بەیاننامەی
هاوبەشی زیاتر لە ٣٠ ناوەندی مەدەنی و رێکخراوی سیاسی لە محەممەد
سدیق کەبوودوەند
بەیاننامەی ژمارە یەک
٧پووشپەڕی
١٣٩١ – ٢٧ ژوئەنی٢٠١٢
نیگەرانی کۆمەڵگەی جیهانی داکۆکیکارانی مافی
مرۆڤ لە هەمبەر ڕەوشی تەندروستی محەممەد سدیق کەبوودوەند
محەممەد سدیق کەبوودوەند، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بەرپرسی هەفتەنامەی داخراوی “پیام مردم، لە پێوەندییەک کە لە گرتووخانەی ئێڤینەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتوویەتی ڕایگەیاندووە “بەم هۆیە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، وەڵامی ئەرێنی بە داخوازی ناوبراو بۆ دیتنی کوڕە نەخۆشەکەیان نەداوەتەوە، لە ڕێکەوتی 6ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و مانگرتنەکەی تاکو ئێستاش درێژەی هەیە.
“محەممەد سدیق کەبوودوەند” لە پووشپەڕی 1386ی هەتاوی، بە هۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤ دا قۆڵبەست کراوە و پاش چەندین مانگ زیندانی تاکەکەسی، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی تارانەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” و “پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی” لە ڕێگەی دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی لەو ڕێکخراوەدا، به 10 ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کراوە.

دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە
هۆی ڕەوشی دژواری زیندان و ڕاگیرانی درێژخایەن و چەند مانگەی لە ژوورەکانی
تاکەکەسی دا، تووشی نەخۆشیگەلی دڵ و پڕۆستات بووە و بە وتەی پارێزەر و هاوسەری
ناوبراو، کەبوودوەند تاکو ئێستا، چەند جار تووشی سەکتەی دڵ بووە. پزیشکان
ڕایانگەیاندووە کە “محەممەد سدیق کەبوودوەند” دەبێ هەرچی زووتر لە نەخۆشخانەی تایبەت
بە نەخۆشییەکانی دڵ بخەوێندرێ و نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام بدرێ.
هاوکات پزیشکان جەختیان لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە نەخۆشی پڕۆستات ئەو گیراوە کوردە، پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و نەشتەرگەری هەیە. سەرەڕای پێداگری پزیشکان لە هەمبەر پێویستی نەشتەرگەری دڵ و پڕۆستاتی کەبوودوەند و ئاگاداری بەرپرسانی کۆمای ئیسلامی ئێران لە نەخۆشی ناوبراو و پێویستی چارەسەری پزیشکی بەپەلەی نەخۆشییەکانی، تاکو ئێستاش، هیچ گرینگییەک بە ویستی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ. بنەماڵە، پزیشکان و پارێزەری ناوبراو نەدراوە و بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو، چاسەری ناوبراو پشتگوێ دەخسترێ.

هەر بەم هۆیەش و بنەماڵەی کەبوودوەند، چ بە
شێوەی ڕاستەوخۆ و چ لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە، داوای مەرەخەستی بۆ چارەسەری پزیشکی
ناوبراویان پێشکەش بە بەرپرسانی قەزایی ئێران کردووە بەڵام هەر جارە و بە
بیانوویەک، ئەو داوایە ڕەتکراوەتەوە. بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی
کەبوودوەند، بەرپرسانی قەزایی ئێران ڕایانگەیاندووە ئەگەر کەبوودوەند مەرەخەستی
دەوێ، دەبێ بەر لە هەر کارێک، داخوازی داوای لێبوردن لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی
واژۆ بکات. بەڕێز کەبوودوەند ڕایگەیاندووە “بەم هۆیە کە هیچ تاوانێکی ئەنجام
نەداوە، ئامادە نیە داوای لێبوردن و بەخشین بکات” و ئەو کارەی بە نالۆژیکی زانیوە.
