Wednesday, June 22, 2011

به شداری سوره یا فه لاح به جل و به رگی کوردیه وه له شاژنی جوانی ئه مریکا

Keçek kurd Sureya Fellah bi cilên kurdî bû xweşika Hollywoode




Keçek kurd bi cilên kurdî bû xweşika Hollywoode

20 Hezîran 2011 Duşem Saat 11:53

Avestakurd – Keça kurd Sureya Fellah roja înê li Universal City`yê di Hotêl Hîltonê de bi cilên kurdî beşdarî merasîma hilbijardina şacuwanê bû û bû yekem.

Li gorî ajansên nûçeyan di hilbijardina şaciwan a 2011`an li Amerîkayê, jineke Kurd bi navê Sureya Fellah beşdarî kir û pileya yekem bi dest xist.

Sureya Fellah yek ji çalakvanên Mafê Mirovan û Mafê Jinê û har wiha parêzvanê Mafê grûpên etnîkî û olî ye. Her wiha ew rawêjkar û şêwirmendê karûbarên mafê mirovan e û gelek ji hevpêyvîn û daxuyaniyên wê li ser rewşa girtiyên siysêiyên Kurd û grûpên etnîkî û olî hene.

Sureya jineke çalak ya kurd e ku nûnerê Civata Cîhaniya Qelema Kurdî li Amerîkayê, di gelek ji rêxistinên Cîhanî yên mafê mirovan e û yek ji jinên çalakê di nav Kurdên li sirgûnê ye.


Ew her wiha bi tevlîbûn di fêstîvalên Kltûrî û ferhengî li Amerîkayê de ji bo çêkirina têkiliyên di di navbera gelan de jî tê naskirin.

Sureya serperesta Navenda Tendirustiya pîsîkolojîk (Ruhî) ya kesên bi temen e. ew xwediyê du zarikan e û 25 sal e bi hevjinê xwe re dijî.

http://www.avestakurd.net/news_detail.php?id=13939

ژنێكى كورد له‌ ئه‌مریكا به‌شدارى له‌پێشبڕكێیه‌كى شاجوانیدا ده‌كا



چالاكوانى مافى مرۆڤ سوره‌ییا فه‌لاح، به‌م دواییانه‌ وه‌ك شاجوانى كوردستان به‌شداریى له‌ پێشبركێیه‌كی شاجوانیدا كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا، سوڕه‌ییا ئه‌گه‌رچى پێیوایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌ هه‌ندێك رووه‌وه‌ داخراوه‌ به‌ڵام شتى تازه‌ش وه‌رده‌گرێت "به‌ مه‌رجێك به‌ شێوه‌یه‌كى راست بێت". له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ تایبه‌تی (باس)دا ئه‌و خانمه‌ كه‌ خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌، باس له‌ هۆكاره‌كانى به‌شداریكردنى له‌و پرۆگرامه‌ و به‌ركارى بنه‌ماڵه‌كه‌ى و ره‌وه‌ندى كوردى له‌ ئه‌مریكا ده‌كا.
(باس)- ده‌كرێ به‌ كورتى باسى ئه‌و پێشبركێیه‌ى به‌شداریت تێدا كرد بكه‌ى؟
سوره‌ییا: پێشبركێى شاجوانیى Ms. Exoti-Lady پێشبڕكێیه‌كى خێرخوازییه‌ و له‌لایه‌ن رێكخراوێكى قازانج نه‌ویست ئه‌نجام ده‌درێ . پێشبڕكێیه‌كه‌ له‌ 20/5/2011 له‌ هوتێلى یونیڤێرسه‌ل هیلتن له‌ شارى لۆس ئه‌نجلس ئه‌نجام درا به‌ به‌شداریى 12 خانمى چه‌ندین وڵات و كولتوورى جۆراوجۆره‌وه‌. ئامانجیش هاوكارى كۆكردنه‌وه‌ و تیشك خستنه‌ سه‌ر ژیانى ژن و منداڵانى هه‌ژار و فه‌رامۆشكراو بوو. خانمانى به‌شدار ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووى 35 ساڵییه‌وه‌ بوو كه‌ زۆربه‌یان دایك بوون و له‌ هه‌مان كاتدا كه‌سایه‌تیى چالاكوانى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان بوون.
(باس)- مه‌به‌ستت له‌ به‌شداریكردنت له‌و پێشبركێیه‌دا چیبوو؟
سوره‌ییا: دوو مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیم هه‌بوون، یه‌كه‌میان من وه‌كو چالاكوانێكى كورد ده‌مویست له‌و بۆنه‌یه‌دا تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ژیان و خه‌م و ناسۆره‌كانى ژنانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش ژنانى كورد، هه‌روه‌ها ده‌مویست له‌ رێگه‌ى ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه‌ كولتوورى كوردى به‌ خه‌ڵكى بێگانه‌ بناسێنم و ببمه‌ نموونه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤیش بۆ كچه‌كه‌م و كچانى كورد به‌ گشتى بۆ ئه‌وه‌ى جوانیى خۆیان ببینن و نرخى خۆیان بزانن و باوه‌ڕیان به‌ خۆیان هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانیان. چونكه‌ ئه‌و كچه‌ كوردانه‌ى له‌ ئاواره‌ییدا گه‌وره‌ بوون له‌ژێر فشار و ترسى ره‌وه‌ندى كوردیدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و بوێریه‌یان نه‌بێت به‌شدارى له‌ پرۆگرامێكى ئاوادا بكه‌ن، بۆیه‌ من وه‌كو ژنێكى به‌ته‌مه‌نتر له‌وان به‌شداریم كرد تا له‌ داهاتوودا ئه‌وان هه‌ست به‌ دڵنیایى بكه‌ن.
(باس)- هه‌ڵوێستى بنه‌ماڵه‌كه‌ت و به‌تایبه‌تیش هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆن بوو له‌ به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامه‌دا؟
سوره‌ییا: كوڕ و كچه‌كه‌م زۆر هاوكار و پشتیوانم بوون و زۆریان پێخۆشبوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌مێك راِڕا بوو له‌باره‌ى به‌شداریكردنم، له‌لایه‌ك خه‌مى منى بوو چونكه‌ ده‌بووایه‌ جگه‌ له‌ چالاكییه‌كانم و ئیشوكارى ماڵه‌وه‌، كار و ماندووبوونى زیاتر بكه‌م، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كردارى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌ترسا به‌تایبه‌تى له‌ ناوبانگى من وه‌ك چالاكوانێكى مافى مرۆڤ و لێكۆڵه‌ر كه‌ به‌شداریى چالاكى و كۆنفرانسى جۆراوجۆر ده‌كه‌م، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م ئاشناى ئامانجه‌ مرۆڤدۆستى و خێرخوازییه‌كانى پێشبركێیه‌كه‌ بوو، رێزى له‌ بڕیاره‌كه‌م گرت و هاوكاریشى كردم.
(باس)- خۆت ده‌زانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى داخراوه‌ و تۆ وه‌ك یه‌كه‌مین ژنى كورد كه‌ به‌شداریى پێشبڕكێیه‌كى شاجوانى ده‌كات چۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ت نا؟
سوره‌ییا: راستییه‌كه‌ زۆری ویست تا ئه‌و كۆته‌ نه‌ریتییه‌م شكاند، به‌ڵام من له‌ هه‌مان كاتدا رێزیشم بۆ دابونه‌ریت و كولتوور و باكگراوه‌ندى خۆم هه‌یه‌. راسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌ هه‌ندێ رووه‌وه‌ داخراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا شتى تازه‌ش وه‌رده‌گرێت. ره‌وه‌ندى كوردى زۆر به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ ده‌یه‌وێ خۆى به‌ خه‌ڵكى دیكه‌ بناسێنێ بۆیه‌ پشتگیرى له‌و پرۆگرامانه‌ ده‌كات، به‌ڵام نابێ ئه‌و به‌شداریكردنه‌ له‌سه‌ر حیسابى بێڕێزى بێت به‌ به‌ها و دابونه‌ریته‌كانمان. بۆ نموونه‌ من بۆ به‌شى مه‌له‌وانى جلوبه‌رگێكى مه‌له‌وانیى كۆنسه‌رڤه‌تیڤ و پارێزگارانه‌م له‌به‌ر كرد، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌م هۆیه‌وه‌ نمره‌كانمى هێنایه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كارێكى گرنگ بوو تا دواتر هه‌ست به‌ دڵنیایى بكه‌م له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، بۆیه‌ ئه‌و قوربانییه‌م دا. بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامانه‌دا مه‌رج نییه‌ هه‌موو سنووره‌كان بشكێنى، چونكه‌ خه‌ڵكى ئێمه‌ شتى تازه‌ قبووڵ ده‌كا به‌ مه‌رجێك به‌ رێگه‌یه‌كى راست بێت. من سوپاسى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌كه‌م له‌ باشوورى كالیفۆرنیا كه‌ هاوكارییان كردم بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆگرامه‌دا.
