http://www.asoyroj.com/detailsWtar.aspx?=Wtar&ID=75&AuthorID=58
ژنان له نێو بازنه‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا
سوره‌یا فه‌لاح
حهدو سنووری ژیانی ژنان له ئێران‌دا قانوونی كراوه. یاساكان به گشتی ژن به جینسی ده‌رجه چه‌ند به حیساب دێنن‌و ئه‌م دهرجهشیان له ریشه‌ی كۆمه‌ڵگادا جێ كردووته‌وه. ژن له یاساكانی ئیسلامیی ئێران‌دا وه‌ك تاكو ژن‌بوون به ره‌سمی نه‌ناسراوه، به‌ڵكوو ته‌نیا كاتێ كه دایك یا ژنی پیاوێكه، پێگه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش نه پێگه‌ی به‌رانبه‌ر. به‌رچاوترین مه‌سه‌له‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌و یاسایه‌دا كامڵنهبوونو سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ژنه. زانستی كۆمه‌ڵناسی له سه‌ر گرینگبوون یا پێشكهوتووتربوونی یاسا له ئاستی كولتوور ئاماژه ده‌كات تا بتوانێ به‌م جۆره كولتووری كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رێت. ناسینی یاساكان له ئێران به‌رانبه‌ر به ژن‌و هه‌روه‌ها ناسینی به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری بۆ هه‌مووان پێویسته. هه‌ربۆیه له‌م وتاره كورته‌دا ده‌ستم داوه به ناساندنی چه‌ند یاسای ئێران سه‌باره‌ت به ژنان‌و وه‌زعی ئه‌وان له قانوون‌دا. پاش تێكههڵچوونو شۆڕشی ساڵی 1979ی زایینی له ئێران‌دا، سه‌دان ژن له‌دار دراون، بۆنه‌و چۆنییه‌تیی ئه‌م كوشتنانه جیاواز بووه، به هۆی كار‌و چالاكیی سیاسی به‌رانبه‌ر به زوڵمی دهسهڵاتو به هۆی به‌شدارنه‌بوون له شه‌پۆلی قه‌بووڵی نابهرابهریدا. له ناو ئه‌م ژنانه‌دا، ژنانی دووگیانیشی تێدا بوو. زۆر جاریشدا ژنان‌و كچان له زوڵم‌و ده‌سدرێژیی جینسی قسه‌یان كردووه‌و ئه‌گه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ نرابێت، به‌شی ژنان له‌م ژێرپێبوونه زیاتر بووه. تا ئێستا 22 ژن به‌ردباران كراون‌و چه‌ندین كچی ته‌مه‌ن 17 ـــ 10 ساڵان به هۆی كۆیله‌یی جینسی له زیندانیش ئه‌زیه‌ت كراون‌و كوژراون. ته‌نیا له تاران‌دا زیاتر له 4000 كچی راكراو له ماڵه‌وه هه‌یه‌و زیاتریان بۆ ژیانی سه‌ره‌تایی ناچار به له‌شفرۆشین. ههژاریو نه‌داری به‌شی زۆربه‌ی ژنانه‌و یاساكانیش به به‌شكردنی ناعادیلانه‌ی پووڵ‌و سه‌روه‌ت ژنان هه‌ژارو فه‌قیرتر ئه‌هێڵێته‌وه... . رێژه‌ی خۆكوشتنی ژنان‌و خۆسووتاندن له شاره بچكووكهكاندا زۆر له سه‌ره‌وه‌یه‌و زیاتریش ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی گه‌نجی دان. ته‌مه‌نێك كه ئه‌شێ بۆ درووستكردنی وڵات‌و ژیانی خۆیان به‌كار بهێنرێت. ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌متر له 15% له ژنان كار دهكهنو تێكه‌ڵبوون له كۆمه‌ڵگادا پێویستی به ئیزنی پیاو دراوه‌و رێژه‌ی نه‌خۆشی نهفسانیو رووحی چووته‌وه سه‌ره‌وه. یاساكان له ته‌واوی ئه‌و رووداوانه‌دا رۆڵێكی رۆشن‌و به‌رچاویان هه‌یه.
