Tuesday, April 20, 2010

Kurdish Community of Southern California کومه لگای کورده کانی دانیشتوی باشوری کالیفورینا


Kurdish Community of Southern California : Festival of Joy and Solidarity celebrated on the 13th day of the Kurdish and Iranian New Year
Bonelli Park, San Dimas , California

Wednesday, April 14, 2010

دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت


دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت

له‌ لایه‌ن Jani Diylan چوارشه‌ممه‌, 14 ی مانگی چوار 2010
بابه‌ته‌که‌ بڵاوبکه‌ره‌وه‌



دكتۆر ئازاد مورادیان

دكتۆر ئازاد مورادیان رەوانناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كونگرەی نیشتمانی كورد لە باكوری ئەمه‌ریكا لە ھەڤپەیڤینێـكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمه‌ریكا دەڵێت ئەنفال ده‌بێت لە دوو ڕوانگەوە چاوی لێ بكەین، یەكه‌م ژینوساید دژ بە گەلی كورد، دووەم وەك بنبڕكردنی پـیاوانی كورد و مانەوەی ژنان بە بێ پـیاوانیان. ئەو دەڵێت ڕژێمی سەدام خەباتی گەلی كورد بە خەباتیكی پـیاوانە چاوی لێكردووە و لە سەر ئەنجام مەبەستی ئەوە بووە نەك تەنھا كورد ژینوساید بكات بەڵكو بتوانێت گەلی كوردیش بنبڕبكات. دكتۆر مورادیان دەڵێت كولتوری ئێمە و كولتوری كوردەواری چاولێكردنی لە مەسەلەی خاک و سەرزەمین وەكو چاو لێكردن بە دایک وایە، بۆیە بۆ پاراستنی خاک و سەرزەمینەكەی گیانی داوە. ئەو دەڵێت ئەنفال ھەر لە سالی 1973 وە دەستی پـێكراوە، كامپـینـێكی داڕێژراو بووە كە بە سووتاندنی خاكی كوردستان و داپـۆشینی كانیەكان دەسیپـێكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه
http://www1.voanews.com/kurdish/news/kurdish-regions/azad_murdian_14apr10-90863129.html
‌.