Saturday, February 16, 2013

"یەک ملیار نا" بۆ توندوتیژی و کۆتایی هێنان بە توندوتیژییرکانی دژ بە ژنان

http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=1804&Jor=1
بەڕێوە چوونی هەڵمەتی جیهانی نا بۆ توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان 24/02/2013 ئەمساڵ لە رۆژی جیهانی "ڤالنتاین" کە رۆژی ئەوینداری و خۆشەویستیە هەڵمەتی جیهانی نا بۆ توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان ورٍێ خرا ئاسۆی رۆژ: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ئاسۆی رۆژ گەیشتووە، 14ی فوریەی ئەمساڵ رۆژی ڤالنتاین ژنان بە پێشنیاری ئیو ئەنسلر نووسەر و چالاکوانی ئەمریکایی،بریاریان دا کە لە شەقامەکان و هەر کوێ کە بۆیان هەڵکەوێت بە هەڵپەڕکێ و سەما زەوی بلەرزێنن و بەم جۆرە ناڕزایەتی خۆیان دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە سەرانسەر جیهاندا دەرببڕن. لە ئەمریکا رێکخراوەی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە سورەیا فەلاحی یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوە بەری بوو، بە بەشداری سەدان ژن و پیاو و هونەرمەند و نووسەر و چالاکوان بە سازکردنی بەرنامەیەکی تایبەت بە بابەتی توندوتیژی دژ بە ژنان و بە لەرزاندنی زەوی دەنگی ناڕازیی خۆیان لە بەرانبەر بە توندوتیژی دژ بە ژنان دەربرَی. جێگای ئاماژەیە: ژنان و رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو باوەڕەدان کە یەک لە سێ ژنان توندو تیژی بە تایبەت توندوتیژی جنسیان پێ دەکرێت و دەبێت ئاوڕێکی جدیی لەم بابەتە بدرێتەوە. هەر بۆیە بۆ بەرگری کردن لەم توندوتیژیانە بزووتنەوەی یەک ملیاردی نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنانیان وەرێخستووە.

ژنانی کورد لە ئەمریکا بەشداری هەڵمەتی یەک ملیار رابوونیان کرد 18 
February 2013 
kchiqendil 
Leave a comment Go to comments LARisingSoraya

one billion Noکچی قەندیل/ رێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوس ئەنجلیس، بە بۆنەی هەڵمەتی یەک ملیارد رابوون، بەرنامەیەکی سازدا کە سەدان پیاو و ژنی هونەرمەند و نووسەر و چالاک و هەروەها ژنانی کورد تێیدا بەشداربوون. “سورەیا فەلاح” چالاکی مافەکانی مرۆڤ وەک بەشێک لە بەرێوەبەرانی ئەم بەرنامەیە بەشدار بوو. هەروەها کچە کورد “کلارا مورادیان” بە خوێندنەوەی شێعر بەشداری لەو بەرنامەیەدا کرد و گوتیان “نا” بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان. هەڵمەتی یەک ملیارد رابوون بە پێشنیاری “ئیو ئه نسلر Eve Ensler” نوسه ر، شانونووس و چالاکوانی ئه مریکایی لە رۆژی والنتاین بەرێوە چوو. کرۆکی هەڵمەتەکە، بەشداری هەزاران ژن لە سەرانسەری جیهان بوو کە بە سەما و چالاکی جۆراوجۆر هەڵمەتی یەک ملیار رابوونیان بەرێوەبرد و گوتیان “نا ” بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان.
 sorayaAzadStamp

sorayaAzadStamp





راپورتیک له به شداری له هه لمه تی جیهانی ملیاردی  نا بو توند و تیژی به رانبه ر به ژنان
سوره ییا فه لاح
ژنان و ریکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کان له و بروادان که یه ک له سی ژنان توند و تیژی به تایبه ت توند و تیژی جینسیان پی ده کریت هه ربویه میلیاری ژن له نیو ژوماره ی ئه م هه لمه ته هه لبژاردرا. ئه مسال روژی" وی دی "و روژی والینتاین"" که هه میشه روژی ئه وینداری بوو بو ویستانن له به رانبه ری توند و تیژیدا هه لبژاردرا. ژنان بریاریان دا که روژی 14 مانگی فوریه له شه قامه کان و هه رکوی بویان هه لکه ویت ده س به سه ما و ره خس و هه لپه رکی بو له رزاننی عه رز بکه ن تا کو به م جوره ده نگی خویان له به رانبه ری توند و تیژیدا به هه مو  که س بگه ینن. "ئیو نه نسلر  Eve Ensler" نوسه ر، شانو نوس و چالاکوانی ئه مریکی پیشنیاری ئه م روژی  له پیشوترو دا و ریکخراوه کان و ژنانی زور له ولاته کان ده سیان به کار له سه ر ئه مه کرد وهه فته ییکی سه ر که وتوو ده ر چو. ئه م یه کیه تی و هه لسانه پیوه ندییکی باشی نیو چالاکوانان پیک هینا به لام  به  مانای ته واو بوونی ئه و هه لمه ته و بزافه نیه به لکو تا توند و تیژی هه یه چالاکیش نابریتو.
 له لوس ئه نجلیسیش ریکخراوه ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان به رنامه ییکی رییک و پیک به به شداری سه دان ژن و پیاو و هونه رمه ند و نوسه ر و چالاکوان بو له رزاندنی زه وی له دژی توند و تیژی دانا. منیش وه ک به شیک له ریبه رایه تی ئه و ریکخراوه به شداری به رنامه که بووم و هه ستی جوانی به شدارانم دی. کلارا مورادیان گه نجی کودریش ده عوت کرابوو که به  شیعریکی خوی و قسه کانی به ره نگار بوونه وه ی خوی له به رانبه ری زه خت و توند وتیژی به رانبه ر به کیژوله کان و مندالانی کچ  ده ر بریت.له م به رنامه دا که مپه ینی دایکانی ئازیه ت باری ئیران و هه لمه تی ملوینی واژو بو به رانبه ری ژن و پیاو له ئیران به شدار بوون. بوم جیگه ی شانازی بوو که له روژی ئه وینداریدا هاوژینم بو به ره نگار بوونه وه ی توند و تیژی به رانبه ر به ژنان  له گه لما بوو.
سه یری وینه کان که ن: