی به‌شدارنه‌بوون له شه‌پۆلی قه‌بووڵی نابهرابهریدا. له ناو ئه‌م ژنانه‌دا، ژنانی دووگیانیشی تێدا بوو. زۆر جاریشدا ژنان‌و كچان له زوڵم‌و ده‌سدرێژیی جینسی قسه‌یان كردووه‌و ئه‌گه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ نرابێت، به‌شی ژنان له‌م ژێرپێبوونه زیاتر بووه. تا ئێستا 22 ژن به‌ردباران كراون‌و چه‌ندین كچی ته‌مه‌ن 17 ـــ 10 ساڵان به هۆی كۆیله‌یی جینسی له زیندانیش ئه‌زیه‌ت كراون‌و كوژراون. ته‌نیا له تاران‌دا زیاتر له 4000 كچی راكراو له ماڵه‌وه هه‌یه‌و زیاتریان بۆ ژیانی سه‌ره‌تایی ناچار به له‌شفرۆشین. ههژاریو نه‌داری به‌شی زۆربه‌ی ژنانه‌و یاساكانیش به به‌شكردنی ناعادیلانه‌ی پووڵ‌و سه‌روه‌ت ژنان هه‌ژارو فه‌قیرتر ئه‌هێڵێته‌وه... . رێژه‌ی خۆكوشتنی ژنان‌و خۆسووتاندن له شاره بچكووكهكاندا زۆر له سه‌ره‌وه‌یه‌و زیاتریش ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی گه‌نجی دان. ته‌مه‌نێك كه ئه‌شێ بۆ درووستكردنی وڵات‌و ژیانی خۆیان به‌كار بهێنرێت. ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌متر له 15% له ژنان كار دهكهنو تێكه‌ڵبوون له كۆمه‌ڵگادا پێویستی به ئیزنی پیاو دراوه‌و رێژه‌ی نه‌خۆشی نهفسانیو رووحی چووته‌وه سه‌ره‌وه. یاساكان له ته‌واوی ئه‌و رووداوانه‌دا رۆڵێكی رۆشن‌و به‌رچاویان هه‌یه.
له‌م وتاره‌دا باس له یاساكانی ژێره‌وه ده‌كرێت:
1ـ یاسای "ازدواج"
2ـ یاسای "ته‌ڵاق"، واته جیابوونه‌وه‌ی ژن‌و پیاو
3ـ سه‌رپه‌ره‌ستیی منداڵ
4ـ فره‌ژنی
5ـ ته‌مه‌نی "بلوغ"، واته پێگه‌ییو بۆ تاوانباری قانوونی
6ـ هاووڵاتیبوون
7ـ میرات‌و كه‌له‌پوور
8ـ ره‌شه‌كوژی
9ـ پاڵپشتیی گهواهدار
10 ـ سه‌رۆك كۆماری
11ـ بڕیاری جلوبه‌رگی ژنان
12ـ به‌ردباران به هۆی زینا
13ـ پشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی
14ـ "دیه" یان پاره‌ی خوێن
1ـ یاسای "ازدواج"، هاوسه‌رگرتن:
له ئێران به گشتی "ازدواج" رووداو كار‌و بارێكی تایبهتو گرنگه. لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م رووداوه پێویسته. لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یاساكان له ئێران سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری به جوانی پیشان ئه‌دات كه چه‌ندو تا چ ئاستێك یاساكان له سه‌ر ژیانی ژناندا كاریگه‌ریی هه‌یه. بۆ ئاگاداریی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ده‌یانهه‌وێ بزانن له كام ژماره له قانوون‌دا سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگرتن باس كراوه، ژماره‌ی ئارتیكلهكان له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه.
چاو له ژماره‌ی (1)ی په‌راوێزه‌كان بكه‌ن.
یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ هاوسهرگرتنی كچێك، به گوێره‌ی یاسای ئێستا له ئێران " مه‌رجی رازیبوونی باوك". (2) چاو له په‌راوێز بكه كه بۆ عه‌ینی ده‌سته‌واژه له نێو قانوونی نووسراوی ئێران‌دا هاتووه.