(باس)- وه‌ك بیستمان چه‌ندین كه‌سایه‌تیى ناسراوى ئه‌مه‌ریكایى ئاماده‌ى ئه‌و پرۆگرامه‌ بوون، ئایا ئه‌وان شاره‌زاى پرسى كورد بوون؟
سوره‌ییا: زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى من چاوم پێیانكه‌وت نه‌یانده‌زانى كوردستان كه‌وتووه‌ته‌ كوێ. به‌شێك له‌ كاره‌كه‌م ناساندنى كورد بوو، هه‌روه‌ها تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه‌ به‌رده‌مم وه‌ك ژنێكى بێ ده‌وڵه‌ت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ زۆریان كه‌وتمه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى زمان و كولتوورى كوردى و تا ڕادده‌یه‌ك پێم ناساندن. هه‌ندێ ئێرانى ده‌یانگوت مادام ئێران به‌شداریى كردووه‌ بۆچى كوردستانیش به‌شدارى بكات؟ بێ ئاگا له‌وه‌ى كورد له‌ چه‌ندین وڵاتى جیاواز هه‌ن. من له‌ به‌شێكى پرۆگرامه‌كه‌دا به‌ جلوبه‌رگى كوردی به‌شداریم كرد و هه‌ڵوێستى جیاوازیش له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بوو، سه‌ره‌تا دیزاینه‌رانى جلوبه‌رگ دوودڵ بوون، چونكه‌ ده‌یانگوت راسته‌ جلوبه‌رگێكى جوانه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ نابێتـ، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا دیزاینى كۆتایى جلوبه‌رگه‌كه‌میان نه‌دیتبوو كه‌ خۆم دیزاینم كردبوو كه‌ راسته‌ كوردى بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ستایلى نوێخوازانه‌ و پۆستمۆدێرن تێهه‌ڵكێشم كردبوو كه‌ سه‌ره‌نجام بووه‌ جێى دڵخۆشى و ره‌زامه‌ندیى ئاماده‌بووان.
(باس)- رات چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ له‌نێو كورددا ژنانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جوانترینن؟
سوره‌ییا: به‌ڕاى من هه‌موو مرۆڤه‌ باشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان جوانن. ناشتوانم بڵێم كورده‌كانى پارچه‌یه‌كى كوردستان جوانترن له‌ پارچه‌یه‌كى دیكه‌، من واى بۆ ده‌چم ژنانى كورد جوانیى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ خه‌بات و كارى سه‌ختى خۆیان مێژووى خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه‌.
(باس)- جوانی به‌لاى تۆوه‌ چى ده‌گه‌یه‌نێ؟
سوره‌ییا: جوانیى ژنان پێوه‌ندیى به‌ بڕوابه‌خۆبوونیانه‌وه‌ هه‌یه‌ زیاتر له‌لایه‌نى فیزیكى و له‌شه‌وه‌. ئه‌و ژنه‌ى كاریگه‌ریى ئه‌رێنى لاى خه‌ڵكى به‌جێ دێڵى ژنێكى جوانه‌. زۆر جاران پێشوازیكردنێكى به‌ خه‌نده‌وه‌ یان گه‌شبینى و راستگۆیى، ژن جوان ده‌كا. جوانیى برێتى نییه‌ له‌ له‌شولار و قه‌باره‌یه‌كى دیاریكراو یان پرچى درێژ و چاوى ره‌نگاوره‌نگ. ژنى جوان ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى په‌یام و نێوه‌ڕۆك بێت. رێز له‌ خۆى و له‌ خه‌ڵكیش بگرێت.
(باس)- وه‌كو ژنێكى جوانى كورد په‌یامت بۆ ژنانى كورد چییه‌ بۆ بایه‌خدان به‌ جوانیى خۆیان؟
سوره‌ییا: ده‌مه‌وێ ژنانى كورد به‌ گشتى خۆشحاڵ بن به‌وه‌ى هه‌یانه‌ و خۆیان به‌ كه‌م نه‌بینن. كاتێكیش ته‌رخان بكه‌ن بۆ بایه‌خدان به‌ له‌شولاریان. ژنان له‌یه‌ك كاتدا كچن، خوشكن، دایكن، هاوسه‌رن، خۆشه‌ویستن، كارمه‌ند و هاووڵاتین و...هتد. له‌ كولتوورى كوردیدا ژنان بڕبڕه‌ى پشتى بنه‌ماڵه‌یه‌كى ته‌ندروستن، به‌ڵام زۆر جاریش گرنگترین لایه‌نى ژیانمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ین كه‌ لایه‌نى ته‌ندروستییه‌ جا فیزیكى بێت یا ده‌روونى، ئێمه‌ى ژن زۆر سه‌رقاڵین به‌ بایه‌خدان به‌و كه‌سانه‌ى خۆشمان ده‌وێن به‌ڵام بایه‌خدان به‌ خۆمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ین. په‌یامم بۆ ژنانى كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ خواردن خۆپارێزى بكه‌ن و راهێنانیش بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیوام ئه‌وه‌یه‌ ژنانى كورد له‌ رووى ئابوورییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بن چونكه‌ ئه‌وه‌ دڵنیایى و جێگیرییان پێ ده‌به‌خشێت. چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌ى ژنان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ناته‌ندروستانه‌دا ده‌ژین و تووشى ده‌ستدرێژى ده‌بنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ رووى ئابووریه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ نین.

