Saturday, April 21, 2012

بو كوردستان؛ چيروكى خاتو سوره يا فه لاح ، چالاك وانى مافه كانى مروڤ







بو كوردستان؛ چيروكى خاتو سوره يا فه لاح ، چالاك وانى مافه كانى مروڤ




كورته داكومينترى سه بارت به پي شه ل كردنى مافى مروڤ له كوردوستانى ئيران له لايه ن كومارى ئيسلامي وه.


ئه م ويديو به شي كه له زه نجيره داكو مينتريك كه له لايه ن گروپى سينگل ...ئ...ه رو پروداكشين و له پيوندى له گه ل گروپى زانيارى له ژير توندو تيژى دا دروست كراوه.

ئه م زنجيره فيلمه له لايه ن چندين ريكخراوى نيو نه ته ويه وه پشتگيرى كراوه كه ده توانين به ريكخراوى نيو ده له تى بخشينى نيو نه ته وئى، كه مپينى نيو نه ته وه ئى بو مافى مروڤ له ئيران، ريكخراوى برومه ند، سينترى به لگه كانى مافى مروفى ئيران، كوميته ى ئائينى به هائى ولاته يه ك گرتوه كانى ئمريكا و كانه دا، كوميتته ى كورده كانى دانيشتوى ئمريكا بو مافى مروق و ديموكراسى له ئيران، ده نگي كورده كانى دانيشتوى ئمريكا بو ديموكراسى و ئاشتى و ئازادى، ريكخراوى يه ك ده نگى بو ئيران و چه ندين ريكخراوى كه.

ئاغاى ديويد هافمن به رهم هينه ر، ئاغاى جف كافمن ديركتور، دانيل كفمن به هاوكارى جانو روزبه يانى كارى ئه ديت و مونتاژى فيلم و ئيشى وينه و فيلم له ئه ستوى كولين ترنبه ث دا بوه

http://www.educationunderfire.com/angels-of-iran/for-kurdistan-the-soraya-fallah-story/
http://www.vokradio.com/content/view/1541/1/

Saturday, April 07, 2012

وت و ویژی گوفاری ژنان له گه ل سوره ییا فه لاح

وت و ویژی گوفاری ژنان له گه ل سوره ییا فه لاح
گوفاری ژنان له ژوماره ی 33 ی خویدا وت و ویژیکی له گه ل خاتو سوره ییا فه لاح ری خست.
له م وت وویژه دا سوره ییا لیکولینه وه ییکی هه یه رۆڵی ژنانی له کۆ ماری کوردستاندا شی کرده وه و سه باره ت به بوونی ڕێکخراو ه یا تشکیلاتی ژنان له و سه رده مه دا ده دویت .هه روه ها ولامی ئه م پرسیارانه ش ده داته وه

له و سه رده مه دا که کۆ مه ڵگه ی کوردستان تا سه ر ئێسقان پیاو سالار و ده مارگێر و سونه تی بووه، به دامه زرانی کۆماری کوردستان تا چ ڕاده یه ک مه یدان بۆ حوزور و ڕۆڵ گێڕانی ژنان و به کورتی شکاندنی دیواری بڵیندی پیاو سالاری سوونه تی له وه ها دۆخێک دا خۆش بوو؟ یان به واتایه کی دیکه کاریگه ری کۆماری کوردستان له سه ر ژنان چ بووه ؟
سوره یا خانم وه ک دوا پرسیار له و سه رده مه دا ڕێکخراوێک بۆ ژنان دامه زرا که ئێستا به ناوی ڕێکخراوی یه کیه تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان چالاکه ، وه ک به ڕێزت بزانی رۆڵی ئه و ڕێکخراوه یه له ئاگادار کردنه وه ی ژنان و باس کردنیان و پرسه کانیان و هه وڵیان بۆ ده سته به ر کردنی یه کسانی له گه ڵ پیاوان له چ ئاستێک دابووه
بو خویندنه وه ی ته واوی با به ته که ئه م لینکه کلیک بکه ن.



http://www.vokradio.com/PDF/Interview%20GovariJnan-SorayaFallah.pdf






سه رجاوه http://www.kurdistanukurd.com/ku/jnan/jnan-33.pdf

Thursday, April 05, 2012

رولی ژنان له هه لبژاردنی سه رو کوماری ولاته یه کگرتوه کانی ئه مریکا


voa_kurdish_banner.jpg

رولی ژنان له هه لبژاردنی سه رو کوماری ولاته یه کگرتوه کانی ئه مریکا

Soraya Fallah

VOA interview with Soraya Fallah on Election in US

له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر كه‌ریم

یه‌کشه‌ممه‌ 01 ی مانگی چوار 2012

ئاماده کاری کاندیده کانی هه لبژا ردنی سه رو کوماری ولاته یه کگرتوه کانی ئه مریکا ده ستی پی کردوه. ژنان به سه رئه وه دا که ئه ندامیکی دیاری کراویان له نیو کاندیده کاندا نیه رولیکی گه وره له هه لبژاردنه کاندا کایه ده که ن.soraya_fallah_09.jpg

بو لیکولینه وه له سه ر رولی ئه وان ده نگی ئه مریکا له گه ل لیکوله ری سیاسی و چالاکوانی مافی مروف خاتو سوره ییا فه لاح وت و ویژیکی ساز کردوه. سوره ییا له سه ر ئه و بروایه که رولی ژنان هه ر ئه و ه نیه که ئیمه له نیو به شدار کردنی خویان بو پوستی سه رکوماری بیت به لکو به شداری ژنان به گشتی له هه لبژا ردنی ئه و که سایه تیانه ی وا له به رژه وه ندی مافی ژنان و کچان دا ئیش ده که ن گرینگه.

له سه ره تای ده س پی کردن به نیونیشان کردنی کاندیداکان ژنیکیش به نیوی میشل باکمن له په نای سی پیاودا خوی کاندید کرد. به لام به هوی ئه وه ی که تیگه یشتوویی له سه ر ئیش و کاری سیاسی و بارو دوخی جیهانی نه بوو به زوویی سرایه وه.