پاش خەوێندرانی کوڕی کەبوودوەند بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی نەناسراوی خوێنی لە نەخۆشخانە و درێژخایەن بوونی پڕۆسەی دەرمانەکەی، کەبوودوەند زۆر جار داوای ئیزنی کردووە تا ڕێگە بدرێ کوڕە نەخۆشەکەی ببینێ و هەوڵی چارەسەرکردنی بدات بەڵام ئەو داواکارییە هەرگیز قەبووڵ نەکراوە. لە ڕێبەندانی 1390ی هەتاوی دا و پاش مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند و زەخت و گووشاری کەسایەتی، گرووپ و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری ماڤی مرۆڤ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، کۆماری ئیسلامی ناچاربوو، ئیزنی دیتنی کەبوودوەند و کوڕەکەی بدات.

دوابەدوایی پەرەسەندنی نەخۆشی پێژمان کوڕی
کەبوودوەند و ڕەتکردنەوەی داخوازی ئیزنی دیتنی کوڕەکەی و گوێنەدانی بەرپرسان بۆ
خواستەکانی، محەممەد سدیق کەبوودوەند ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی 6ی جۆزەردانی 1391ی
هەتاوویەوە مانی لە خواردن گرتووە.
کێشانی 5 ساڵ زیندا، ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی، نەخۆشی دڵ، کێشەی پرۆستات، مانگرتن لە خواردنی درێژخایەن، هەموو و هەموو، هەلومەرجێکی دژوار و مەترسیداری بۆ تەندروستی دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پێکهێناوە و ئەگەر درێژە پەیدا بکات، کارەساتێکی دیکەی مرۆیی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لێدەکەوێتەوە.
هەر لەمبارەوە، بنەماڵەی کەبوودوەند و ئەندامانی شۆڕای بەرزی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە کە لە پشتیوانی کەبوودوەند و بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە قەبووڵنەکرانی داخوازییەکانی ناوبراو، لە چوارشەممە 24ی جۆزەردانەوە مان لە خواردن دەگرن.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، کە لە ساڵی 2011، وەکو بەربژێری گرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی دەستنیشان کرا، و هاوکات لە ساڵانی ڕابردووش دا، چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی تری لە بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنانەوانی پێ بەخشرا، تەنیا گیراوی نەخۆش، لە ناو گرتووخانەکانی ئێران نیە کە بە هۆی بەدوادانەچوونی پزیشکی و شەرت و مەرجی نالەباری گرتووخانەکان، ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی، تووشی نەخۆشی جۆربەجۆر بووە. گوێنەدان بە ڕەوشی تەندرووستی گیراوان و پشت گوێ خستنی ناردنیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، تاکو ئێستا بۆتە هۆی مردن و نوقسانی جەستەیی دەیان گیراو. تەنیا لە بەهاری ئەمساڵ دا، 4 گیراوی کورد، بە هۆکاری جیاواز، لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانیان لەدەست داوە.

بەداخەوە، ئەمڕۆ، گوێنەدان و پشتگوێ خستنی
چارەسەری پزیشکی گیراوانی نەخۆش لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن
بەرپرسانەوە، بۆتە ڕێگە و شێوەیەک لە ئەشکەنجە و گووشار خستنە سەر گیراوانی سیاسی
بە مەبەستی تۆبە پێکردنی زۆرەملی بۆ تاوانگەلێک کە هەرگیز ئەنجامیان نەداوە و
پاشەکشە لە داوا ڕەواکانیان. بۆ وێنە دەتوانین گیانلەدەستدانی دوو گیراوی سیاسی بە
ناوەکانی “مەنسوور رادپوورر” و “مەهدی زالیە”، لەو مانگەی دواییدا بە نموونە
بهێنینەوە.
