Sunday, February 19, 2012

وت و ویژی رادوی زه مانه له گه ل سوره ییا فه لاح له سه ر داخوازیه کانی ژنی کورد و راپورتی ئه حمه د شه هید

داخوازییه‌كانی‌ ژنی‌ كورد و راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید

وه‌رگێرانی: كانی شایقی

02:50:08/01/2012


به‌ دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری تایبه‌تی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ گروپ و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێران چه‌ندین نامه‌یان ئاراسته‌ كرد. له‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و نامانه‌دا هاتووه‌، پێشێل كارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئێران به‌ربڵاوتره‌ له‌وه‌ بووه‌ كه‌ باسی لێكراوه‌.هه‌ندێكیشیان ئاماژه‌یان به‌ پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئێران كردوه‌ كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید ئاماژه‌یان پێنه‌كراوه‌.
یه‌كێك له‌و گروپانه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رگریكارانی‌ مافی ژنان و چالاكانی‌ مه‌ده‌نین كه‌ خوازیاری‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ داهاتوی هه‌واڵنێرانی‌ تایبه‌تی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوون.
ئه‌م چالاكانه‌ی‌ مافی ژنان له‌ به‌شێكی‌ نامه‌كه‌ی خۆیاندا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید نوسیویانه‌، " ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه‌ ئه‌م راپۆرته‌ وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی، كاتێك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ به‌ پێی پێویست باسی پێشێلكاری به‌ربڵاو و سیستماتیكی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات. ئێمه‌ به‌ نۆبه‌ی‌ خۆمان به‌ شێوه‌ی‌ رون وئاشكرا خوازیاری‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ژنانی‌ كوردین كه‌ به‌ هۆی‌ سته‌می چه‌ند لایه‌نه‌وه‌ له‌ مافی‌ ئینسانی‌ خۆمان بێبه‌شین و ده‌بن."
به‌ هۆی‌ نه‌بونی‌ زانیاری‌ پێویست له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێشێل كاری‌ مافی‌ ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ ئێوه‌دایه‌، ئێمه‌ رێكار و پێشنیارییه‌كانی‌ خۆمان ده‌ده‌ین."
سه‌باره‌ت به‌ خواستی ژنی كورد و نامه‌ی ئه‌م گروپه‌ له‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان وتوێژێكمان ئه‌نجامداوه‌.

چ هۆكارێك بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید ئاماژه‌ به‌ پرسی ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ خۆی بۆ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌كات؟

سوره‌یا فه‌لاح: هۆكاری زۆر بۆ ئاماژه‌ نه‌كردن به‌ پرسی ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌یه‌.لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كورت ئاماژه‌یان پێده‌كه‌م: ئه‌حمه‌د شه‌هید به‌ تایبه‌تی‌ ته‌ئكیدی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ چالاكانی‌ مافی مرۆڤ پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌و مانایه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌یسی گرینگتر و حه‌ساستر وه‌كو مه‌سه‌له‌ی‌ گیانیش له‌ ئارادابوایه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی پێی رانه‌گه‌ێنراوه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌یدا نه‌هاتووه‌.

ئێمه‌ ژنانی‌ كورد گروپگه‌لێكمان نه‌بووه‌ به‌ پێی پێویست به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید بكه‌ن. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌دابووین كه‌ تیمی‌ هاوكاری‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌و راپۆرتانه‌ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌وره‌یی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانی مافی مرۆڤ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

-ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ئۆكتۆبر له‌ ژَێر ناوی‌، "بارودۆخی‌ مافی مرۆڤ له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران"بڵاو كرایه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوه‌كه‌ی‌ دیاره‌، راپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌ل نییه‌. ئه‌م راپۆرته‌ له‌ راستیدا كارنامه‌ی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ، له‌ مارس تا سێپتامبری‌ 2011 یه‌. كه‌واته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ بداته‌وه‌، به‌ڵام ئیمكانی باس كردنی پرسی ژنانی كوردی بووه‌.

-ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوبراو به‌ شێوه‌ی‌ ره‌سمی‌، (له‌ ئاگۆستی‌ 2011ی‌ زایینی‌) تا پێشكه‌شكردنی راپۆرتی‌ ئه‌و به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (له‌ مانگی ئۆكتۆبر) هه‌بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا ئیمكانی‌ ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ باوه‌رپێكراو كه‌ بۆ دانی‌ راپۆرته‌كه‌ پێویست بووه‌، له‌به‌رده‌ست دا نه‌بووه‌. له‌راستیدا ئه‌مه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌ده‌هات كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م ماوه‌ كه‌مه‌ و ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به‌ شایه‌ته‌حاڵان، راپۆرتێكی چروپر ئاماده‌ بكرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌یتوانی له‌ راپۆرته‌ مانگانه‌ییه‌كان و سالانه‌ییه‌كانی‌ رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرێت، كه‌ له‌ سه‌ر بارودۆخی‌ ژنانی‌ كورد به‌ چری باس كراوه‌.

- ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به‌ دۆكیۆمێنتی ته‌واو و نه‌بونی‌ ئیمكانی‌ پێویست بۆ هێنانی‌ بنه‌ماڵه‌ی ئازار دیتوه‌كان له‌ ئێران و نیگه‌رانی‌ له‌ پێشهاتنی‌ كێشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی‌ قوربانیان له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌و كێشه‌و كۆسپانه‌ی‌ به‌رده‌م بووه‌.
-من له‌و بروایه‌دام كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ رێكخراوه‌یی و فكری‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌س وگروپانه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ توانیان له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید په‌یوه‌ندی بگرن. هه‌ر وه‌ك له‌ به‌شی سه‌ره‌تایی راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌ ئه‌م راپۆرته‌ له‌ رێگای‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ مافی مرۆڤ وكۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ ئێران و هه‌روها رێكخراوگه‌لی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ كراوه‌. پێشێل كاریی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران ئه‌وه‌نده‌ به‌ربڵاوه‌ ره‌نگه‌ به‌ بڕوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یارمه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هیدیان كردوه‌، پرسه‌كه‌ی ئێمه‌، پرسێكی لاوه‌كی بێت.
له‌م راپۆرته‌دا كه‌ به‌سه‌ر شه‌ش به‌ش دابه‌شكراوه‌، رێگه‌ی باس كردن یان ناو بردن له‌ ژنانی‌ زیندانی‌ كورد كه‌ حوكمی‌ ئێعدام یان حوكمی‌ درێژماوه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ له‌ چه‌ند جێگا به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شی "بارودۆخی چالاكانی‌ سیاسی، به‌شی مافی ژنان، كامایه‌تییه‌ ئێتنیكییه‌كان و سزای‌ ئێعدام و زیندان" هه‌بووه‌.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێم، ئامانجی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بڵین كه‌ كه‌م‌وكوڕی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان ته‌نیا پرسی ژنی كورد ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵكوو، ئه‌م كێشه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌مایه‌تییه‌ ئێتنیكییه‌كان و هاوجنسگه‌راكان و دایكانی‌ داغدار و...هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ به‌م مانایه‌ نییه‌ كه‌ پرس وكیشه‌ی زۆر ئاڵۆزه‌ی ژنانی‌ كورد بخرێته‌ په‌راوێزه‌وه‌. هه‌روها من له‌و بروایه‌دام ده‌بێت نامه‌ و به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ده‌فته‌ری‌ به‌رێز شه‌هید به‌ڕێ بكرێت و گروپ و قوربانیانی‌ پێشێل كاری‌ مافی مرۆڤ ، رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ مافی مرۆڤ، سكاڵاكانیان بۆ ده‌فته‌ری هه‌واڵنێرانی‌ تایبه‌ت به‌رێ بكه‌ن. خه‌ڵكیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ گروپ وكه‌مپه‌ینه‌ جۆراوجۆره‌كان هاوكاری‌ و یان نامه‌ی‌ ئه‌وان ئیمزا بكه‌ن.

به‌ دیاریكراوی داخوازی‌ ژنانی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران چییه‌؟

داخوازی ژنی كورد، به‌ هۆی بارودۆخی زاڵ‌ له‌ كوردستان بۆ ساڵانێكی دورودرێژ و لانیكه‌م له‌ماوه‌ی سێ‌ جیلی دیار و ناسراو، له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیایی، پێگه‌و خواسته‌كانیان تا راده‌یه‌ك جیاوازی هه‌یه‌.
به‌ هۆی‌ گرینگی پرسی نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌نێوان كورددا و به‌ هۆی‌ هه‌ژارییه‌ك كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه‌، ناتوانین بڵیین خواسته‌ ئابورییه‌كانیان بۆ گرینگتره‌ یان خواسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژنان له‌ بواری ئابوورییه‌وه‌ له‌ ژێر فشاردان. نان و كاریان ده‌وێ‌. خوازیاری ئاوی‌ پاك و سروشتی‌ و شوێنی نیشته‌جێ بوون و حه‌وانه‌وه‌ن. ژنانی‌ ئاواییه‌كان توشی كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئابوورییه‌كی لاوازن و نه‌خۆش راگیراوی ناوچه‌ كوردییه‌كانه‌ و ناچاریشن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن.

