Saturday, March 29, 2014

له‌ كالیفۆرنیا ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا

له‌ كالیفۆرنیا ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا 
 رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن ،، 
رێکخراوی کۆمەڵگای کوردەکانی دانیشتووی باشوری کاڵیفۆرنیا، کە لە لایەن ئەو ولایەتەوە بە فەرمیی دەناسرێ، بە بەشداری پتر لە ٢٠٠ کەس لە رێورەسمێکی بەشکۆدا جه‌ژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە دەستپێکدا کلارا مورادیان و زانیار کەمانگەر، وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، ریزبەندی بەرنامەکەیان خوێندەوە، دواتر ئاگری نەورۆز لە لایەن  سورەیا فەلاح جێگری رێکخراوی کۆمەڵگای کوردەکانی کالیفۆرنیا کرایەوە و ناوبراو لە وتەیەک دا باسی لە گرینگی پیرۆز کردنی نەورۆز کرد کە دەبێ لەو دەرفەتانەدا، کولتوور و ناسنامەی خۆمان پتر بە منداڵەکانمان بناسێنین و زۆرتر سەرنجیان بۆ لای مێژووی کورد و کوردستان ڕابکێشین. هەروەها دیاری ئەحمەد سەرۆکی رێکخراوی ناوبراو، بە زمانی ئینگلیزی و هاشم هەولێری بە کوردی وتاریان لەسەر نەورۆز و پێویستی گرینگی دانی کوردەکانی تاراوگە بەو بۆنە نەتەوەیە، پێشکەش کرد. شیاوی باسە کە چەند نەتەوە بەشداری ئەو یاده‌ بوون و جیا لە ڕاگەیانی کوردی، میدیای بیانیش گرینگی زۆریان بە رێورەسمەکەدا.

http://kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=122997&l=1

Tuesday, March 25, 2014

ئاهه نگی نه وروز له لایه ن کومه لگای کورده کانی دانیشتوی باشوری کالیفورنیا



کومه لگای کورده کانی دانیشتوی باشوری کالیفورنیا که ریکخراوه ییکی فورمی له لایه ن ئسته یتی کالیفورنیاوویه نه ورزی به به شداری زیاتر له 200 که س پیروز کرد. من جیگری سه روکی ئه و ریکخراوه و کاک دیاری ئه حمه د سه روکی ئه و ریکخراوه یه. به رنامه که به یارمه تی چه ن گه نجی کوردیش به ریوه چو.ئه وه ته نیا یه ک جیژنی هه لپه رکی نه بوو به لکو به رنامه ییکی باشی کولتوری بوو. کاک به رهام حه سه ن که ده نگی زور خوشه و هونه رمه ندی گه نج دیلان هه موه ندی به ریوه چو.به ریز هونه رمه ندان شه هرام نازری گورانی بیژی به ناوبانگی کورد و کاک نادر موفتی بو پیروز کردنی به رنامه که به شداریان کرد
.
من ئاگری نه وروزم به روشن کردنی دو موم کرده وه و شیعری کوردی و هه لپه رکی و سفره ی حه و ته عام به باشی چنرابوو. ئه مانه وینه کانن. ئه گه ر پیت خوش بوو شتی سار که یت.
من به کورتی باسی گرینگ بوونی ئه م جوره پروگرامانه بو ناساندنی کولتور مان به منداله کانمان له هه نده ران و رولی ریکخراوه که کرد. کاک دیاری هه رئه وه ی به ئینگلیزی باس کرد . کاک ئاردی له سه ر نه وروز که به بروای ئه و نه وروز نیه به لگو نه وروژه. میژوی نه و روز و ئه سلیه تی که له کورده وه ده رچوه. کلارا مورادیان و کاک زانیار که مانگه ر دو گه نجی کورد به رنامه که یان به دوزمانی کوردی و ئینگلیزی به ریوه برد . ئه مریکی و فارس و لاتین به شدار بوون. دوکتور ئه میر شه ریفی که له سه رکومه لگای کوردی لیکولینه وه ی هه یه به یارمه تی کلارا به خه لکی راگه یاند که به شداری ئه و پروژه زانکوییه بن. 
میدیاکه مان جگه له ده نگی کوردستان ژنیکی کوردی سوئدی که پیاوه که ی مکزیکیه بوو. نیویان میدیای جیهانیWorldwide Media



