ئەندامانی کەمپەینی بەرگەری لە “محەممەد سدیق کەبوودوەند” لە سەر ئەو باوەڕەن کە چالاکییەکانی ئەنجامدراو لە لایەن کەبوودوەند، بەشێک لە ئەرکەکانی پڕۆفێشنەڵی هەر داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤە کە بە ئامانجی پەروەردە، پەرەپێدان و بەبەڵگەکردنی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی لە کوردستانی ئێران ئەنجامدراوە. هەەر بۆیەش کەمپەین، نەتەنیا گیرانی کەبوودوەند بە هۆی چالاکییە ئاشتیخوازیانەکەی بە نایاسایی نازانێ بەڵکوو لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئێران، وەکو یەکێک لە واژۆکەرانی پەیمانی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، ناچار و بەرپرسیارە کە گیانی ناوبراو و گیراوانی سیاسی تر بپارێزێ.

کەمپەینی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند،
وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی توند بەرانبەر بە هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی دەزگای قەزایی
و ئەمنیەتی ئێران لە هەمبەر کەبوودوەند و لەبەرچاو نەگرتنی داخوازییە ڕەواکانی
ناوبراو، قەبووڵنەکردنی ئەو ویستە یاساییانەی کەبوودوەند وەک ئەشکەنجەی رۆحی و
جەستەیی ناوبراو پێناسە دەکات و ڕایدەگەیەنێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسە لە
هەرچەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو کە بۆ محەممەد سدیق کەبوودوەند بێتە پێش.
کەمپەینی پشتیوانی لە کەبوودوەند، داوا لە سەرجەم کەسایەتی، گرووپ و ڕێکخراوەکانی پشتیوانی ئازادی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە سەرانسەر جیهان دەکات کە وێڕای مەحکوومکردنی ئەو دۆخە داسەپاوە بە کەبوودوەند و چالاکانی تری توندکراو لە گرتووخانەکانی ئێران، بە ئاشکرا داوا لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بکات کە گیراوانی سیاسی ئازاد و بەدواداچوونی بەپەلە بۆ نەخۆشی و پێداویستییە مرۆیی و پزیشکییەکانی گیراوان بکات.

ناوەندەکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ:
1.
شیرین عیبادی/ براوەی خەڵاتی نۆبێلی
ئاشتی
2.
کەریم لاهیجی/ جيگرى فیدراسیۆنی
نێونەتەوەیی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ
[FIDH]
3.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
4.
رێکخراوی مافەکانی مروڤی ئیران
5.
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ لە
ئێران
6.
ئەنجومەنی پشتیوانی لە گیراوانی سیاسی
ئازەربایجان لە ئێران
7.
دادوەری بۆ ئێران
8.
کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافەکای مرۆڤ
9.
بواری سێهەم
10.
ناوهندی بهڵگهنامهکانی مافی مرۆڤی
ئێران
11.
ناوەندی بەرەنگاری نەژادپەرستی و
هەڵاواردن دژ بە عەرەبەکان لە ئێران
12.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی
ئەحوازی-ئەورووپا
13.
کۆمیتەی کوردەکانی دانیشتوی ئەمریکا بۆ
دێمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
14.
کۆمەڵەی داکۆکیکاری لە مافەکانی مرۆڤ لە
ئێران-باشووری کالیفۆرنیا
15.
ئەنجومەنی داکۆکیکارانی دێمۆکراسی لە
ئێران- باشووری کالیفۆرنیا
16.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئورووپا
17.
ئەنجومەنی قەڵەمی کورد
18.
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە [دایکانی
تازێدار]ی لۆسئانجلێس-وەلی
19.
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە [دایکانی
تازێدار]ی فرانکفۆرت
20.
بنكه ى ئيسمائيلى خويى- ئمريكا
21.
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە [دایکانی
تازێدار]ی کۆڵنی ئاڵمان
22.
رێکخراوی ژنانی کوردی دانیشتووی ئوبساڵا
23.
کۆمهڵهی کوردوستان له ئۆپسالا
24.
کۆمهڵگای ئاشتی و گهشوپێدانی کوردستان
25.