مانای ئه‌مه چیه؟ ئه‌گه‌ر باوكێك نه‌یه‌وێت كچه‌كه‌ی شوو بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كچه‌كه ته‌مه‌نی بگاته چڵ ساڵیش، مامۆستای زانكۆ بێت یا هه‌ر ئیش‌و كارێكی گرینگیشی ببێت، بۆی نیه شوو بكات‌و هاوسه‌ر بگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه داداگا رازی بێت‌و رای جیاوازی له سه‌ر بدات.
له حه‌قیقه‌تدا كچێكی پاقژو عازه‌ب ئه‌بێ ئیجازه‌ی باوك با باوكی باوكی ببێت. باوك یا باوه‌گه‌وره بۆیان هه‌یه ماره‌ییه‌كه پاش زه‌ماوه‌ند به رۆشتن بۆ دادگا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ئه‌م یاسایه له دوو سه‌ره‌وه به‌رانبه‌ر به حه‌قی ژن وێستاوه، یه‌كه‌م ئیزی باوك‌و باوان، دووهه‌م بۆ چی دایك هیچ رۆڵێكی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه؟
به‌شی خراپتری ئه‌م یاسا ئه‌وه‌یه كه باوك ده‌توانێ بێ پرسی كچه‌كه‌ی حه‌تا پێش ته‌مه‌نی 13 ساڵی كچه‌كه‌ی بدات به پیره پیاوێكی هه‌فتا ساڵه. ئه‌م یاسا زه‌ره‌رێكی زۆری له بواری كۆمه‌ڵناسییه‌وه داناوه. بێ مێردمانهوهی ژنانی گه‌نج، خۆكوشتن‌و راكردن له ماڵه‌وه، ناره‌حه‌تیی رۆحی‌و چوونه سه‌ری راده‌ی تهلاقو هتد، ته‌نیا به‌شێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م یاسا ماف زهوتكهرهیه.
ژن به شووكردن به‌شێك له مافی خۆی كه تا ئه‌و كاته به ده‌ست باوكه‌وه بووه، ئه‌سپێرێت به مێرد. شوێنی ژیان، ئیزنو ده‌رفه‌تی سه‌فه‌رو له وڵات ده‌رچوون، كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له‌و مافایانهیه كه به ده‌ست پیاوه به ژنی بدات یان نا. به گوێره‌ی قانوون، شوێنی ژیانی ژن ئه‌بێ جێگه‌یه‌ك بێت كه مێرده‌كه‌ی ده‌یه‌وێت یان ئه‌و جێگایه‌یه كه مێرده‌كه‌ی له‌وێ كار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قه‌بووڵی نه‌كات مێرده‌كه‌ی بۆی هه‌یه ژنه‌كه‌ی ده‌ر بكات یان له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه بژیت.
ـ پێوه‌ندیی جینسی ژن‌و پیاو به گوێره‌ی یاسای هاوسه‌رگرتن به‌ده‌ست پیاو دراوه، به‌م جۆره كه ئه‌گه‌ر پیاو بڕیار بدات ژن ده‌بێ! حازر به پێوه‌ندیی جینسی‌و خه‌وتن له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بێت، ئه‌گه‌ریش مه‌یلی به‌و پێوه‌ندییه نه‌بێت.
ـ سه‌رۆكایه‌تیی بنه‌ماڵ به ته‌واوی به ده‌ست پیاو دراوه.
ـ ژنی ئێرانی ناتوانێت بێ بڕیار‌و ئیزنی قانوون له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێگانه‌و غیره ئێرانی ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنێت، به‌ڵام پیاو پێویستیی به ئیزنی یاسایی نیه.