له ئیسته دا سی که س دیاری کراون: میت رامنی ، ریک سه نتروم و گینگریچ. هه رسیکیان به جوریک به هوی ئه وه ی که کو ماریه کان بیرو رایان سه باره ت به ژنان به یه ک نزیکه. ئاقای رامنی که مورمونه به سه رئه وه دا که بروای به فره ژنی نیه به لام نه یتوانیوه سه رنج و موتمانه ی خه لکی ئه مریکا به ته واوه تی بو خوی راکیشیت.سیاسه تیکی روشتی له به رانبه ری لایحه ی ویستانن به رانبه ر به توند و تیژی و هه لاواردنی جنسیه تی پیشان نه داوه. ئه و ته نانه ت له به رانبه ری رولی فدرال بو بارمه تی دان به ژنان و یاسای باری که سی ویستاوه.

gop_presidential_12.jpg

سوره ییا ده لی به سه رئه و ه که کومه لگای ئه مریکا کومه لگاییکی نه ریتی و کونسرواتیوه به لام ژنان رولیکی سه ره کیان له هه لبژاردنه کاندا هه یه. ژیانی شه خسی کاندیداکانیش زورله سه ر هه لبژادنیاندا کاریگه ری هه یه. رامنی نزیک به 40 ساله له گه ل هاوسه ره که یا ده ژی به لام گینگریچ سه تا چوار جار به دزی و ئاشکرا ژنی گوراوه و پشتی به ژنه که ی که له به رنه خوشی شیر په نجه له خه سته خانه بوو به ردا.

سه نتروم له به رانبه ری پیشنیاری ده وله ت بو سه رف کردنی پاره بو ئه و ئامیر و شتانه ی که بو به رگری له زک و ما که لکی لی وه ر ده گیریت ویستاوه .هه روه ها له مافی ژن بو له بار بردنی زک و ما پشگری ناکات و ژنان ته نیا له پیگه ی یارمه تی دان و پشگری کردن له پیاواندا ده بینیت. هه مویان له پشگری نه کردن له پروگرامی "پله ن په رنه ود" که پروگرامیکه بو یارمه تی ژنانی که م ده رئامه د بو ئیش و کاری ژنانه و نه خوشینی ژنانه و هه روه ها یارمه تی دان به کچان بو به رگری کردن له زک وما پیکو شه ر ده که ن و رایان له سه ر لابردنی ئه و پروگرامه یه.

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو روي تصوير راديو كليك كنيد

Wednesday, March 07, 2012

به شداری له کونفرانسی روژی جیهانی ژن-یه کیه تی ژنان مارچ 2012


http://www.youtube.com/watch?v=fTQBbEOVgCQ&fb_source=message

سوره ییا فه لاح لوس ئه نجلیس

مارس2012

به سلاو و ریز بو هه موئه و هاوریه ئازیزانه ی وا به بروامه ندی به روژی جیهانی ژنان، و به به ئاواتی یه کسانی وبه رانبه ری جنسیه تی کو بونه ته وه .

سلاو و ریز بو گیانی پاکی شه هیدان ، ئه وانه ی بروایان به یه کسانی وبه رانبه ری جینده ری بووه. جیی هه یه که له به را نبه ری ئه و خوشکانه مدا وا له زیندانه کانی کوماری ئیسلامیدان سه ربینمه خواره وه و سپاسی خوم بو به ریوه به رانی ئه م به رنامه بنیرم.سپاس بو یه کیه تی ژنان و به رپرسی یه کیه تی ژنان ئه و بو زه حمه ته کانیان ،سپاسی گشت ئه و گه نجانه ش ده که م که به هاوریی خویان بیر و بروای جوانی دایکه کانمانمان ده به نه پیشه وه.

زور جیگه ی شانازیه که من ده عوتی به شداری له م کونفرانسه دا بووم . زورم پی خوش بوو له نزیکه وه له گه لتان بومایه و هیوادارم جاریکی دیکه و له کاتیکی نزیکدا ئه م روژه پیروزه پیکو جیژن بگرین.

باسی روژی هه شتی مارس باسیکی میژوییه و ته نیا باس له یه ک روژ نیه . به گشتی ناشی له به رچاو که ین که ئه و روژانه ی وا میژوی ژنانیان دروس کردوه پروسه ییکی به یه کو به ستراو بووه که خوی له روژیکدا پیشان داوه.

له میژوی خه باتدا روژهاییکی به نرخ هه ن که وه کو هێما وونیشا نه ی خه بات ئه میننه وه . روژهاییک هه ن که ده بن به روژی بانک هه لدان بو خه بات . هه موسالیک له م ، روژه دا ئاوات و هوی یه کسانی به ده نگی به رز ئه و تریت . هه موسالیک به جیهانیان ئه و تریت که ئه م ئاواتانه زیندون وئه وشته ی واکو ئه م ناکوکیه ی پیک هیناوه هیشتا نه گو راوه و ئه شی بگوردریت.

ده زانم زوربه ی ئیوه سه باره ت به م روژه زور شت ده زانن .له م باسه دا من به هیوام له سه ر بری له گورانکاریه کان له وه زعی ژنان بدویم وبه کورتی و تا ره ده ییک باسی ئیش و کاری نه ته وه یه ک گرتوه کان له سه ر پروسه ی گورانکاری له وه زعی یاساکان سه با ره ت به ژنان بکه م.

له پاشاندا به پیشان دانی ویدیوییک که سه باره ت به کومیسیونی پیگه ی ژن له ده فته ری نه ته وه یه ک گرتوه کان له ماوه ی به ریوه بردنی روژی جیهانی ژن و به شداری من له وی ، بریک زانیاری له سه ر ئیش و کاری نه ته وه یه ک گرتوه کان وه ر ده گرن. به هیوای ئه وه ی که گه نجه کانمان به دیتنی ئه م ویدیو هیوا و خه ونی خویان له داهاتودا به به شداری کردن له ئه جلاسیه ی پیگه ی ژنان به دی بینن.

ئه گه ر ئه م وتاره م له ئه مریکا و ئروپا پیشکه ش کردایه له وانه بوو به ناساننی روژی هه شتی مارس ده ستم پی کردایه. پیتان سه یر نه بیت. ئاخر لیره زور له ژنان نازانن بو چی و له که یه وه روژیکی وا ساز کراوه. راسته سه یره به لام بو زوربه یان زانستی له و بواره وه پیویستیسکی نه بوه. له لاییکه وه جیگه ی داخه چونکا هیشتا زورینه ی ژنان له دونیادا داری نایه کسانی ده خون و چاوه ری یارمه تی و زانایی خوشکه کانیان له م په ری دونیاوه ن.

روژی ژن له ولاته کان:

شایانی باسه که له زور له ولاته کان ئه م روژه روژیکی عوتله ی فورمیه . له ئه فغانستان، ئه رمنستان، کوماری ئازه ربایجان ، بلاروس، بورکینافاسو، کامبوج، چین (ته نیا بو ژنان)، کوبا، گرجستان گینه بیسائو، ئیریتره، قزاقستان، قرقیزستان، لائوس، مقدونیه (نه نیا بوژنان)، ماداگاسکار (ته نیا بو ژنان ، مولدووا، مغولستان، مونته نگرو، ، نپال (ته نیا بو ژنان) روسیه، تاجیکستان، ترکمنستا ئوگاندا، ئوکراین، ازبکستان ویتنام و زامبیا.