کانوونی نووسەرانی کوردستان
26.
کۆمەڵەی ئاشتیی کوردستان ـ نۆروێ
اعضا
وهمکاران کمپین
حمایت از محمد صدیق کبودوند
آزاد کردی
آزاد مرادیان آسو
پیروتی ثریا فلاح جهانگیر عبدالهی رحمان
جوانمردی ربین رحمانی
زاهد حنبلی سلیمان
چوکلی سوسن محمدخانی غیاثوند سیامند
معینی
شکوفه قبادی شلیر باپیری شلیر
شبلی شهلا دباغی عارف نادری فواد فتاحی لیلا حسن پور مریم فتحی مسعود فتحی ناهید مکری هومن سعدیه
Members and organizers of the Campaign
Azad Moradian, Azad Kordi,Aso
Piroto,Soraya Fallah,Jahyngir Abdolahi, Rahman Javanmardi,Rebin Rahmani,Zahed
Hanbali,Soliman CHogoli,Sosan Mohamadi Ghisvand,Siamand Moeni,Shekofeh
Ghobadi,Shler Bapiri,Shler Shebli,Shahla dabaghi,Aref Naderi,Foud Fatahi,Layla
Hasanpour,Maryam Fathi,Masoud Fathi,Nahid Mokri,Homan Sadieh
موحهمهد سدیق کهبودوهند ساڵی 1963 له شارۆچکهی دیواندهره نزیک شاری سنه
له رۆژههڵاتى کوردستان لهدایک دهبێت وله تهمهنی 14 ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی
دهکات ودواتر لهتهمهنی 20 ساڵی له گهڵ دایک وبراو خۆشکه کانی له شاری سنه دهمێنێتهوه و
پاش ئهنجامدانی پرۆسهی هاوسهرگیری له تاران نیشتهجێ دهبێت وخاوهن 2کور
وکچێکه،ناوبراو ساڵی 1997 رێکخراوی(یهکێتی بۆ دیمۆکراسی) دادهمهزرێنێت هەروەها
موحهمهد سدیق کهبودوهندههرلهتهمهنی لاوییهوه چالاکییه مهدهنی وکۆمهڵایهتیهکانی
خۆی دهست پێدهکات وبهردهوام نارهزایهتی خۆی بهرامبهر به پێشێلکارییهکانی
مافی مرۆڤ وسهرکوتکردنی خهڵکی کوردستان دهربریوه وپاش دامهزراندنی رێکخراوی
(یهکێتی بۆدیمۆکراسی) ودوای 5 ساڵ واته له دیسهمبهری ساڵی (2003)دا توانی
ئیجازهی چاپ وبڵاوکردنهوهی ههفته نامهی "پهیامی خهڵک" وهرگرێت
که به ههردوو زمانی کوردی وفارسی بڵاودهکرایهوه و (پەیامى خەڵک) بههۆی مل
نهدان بۆسانسوره یاسایی ودهوڵهتییهکان وبههۆی دهربرینی راشکاوانه ی ئهم
ههفته نامهیهههر زوو له نێو خهڵکدا جێ خۆی کردهوه، هەر ئەم هۆکارانە
وادەکات کە لە لایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە سزاى ١١ساڵ زیندانى بەسەردا بسەپێنرێت
وئێستاش ماوەی زیاتر لە مانگێکە مانى لەخواردن گرتوە ئەم مرۆڤە ئازاو نەترسە کە بە
باوکى مافى مرۆڤى کوردستان ناسراوە لە ئێستادا رۆژ لەدواى رۆژ بارى تەندروستى
بەرەو خراپى دەروات وهۆکارى مانگرتنەکەى بینینى پژمانى کوریە کە نەخۆشییەکى
توشبووە و چارەسەرى نییە(لەختە بوونى خوێن)ە کەتەنها بەدەرمان خوێنەکەى خاو
دەبێتەوە وهەرکات لەوانەیە ژیانى لەدست بدات .