له‌م وتاره‌دا باس له یاساكانی ژێره‌وه ده‌كرێت:
1ـ یاسای "ازدواج"
2ـ یاسای "ته‌ڵاق"، واته جیابوونه‌وه‌ی ژن‌و پیاو
3ـ سه‌رپه‌ره‌ستیی منداڵ
4ـ فره‌ژنی
5ـ ته‌مه‌نی "بلوغ"، واته پێگه‌ییو بۆ تاوانباری قانوونی
6ـ هاووڵاتیبوون
7ـ میرات‌و كه‌له‌پوور
8ـ ره‌شه‌كوژی
9ـ پاڵپشتیی گهواهدار
10 ـ سه‌رۆك كۆماری
11ـ بڕیاری جلوبه‌رگی ژنان
12ـ به‌ردباران به هۆی زینا
13ـ پشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی
14ـ "دیه" یان پاره‌ی خوێن
1ـ یاسای "ازدواج"، هاوسه‌رگرتن:
له ئێران به گشتی "ازدواج" رووداو كار‌و بارێكی تایبهتو گرنگه. لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م رووداوه پێویسته. لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یاساكان له ئێران سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری به جوانی پیشان ئه‌دات كه چه‌ندو تا چ ئاستێك یاساكان له سه‌ر ژیانی ژناندا كاریگه‌ریی هه‌یه. بۆ ئاگاداریی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ده‌یانهه‌وێ بزانن له كام ژماره له قانوون‌دا سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگرتن باس كراوه، ژماره‌ی ئارتیكلهكان له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه.
چاو له ژماره‌ی (1)ی په‌راوێزه‌كان بكه‌ن.
یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ هاوسهرگرتنی كچێك، به گوێره‌ی یاسای ئێستا له ئێران " مه‌رجی رازیبوونی باوك". (2) چاو له په‌راوێز بكه كه بۆ عه‌ینی ده‌سته‌واژه له نێو قانوونی نووسراوی ئێران‌دا هاتووه.
مانای ئه‌مه چیه؟ ئه‌گه‌ر باوكێك نه‌یه‌وێت كچه‌كه‌ی شوو بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كچه‌كه ته‌مه‌نی بگاته چڵ ساڵیش، مامۆستای زانكۆ بێت یا هه‌ر ئیش‌و كارێكی گرینگیشی ببێت، بۆی نیه شوو بكات‌و هاوسه‌ر بگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه داداگا رازی بێت‌و رای جیاوازی له سه‌ر بدات.
له حه‌قیقه‌تدا كچێكی پاقژو عازه‌ب ئه‌بێ ئیجازه‌ی باوك با باوكی باوكی ببێت. باوك یا باوه‌گه‌وره بۆیان هه‌یه ماره‌ییه‌كه پاش زه‌ماوه‌ند به رۆشتن بۆ دادگا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ئه‌م یاسایه له دوو سه‌ره‌وه به‌رانبه‌ر به حه‌قی ژن وێستاوه، یه‌كه‌م ئیزی باوك‌و باوان، دووهه‌م بۆ چی دایك هیچ رۆڵێكی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه؟
به‌شی خراپتری ئه‌م یاسا ئه‌وه‌یه كه باوك ده‌توانێ بێ پرسی كچه‌كه‌ی حه‌تا پێش ته‌مه‌نی 13 ساڵی كچه‌كه‌ی بدات به پیره پیاوێكی هه‌فتا ساڵه. ئه‌م یاسا زه‌ره‌رێكی زۆری له بواری كۆمه‌ڵناسییه‌وه داناوه. بێ مێردمانهوهی ژنانی گه‌نج، خۆكوشتن‌و راكردن له ماڵه‌وه، ناره‌حه‌تیی رۆحی‌و چوونه سه‌ری راده‌ی تهلاقو هتد، ته‌نیا به‌شێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م یاسا ماف زهوتكهرهیه.
ژن به شووكردن به‌شێك له مافی خۆی كه تا ئه‌و كاته به ده‌ست باوكه‌وه بووه، ئه‌سپێرێت به مێرد. شوێنی ژیان، ئیزنو ده‌رفه‌تی سه‌فه‌رو له وڵات ده‌رچوون، كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له‌و مافایانهیه كه به ده‌ست پیاوه به ژنی بدات یان نا. به گوێره‌ی قانوون، شوێنی ژیانی ژن ئه‌بێ جێگه‌یه‌ك بێت كه مێرده‌كه‌ی ده‌یه‌وێت یان ئه‌و جێگایه‌یه كه مێرده‌كه‌ی له‌وێ كار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قه‌بووڵی نه‌كات مێرده‌كه‌ی بۆی هه‌یه ژنه‌كه‌ی ده‌ر بكات یان له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه بژیت.