Wednesday, June 01, 2011

وت و ویژی جانی دیلان له ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره یا فه لاح





سوریا فه‌لاح: زۆر سه‌رنج ڕاکێشه‌ره‌ به‌ جلی کوردیه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا له‌ هۆلیود به‌شداری بکه‌ێت


وێنه‌ی: Suraya Falah

Suraya Falah, Kurdish active in California

بابه‌ته‌که‌ بڵاوبکه‌ره‌وه‌

له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ێنی له‌ هۆلیود له‌ شاری لۆس ئه‌نجلس له‌ ئیاله‌تی کالیفۆرنیا پێشبڕگیه‌کی شاه‌ ژنی جوانی به‌رێوه‌ چوو به‌ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی داهاته‌که‌ی بۆ یارمه‌تی دانی ژن و منالداڵانی‌ هه‌ژار و که‌م ئه‌ندامان. سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ که‌ له‌ به‌شداربوانی ئه‌و پێشبڕگیه‌دا بوو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 11 وڵات له‌و پێشبڕگیه‌دا به‌شداریان کرد که‌ من به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌شداریم کرد‌و بۆ من هه‌لێکی گه‌وره‌ بو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ قسه‌ بکه‌م و ده‌نگی کورد بگه‌ینمه‌ شوێنیک له‌و جۆره‌دا، ده‌شڵێت به‌شداربونم به‌ جلی کوردیه‌وه‌ سه‌رنجی به‌شداربوانی ڕاکێشاو بوه‌ پرسیار له‌ لایه‌ن زۆر له‌ ئاماده‌ بوانه‌وه‌.

ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه‌‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:20خوله‌که‌.