له چه ن ولاتیکیش ده سه لات له به رانبه ری ریز گرتن له م روژه ئه ویستیت. له ئیران له هیچ کاتیکدا روژیکی فورمی نه ناسراوه به تایبه ت پاش تیک هه لچونی سالی 1979 دا کوماری ئسلامی ئه م روزه روژیکی نائائینی و نائیسلامی ده زانیت و به لایه وه کولتوریکی بیگانه یه و به رانبه ریزگرتن له م روژه ئه ویسنن . به لام ژنان و پیاوانی چالاکوانی مافی مروف به دوای گرتن حه قی پیروزبایی ئه م روژدان .

له ولاته یه ک گرتوه کانی ئه مریکا له سالی 1945 مافی ژنی وه ک مافی مروف له شاری سانفرانسیسکو واژو کرا.به لام له لایه ن حکومه ته وه روژیکی تایبه ت نه ناسراوه و ژنان له و روژه دا ئیش ده که ن .ئه م روژه ته نیا له لایه ن چالاکوانانی مافی ژنان ریز ئه گیریت و ئه مسال زیاتر له 200 پروگرام دانراوه.

پروسه ی گه شتن به روژی ژن

تا پیش له سه ده ی بیست به شداری ژنان له ژیانی کومه لایه تیدا ،هاوفیکری ئه وان له باسی ئابوری و فیرگه و ئیش و کار له زوربه ی کومه لگاکاندا به گویره ی وه زعی کولتوری و ئایینی له به رچاو ئه گیرراو زیاتریش به هەڵاوارنی جینسیه تیه وه روبه رو ده بوو. به پیشکه وتنی یاسای نیونه ته وه یی له نیوه ی دوهه می سه ده ی بیسته م ، دانانی ده ستور و رینوینی و ئاموژگاری باری که سی و سه باره ت به تاک به تایبه ت بو ژنان و بو پاراستنی مافه کانیان له پروتکل و جارنامه جیهانیه کان له کونفرانسه کاندا ناو لی برا و

ده و له ته کان له سه ری ریکه وتن.

ئیسته ژنان و پیاوانی به تایبه ت بیرو بروا خواز، ژنانی کریکار ، ژنانی روشنبیرکه له ریزی ئه م بزوتنه و دان به خه باتی تیشک دار به رانبه ر به زولمی جینده ری ،ئابوری و کومه لایه تی له ناوان ژن و پیاودا ویستاون. ئه مه بزافیکی دریژ خایه نه که ئه وانه ی وا خه باتیان ده کرد که به هه موان پیشان بده ن که ئه مه به شیکه له بزوتنه وه ی دریژ خایه نی جیهانی ، بو چه و ساوه کان ، بو پیشان دانی ئه وه ی که ئه م خه با ته ده ستی پی کراوه نا کری ته حتیل کریت. به م جوره بو که پرسیاری ژن به پرسیاریکی گرنگ له ئیش و کاری ئروپا وئامریکا ده رهات و ئیسته ش هه رچی ولاته روژهه لاتیه کان بیانه وی سه ری لی داپوشن بویان مومکین نیه. ئه ویش به هوی سیسته می تکنولوژی و هاتوچوی ئاسانتری مروف و خه باتی هوشیارانه ی ئه و ژن و پیاوانه له دونیادا یه .

له سالی 1975 دا پاش زیاتر له سه دسال خه باتی بی وچان ریکخراوه ی نه ته وه یه ک گرتوه کان ئه و ساله ی سالی ژنان ناو نا. دو سال پاش ئه وه له هه شتی مارس 1977 بریکاری گشتی نه ته وه یه ک گرتوه کان به لگه ی یه ک لا که ره وه ی دانانی روژیکی تایبه تی هه ر سال بو مافی ژنان و ئاشتی نیونه ته وه یی په سه ند کرد.

چه ن رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی له کاتی کومه له ی نیو نه ته وه یی که پیش له ریکخراوه ی نیونه ته وه یی دروس کرابوو دانرا به لام زیاترین بریار و به لگه نامه و ده رئه نجام سه باره ت به ژنان له پاش دروس بوونی ریکخراوه ی نیو نه ته وه ییه وه بوه. به شداری ژنانیش به تاک و له لایه ن ده و له ته کان و ریکخراوه ان جی او کان زور گرینگه بو ری و ره سمی هه مو سالیک.

کونفرانسه نیونه ته وه ییه کان:

تا ئیسته ش چوار کونفرانسی نیونه ته وه یی گه وره ش له لایه ن کومیستونی نه ته وه یه ک گرتوه کان بو پیگه ی ژنان له جیهاندا گیراوه.

کونفرانسی مکزیکوسیتی 1975

کونفرانسی کوپنهاگن له دانیمارک 1980

کونفرانسی نایروبی له کنیا له 1985

کونفرانسی بیجینگ له چین له سالی 1995

کونفرانسی داهاتو له سالی 2015دا ده بیت.

ئسته هه موسالیک له دونیادا روژی جیهانی ژن ژنان و پیاوان له روژی هه شتی مارس و مانگی مارس به گرتنی به رنامه و کونفرانسی جوراجور بو لیکولینه وه له سه ر به ده س هاتووهای ئابوری ،سیاسی و کولتوری له ده وری یه ک کوئه کاتو. هه روه ها نه ته وه یک گرتوه کان له ده فته ری ئه سلی خوی له شاری نیویورک بو ماوه ی 2 حه وته پروگرام ئه گیریت. تا له سه ر کیشه ی په یوه ندیدار به جینده ر له ئاستی ناوخویی و نیونه ته وه یی هه لبژیرن. هه لبژاردنی خالی سه ره کی سالیانه به را و ئزنیکی جیهانی نیه به لکو پیوه ندی هه یه به کیشه کان که له و کاته دا له به رچاودان.