ئه‌وان بۆ ئه‌م كارانه‌یان خۆازیاری پالپشتی‌ و ئاسایشن. ژنانی‌ ئاسایی كورد خوازیاری‌ باشتر بونی‌ بارودۆخی‌ ئابووری خۆیانن.

ره‌خساندنی هه‌لی كار، پێكهێنانی‌ بازاری‌ كار بۆ كاره‌ ده‌ستیه‌كانی‌ ژنان، به‌رهه‌مه‌ ماڵییه‌كان و به‌ گشتی‌ فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ راكێشانی‌ هێزی‌ ژنان بۆ بازاری‌ كار له‌ داخوازییه‌كانی ژنانی كورده‌. ئه‌وان پێویستیان به‌ مافی‌ ئازادی‌ په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و فێربوون به‌ زمانی‌ دایكی خۆیانن له‌ پاڵ زمانه‌كانی‌ دیكه‌ له‌ ئێران. ئه‌وانو خوازیاری‌ ئازادی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوی‌ منداڵه‌كه‌یانن. ناوی كوردی‌ به‌ توندترین شێوه‌ دژایه‌تی‌ ده‌كرێت له‌ راستای‌ به‌ره‌وپێشچونی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ دژی‌ زمانی‌ دایكی. خوازیاری ئه‌وه‌ن سیاسه‌تێكی دروست بگیرێته‌ به‌ر له‌ حاست خوێندنی كچان و وازهێنانیان له‌ خوێندن.
ژنانی‌ كورد ته‌ندروستییه‌كی ته‌واویان بۆ دابین نه‌كراوه‌. ده‌وڵه‌ت ئیماكانات وبودجه‌ی‌ ته‌واوی بۆ ئه‌م ناوچانه‌ دابین نه‌كردووه‌. ژنان خوازیاری‌ ته‌ندروستی ته‌وان بۆ خۆیان و بۆ كچه‌كانیان كه‌ دایكانی داهاتوون.

ژنانی‌ كورد خوازیاری سیستمێكن كه‌ وڵامده‌ره‌وی‌ خواستی میلی-مه‌زهه‌بی، كێشه‌ی‌ ئیتنیكییه‌كان و راگرتنی‌ یه‌كسانی‌ ومافی شارومه‌ندی‌ی بێ‌. (نه‌ له‌ جۆری شارۆمه‌ندی ده‌ره‌جه‌ دوو.)

خوازیاری‌ ئاسایشی شارومه‌ندانن له‌ ناوچه‌ی‌ میلیتاریزه‌كراوی كوردستان. ژنانی‌ كوردستان خوازیاری‌ له‌ ناوبردنی‌ گوشاره‌ سیاسیه‌كانن له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سێكیان لێ ئیعدام كراوه‌ یان چونه‌ته‌ ناو ریزی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.
ژنانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان ئیمكانی‌ دستپێراگه‌یشتن به‌ كاریان نییه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیان كۆڵبه‌ری‌ ده‌كه‌ن، خوازیاری‌ ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌و ژنانه‌ نه‌كوژرێن و ئیمكانی‌ كار بۆیان بره‌خسێت.دایكان خۆازیاری‌ ئازادی‌ رۆڵه‌ گیراوه‌كانیانن.

خه‌ڵك له‌ به‌رده‌وامی فه‌زای‌ ئه‌منییه‌تی‌ له‌ كوردستان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ سه‌لیقه‌یی و نایاسایی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی‌ و ئینتزامییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ كورد ماندوون. ژنانی‌ كورد ساڵیانێكه‌ كه‌ قوربانیی‌ ناوچه‌ پركێشه‌ و نیزامییه‌كانن. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ خوێنده‌وارییان نییه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان وه‌كوو كورد نه‌ته‌وه‌ن و بۆ سنوره‌كان دورخراواونه‌ته‌وه‌ و وه‌كوو شارومه‌ندی‌ ده‌ره‌جه‌ دوو داده‌نرێن و جیاوازییه‌ نژادی‌، دینی‌، ئێتنیكییه‌كان به‌ باشی هه‌ست پێده‌كه‌ن وخوازیاری‌ لابردنی‌ ئه‌م جیاكارییه‌ن. ژنان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یاسای‌ دژه‌ ژن ئاگادارن و خوازیاری‌ نه‌مانی‌ پشگیری یاسای‌ له‌ بكوژانی‌ ناموسی، یارمه‌تی‌ بۆ پێشگرتن له‌ خۆسوتاندن و باقی لادانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن.