ـ پێوه‌ندیی جینسی ژن‌و پیاو به گوێره‌ی یاسای هاوسه‌رگرتن به‌ده‌ست پیاو دراوه، به‌م جۆره كه ئه‌گه‌ر پیاو بڕیار بدات ژن ده‌بێ! حازر به پێوه‌ندیی جینسی‌و خه‌وتن له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بێت، ئه‌گه‌ریش مه‌یلی به‌و پێوه‌ندییه نه‌بێت.
ـ سه‌رۆكایه‌تیی بنه‌ماڵ به ته‌واوی به ده‌ست پیاو دراوه.
ـ ژنی ئێرانی ناتوانێت بێ بڕیار‌و ئیزنی قانوون له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێگانه‌و غیره ئێرانی ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنێت، به‌ڵام پیاو پێویستیی به ئیزنی یاسایی نیه.
2ــ تهڵاقو جیابوونه‌وه:
به گوێره‌ی یاساكان له ئێران جیابوونه‌وه مافێكی هه‌ڵبژارده‌و تایبه‌ت به پیاوه. پیاو دهتوانێتو بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێ بیهه‌وێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه داوای جیابوونه‌وه بكات مه‌رجی زۆری بۆ دانراوه كه له زۆربه‌ی جاره‌كاندا سه‌لماندنی نامومكینه. هێندێ: له‌و مه‌رجانه بۆ وێنه پیاوه‌كه خه‌رجی ماڵ نه‌كێشێت ، ئێعتیاد به مادده سڕكه‌ره‌كان یان چه‌ند ساڵ له زینداندا بوو بێت، له زیاتری كاته‌كاندا ژن ئه‌وه‌نده بۆ سه‌لماندنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دادگا هاتووچوو ده‌كات. (چاو له په‌راوێز بكه‌ن (3).
بۆ ئاگاداری زیاتر له ژماره‌ی ئارتیكلهكان كه له یاسای مه‌ده‌نی ئێران سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق هاتووه ته‌ماشای پهراوێزكه بكه‌ن (4).
ئه‌گه‌ر ژن داوای ته‌ڵاق كات ماره‌ییه‌كه‌ی كه له كاتی زه‌ماوه‌نددا قهراروبڕی كراوه له ده‌ست ده‌دات. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پیاوه‌كان ئه‌وه‌نده ره‌زایه‌ت به جیا بوونه‌وه نادات تا ژنه‌كه مافی ئابووری خۆی ببه‌خشێت ئه‌م یاسا ژنی مه‌جبوور به قه‌بوڵی زۆر له زوڵم‌و زه‌خته‌ی كه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێی ده‌كرێت ده‌كات، به مانایه‌كی دیكه ژن ده‌بێ راوه‌ستێت تا پیاو ئه‌گه‌ر ویستی له‌گه‌ڵی بژی، ئه‌گه‌ر ویستی لێی جیا بێته‌وه.
3ـ مافی چاوهدێریو سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵ:
چاوهدێریو سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵان دوو وشه‌ی جیاواز‌و دوومانای جیاوازیان هه‌یه. چاوه‌دێری به مانای ئاگاداری له منداڵ به‌ڵام سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئابووری، بریاردان له سه‌ر ده‌رس خوێندن‌و رۆشتن بۆ قوتابخانه، جیگه‌ی ژیانی منداڵ‌و ئیجازه‌ی چوونه‌وه ده‌روه‌ی وڵات، وه‌زعی نهخۆشینو هتد. به گوێره‌ی یاسای ئێران دایك له هیچ كاتێكدا ناتوانێ سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌گه‌ر باوك یان باوان(باوكی باوك) له ههوێڵا نه‌بن یا مردبێتن دایكه‌كه ناتوانێ "قیم"ی منداڵه‌كه‌ی بێت، ته‌نیا ئاگاداری ئه‌وی له سه‌ر شان ئه‌بێت. له‌و كاته‌دا سه‌رپه‌ره‌ستیی منداڵه‌كه به ده‌ست پارێزه‌ری گشتی (چاو بكه له په‌راوێز 6)، دایك ده‌توانێ حیسابێكی بانكی بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پاره‌ی خۆی مالێكی بۆ بكڕێت، باوكه‌كه ئه‌توانێت هه‌ر كاتێك بڕباری دا بیفرۆشێت‌و زنهكهش هیچ كارێكی پێ ناكرێت.