Tuesday, March 18, 2014

٢٦مين ساليادى كاره ساتى كيميابارانى هه له بچه و ئه نفال له باشورى كاليفورنيا به ريوه چو

٢٦مين ساليادى كاره ساتى كيميابارانى هه له بچه و ئه نفال له باشورى كاليفورنيا به ريوه چو 
١٨ ى ئادارى ٢٠١٤

روژى يه ك شه ممه ١٦ مانگى ئادار له شارى ئه ل كاهونى سان ديه گو ٢٦ مين halabjeh_remem_2014_01.jpgساليادى كاره ساتى هه له بچه و ئه نفال به به شدارى ريژه يه كى زور له دانيشتوانى كوردى باشورى كاليفورنيا و ميوانانى بيانى به ريوه چو. له سه رتاى ئه م به رنامه دا يه ك چركه بى ده نگى بو گيانى پاكى گيان به خت كراوانى ئه م كاره ساته راگيرا ، پاشان كاك ئارام ساليح جيگرى به رپرسى سينترى كومه لگاى كوردى پيامى خوى سه باره ت به م سالياديه خوينده وه.  وتاره يك له لايه ن به ريز فوتوس فرانك تسىم بوكاكيس كانديداى سيناى كاليفورنيا پيشكش كرا كه ئاماژه ى به رولى كورد له هه ريمه كه دا كرد و رولى هاوده نگي كوردى وه ك نه ته وه يك زوربه نرخ ره خساند.

كاك ئه رديشير رة شيدى كه لهور به شيك له بيره وه رىه كانى خوى له سه فه رى به هه له بچه له سالى رابوردودا له ريگاى وينه و باسيكى كورت له گه ل به شدارانى ئه م كوره دا له نيوان دانا. كاك ديارى ئه حمه د به رپرسي كومه لگاى كوردى باشورى كاليفورنيا پيامى ئه م كومه لگاى بو به شداران خوينده وه. له ئيدامه ى ئه م به رنامه دا به رپرسى حيزبى سوياليستى عيراق پيامى خوى به زمانى عه ره بى خوينده وه و پاشان قه شه ى كه لييساى ئه رمنيه كان پيامى دوستى و ئاشتى خوى ئاراسته ى به شداران كرد.

د. ئازاد موراديان به رپرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ  وتارى خوى له سه ر هه لمه تى نيو نه ته وى بو به فرمى ناسينى جينوسايدى كورد ئاراسته ى به شداران كرد و هوى گرنگ بونى ئه م مه به سته ى بو به شداران باس كرد. هاوكات ئه ندامانى خو به خشى ئه م كه مپه ينه يارمه تى به شدارانى كوره كه يان دا كه نامه و پرتوك ئاراسته ى سياسه ت وانانى ئه مريكى به كه ن.
فيلمه ك له سه ر كاره ساتى هه له بچه كه كارى ده رهينه رى به ناو بانگى كورد كاك جانو روزبه يانى بو بو به شداران بلاو كرايه وه
له ئيدامه ى ئه م كوره دا خاتو هانا جاف به شيك له چالاكيه كانى سالى رابوردوى خوى له ولاتى ميكزيك بو به شداران باس كرد.
پاشان خاتو سوره يا فه لاح جيگرى سه روكى كومه لگاى كورده كان باشورى كاليفورنيا چالاكيه كانى داهاتوى كومه لگاى كوردى راگه ياند.
پارچه شيعريك بو شه هيدانى هه له بچه دوا به رنامه ى ئه م كوره بو.
ده بى ده ست خوشي زور له سينترى كومه لگاى كورد له شارى سان ديه گو بكريت كه ئه ركى به ريوه بردنى و رى خستنى ئه م كوره ى له چه ند سالى رابوردودا به ريك و پيكى وه ئه ستو گرتووه.
 
halabjeh_remem_2014_05.jpghalabjeh_remem_2014_03.jpg
 halabjeh_remem_2014_09.jpg halabjeh_remem_2014_04.jpg
 
halabjeh_remem_2014_08.jpghalabjeh_remem_2014_02.jpg
halabjeh_remem_2014_06.jpghalabjeh_remem_2014_11.jpg
 ======================================================
 
براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد
 
Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com