خالی سه ره کی سالانه ی لیژنه ی پیگه ی ژنان

خالی ئه مسال توانا کردنی ژنانی گونده کان و رولی ئه وان له له ناو بردنی برسیه تی وهه ژاری ، به روه وپیشه و ه چون و هه روه ها لیکولینه وه ی بەرەنگاریه کانی ئیستا

جا بو ئه وه ی که بیبینین که چه نده و له سه ر چی ئیش کراوه من خالی سه ره کی چه ن سالتان بو دینمه وه:

سالی 2011 کومه لگاییکی سه قامگیر و پی به جی ،ئاشتی خواز و دادپه روه رانه به شداری ته واوه تی ژنان

2010 مافی یه کسان ، ده رفه تی به رانبه ر :پیشکه وتوویی بو هه موانه

2009 هاوپەیمانی ژن و پیاوبو له ناو بردنی توند و تیژی به رانبه ر به ژنان

2008سەرمایەخستنەگەڕ له سه ر ژنان و کچان

2007 کوتایی به تێپەڕبوون له توند و تیژی

2006 به شداری ژنان له بڕیاردان

2005یه کسانی جنسیه تی ،بنیاد نانی داهاتوییکی ئه من تر

2004 ژنان و نه خوشینی ئیدز

2003 یه کسانی جینده ری ، گول و ئامانجه کانی پەرەپێدان ئه م سه ده

2002 ژنانی ئه فغانی – فاکت و حه قیقه ت ، ده رفه ته کان

2001 ژنان و ئاشتی: کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی کیشه و به ره و ململانی

2000 یه کگرتویی ژنان بو ئاشتی

به بروای من ده می ساله ئیقلابیکی کولتوری سه باره ت به ژنان ده ستی پی کردوه و ریگه ی گه راننه وه شی بو نیه.ئه شی به سه ر کیشه کولتوریه کاندا سوار بین و سه رکه وین.مه شعه لیک که له مکزیکه وه روشت بوکوپنهاک و نایروبی بو بیجینیش روشت . هیچ قوره تیک توانایی ویستانی ئه و مه شعه بالنده یه ی نیه.

ئازیزانم سه رکه وتوو بن. سه دان مه شعه لی گه ش و گولی جوانی وه نه وشه تان پیشکه ش بیت.

http://www.kurdistanmedia.com/kurdi/nws/file/801320061.php

Thursday, March 01, 2012

هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران




باسێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران
سوره‌یا فه‌لاح
Source: http://www.vokradio.com/content/view/1516/24/
07:59:01/03/2012

هه‌ڵبژادنه‌كانی پارله‌مانی كۆماری ئیسلامی نزیكه‌. له‌ ئیران و هه‌نده‌ران پرسیارێكی گرنگ مێشكی زۆربه‌ ی چالاكوانان و هاووڵاتییه‌كانی گرتووه‌. ئه‌شێ به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ بكه‌ن یان ته‌ حریمی بكه‌ن . به‌ شێك له‌ كۆمه‌ڵگا به‌ هۆی بڕوامه‌ندی به‌ نیزام، به‌ شێك به‌ هۆی ترسی ئیش و ژیان ، یان به‌ هۆی خزمایه‌تی، یان خود پێشبڕكایه‌تی، به‌شێك له‌ به‌ر بڕواو هیوای به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ و ره‌هه‌ندی سیاسی نێو ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن. به‌ هیوان رای خۆیان و نێوی پاڵیوراو و كاندیدی دڵخوازی خۆیان بخه‌نه‌ نێو سندوقه‌وه‌ . به‌شێك له‌ بایكۆتكه‌ران به‌ هیوان له‌ ماڵه‌وه‌ مان بگرن، به‌شێكیش له‌ شێوه‌ی ئه‌بستانسیۆن(وه‌ك خستنی كاغه‌زی بێ ناو) كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به‌شێكیش به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك خه‌ریكی راگه‌یاندنی زانیاری به‌ خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شێوه‌ی ته‌حریمی چالاك یا فه‌عالن.

هه‌ڵبژاردن و به‌شداری سیاسی:

بۆخۆی هه‌ڵبژادن و به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ تیۆرییه‌ سیاسییه‌كان شێوازێكی پیشكه‌وتنخوازانه‌یه‌ بۆ پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی. ئه‌م مافه‌ له‌ره‌وه‌ندی بزوتنه‌ووه‌ی داكوكیكاری مافی مروڤ به‌ ده‌ست هاتووه‌. هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی به‌شێكه‌ له‌ به‌شداری خه‌ڵك له‌ چاره‌نوسی خۆیان، هه‌ڵبه‌ت به‌ بڕوای من ئه‌م به‌شدارییه‌ ئه‌توانێت به‌ پیشاندانی به‌رگری و به‌رهه‌ڵستی له‌ به‌رانبه‌ر خواستێكی زۆره‌كیدا خۆی پیشان بدات، به‌ و مانایه‌ كه‌ به‌ جێگه‌ی رۆیشتن بۆ حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداری ده‌نگدان به‌ ئیشێكی زوره‌ملی نه‌بن.

مێژووی شه‌ڕ و چالاكی مروڤ بۆ گه‌شتن به‌ مافی ده‌نگدان مێژوییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و زۆری كێشه‌ تێدا بووه‌. هه‌ڵبژادنی ئه‌ندامانی پارله‌مان پڕۆسه‌یه‌كی ره‌سمی و فه‌رمییه‌ كه‌ تاك و كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ گرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاری كۆمه‌ڵگا بۆ كاتێكی دیاریكراوی وه‌ك چوار ساڵ. ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سیاسی، هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌كی"دێمۆكراسی نوێنه‌رایه‌تی" پێ ده‌ڵێن. به‌م پێناسه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ له‌ ئێراندا بۆ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبژاردنانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كوماری ئیسلامییه‌وه‌ داندراوه‌ ره‌هه‌ندێكی فۆرمالیته‌ زیاتر نییه‌.

خاڵی هاوبه‌ش:

هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می پارله‌مانی ئێران بۆ جاری ئه‌وه‌ل له‌ مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك خاڵی هاوبه‌شی زۆرێك له‌ چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی كوماری ئیسلامی ده‌رهاتووه‌. هه‌ركامیان رێنوێنی خۆیان بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژادنه‌كاندا هه‌یه‌. ژنان، بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سێكۆلاری سه‌وز، حیزبه‌ كوردستانییه‌كان، كه‌سایه‌تییه‌كان، چه‌پ و راست و لیبراڵ، هه‌موویان ده‌نگێكیان هه‌یه‌. ئه‌ویش ته‌حریمی چالاكانه‌ و فه‌عالی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه‌.
هه‌ رده‌نگێك بۆ نێو سندوقی ده‌نگدان وڵامێكی پۆزێتیڤ به‌ كۆماری ئیسلامییه‌. خستنی نێوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشووتر ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌ت كراون و هه‌ڵبژێردراون بۆ نێو سندوقی ده‌نگدان، هه‌نگاوێكه‌ بۆ یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی.