به‌شێكی دیكه له مافی سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ كاتی نه‌خۆشیی منداڵ‌و پێویستیی به عهمهلیاتو نۆژداری بێت. باوك ئه‌شێ ئیجازه‌و بڕیاری نۆژدارییهكه بدات، واژۆی دایك هیچ نرخێكی نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوكه‌كه ئه‌م مافه به دایك بدات، یاسا ئه‌مه به مافێكی باوكانه به ناوی "به‌ڵگه‌ی چاره‌نووسی" (چاو له په‌راوێزی 7 بكه) ده‌زانێت.
ئه‌م یاسایه، به‌تایبه‌ت دایك به هیچ شێوه‌یه‌ك به كه‌سێكی شیاو‌و به‌نرخ له ژیانی منداڵ مرۆڤێكی به‌توانا كه ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتیی مدناڵی خۆی بێت، نازانێت. باوك، باوه گه‌وره، پارێزهرو ... له دایك به‌نرختر ده‌زانێ.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاساكان سه‌باره‌ت به‌م به‌شه به‌و ئارتیكلانهی كه له په‌راوێزدا هاتووه، چاو بحشێنن.
4ـ فره‌ژنی:
فره‌ژنی یه‌كێكی دیكه له یاسا ڕهگهزخوازو نابه‌رابه‌ر له یاساكانی ئێران دایه. له‌م یاسایه‌دا، پیاو ده‌توانێ چوار ژن ماره‌بڕاوی ههمیشهییو هه‌ر چه‌ند ژنی كاتی ببێت. ئه‌م یاسایه نه ته‌نیا ژن به نیوه‌و یه‌ك چواره‌می پیاو داده‌نێت، به‌ڵكوو رێگه‌ی درۆ‌و خه‌یانه‌ت ئه‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان بۆچوونه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر به مێردكوژی له ئێران رۆڵی یاساكان له‌م جۆره نابه‌رابه‌رییه ده‌زانن. بۆ ژماره‌ی یاساكان سه‌باره‌ت به فره‌ژنی چاو له په‌راوێزی 9 بكه‌ن.
5ـ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن بۆ تاوانباری قانوونی:
ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن بۆ تاوانباری بۆ كچان 9 ساڵی مانگی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 8 ساڵ‌و 9 مانگی هه‌تاوی‌و بۆ كوڕان 15 ساڵی مانگیی به‌رانبه‌ر به 14 ساڵ‌و 6 مانگی هه‌تاوییه. ئه‌گه‌ر كچێك كه له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدایه، تاوانێك لێ سه‌ربدات، وه‌كوو ئینسانێكی "باڵغ"و گه‌ییو چاره‌سه‌ر دهكرێتو حوكمی سێداره‌شی بۆ ئه‌بڕێته‌وه.
ئه‌م یاسابه زۆر سه‌یره، له كاتێكدا كه مافگرتن دێته پێش، ژن‌و كچ به هۆی جینسییهتهوه مافیان كه‌متره له پیاو، له كاتی تاونباری مافی چاره‌سه‌ركردنیان، مافی نیگاتیڤیان زیاتر پێ ئه‌به‌خشرێت.
6ـ "هاووڵاتیبوون":
"هاووڵاتی" رۆڵێكی زۆر گه‌وره له ژیانی مرۆڤدا كایا ده‌كات. هۆی گرینگ‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندیی نێوان تاكو ده‌سه‌ڵات دیار دهكاتو چۆنیه‌تیی ئه‌و روون ئه‌كاته‌وه. چۆنیهتیو مافه‌كان له كاتی "ازدواج"، مولكو ماڵ، چاره‌سه‌ركردنی یاسایی له كاتی تاوانباریدا".
به گوێره‌ی یاساكانی ئێران، هاووڵایهتیی دایك به منداڵه‌كه‌ی ناگات. به‌و مانایه كه باوك ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی هاووڵایهتیی ئێرانی ببێت، منداڵه‌كه ئه‌بێت به ئێرانی. ئه‌گه‌ر دایكه‌كه ئێرانی بێت‌و باوكه‌كه ئێرانی نه‌بێت، منداڵه‌كه ناسنامه‌ش ناگرێت.