2ــ تهڵاقو جیابوونه‌وه:
به گوێره‌ی یاساكان له ئێران جیابوونه‌وه مافێكی هه‌ڵبژارده‌و تایبه‌ت به پیاوه. پیاو دهتوانێتو بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێ بیهه‌وێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه داوای جیابوونه‌وه بكات مه‌رجی زۆری بۆ دانراوه كه له زۆربه‌ی جاره‌كاندا سه‌لماندنی نامومكینه. هێندێ: له‌و مه‌رجانه بۆ وێنه پیاوه‌كه خه‌رجی ماڵ نه‌كێشێت ، ئێعتیاد به مادده سڕكه‌ره‌كان یان چه‌ند ساڵ له زینداندا بوو بێت، له زیاتری كاته‌كاندا ژن ئه‌وه‌نده بۆ سه‌لماندنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دادگا هاتووچوو ده‌كات. (چاو له په‌راوێز بكه‌ن (3).
بۆ ئاگاداری زیاتر له ژماره‌ی ئارتیكلهكان كه له یاسای مه‌ده‌نی ئێران سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق هاتووه ته‌ماشای پهراوێزكه بكه‌ن (4).
ئه‌گه‌ر ژن داوای ته‌ڵاق كات ماره‌ییه‌كه‌ی كه له كاتی زه‌ماوه‌نددا قهراروبڕی كراوه له ده‌ست ده‌دات. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پیاوه‌كان ئه‌وه‌نده ره‌زایه‌ت به جیا بوونه‌وه نادات تا ژنه‌كه مافی ئابووری خۆی ببه‌خشێت ئه‌م یاسا ژنی مه‌جبوور به قه‌بوڵی زۆر له زوڵم‌و زه‌خته‌ی كه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێی ده‌كرێت ده‌كات، به مانایه‌كی دیكه ژن ده‌بێ راوه‌ستێت تا پیاو ئه‌گه‌ر ویستی له‌گه‌ڵی بژی، ئه‌گه‌ر ویستی لێی جیا بێته‌وه.
3ـ مافی چاوهدێریو سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵ:
چاوهدێریو سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵان دوو وشه‌ی جیاواز‌و دوومانای جیاوازیان هه‌یه. چاوه‌دێری به مانای ئاگاداری له منداڵ به‌ڵام سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئابووری، بریاردان له سه‌ر ده‌رس خوێندن‌و رۆشتن بۆ قوتابخانه، جیگه‌ی ژیانی منداڵ‌و ئیجازه‌ی چوونه‌وه ده‌روه‌ی وڵات، وه‌زعی نهخۆشینو هتد. به گوێره‌ی یاسای ئێران دایك له هیچ كاتێكدا ناتوانێ سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌گه‌ر باوك یان باوان(باوكی باوك) له ههوێڵا نه‌بن یا مردبێتن دایكه‌كه ناتوانێ "قیم"ی منداڵه‌كه‌ی بێت، ته‌نیا ئاگاداری ئه‌وی له سه‌ر شان ئه‌بێت. له‌و كاته‌دا سه‌رپه‌ره‌ستیی منداڵه‌كه به ده‌ست پارێزه‌ری گشتی (چاو بكه له په‌راوێز 6)، دایك ده‌توانێ حیسابێكی بانكی بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پاره‌ی خۆی مالێكی بۆ بكڕێت، باوكه‌كه ئه‌توانێت هه‌ر كاتێك بڕباری دا بیفرۆشێت‌و زنهكهش هیچ كارێكی پێ ناكرێت.
به‌شێكی دیكه له مافی سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ كاتی نه‌خۆشیی منداڵ‌و پێویستیی به عهمهلیاتو نۆژداری بێت. باوك ئه‌شێ ئیجازه‌و بڕیاری نۆژدارییهكه بدات، واژۆی دایك هیچ نرخێكی نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوكه‌كه ئه‌م مافه به دایك بدات، یاسا ئه‌مه به مافێكی باوكانه به ناوی "به‌ڵگه‌ی چاره‌نووسی" (چاو له په‌راوێزی 7 بكه) ده‌زانێت.
ئه‌م یاسایه، به‌تایبه‌ت دایك به هیچ شێوه‌یه‌ك به كه‌سێكی شیاو‌و به‌نرخ له ژیانی منداڵ مرۆڤێكی به‌توانا كه ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتیی مدناڵی خۆی بێت، نازانێت. باوك، باوه گه‌وره، پارێزهرو ... له دایك به‌نرختر ده‌زانێ.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاساكان سه‌باره‌ت به‌م به‌شه به‌و ئارتیكلانهی كه له په‌راوێزدا هاتووه، چاو بحشێنن.