ته‌حریمی وشیارانه‌ و چالاكانه‌ یان ئه‌بستیلاسیون:

رێگه‌ی بێ ده‌نگ بوون، خۆ گوم كردن و ئاماده‌ نه‌بوون له‌ كاتی هه‌ڵبژاردندا، رێگه‌ی خۆ كوشتنی سیاسییه‌. به‌شدار نه‌بوون ئه‌بێ چالاكانه‌ بێت وه‌كوو به‌شداری نه‌كردنی كوردستان له‌ سه‌رده‌می ریفراندومی ساڵی 58دا. لای ئه‌و كه‌سانه‌ی وا رۆژانه‌ له‌ گێره‌وكێشه‌ی وه‌زعی ئیراند ئاگادارن، له‌وانه‌یه‌ خه‌به‌ریان له‌ وه‌زعی چالاكی سیاسی و چالاكوانانی سیاسی هه‌بێت. به‌ڵام بۆ خه‌ڵكێ كه‌ سه‌رگه‌رمی ژیانی مردن و مانی ئابورییه‌تی به‌ هۆی نه‌دیتنی حیزبی سیاسی و نه‌بوونی ئازادی خۆپیشاندانی ئه‌و چالاكوانانه‌، هیچ هێزێكی دژ به‌ ده‌سه‌ڵات نابینن، هه‌ربۆیه‌ ئابستانسیۆن( لێره‌دا به‌ مانای خستنی ده‌نگی سپی و بێ ناو )له‌ وڵاته‌ دیكتاتورییه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌. له‌وانه‌یه‌ له‌ ژوماره‌ی ده‌نگدراوانیشدا به‌ فێڵه‌بازیش كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگیردرێت.

سیاسی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان:

كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی غیر سیاسی كردنی هه‌لبژاردنه‌كانی گرتووه‌ته‌ به‌ر تا به‌م جۆره‌ خه‌ڵك كه‌ به‌ جۆرێك له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 دڵشكاو و بێ ویوا بوون و به‌ جۆرێك له‌ سیاسه‌ت تۆراون. گه‌لاَڵه‌ی "كێبه‌ركێی ئوستانه‌كان" له‌ ناسیاسی پیشاندانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت. ئه‌مه‌ ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له‌ ئێراندایه‌ كه‌ له‌ وه‌زعی خراپی ئابووری كه‌ڵك وه‌رگرێت و به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان شكڵێكی سیاسی بدات.

مافی بێ مافان:

له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا زۆر كه‌س مافیان پێشێل ده‌كرێت. زیندانییه‌ سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هێمایینی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، گروپه‌ سیاسییه‌كان كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون و هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ سێكولاره‌كان، مافی ده‌نگدانیان نییه‌. ده‌نگدان له‌ مانای خۆیدا ئه‌بێ دێمۆكراتیك بێت، به‌ڵام سیستمی پلورالیسمی سیاسی كه‌ بریتی بێت له‌ به‌شداری هه‌موو حیزبه‌كان له‌ ئێراندا، بوونی نیه‌.

ژنان:

سه‌باره‌ت به‌ ژنان ده‌توانم بڵێم كاتێ كه‌ پێگه‌ی ژنان له‌ یاسادا دێته‌ به‌رباس، ژنان ده‌بنه‌ نیوه‌ی پیاوان. به‌لاَم كاتێ كه‌ نۆبه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانه‌ و پێویستیان به‌ را و ده‌نگ و به‌شداری ژنان دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وانیان زۆر لا گرنگ ده‌بێت كه‌ یارمه‌تده‌ری ده‌ سه‌ڵات بن. ژنان له‌ سیستمێكدا كه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تیدا نه‌رم ده‌كه‌ن و به‌ هیچ كوێ نه‌گه‌یشتوون، به‌ شداریان ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی به‌ هێز كردنی ده‌سه‌لاَت.

Sunday, February 19, 2012

وت و ویژی رادوی زه مانه له گه ل سوره ییا فه لاح له سه ر داخوازیه کانی ژنی کورد و راپورتی ئه حمه د شه هید

داخوازییه‌كانی‌ ژنی‌ كورد و راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید

وه‌رگێرانی: كانی شایقی

02:50:08/01/2012


به‌ دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری تایبه‌تی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ گروپ و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێران چه‌ندین نامه‌یان ئاراسته‌ كرد. له‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و نامانه‌دا هاتووه‌، پێشێل كارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئێران به‌ربڵاوتره‌ له‌وه‌ بووه‌ كه‌ باسی لێكراوه‌.هه‌ندێكیشیان ئاماژه‌یان به‌ پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئێران كردوه‌ كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید ئاماژه‌یان پێنه‌كراوه‌.
یه‌كێك له‌و گروپانه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رگریكارانی‌ مافی ژنان و چالاكانی‌ مه‌ده‌نین كه‌ خوازیاری‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ داهاتوی هه‌واڵنێرانی‌ تایبه‌تی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوون.
ئه‌م چالاكانه‌ی‌ مافی ژنان له‌ به‌شێكی‌ نامه‌كه‌ی خۆیاندا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید نوسیویانه‌، " ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه‌ ئه‌م راپۆرته‌ وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی، كاتێك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ به‌ پێی پێویست باسی پێشێلكاری به‌ربڵاو و سیستماتیكی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات. ئێمه‌ به‌ نۆبه‌ی‌ خۆمان به‌ شێوه‌ی‌ رون وئاشكرا خوازیاری‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ژنانی‌ كوردین كه‌ به‌ هۆی‌ سته‌می چه‌ند لایه‌نه‌وه‌ له‌ مافی‌ ئینسانی‌ خۆمان بێبه‌شین و ده‌بن."
به‌ هۆی‌ نه‌بونی‌ زانیاری‌ پێویست له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێشێل كاری‌ مافی‌ ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ ئێوه‌دایه‌، ئێمه‌ رێكار و پێشنیارییه‌كانی‌ خۆمان ده‌ده‌ین."
سه‌باره‌ت به‌ خواستی ژنی كورد و نامه‌ی ئه‌م گروپه‌ له‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان وتوێژێكمان ئه‌نجامداوه‌.