ژن له زۆر جاریشدا هاووڵایهتیبوونی خۆی به هۆی ووكردن به پیاوێكی بیگانه كه ئێرانی نه‌بووه، له ده‌ست ئه‌دات. ئه‌مه زۆر یاسایێكی زاڵمانه به‌رانبه‌ر به سه‌دان منداڵه كه باوكی عێراقی یان ئه‌فغانییان هه‌یه كه له كاتی ئاوارهییو په‌نابه‌ری له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ ژنی ئێرانی‌دا زه‌ماوه‌ندیان كردوه.
بۆ ناسینی ژماره‌ی یاساكه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان چاو له ژماره 11ی پهراوێزهكه بكه‌ن.
7ـ میرات‌و كه‌له‌پوور:
له یاسای مه‌ده‌نیی ئێران‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر باوك بمرێت، كوڕی ماڵه‌كه دوو به‌رانبه‌ری كچی ماڵه‌وه میرات‌و كه‌له‌پووری پێ ئه‌گات. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی مابێت، ته‌نیا یه‌ك به‌ش له هه‌شت به‌شی ملكو سه‌روه‌تی پێ ده‌گات.
ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه منداڵی نه‌بێت، ژنه‌كه یه‌ك چواره‌م له مڵكو ماڵی پیاوه‌كه‌ی ئه‌بات، ئه‌گه‌ر ژنێك بمرێت‌و هاوسه‌رو منداڵی بێت، مێرده‌كه یه‌ك چواره‌م له مڵكو ماڵی ژنه‌كه‌ی سپێ ئهگاتو ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، نیوه‌ی به میرات ئه‌بات. ئه‌مانه ماناهی ئه‌وه‌یه كه پیاو دوو به‌رانبه‌ری ژن میراتی به‌ر ده‌كه‌وێت.
له‌مه گرینگترو ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ژنێك بمرێت‌و كه‌سی نه‌بێت، ته‌واوی مڵكو مال به پیاوه‌كه‌ی ئه‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێت‌و كه‌سی نه‌بێت، ته‌نیا یه‌ك چواره‌م به ژن ئهگاتو باقییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵی ده‌گرێت.
ئه‌م یاسایه زۆر قووڵی‌و سه‌باره‌ت به گیشتنی ملكو دارایی به ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی دایكی‌و باوكی پیاوو ژنه‌كه له یاسای مه‌ده‌نیی ئێران‌دا باس كراوه‌و له ته‌واویدا مافی ژن ژێرپێ نراوه. ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵات نزیكترو بهرحهقتر له ژن له بنه‌ماڵه دائه‌نێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاساكان به ئارتیكله ناوبراوه‌كان له په‌راوێزدا چاو بخشێنن. (12)
8ـ ره‌شه‌كوژی له یاساكانی ئێران‌دا:
له "یاسای ئیسلامیی تاونباری" (13) له ئێران‌دا، پیاو ئیزنی هه‌یه كه هه‌ر كاتێك ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه دابوو، بیكوژێت. ئه‌و پیاوه به كوشتنی ژنه‌كه تاونبار نابێت‌و ئه‌به‌خشرێت. ئه‌م یاسایه ده‌ستی پیاوانی له كوشتنی ژناندا ئازاد داناوه. زۆر جار ته‌نیا به گومانێكی هه‌ڵه، پیاو ژنه‌كه‌ی به نێوی پاراستنی شه‌ڕه‌فی ئه‌كوژێت، به‌ڵام به‌ڕاستی لێیان روونئ ئاشكرا نیه كه ژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه بۆبێت. ئه‌م پیاوانه هه‌روه‌ها ده‌توانن له دادگادا بڵێن ژنه‌كه‌یان دڵسۆز‌و به‌وه‌فا نهبوهه. یاسای ئیسلامی به‌رگریان لێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی له سه‌ر نامووس‌و به ناوی شهڕهفو پاراستنی شه‌ڕه‌ف بكوژێت، به گوێره‌ی یاسای ئیستانداردی جۆری سزا (14) دادگایبی ناكرێت.
