Friday, February 29, 2008

Komisioni veze'i Jnan le netewe yek grtwekan

سـوره‌یا فه‌لاح باس له‌ 52 هه‌مینی كۆنگره‌ی كۆمسـیۆنی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنان ده‌كات

28/02/2008

ده‌قی گفتوگۆكه‌ 971KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی گفتوگۆكه‌ 971KB - گوێبگره (Real) audio clip

كۆمسـیۆنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕه‌وشی ژنان له‌ جیهان
The_Commission_on_the_Status_of_Women

له‌ 25 ی مانگی دووه‌وه‌ كۆنگره‌ی 52 هه‌مینی خۆی به‌ به‌شـداری نزیكه‌ی 5600 ڕێـكخراوی سڤیلی له‌ نیویۆرك ده‌سـتی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ و بڕیاره‌ تا 7 ی مانگی سێ به‌رده‌وامبێت.

بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆنگره‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ به‌

Suraya Falah

سـوره‌یا فه‌لاح

یه‌كسـانیكردنی ژنان و پـیاوان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ تواناكردنی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

خانم سوره‌یا فه‌لاح شـاره‌زای بواری په‌یوه‌ندیـیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان و به‌رگری له‌ مافی ژنان پـێده‌چێت تاكه‌ ژنی كوردبێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شـداری بكات، وه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت جێی داخه‌ هه‌زاران ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شـداریـیان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كردووه‌ و ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێـكه‌ له‌ نێوانیاندا ده‌گه‌ڕێم تاكو ژنێـكی تری كورد ببینم نه‌مدیوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:15 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

Saturday, February 16, 2008

VOA

تێـڕوانینی جیاجیا سه‌باره‌ت به‌ له‌تبوونی هه‌ردوو لایه‌نه‌‌ سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان – به‌شی دووهه‌م و كۆتایی
له لایه‌‌ن به‌ڵێن ساڵح
16/02/2008

ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ 1.81MB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ 1.81MB - گوێبگره (Real) audio clip

بۆ ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی پانۆراما به‌شی دووهه‌م و كۆتایی گفتوگۆكه‌مان له‌سه‌ر له‌تبوونه‌كانی نێو دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان، واته‌ حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شـۆڕشـگێڕی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان پـێشـكه‌ش ده‌كه‌ین.

له‌ ئه‌ڵقه‌ی پـێشـوودا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامه‌ باڵاكانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دا له‌سه‌ر كێشـه‌كانی له‌تبوون.

عه‌بدوڵـڵای حه‌سه‌ن زاده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری به‌ هه‌ڵه‌ له‌ دیموكراسی گه‌یشتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دیموكراسی ئه‌وه‌ نیـیه‌ زۆرینه‌ مافی كه‌مینه‌ بخوات. مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كـگرتنه‌وه‌شی به‌سـته‌وه‌ به‌ چۆنێتی بیركردنه‌وه‌.
Abdulle Muhtedi & Umer Eilxanizade

عومه‌ری ئیلخانی زاده‌ (ڕاست) ، عه‌بدوڵـڵای موهته‌دی

عه‌بدوڵـڵای موهته‌دیش له‌ لای كۆمه‌ڵه‌ باسی له‌وه‌ بۆ كردین هیچ ناكۆكیـیه‌كی سـیاسیـیانه‌ و ئایدیۆلۆژیانه‌ نه‌بۆته‌ مایه‌ی له‌تبوونی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ده‌مێـكدا عومه‌ری ئیلخانی زاده‌ هۆكانی له‌تبوونی كۆمه‌ڵه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك جیاوازی.

عه‌لی مێهرپه‌ره‌وه‌ریش، كه‌ له‌ دوای له‌تبوونی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێرانه‌وه‌ وازی له‌ پـۆسـتی سـیاسی ناو حزبه‌كه‌ی هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باسی له‌وه‌ بۆ كردین له‌تبوون چ ده‌ردێـكی تاڵه‌، به‌ڵام چۆنێتی بیركردنه‌وه‌شی كرده‌ پـێوانه‌یه‌ك بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیـیه‌كان.

به‌ لای زۆر كه‌سه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی ئه‌م له‌تبوونانه‌یان ده‌بیست دووچاری واق وڕمان ده‌هاتن و ده‌یانپـرسی " ئه‌رێ كه‌ی كاتی ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌یه‌؟"

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه‌.