چ هۆكارێك بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید ئاماژه‌ به‌ پرسی ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرتی‌ خۆی بۆ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌كات؟

سوره‌یا فه‌لاح: هۆكاری زۆر بۆ ئاماژه‌ نه‌كردن به‌ پرسی ژنانی‌ كورد له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌یه‌.لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كورت ئاماژه‌یان پێده‌كه‌م: ئه‌حمه‌د شه‌هید به‌ تایبه‌تی‌ ته‌ئكیدی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ چالاكانی‌ مافی مرۆڤ پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌و مانایه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌یسی گرینگتر و حه‌ساستر وه‌كو مه‌سه‌له‌ی‌ گیانیش له‌ ئارادابوایه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی پێی رانه‌گه‌ێنراوه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌یدا نه‌هاتووه‌.

ئێمه‌ ژنانی‌ كورد گروپگه‌لێكمان نه‌بووه‌ به‌ پێی پێویست به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید بكه‌ن. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌دابووین كه‌ تیمی‌ هاوكاری‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌و راپۆرتانه‌ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌وره‌یی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانی مافی مرۆڤ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

-ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ئۆكتۆبر له‌ ژَێر ناوی‌، "بارودۆخی‌ مافی مرۆڤ له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران"بڵاو كرایه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوه‌كه‌ی‌ دیاره‌، راپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌ل نییه‌. ئه‌م راپۆرته‌ له‌ راستیدا كارنامه‌ی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ، له‌ مارس تا سێپتامبری‌ 2011 یه‌. كه‌واته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ بداته‌وه‌، به‌ڵام ئیمكانی باس كردنی پرسی ژنانی كوردی بووه‌.

-ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوبراو به‌ شێوه‌ی‌ ره‌سمی‌، (له‌ ئاگۆستی‌ 2011ی‌ زایینی‌) تا پێشكه‌شكردنی راپۆرتی‌ ئه‌و به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (له‌ مانگی ئۆكتۆبر) هه‌بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا ئیمكانی‌ ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ باوه‌رپێكراو كه‌ بۆ دانی‌ راپۆرته‌كه‌ پێویست بووه‌، له‌به‌رده‌ست دا نه‌بووه‌. له‌راستیدا ئه‌مه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌ده‌هات كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م ماوه‌ كه‌مه‌ و ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به‌ شایه‌ته‌حاڵان، راپۆرتێكی چروپر ئاماده‌ بكرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌یتوانی له‌ راپۆرته‌ مانگانه‌ییه‌كان و سالانه‌ییه‌كانی‌ رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرێت، كه‌ له‌ سه‌ر بارودۆخی‌ ژنانی‌ كورد به‌ چری باس كراوه‌.

- ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به‌ دۆكیۆمێنتی ته‌واو و نه‌بونی‌ ئیمكانی‌ پێویست بۆ هێنانی‌ بنه‌ماڵه‌ی ئازار دیتوه‌كان له‌ ئێران و نیگه‌رانی‌ له‌ پێشهاتنی‌ كێشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی‌ قوربانیان له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌و كێشه‌و كۆسپانه‌ی‌ به‌رده‌م بووه‌.
-من له‌و بروایه‌دام كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ رێكخراوه‌یی و فكری‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌س وگروپانه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ توانیان له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید په‌یوه‌ندی بگرن. هه‌ر وه‌ك له‌ به‌شی سه‌ره‌تایی راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌ ئه‌م راپۆرته‌ له‌ رێگای‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ مافی مرۆڤ وكۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ ئێران و هه‌روها رێكخراوگه‌لی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ كراوه‌. پێشێل كاریی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران ئه‌وه‌نده‌ به‌ربڵاوه‌ ره‌نگه‌ به‌ بڕوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یارمه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هیدیان كردوه‌، پرسه‌كه‌ی ئێمه‌، پرسێكی لاوه‌كی بێت.
له‌م راپۆرته‌دا كه‌ به‌سه‌ر شه‌ش به‌ش دابه‌شكراوه‌، رێگه‌ی باس كردن یان ناو بردن له‌ ژنانی‌ زیندانی‌ كورد كه‌ حوكمی‌ ئێعدام یان حوكمی‌ درێژماوه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ له‌ چه‌ند جێگا به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شی "بارودۆخی چالاكانی‌ سیاسی، به‌شی مافی ژنان، كامایه‌تییه‌ ئێتنیكییه‌كان و سزای‌ ئێعدام و زیندان" هه‌بووه‌.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێم، ئامانجی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بڵین كه‌ كه‌م‌وكوڕی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان ته‌نیا پرسی ژنی كورد ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵكوو، ئه‌م كێشه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌مایه‌تییه‌ ئێتنیكییه‌كان و هاوجنسگه‌راكان و دایكانی‌ داغدار و...هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ به‌م مانایه‌ نییه‌ كه‌ پرس وكیشه‌ی زۆر ئاڵۆزه‌ی ژنانی‌ كورد بخرێته‌ په‌راوێزه‌وه‌. هه‌روها من له‌و بروایه‌دام ده‌بێت نامه‌ و به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ده‌فته‌ری‌ به‌رێز شه‌هید به‌ڕێ بكرێت و گروپ و قوربانیانی‌ پێشێل كاری‌ مافی مرۆڤ ، رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ مافی مرۆڤ، سكاڵاكانیان بۆ ده‌فته‌ری هه‌واڵنێرانی‌ تایبه‌ت به‌رێ بكه‌ن. خه‌ڵكیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ گروپ وكه‌مپه‌ینه‌ جۆراوجۆره‌كان هاوكاری‌ و یان نامه‌ی‌ ئه‌وان ئیمزا بكه‌ن.

به‌ دیاریكراوی داخوازی‌ ژنانی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران چییه‌؟

داخوازی ژنی كورد، به‌ هۆی بارودۆخی زاڵ‌ له‌ كوردستان بۆ ساڵانێكی دورودرێژ و لانیكه‌م له‌ماوه‌ی سێ‌ جیلی دیار و ناسراو، له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیایی، پێگه‌و خواسته‌كانیان تا راده‌یه‌ك جیاوازی هه‌یه‌.
به‌ هۆی‌ گرینگی پرسی نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌نێوان كورددا و به‌ هۆی‌ هه‌ژارییه‌ك كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه‌، ناتوانین بڵیین خواسته‌ ئابورییه‌كانیان بۆ گرینگتره‌ یان خواسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژنان له‌ بواری ئابوورییه‌وه‌ له‌ ژێر فشاردان. نان و كاریان ده‌وێ‌. خوازیاری ئاوی‌ پاك و سروشتی‌ و شوێنی نیشته‌جێ بوون و حه‌وانه‌وه‌ن. ژنانی‌ ئاواییه‌كان توشی كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئابوورییه‌كی لاوازن و نه‌خۆش راگیراوی ناوچه‌ كوردییه‌كانه‌ و ناچاریشن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن.