4ـ فره‌ژنی:
فره‌ژنی یه‌كێكی دیكه له یاسا ڕهگهزخوازو نابه‌رابه‌ر له یاساكانی ئێران دایه. له‌م یاسایه‌دا، پیاو ده‌توانێ چوار ژن ماره‌بڕاوی ههمیشهییو هه‌ر چه‌ند ژنی كاتی ببێت. ئه‌م یاسایه نه ته‌نیا ژن به نیوه‌و یه‌ك چواره‌می پیاو داده‌نێت، به‌ڵكوو رێگه‌ی درۆ‌و خه‌یانه‌ت ئه‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان بۆچوونه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر به مێردكوژی له ئێران رۆڵی یاساكان له‌م جۆره نابه‌رابه‌رییه ده‌زانن. بۆ ژماره‌ی یاساكان سه‌باره‌ت به فره‌ژنی چاو له په‌راوێزی 9 بكه‌ن.
5ـ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن بۆ تاوانباری قانوونی:
ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن بۆ تاوانباری بۆ كچان 9 ساڵی مانگی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 8 ساڵ‌و 9 مانگی هه‌تاوی‌و بۆ كوڕان 15 ساڵی مانگیی به‌رانبه‌ر به 14 ساڵ‌و 6 مانگی هه‌تاوییه. ئه‌گه‌ر كچێك كه له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدایه، تاوانێك لێ سه‌ربدات، وه‌كوو ئینسانێكی "باڵغ"و گه‌ییو چاره‌سه‌ر دهكرێتو حوكمی سێداره‌شی بۆ ئه‌بڕێته‌وه.
ئه‌م یاسابه زۆر سه‌یره، له كاتێكدا كه مافگرتن دێته پێش، ژن‌و كچ به هۆی جینسییهتهوه مافیان كه‌متره له پیاو، له كاتی تاونباری مافی چاره‌سه‌ركردنیان، مافی نیگاتیڤیان زیاتر پێ ئه‌به‌خشرێت.
6ـ "هاووڵاتیبوون":
"هاووڵاتی" رۆڵێكی زۆر گه‌وره له ژیانی مرۆڤدا كایا ده‌كات. هۆی گرینگ‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندیی نێوان تاكو ده‌سه‌ڵات دیار دهكاتو چۆنیه‌تیی ئه‌و روون ئه‌كاته‌وه. چۆنیهتیو مافه‌كان له كاتی "ازدواج"، مولكو ماڵ، چاره‌سه‌ركردنی یاسایی له كاتی تاوانباریدا".
به گوێره‌ی یاساكانی ئێران، هاووڵایهتیی دایك به منداڵه‌كه‌ی ناگات. به‌و مانایه كه باوك ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی هاووڵایهتیی ئێرانی ببێت، منداڵه‌كه ئه‌بێت به ئێرانی. ئه‌گه‌ر دایكه‌كه ئێرانی بێت‌و باوكه‌كه ئێرانی نه‌بێت، منداڵه‌كه ناسنامه‌ش ناگرێت.
ژن له زۆر جاریشدا هاووڵایهتیبوونی خۆی به هۆی ووكردن به پیاوێكی بیگانه كه ئێرانی نه‌بووه، له ده‌ست ئه‌دات. ئه‌مه زۆر یاسایێكی زاڵمانه به‌رانبه‌ر به سه‌دان منداڵه كه باوكی عێراقی یان ئه‌فغانییان هه‌یه كه له كاتی ئاوارهییو په‌نابه‌ری له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ ژنی ئێرانی‌دا زه‌ماوه‌ندیان كردوه.
بۆ ناسینی ژماره‌ی یاساكه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان چاو له ژماره 11ی پهراوێزهكه بكه‌ن.