دایكانێك كه‌ رۆڵه‌كانیان له‌ زیندانن، خوازیاری‌ سه‌ردانی‌ به‌رپرسانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ زیندانه‌ ترسناكه‌كانی‌ كوردستان و ناوچه‌ كوردییه‌كانن. ئه‌م جیله‌ی ژنان خوازیارن كه‌مێك له‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ وڵات بۆ كوردستان دابین بكرێت. خوازیاری‌ پێشگرتن له‌ هاتنی‌ تریاك وماده‌ی‌ سڕكه‌رن له‌ لایه‌ن سپای پاسدارنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانن. ژنان له‌ ناو زیندان خوازیاری‌ مافی‌ پێداچونه‌وه‌و دادگای‌ كراوه‌ و ئاشكران. ژنانی‌ خوێنده‌وار خوازیاری‌ سیستمی‌ سێكوَلارن. من له‌و بروایه‌دام داخوازییه‌كانی‌ ژنی‌ كوردله‌ بواری‌ گوزه‌رانی‌ ژیان و ئازادی‌ خویان و منداڵه‌كانیان بوَ بێهداشت وئه‌منییه‌ت دابه‌زیوه‌. ئه‌وان له‌ مافی مه‌زهه‌ب، حه‌قی شارۆمه‌ندێتی و مافی په‌نابه‌ری‌، مافی ملییه‌ت، گوَرینی‌ مه‌زهه‌ب، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تكنۆلۆژی علمی‌ و هونه‌رییه‌كان، مافی به‌شداری‌ سیاسی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات و گوَران قسه‌ ناكه‌ن. هه‌ندیك سیاسه‌ته‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ ئێران ئه‌م داخوازییانه‌ی‌ خستۆته‌ په‌ڕاوێزه‌وه‌.

نوسین ئه‌م نامه‌یه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ راپۆرته‌كانی‌ دواتری‌ ئه‌حمه‌د شه‌هیدكاریگه‌ری داده‌نێت؟ ئایا ئێوه‌ هیچ به‌ڵگه‌تان پێشكه‌ش كردوه‌؟

نوسینی‌ نامه‌ له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژنانی‌ كورد له‌ ئێران و نامه‌ی دیكه‌ له‌ لایه‌ن گروپی كه‌مپینه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ته‌نیایی‌ ناتوانێت كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆی له‌ سه‌ر راپۆرتی‌ كۆتایی له‌ مانگی مارس دابنێت. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كاره‌كانی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ند له‌ گه‌ڵ مافی مرۆڤه‌وه‌ گرینگه‌ شایه‌تی‌ كه‌سانی‌ ئازار دیتو، زیندانی‌ كراو و بنه‌ماڵه‌كانی‌ ئه‌وانه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وانن كه‌ ده‌زانن چیان به‌سه‌ر هاتووه‌. به‌ تایبه‌ت كه‌سانێك كه‌ له‌ مافی سه‌ره‌تایی خۆیان و به‌تایبه‌ت له‌ مافی ئازادی‌ خۆیان بێبه‌ش كراون.