ئه‌وان بۆ ئه‌م كارانه‌یان خۆازیاری پالپشتی‌ و ئاسایشن. ژنانی‌ ئاسایی كورد خوازیاری‌ باشتر بونی‌ بارودۆخی‌ ئابووری خۆیانن.

ره‌خساندنی هه‌لی كار، پێكهێنانی‌ بازاری‌ كار بۆ كاره‌ ده‌ستیه‌كانی‌ ژنان، به‌رهه‌مه‌ ماڵییه‌كان و به‌ گشتی‌ فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ راكێشانی‌ هێزی‌ ژنان بۆ بازاری‌ كار له‌ داخوازییه‌كانی ژنانی كورده‌. ئه‌وان پێویستیان به‌ مافی‌ ئازادی‌ په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و فێربوون به‌ زمانی‌ دایكی خۆیانن له‌ پاڵ زمانه‌كانی‌ دیكه‌ له‌ ئێران. ئه‌وانو خوازیاری‌ ئازادی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوی‌ منداڵه‌كه‌یانن. ناوی كوردی‌ به‌ توندترین شێوه‌ دژایه‌تی‌ ده‌كرێت له‌ راستای‌ به‌ره‌وپێشچونی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ دژی‌ زمانی‌ دایكی. خوازیاری ئه‌وه‌ن سیاسه‌تێكی دروست بگیرێته‌ به‌ر له‌ حاست خوێندنی كچان و وازهێنانیان له‌ خوێندن.
ژنانی‌ كورد ته‌ندروستییه‌كی ته‌واویان بۆ دابین نه‌كراوه‌. ده‌وڵه‌ت ئیماكانات وبودجه‌ی‌ ته‌واوی بۆ ئه‌م ناوچانه‌ دابین نه‌كردووه‌. ژنان خوازیاری‌ ته‌ندروستی ته‌وان بۆ خۆیان و بۆ كچه‌كانیان كه‌ دایكانی داهاتوون.

ژنانی‌ كورد خوازیاری سیستمێكن كه‌ وڵامده‌ره‌وی‌ خواستی میلی-مه‌زهه‌بی، كێشه‌ی‌ ئیتنیكییه‌كان و راگرتنی‌ یه‌كسانی‌ ومافی شارومه‌ندی‌ی بێ‌. (نه‌ له‌ جۆری شارۆمه‌ندی ده‌ره‌جه‌ دوو.)

خوازیاری‌ ئاسایشی شارومه‌ندانن له‌ ناوچه‌ی‌ میلیتاریزه‌كراوی كوردستان. ژنانی‌ كوردستان خوازیاری‌ له‌ ناوبردنی‌ گوشاره‌ سیاسیه‌كانن له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سێكیان لێ ئیعدام كراوه‌ یان چونه‌ته‌ ناو ریزی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.
ژنانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان ئیمكانی‌ دستپێراگه‌یشتن به‌ كاریان نییه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیان كۆڵبه‌ری‌ ده‌كه‌ن، خوازیاری‌ ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌و ژنانه‌ نه‌كوژرێن و ئیمكانی‌ كار بۆیان بره‌خسێت.دایكان خۆازیاری‌ ئازادی‌ رۆڵه‌ گیراوه‌كانیانن.

خه‌ڵك له‌ به‌رده‌وامی فه‌زای‌ ئه‌منییه‌تی‌ له‌ كوردستان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ سه‌لیقه‌یی و نایاسایی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی‌ و ئینتزامییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ كورد ماندوون. ژنانی‌ كورد ساڵیانێكه‌ كه‌ قوربانیی‌ ناوچه‌ پركێشه‌ و نیزامییه‌كانن. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ خوێنده‌وارییان نییه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان وه‌كوو كورد نه‌ته‌وه‌ن و بۆ سنوره‌كان دورخراواونه‌ته‌وه‌ و وه‌كوو شارومه‌ندی‌ ده‌ره‌جه‌ دوو داده‌نرێن و جیاوازییه‌ نژادی‌، دینی‌، ئێتنیكییه‌كان به‌ باشی هه‌ست پێده‌كه‌ن وخوازیاری‌ لابردنی‌ ئه‌م جیاكارییه‌ن. ژنان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یاسای‌ دژه‌ ژن ئاگادارن و خوازیاری‌ نه‌مانی‌ پشگیری یاسای‌ له‌ بكوژانی‌ ناموسی، یارمه‌تی‌ بۆ پێشگرتن له‌ خۆسوتاندن و باقی لادانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن.

دایكانێك كه‌ رۆڵه‌كانیان له‌ زیندانن، خوازیاری‌ سه‌ردانی‌ به‌رپرسانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ زیندانه‌ ترسناكه‌كانی‌ كوردستان و ناوچه‌ كوردییه‌كانن. ئه‌م جیله‌ی ژنان خوازیارن كه‌مێك له‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ وڵات بۆ كوردستان دابین بكرێت. خوازیاری‌ پێشگرتن له‌ هاتنی‌ تریاك وماده‌ی‌ سڕكه‌رن له‌ لایه‌ن سپای پاسدارنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانن. ژنان له‌ ناو زیندان خوازیاری‌ مافی‌ پێداچونه‌وه‌و دادگای‌ كراوه‌ و ئاشكران. ژنانی‌ خوێنده‌وار خوازیاری‌ سیستمی‌ سێكوَلارن. من له‌و بروایه‌دام داخوازییه‌كانی‌ ژنی‌ كوردله‌ بواری‌ گوزه‌رانی‌ ژیان و ئازادی‌ خویان و منداڵه‌كانیان بوَ بێهداشت وئه‌منییه‌ت دابه‌زیوه‌. ئه‌وان له‌ مافی مه‌زهه‌ب، حه‌قی شارۆمه‌ندێتی و مافی په‌نابه‌ری‌، مافی ملییه‌ت، گوَرینی‌ مه‌زهه‌ب، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تكنۆلۆژی علمی‌ و هونه‌رییه‌كان، مافی به‌شداری‌ سیاسی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات و گوَران قسه‌ ناكه‌ن. هه‌ندیك سیاسه‌ته‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ ئێران ئه‌م داخوازییانه‌ی‌ خستۆته‌ په‌ڕاوێزه‌وه‌.