7ـ میرات‌و كه‌له‌پوور:
له یاسای مه‌ده‌نیی ئێران‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر باوك بمرێت، كوڕی ماڵه‌كه دوو به‌رانبه‌ری كچی ماڵه‌وه میرات‌و كه‌له‌پووری پێ ئه‌گات. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی مابێت، ته‌نیا یه‌ك به‌ش له هه‌شت به‌شی ملكو سه‌روه‌تی پێ ده‌گات.
ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه منداڵی نه‌بێت، ژنه‌كه یه‌ك چواره‌م له مڵكو ماڵی پیاوه‌كه‌ی ئه‌بات، ئه‌گه‌ر ژنێك بمرێت‌و هاوسه‌رو منداڵی بێت، مێرده‌كه یه‌ك چواره‌م له مڵكو ماڵی ژنه‌كه‌ی سپێ ئهگاتو ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، نیوه‌ی به میرات ئه‌بات. ئه‌مانه ماناهی ئه‌وه‌یه كه پیاو دوو به‌رانبه‌ری ژن میراتی به‌ر ده‌كه‌وێت.
له‌مه گرینگترو ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ژنێك بمرێت‌و كه‌سی نه‌بێت، ته‌واوی مڵكو مال به پیاوه‌كه‌ی ئه‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێت‌و كه‌سی نه‌بێت، ته‌نیا یه‌ك چواره‌م به ژن ئهگاتو باقییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵی ده‌گرێت.
ئه‌م یاسایه زۆر قووڵی‌و سه‌باره‌ت به گیشتنی ملكو دارایی به ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی دایكی‌و باوكی پیاوو ژنه‌كه له یاسای مه‌ده‌نیی ئێران‌دا باس كراوه‌و له ته‌واویدا مافی ژن ژێرپێ نراوه. ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵات نزیكترو بهرحهقتر له ژن له بنه‌ماڵه دائه‌نێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاساكان به ئارتیكله ناوبراوه‌كان له په‌راوێزدا چاو بخشێنن. (12)
8ـ ره‌شه‌كوژی له یاساكانی ئێران‌دا:
له "یاسای ئیسلامیی تاونباری" (13) له ئێران‌دا، پیاو ئیزنی هه‌یه كه هه‌ر كاتێك ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه دابوو، بیكوژێت. ئه‌و پیاوه به كوشتنی ژنه‌كه تاونبار نابێت‌و ئه‌به‌خشرێت. ئه‌م یاسایه ده‌ستی پیاوانی له كوشتنی ژناندا ئازاد داناوه. زۆر جار ته‌نیا به گومانێكی هه‌ڵه، پیاو ژنه‌كه‌ی به نێوی پاراستنی شه‌ڕه‌فی ئه‌كوژێت، به‌ڵام به‌ڕاستی لێیان روونئ ئاشكرا نیه كه ژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه بۆبێت. ئه‌م پیاوانه هه‌روه‌ها ده‌توانن له دادگادا بڵێن ژنه‌كه‌یان دڵسۆز‌و به‌وه‌فا نهبوهه. یاسای ئیسلامی به‌رگریان لێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی له سه‌ر نامووس‌و به ناوی شهڕهفو پاراستنی شه‌ڕه‌ف بكوژێت، به گوێره‌ی یاسای ئیستانداردی جۆری سزا (14) دادگایبی ناكرێت.
بۆ ناسینی زیاتری ئه‌م به‌شه به ژماره‌و "یاسای ئیسلامی تاوانباری" بكه‌ن كه له په‌راوێزدا هاتووه، (15)
9ـ پاڵپشتی گه‌واهده‌ر (16):
به‌شێك له رووداو‌و كاروبار هه‌ن كه به چاوی یاسای ئێران ژنان ناتوانن گهواهیو شاهیدی بده‌ن. وه‌كوو ئازاری جینسیی منداڵان به ده‌ست پیاوان، هموسكسوالیته، قاحبهگهریو له‌شفرۆشی، خواردنه‌وه‌ی ئهلكوول.
ـ ئه‌گه له جێگهیێكدا گه‌واهی ژن قبووڵ بكرێت، شاهیدی دوو ژن به‌رانبه‌ر به شاهیدیی پیاوێكه.