خه‌ڵك ده‌توانن به‌ ته‌ئكید له‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی‌ ئه‌و سكاڵا تۆمار بكه‌ن. هه‌روه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ هه‌موو كه‌سێك مافی ژیانی هه‌یه‌، ئازادی‌ و ئه‌منیه‌تی‌ تاك "ماده‌ی‌ 3"و هه‌روها ته‌ئكید كراوه‌ كه‌ مرۆڤ ئازاد به‌دنیا دێن ورێز و مافی‌ یه‌كسانیان هه‌یه‌ "ماده‌ی‌ یه‌ك". بۆیه‌ ته‌ئكیدی‌ ئێمه‌ زۆتر بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بونیادی ئابوری-كۆمه‌لایه‌تی‌ و پرسی‌ فه‌رهه‌نگی كه‌ دروست كراوی‌ ئه‌و سیستمه‌یه‌، توندوتیژی‌ گه‌لێك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ دروستكراوی‌ یاسای‌ قه‌زایی ومه‌ده‌نیه‌ و وژنانی‌ توشی كێشه‌ی‌ جۆراوجۆر كردوه‌. نوسینی‌ نامه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كان زۆر كاریگه‌ره‌. راپۆرته‌كان ناتوانێت وه‌كوو وتار بێت. رێك وه‌كو كاری‌ پارێزه‌رێك ده‌بێت به‌ش به‌ش ورێك و پێك بێت. زمانی‌ راپۆرتیش گرینگه‌. چونكه‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی زمانی‌ فارسی ده‌زانن، نامه‌ و به‌ڵگه‌كان نابێت به‌ زمانی‌ كوردی یان ئازه‌ری و....بێت.
راپۆرت و به‌ڵگه‌كان زۆر گرینگن به‌م هۆیه‌یه‌ كه‌ به‌رێز ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ شێوه‌ی‌ كارییه‌كه‌ی‌ له‌ بینینی خه‌ڵك و گروپ و رێكخراوه‌كان یارمه‌تی‌ وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان ئاماده‌ كردوه‌؟ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باقی لێكۆله‌ران و چالاكانی‌ مافی مرۆڤ كه‌ دڵیان بۆ كورد و برینه‌ مێژوییه‌كانیان لێده‌دات گروپێكی كاریمان پێكهێناوه‌. له‌ گروپی ژنان 12 كه‌س بوین وهه‌ین كه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌ كردن و رێكخستنی‌ بابه‌ته‌كان و وێنه‌ و لینك و نامه‌....كروده‌. له‌ جه‌نگه‌ی‌ كاردا زانیمان كه‌ بۆ كیشه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان كه‌ به‌ داخه‌وه‌ گوشارێكی‌ زۆریش له‌ سه‌ر ژنانی‌ كورده‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نابی شه‌هیدیش بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێرانی قسه‌ بكات، چ یارمه‌تییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی بۆ مافی ئه‌وان ده‌توانێت بكات؟ هه‌روها زانیمان كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێك پرس ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام پرسه‌كانی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ كه‌ وه‌كو كتێبیكی‌ بچوكی‌ لێهاتووه‌. ئه‌گه‌ر كاتی‌ زۆرترمان هه‌بوایه‌ و هێزی‌ ته‌واومان له‌ ئێران هه‌بوایه‌ ده‌مانتوانی‌ كاری‌ باشتر بكه‌ین.
هێزه‌كانمان كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌دا له‌ ئێران هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌ستگیر و زیندانی‌ كراون و نه‌بونی‌ رێكخراوی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانیش ئه‌م گرفتانه‌ی‌ زۆرتر كردوه‌.له‌ ئێستا نامه‌یه‌كمان نوسیوه‌ كه‌ بۆچی‌ ژنانی‌ كورد ناڕازین و دۆستان ئیمزایان كردوه‌.

گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بتوانین ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ شوێنی‌ جۆراوجۆر بنێرین و ئه‌وان له‌ كێشه‌كه‌ بگه‌ن.كه‌سه‌كان له‌ زه‌مینه‌ی‌ دانی‌ به‌ڵگه‌كان، ئاماده‌ كردنی‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ زیندانیانی‌ سیاسی، دانی‌ وێنه‌ له‌ ژنانی‌ ناوچه‌كه‌، راپۆرت و به‌ڵگه‌ی به‌ ده‌ست هاتوو له‌ رێكخراوه‌ی‌ باوه‌ڕپێكراو و یارمه‌تی‌ گرتن له‌ لێكۆڵه‌رانێكن كه‌ بێده‌نگ دانه‌نیشتون.
راپۆرتی‌ داهاتوی ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ بارودۆخی مافی مرۆڤی ئێران له‌ مانگی مارس، ره‌شه‌مه‌ی1390"بۆ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت. چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی ده‌بێت له‌باره‌ی‌ چالاكییه‌كانیان راپۆرت بده‌ن. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و سادقی لاریجانی‌، سه‌رۆكی‌ به‌شی قه‌زایی ئێران راپۆرتی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هیدی‌ به‌ پروپوچ و ناراست و بێ به‌ڵگه‌ ناوبردوه‌ و هیج كام له‌ شایه‌ت حاڵه‌كانی راپۆرته‌كایان قه‌بول نییه‌، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت به‌ گوێی جیهانیان بگات.

سه‌رچاوه‌: رادیۆ زه‌مانه‌
http://www.asoyroj.com/details.aspx?=News&ID=5203&Babat=5&fb_source=message

Sunday, February 12, 2012

وت و ویژی تاریک و روون (کورد تی وی) له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به حیجابی زوره ملی

http://youtu.be/V5RcdUFrHa0

حه لیمه رسولی:
له به رنامه یه کی جیاواز دا تاریک و روون میوان داری ده کا له دوو خاتوون ،خاتوو سوره یا فه لاح چالاکی ژنان له سه ر پرسی حیجابی زۆره ملێ له ئێران و خاتوو په خشان فه لسه فی هاوسه ری شه هید عوسمانی ڕه حیمی له په یوه ندی له گه ڵ که له پووری کورده واری . ئه مشه و له کورد کاناڵ .