نوسین ئه‌م نامه‌یه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ راپۆرته‌كانی‌ دواتری‌ ئه‌حمه‌د شه‌هیدكاریگه‌ری داده‌نێت؟ ئایا ئێوه‌ هیچ به‌ڵگه‌تان پێشكه‌ش كردوه‌؟

نوسینی‌ نامه‌ له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژنانی‌ كورد له‌ ئێران و نامه‌ی دیكه‌ له‌ لایه‌ن گروپی كه‌مپینه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ته‌نیایی‌ ناتوانێت كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆی له‌ سه‌ر راپۆرتی‌ كۆتایی له‌ مانگی مارس دابنێت. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كاره‌كانی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ند له‌ گه‌ڵ مافی مرۆڤه‌وه‌ گرینگه‌ شایه‌تی‌ كه‌سانی‌ ئازار دیتو، زیندانی‌ كراو و بنه‌ماڵه‌كانی‌ ئه‌وانه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وانن كه‌ ده‌زانن چیان به‌سه‌ر هاتووه‌. به‌ تایبه‌ت كه‌سانێك كه‌ له‌ مافی سه‌ره‌تایی خۆیان و به‌تایبه‌ت له‌ مافی ئازادی‌ خۆیان بێبه‌ش كراون.

خه‌ڵك ده‌توانن به‌ ته‌ئكید له‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی‌ ئه‌و سكاڵا تۆمار بكه‌ن. هه‌روه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ هه‌موو كه‌سێك مافی ژیانی هه‌یه‌، ئازادی‌ و ئه‌منیه‌تی‌ تاك "ماده‌ی‌ 3"و هه‌روها ته‌ئكید كراوه‌ كه‌ مرۆڤ ئازاد به‌دنیا دێن ورێز و مافی‌ یه‌كسانیان هه‌یه‌ "ماده‌ی‌ یه‌ك". بۆیه‌ ته‌ئكیدی‌ ئێمه‌ زۆتر بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بونیادی ئابوری-كۆمه‌لایه‌تی‌ و پرسی‌ فه‌رهه‌نگی كه‌ دروست كراوی‌ ئه‌و سیستمه‌یه‌، توندوتیژی‌ گه‌لێك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ دروستكراوی‌ یاسای‌ قه‌زایی ومه‌ده‌نیه‌ و وژنانی‌ توشی كێشه‌ی‌ جۆراوجۆر كردوه‌. نوسینی‌ نامه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كان زۆر كاریگه‌ره‌. راپۆرته‌كان ناتوانێت وه‌كوو وتار بێت. رێك وه‌كو كاری‌ پارێزه‌رێك ده‌بێت به‌ش به‌ش ورێك و پێك بێت. زمانی‌ راپۆرتیش گرینگه‌. چونكه‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی زمانی‌ فارسی ده‌زانن، نامه‌ و به‌ڵگه‌كان نابێت به‌ زمانی‌ كوردی یان ئازه‌ری و....بێت.
راپۆرت و به‌ڵگه‌كان زۆر گرینگن به‌م هۆیه‌یه‌ كه‌ به‌رێز ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ شێوه‌ی‌ كارییه‌كه‌ی‌ له‌ بینینی خه‌ڵك و گروپ و رێكخراوه‌كان یارمه‌تی‌ وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان ئاماده‌ كردوه‌؟ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باقی لێكۆله‌ران و چالاكانی‌ مافی مرۆڤ كه‌ دڵیان بۆ كورد و برینه‌ مێژوییه‌كانیان لێده‌دات گروپێكی كاریمان پێكهێناوه‌. له‌ گروپی ژنان 12 كه‌س بوین وهه‌ین كه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌ كردن و رێكخستنی‌ بابه‌ته‌كان و وێنه‌ و لینك و نامه‌....كروده‌. له‌ جه‌نگه‌ی‌ كاردا زانیمان كه‌ بۆ كیشه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان كه‌ به‌ داخه‌وه‌ گوشارێكی‌ زۆریش له‌ سه‌ر ژنانی‌ كورده‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نابی شه‌هیدیش بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێرانی قسه‌ بكات، چ یارمه‌تییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی بۆ مافی ئه‌وان ده‌توانێت بكات؟ هه‌روها زانیمان كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێك پرس ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام پرسه‌كانی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ كه‌ وه‌كو كتێبیكی‌ بچوكی‌ لێهاتووه‌. ئه‌گه‌ر كاتی‌ زۆرترمان هه‌بوایه‌ و هێزی‌ ته‌واومان له‌ ئێران هه‌بوایه‌ ده‌مانتوانی‌ كاری‌ باشتر بكه‌ین.
هێزه‌كانمان كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌دا له‌ ئێران هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌ستگیر و زیندانی‌ كراون و نه‌بونی‌ رێكخراوی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانیش ئه‌م گرفتانه‌ی‌ زۆرتر كردوه‌.له‌ ئێستا نامه‌یه‌كمان نوسیوه‌ كه‌ بۆچی‌ ژنانی‌ كورد ناڕازین و دۆستان ئیمزایان كردوه‌.

گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بتوانین ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ شوێنی‌ جۆراوجۆر بنێرین و ئه‌وان له‌ كێشه‌كه‌ بگه‌ن.كه‌سه‌كان له‌ زه‌مینه‌ی‌ دانی‌ به‌ڵگه‌كان، ئاماده‌ كردنی‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ زیندانیانی‌ سیاسی، دانی‌ وێنه‌ له‌ ژنانی‌ ناوچه‌كه‌، راپۆرت و به‌ڵگه‌ی به‌ ده‌ست هاتوو له‌ رێكخراوه‌ی‌ باوه‌ڕپێكراو و یارمه‌تی‌ گرتن له‌ لێكۆڵه‌رانێكن كه‌ بێده‌نگ دانه‌نیشتون.
راپۆرتی‌ داهاتوی ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ بارودۆخی مافی مرۆڤی ئێران له‌ مانگی مارس، ره‌شه‌مه‌ی1390"بۆ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت. چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی ده‌بێت له‌باره‌ی‌ چالاكییه‌كانیان راپۆرت بده‌ن. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و سادقی لاریجانی‌، سه‌رۆكی‌ به‌شی قه‌زایی ئێران راپۆرتی‌ ئه‌حمه‌د شه‌هیدی‌ به‌ پروپوچ و ناراست و بێ به‌ڵگه‌ ناوبردوه‌ و هیج كام له‌ شایه‌ت حاڵه‌كانی راپۆرته‌كایان قه‌بول نییه‌، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت به‌ گوێی جیهانیان بگات.

سه‌رچاوه‌: رادیۆ زه‌مانه‌
http://www.asoyroj.com/details.aspx?=News&ID=5203&Babat=5&fb_source=message