بۆ ناسینی زیاتری ئه‌م به‌شه به ژماره‌و "یاسای ئیسلامی تاوانباری" بكه‌ن كه له په‌راوێزدا هاتووه، (15)
9ـ پاڵپشتی گه‌واهده‌ر (16):
به‌شێك له رووداو‌و كاروبار هه‌ن كه به چاوی یاسای ئێران ژنان ناتوانن گهواهیو شاهیدی بده‌ن. وه‌كوو ئازاری جینسیی منداڵان به ده‌ست پیاوان، هموسكسوالیته، قاحبهگهریو له‌شفرۆشی، خواردنه‌وه‌ی ئهلكوول.
ـ ئه‌گه له جێگهیێكدا گه‌واهی ژن قبووڵ بكرێت، شاهیدی دوو ژن به‌رانبه‌ر به شاهیدیی پیاوێكه.
ـ ئه‌گه‌ر ژنێك شاهیدی به رووداوێم بدات، قبووڵی ناكه‌ن تاكوو پیاوێكیش گه‌واهی به‌و رووداوه نه‌دات.
ژماره‌ی ئارتیكلهكان له په‌راوێزدا بخوێننه‌وه. (17)
10ـ سه‌ركۆماری: له یاسای ده‌ستووری بنچینه‌یی حكوومه‌ت (18)دا ئارتیكلی 15 له وشه‌ی "رجل سیاسی" كه به مانای پیاوانی سیاسی‌و تێگه‌یشتووه بۆ سه‌ركۆماری‌و حكوومه‌ت ناوبراوه. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه كه سهركۆماربوونی ژن به ره‌سمی نه‌ناسراوه.
11ـ بڕیاری جلوبه‌رگی ژنان: بڕیاری ناچاریی جلوبه‌رگی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ژنانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینێك دیاری كراوه. ئه‌مه ئه‌و ئایینانه‌ش كه له ده‌ستووری مهزههبیاندا داپۆشینی سه‌رو له‌ش نه‌هاتووه مه‌جبوور ده‌كات كه به ده‌ستوورو ئایینی ئیسلامی بچنه پێشه‌وه.
ئه‌مه له ئارتیكلی 102ی ده‌ستووری بنچینه‌یی حكوومه‌تدا هاتووه.
12ـ به‌ردباران به هۆی زیناوه: به‌ردبارانكردن رێگهیێكه كه له یاسای ئیسلامی تاونباری بۆ كوشتنی زۆر نائینسانی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا به حیاسبی یاسا له‌گه‌ڵ كه‌سێكه دیكه‌دا پێوه‌ندیی جینسی ده‌گرن. زیاتر له‌م بهردبارانكردنانه به سه‌ر ژنان دێت، چوونكه ده‌ستی پیاو بۆ په‌یداكردنی بیانووو هۆی قاننوونی ئه‌و پێوه‌ندییه ئازاد داندراوه. هه‌روا كه له به‌شی دیكه‌دا ئیشاره‌م پێكرد، ئه‌توانێ تا هه‌ر چه‌ند دانه ژنی كاتی بێت. هه‌ربۆیه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا پیاوێك به‌ردباران كراوه.
ئه‌م یاسایه نابه‌رابه‌ری‌و زوڵمی تا راده‌یه‌ك بردوه‌ته پێش كه كاتی به‌ردبارانكردن پیاو تا كه‌مه‌ر، ژن هه‌تا ژێر چهناكه له ناو چاڵدا ئه‌بن. ئارتیكلی 114ی یاسای مه‌ده‌نی بخوێننه‌وه. هه‌روه‌ها ئارتیكلی 102ی یاسای ئیسلامی تاوانباری.
13ـ دیه یا پاره‌ی خوێن: ئارتیكلی 209 یاسای سه‌ره‌تایی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به دیه‌یه. دیه پارهپێكی كه به بنه‌ماڵه یا كه‌سوكاری كوژراو یاكوو زهرهریێكی گیانی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه لێ چووه. له یاسا ئیسلامییه‌كانی ئێران نرخی گیانی ژن نیوه‌ی گیانی پیاوه. ئه‌گه‌ر خۆشك‌و برایێك له شه‌قامێكدا به‌ر ماشێنێك كهوتو هه‌ردووكیان قاچیان بشكێت، پارهیێك كه بۆ قهرهبووكردنو بژاردنی ئه‌و ... ئه‌درێت بۆ كوڕه‌كه دوو به‌رانبه‌ری كچه‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر ژنێك پێنج مانگه دووگیانی بێت‌و له پێكدادانی ماشیندا بكوژرێت، پارهیێك كه ئه‌درێت به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، نیوه‌ی پارهیێكه كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گیانی منداڵه‌كه كه هێشتا كۆرپه‌كه‌ی نێو زكی دایكهیتی. ژماره‌ی ئارتیكلهكان له په‌راوێزدا هاتووه. (19)
ئه‌م یاسایه له دوساڵی رابردوودا پاش گوشار‌و زه‌حمه‌تی زۆری چالاكانی مافی مرۆڤ له ده‌ستووری گۆراندایه. شیركه‌ته‌كانی بیمه بۆیان هه‌یه پاره‌ی به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌كان بده‌ن.
به سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بهدبهختیو چاره‌سه‌رییانه‌دا، ژنان به ته‌واوی خه‌ریكن به‌رانبه‌ر به زوڵمكو زۆرداری راده‌وه‌ستن. چالاكڤانانی مافی مرۆڤی ژنان رۆژ به رۆژ زیاتر سه‌ر ههڵدێننو ژنان به خوێ،دن‌و نووسین ئهكێشنو هان ئه‌ده‌ن. هه‌ربۆیه 60%ی خوێ،ده‌وارانی زانكۆ له ئێران‌دا ژنانن‌و زۆر له لاپهڕهنووسان ژنانن. له نێو ئه‌م چالاكییانه‌دا، چالاكیی گرووپێك كه پاش 3 ساڵ به سهدانو هه‌زاران كه‌س گه‌یشتووه، زهقو به‌رچاوه. ئه‌م گرووپه به هۆی ئه‌وه‌ی كه له شیشێكی بنچینه‌یی وه‌ك ئێستاش له به‌رانبه‌ر یاساكاندا كه له هه‌موو بوراێكهوه هه‌ڵاواردنی جینسیی ژنان ئه‌به‌نه پێش. ده‌ستیان پێ كردووه‌و زۆر به‌رچاوو گرینگن.
ئه‌مان به نێوی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ بۆ گۆرانی یاساكان له ئێران‌دا بهناوبانگنو تا ئێسته‌ش خه‌ڵاتی "اولاف پالمه"و خه‌ڵاتی سیمۆن دووبواری بردووته‌وه. راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م یاسا نابهرانبهرانه كه له وتاره‌كه‌دا باسم كرد، كاری سه‌ره‌كیی ئێمه وه‌ك كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆیه.
په‌راوێزه‌كان:
(1)ـ ئارتیكلی 993، 1005، 1041، 1043، 1044، 1048، 1049، 1060، 1075، 1082، 1105، 1106، 1107، 1108، 1217، 1123ی یاسای مه‌ده‌نیی ئێران.
(2)ـ "شرگ اجازه پدر" (Candition of the Fathers Consent)
(3)ـ "رچایت شوهر" (Husbands Consent)
(4)ـ ئارتیكلی: 1120، 1122، 1123، 1129، 1130، 1133، 1145، 1146
(5)ـ "حق حچانت و ولایت فرزندان"
(6)ـ ئارتیكلی: 18ی یاسای پاسپۆرت، ئارتیكلی 1167، 1168، 1169، 1170، 1173، 1180، 1181، 1183، 1184، 1185، 1199، 1207، 1233، 1236، 1241، 1251
(7)ـ "دادستان" (Attorney General)
(8)ـ "قمری" (Monifest Desting)
(9)ـ ئارتیكلی 900و 901و یاسای مه‌ده‌نی
(10)ـ "تابعیت" (Citizenship)
(11)ـ ئارتیكلی 976، 986، 987ی یاسای مه‌ده‌نی
(12)ـ ئارتیكلی 899، 900، 901و 907
(13)ـ "قانون مجازات اسلامی" (Islamic Cnminal Law)
(14)ـ "قصاص"
(15)ـ 220و 630ی "یاسای ئیسلامیی تاوانباری"
(16)ـ به فارسی "شهادت" (Bearing Witness)
(17)ـ 74، 75، 118، 119، 128، 137، 171،ی یاسای ئیسلامی تاوانباری، ئارتیكلی 230ی یاسای ئایینی دادره‌سی
(18) "قانون اساسی" ج. ا. ا مادده‌ی 15 (Constitution)
(19)ـ ئارتیكلی 294، 295، 300، 301ی یاسای ئیسلامی تاوانباری
سه‌چاوه‌ی كه‌ڵك وه‌رگیراو، كهمیپهنی یه‌ك میلیۆن واژۆ بۆ گۆرانكاری