ـ ئه‌گه‌ر ژنێك شاهیدی به رووداوێم بدات، قبووڵی ناكه‌ن تاكوو پیاوێكیش گه‌واهی به‌و رووداوه نه‌دات.
ژماره‌ی ئارتیكلهكان له په‌راوێزدا بخوێننه‌وه. (17)
10ـ سه‌ركۆماری: له یاسای ده‌ستووری بنچینه‌یی حكوومه‌ت (18)دا ئارتیكلی 15 له وشه‌ی "رجل سیاسی" كه به مانای پیاوانی سیاسی‌و تێگه‌یشتووه بۆ سه‌ركۆماری‌و حكوومه‌ت ناوبراوه. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه كه سهركۆماربوونی ژن به ره‌سمی نه‌ناسراوه.
11ـ بڕیاری جلوبه‌رگی ژنان: بڕیاری ناچاریی جلوبه‌رگی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ژنانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینێك دیاری كراوه. ئه‌مه ئه‌و ئایینانه‌ش كه له ده‌ستووری مهزههبیاندا داپۆشینی سه‌رو له‌ش نه‌هاتووه مه‌جبوور ده‌كات كه به ده‌ستوورو ئایینی ئیسلامی بچنه پێشه‌وه.
ئه‌مه له ئارتیكلی 102ی ده‌ستووری بنچینه‌یی حكوومه‌تدا هاتووه.
12ـ به‌ردباران به هۆی زیناوه: به‌ردبارانكردن رێگهیێكه كه له یاسای ئیسلامی تاونباری بۆ كوشتنی زۆر نائینسانی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا به حیاسبی یاسا له‌گه‌ڵ كه‌سێكه دیكه‌دا پێوه‌ندیی جینسی ده‌گرن. زیاتر له‌م بهردبارانكردنانه به سه‌ر ژنان دێت، چوونكه ده‌ستی پیاو بۆ په‌یداكردنی بیانووو هۆی قاننوونی ئه‌و پێوه‌ندییه ئازاد داندراوه. هه‌روا كه له به‌شی دیكه‌دا ئیشاره‌م پێكرد، ئه‌توانێ تا هه‌ر چه‌ند دانه ژنی كاتی بێت. هه‌ربۆیه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا پیاوێك به‌ردباران كراوه.
ئه‌م یاسایه نابه‌رابه‌ری‌و زوڵمی تا راده‌یه‌ك بردوه‌ته پێش كه كاتی به‌ردبارانكردن پیاو تا كه‌مه‌ر، ژن هه‌تا ژێر چهناكه له ناو چاڵدا ئه‌بن. ئارتیكلی 114ی یاسای مه‌ده‌نی بخوێننه‌وه. هه‌روه‌ها ئارتیكلی 102ی یاسای ئیسلامی تاوانباری.
13ـ دیه یا پاره‌ی خوێن: ئارتیكلی 209 یاسای سه‌ره‌تایی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به دیه‌یه. دیه پارهپێكی كه به بنه‌ماڵه یا كه‌سوكاری كوژراو یاكوو زهرهریێكی گیانی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه لێ چووه. له یاسا ئیسلامییه‌كانی ئێران نرخی گیانی ژن نیوه‌ی گیانی پیاوه. ئه‌گه‌ر خۆشك‌و برایێك له شه‌قامێكدا به‌ر ماشێنێك كهوتو هه‌ردووكیان قاچیان بشكێت، پارهیێك كه بۆ قهرهبووكردنو بژاردنی ئه‌و ... ئه‌درێت بۆ كوڕه‌كه دوو به‌رانبه‌ری كچه‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر ژنێك پێنج مانگه دووگیانی بێت‌و له پێكدادانی ماشیندا بكوژرێت، پارهیێك كه ئه‌درێت به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، نیوه‌ی پارهیێكه كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گیانی منداڵه‌كه كه هێشتا كۆرپه‌كه‌ی نێو زكی دایكهیتی. ژماره‌ی ئارتیكلهكان له په‌راوێزدا هاتووه. (19)
ئه‌م یاسایه له ساڵی رابردوودا پاش گوشار‌و زه‌حمه‌تی زۆری چالاكانی مافی مرۆڤ له ده‌ستووری گۆراندایه. شیركه‌ته‌كانی بیمه بۆیان هه‌یه پاره‌ی به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌كان بده‌ن.
به سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بهدبهختیو چاره‌سه‌رییانه‌دا، ژنان به ته‌واوی خه‌ریكن به‌رانبه‌ر به زوڵمكو زۆرداری راده‌وه‌ستن. چالاكڤانانی مافی مرۆڤی ژنان رۆژ به رۆژ زیاتر سه‌ر ههڵدێننو ژنان به خوێ،دن‌و نووسین ئهكێشنو هان ئه‌ده‌ن. هه‌ربۆیه 60%ی خوێ،ده‌وارانی زانكۆ له ئێران‌دا ژنانن‌و زۆر له لاپهڕهنووسان ژنانن. له نێو ئه‌م چالاكییانه‌دا، چالاكیی گرووپێك كه پاش 3 ساڵ به سهدانو هه‌زاران كه‌س گه‌یشتووه، زهقو به‌رچاوه. ئه‌م گرووپه به هۆی ئه‌وه‌ی كه له شیشێكی بنچینه‌یی وه‌ك ئێستاش له به‌رانبه‌ر یاساكاندا كه له هه‌موو بوراێكهوه هه‌ڵاواردنی جینسیی ژنان ئه‌به‌نه پێش. ده‌ستیان پێ كردووه‌و زۆر به‌رچاوو گرینگن.
ئه‌مان به نێوی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ بۆ گۆرانی یاساكان له ئێران‌دا بهناوبانگنو تا ئێسته‌ش خه‌ڵاتی "اولاف پالمه"و خه‌ڵاتی سیمۆن دووبواری بردووته‌وه. راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م یاسا نابهرانبهرانه كه له وتاره‌كه‌دا باسم كرد، كاری سه‌ره‌كیی ئێمه وه‌ك كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆیه.
په‌راوێزه‌كان:
(1)ـ ئارتیكلی 993، 1005، 1041، 1043، 1044، 1048، 1049، 1060، 1075، 1082، 1105، 1106، 1107، 1108، 1217، 1123ی یاسای مه‌ده‌نیی ئێران.
(2)ـ "شرگ اجازه پدر" (Candition of the Fathers Consent)
(3)ـ "رچایت شوهر" (Husbands Consent)
(4)ـ ئارتیكلی: 1120، 1122، 1123، 1129، 1130، 1133، 1145، 1146
(5)ـ "حق حچانت و ولایت فرزندان"
(6)ـ ئارتیكلی: 18ی یاسای پاسپۆرت، ئارتیكلی 1167، 1168، 1169، 1170، 1173، 1180، 1181، 1183، 1184، 1185، 1199، 1207، 1233، 1236، 1241، 1251
(7)ـ "دادستان" (Attorney General)
(8)ـ "قمری" (Monifest Desting)
(9)ـ ئارتیكلی 900و 901و یاسای مه‌ده‌نی
(10)ـ "تابعیت" (Citizenship)
(11)ـ ئارتیكلی 976، 986، 987ی یاسای مه‌ده‌نی
(12)ـ ئارتیكلی 899، 900، 901و 907
(13)ـ "قانون مجازات اسلامی" (Islamic Cnminal Law)
(14)ـ "قصاص"
(15)ـ 220و 630ی "یاسای ئیسلامیی تاوانباری"
(16)ـ به فارسی "شهادت" (Bearing Witness)
(17)ـ 74، 75، 118، 119، 128، 137، 171،ی یاسای ئیسلامی تاوانباری، ئارتیكلی 230ی یاسای ئایینی دادره‌سی
(18) "قانون اساسی" ج. ا. ا مادده‌ی 15 (Constitution)
(19)ـ ئارتیكلی 294، 295، 300، 301ی یاسای ئیسلامی تاوانباری
كه‌ڵك وه رگرتو له كهمیپهنی یه‌ك میلیۆن واژۆ بۆ گۆرانكاری








